سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بێکاری دەردە کوشندەکە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەرکـــــۆ یونس*
بێکاری وەک دەردێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی چەندین ساڵە بەرۆکی کۆمەڵگای عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتوە و هاوشێوەی دەردی دواکەوتوی وپاشکۆیی ئابوری یەکێکە لە خەسڵەتەکان کە عێراقی پێدەناسرێتەوە.
لەدواین ئاماری بڵاوکراوەی فەرمی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی  سەبارەت بە بێکاری لەعێراقدا هاتوە کە ڕێژەی (40%) بێکاری زیادی کردوە و زیاتر لە (100) هەزار کرێکاری بینانیش لەعێراقدا هەن و کار دەکەن.
ئەم کرێکارە بیانیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بێکار بوونی دەستی کاری ناوخۆیی و هەر ئەمەش بووەتە هۆی زیاد بونی بێکاری لەعێراقدا و چونکە کرێکارانی بیانی ئامادەن بەکرێ وپاداشتت کەم کار بکەن و بازاڕی کاریان بۆ خۆیان قۆرخکردوە زۆرێک لەم کرێکارانە لەو وڵاتانەوە هاتون کە بەهای دراوی وڵاتەکەیان زۆر نزمە بەبەراورد بە دیناری عێراقی و هەر بڕە پارەیەک پەیدا دەکەن ڕاستەوخۆ دەیگۆڕنەوە و حەواڵەی وڵاتەکانیان دەکەن.
عێراق و هەرێم لەدوای شەڕی داعشەوە ڕوبەڕوی بارودۆخێکی نوێ بوەتەوە کە پێویستی بەوەبەرهێنانی گەورە هەیە لەکەرتە جیاجیاکاندا بەمەبەستی زیادکردنی دەرفەتی کارکردن بۆ دەیان دەرچووی خاوەن بڕوانامەی بەرزی زانکۆیی بێکار.
بەپێ ی ئامارە نارەسمییەکان لەئێستادا زیاتر لە دوو ملێون ونیو خاوەن بڕوانامەی بەرز بێکارن و هیچ جۆرە کارێکیان دەست ناکەوێت بەتایبەتی دوای ئەوەی کە بڕیاری دامەزراندن لە کەرتی گشتی وەستێنراوەو پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش زۆربەیان بەهۆی کەمبونەوەی بودجەی گشتیەوە وەستاون و کارکردن لەپرۆژەئابوریەکان بەتەواوی لاواز و سست بووە.
بێ گومان هەرێم ڕێژەی بێکاری بەبەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق زیاتر نەبێت کەمتر نی یە و بگرە لەماوەی دوای ساڵی (2014)وە ئابوری هەرێم هیچ جۆرە سەقامگیریەکەی بەخۆوە نەبینیوە و کێشەو گرفت وقەیرانەکان زیاتر و گەورەتر بوون و ڕێژەی بێکاریش زیاتر بووە.
ئاشکرایە هەندێ هۆکاری سەرەکی و لاوەکی بوونەتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری بۆ سەروو (40%) .
* بڕینی بەشەبودجەی هەرێم لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە لەساڵی (2014)وە کەبووە هۆی کەمبونەوەی بودجە و داهاتی حکومی و تاکەکەس سەرئەنجام داتەپینی ئابوری و دارایی دروست بوو ئەمەش سەری کێشا بۆ لاوازبونی کارپێدان و دواتر بێکاری ڕێژەکەی بەرزبوویەوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار کەزیاترە لە(40%) وجێگای وەبیرهێنانەوەیە پێشتر ساڵانە نزیکەی(12 بۆ 15) ترلێۆن دینار دەهاتە هەرێمەوە لەم گوژمەیە (70%)بۆ خەرجی بەگەڕ تەرخان دەکراو (30%) بۆ وەبەرهێنان دانرابوو.بەڵام لەدوای بڕینی بەشە بودجەی هەرێمەوە حکومەتی هەرێم ناچار بوو هەموو ئەو داهاتانەی کەدەستی دەکەوت تەنها بۆ پێدانی مووچە بێت ئەمە سەڕەرای دواکەوتن و پاشەکەوت کردنی ڕێژەیەکی بەرز لە مووچەی مووچەخۆران و نەبوونی بودجە بۆ بواری وەبەرهێنان ..
* لاوازی ئابوری هەرێمی کوردستان و پشت بەستن بە تەنها یەک سەرچاوەی داهات کەبریتی یە لە داهاتی نەوتی فرۆشراو وهەمیشە مەترسی نزمبونەوەی نرخی نەوت یەکێکە لەئەگەرەکان و هەموو ئەو خەرجییانەی کە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دروست دەبێت کەبەدەیان ملێۆن دۆلار دەژمێرێرن و بەپێ ی زانیاریەکان وەزارەتی دارایی هەرێم تەنها (30%)ی داهاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ دەگەڕێتەوە هەرئەمەش گلەوگازەندەی خەڵک و لایەنەکانی دەرەوەی حکومەتە.
* سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و  دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسەکە ودابەزینی نرخی نەوت  لەبازارەکانی جیهاندا، بوو بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت لەم ناوەندەدا عێراق و هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوون چونکە بودجەی گشتی عێراق زیاتر (95%) پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت و بەمەش گرنگترین سەرچاوەی دەستکەوتنی داهات توشی گەورەترین مەترسی بووەتەوە عێراق مانگانە چەندین ملیار دۆلار زەرەر دەکات و لەلایەکی ترەوە گرنگی نەدان بە کەرتەکانی تری ئابوری بەگشتی و کەرتی کشتوکاڵ بەتایبەتی ئاستەنگێکی بەردەوامی گەشەپێدانی ئابوریە.
* قەیران وکێشە و گرفتەکانی تری کەڵەکە بوی دەیان ساڵەی لەپێشتر و چارەسەرنەکردنی لەسەرجەم کابینەکانی بەغدا و هەرێم وای کردوە ئابوری عێراق و هەرێم بەردەوام لەقەیراندا بێت بۆ نمونە کێشەکانی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی شارەوانی و ئاوو کارەبا وڕێگاوبان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەنیمچە تەواو کراوی ماونەتەوە.
*عێراق و هەرێمی کوردستان کۆمەڵگایەکی گەنجن و زۆربەی گرفت وکێشەکان بەرەوڕووی ئەم چینە دەبێتەوە و سادەترین ماف نەبوونی هەلی کارکردنیانە کە بەداخەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی گەندەڵی و دەستەڵاتی حزبییەوە زۆریك لەگەنجانی خاوەن بڕوانامە لەکارکردن بێ بەش دەبن.هەرئەمەش هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندان بووە لەبەغدادو زۆرێک لەشارەکانی تردا.
*بڵاوبونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و سیاسی یەکێکی ترە لەهۆکارەکانی تەشەنەسەندنی دیاردەی بێکاری لەکۆمەڵگای عێراقدا،هەریەکە لە حکومەتەکانی بەغداو هەولێر چەندین ساڵە گەندەڵی بووەتە سیمای ناسینەوەی و لەیەکەم ریزبەندی لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانن و گەندەڵی بەهەموو شێوازەکانی لەهەرێم و عێراقدا بەربڵاوترینە.
*شەری داعش و دەرهاویشتەکانی کە گرنگترینیان ئاوارەبونی هەزاران هاونیشتیمانی و کاول بون وخاپوربونی چەندین شاروشارۆچکەو گوند و سەرئەنجام بارگرانی دروست بوو لەسەر هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند کە تائێستاش بەدەست لێکەوتەکانی ئەو شەڕەوە گیرۆدەین لەهەمووی قورستر خەرجیەزۆرەکانە.
عێراق و هەرێم لەبەردەم شەڕێکی نوێدان کە بریتی یە لە شەری بێکاری گەنجان ولاوان،پێمان وایە ئەگەر هەوڵی جدی نەدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەوا لەئایندەیەکی نزیکدا قەیرانی بێکاری ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات و مەترسی لەسەر سەقامگیری سیاسی وئاسایشی ناوخۆی وڵات دروست دەکات.
*ئابورینـــاس

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!