Draw Media

‎سەرکردەکانی عێراق یەکەم وشەیان

‎سەرکردەکانی عێراق یەکەم وشەیان

2020-09-15 18:02:48


سابیری سەندیکا: ئەمریکا  

لەهەشتاکانی سەدەی رابردوو لەماڵی خۆمان لە قەڵادزێ بەدزی ئێواران ئەم رادیۆیەمان دەکردەوە و دەنگیمان نزم دەکرد چونکە دەیان وت دیوار بەگوێ یە، ئەو رادیۆیە ئەو سەردەم سەری زمان و بنی زمانی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری بوو  من لەبیرمە ئەوێ ڕۆژێ ئەو رادیۆیە بەدەنگی فەرهاد سەنگاوی دەی وت نابێ بەهێزەکان بێ هێزەکان بخۆن و نابێ قەلەوەکان لاوازەکان پان بکەنەوەو دەبی حوکمی یاسا لەسەرووی هەموو شتێکەوەبێ هەرکاتێک شۆرشگێرەکان لە چیاکان هاتنەوە ناو شارەکان ئەوانەتان هەمووی بۆ دێنینە دی بەڵام قسەکانی ئەوی ڕۆژی ئەو رادیۆیە هەمووی درۆ دەرچوو و شۆرشگێرەکانی ئەوی ڕۆژی تەنیا کۆمەلە بازرگانێکی بێ ویژدان دەرچون، بەڵی ئەوی ڕۆژی ئەم رادیۆیە زۆر درۆزن دەرچوو...!ئەمە لەلایەک هەروەها لەلایەکی تر

‎ساڵانی نەوەدەکان گرانی یەکی تاقەت پروکین بوو ، شەری نەگریستی ناوخۆش لەولاوە راوەستێت ، کە بەجووتە شەڕو گرانی هەزاران گەنجی جوان و نازداری  ئەم کوردستانی عێراق 
‎ یان بەرەو هاندەران دەرپەراند

له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براكوژی ساڵانی ٩٤ -٩٦ هه‌ردوو حیزب دوو ماكینه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌مشڕی وه‌ك ڕادیۆی مه‌ڵبه‌ندەکان و گوڵان  خستبووه‌ ئیش و كه‌وتبوونه‌ به‌ر وێزه‌ی یه‌كتر و دوور له‌هه‌موو نه‌ریتێكی كورده‌واری و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیش پیسترین جوونیان ده‌دا، له‌بیرمه‌ كه‌ چۆن ڕادیۆكه‌ی ئه‌ولا هاواری ده‌كرد و ده‌یگۆ :ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ژنی سه‌رۆكه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ فڵانه‌ فیسار سه‌رجێیی كردیه‌، ده‌وقۆدیه‌كه‌ی ئه‌ولاش وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌ و ده‌یگۆ : كه‌سێك كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ شووشه‌ دروستكرابێ نابێ به‌رد بهاوێژێته‌ ماڵی كه‌س، بۆ مه‌گه‌ر له‌بیرتان چوو فلانه‌ ڕۆژی له‌ فلانكه‌ سه‌عاتی و له‌ فلانه‌ شوێنی ژنی سه‌ركرده‌كه‌تان له‌ قافاگیرا له‌گه‌ڵ فلانه‌ به‌رپرس خه‌ریكی یاری تۆپێن بوون ؟ ئه‌وا ئێمه‌ین له‌به‌ر حورمه‌تی گشتی ئه‌و ڕاستیانه‌ بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌ و بۆ مێژووی جێدێڵین. شتێكی نه‌وعه‌نما ئاساییه‌ كه‌ به‌شه‌ر ئه‌گه‌ر تووڕه‌ بێت قسه‌ی ڕه‌ق و ناشیرینیش ده‌كات به‌تایبه‌تیش له‌ ساتی وه‌شه‌ڕ هاتن.
       له‌ بانگه‌شه‌ی له‌خشته‌بردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٧یش كه‌ یه‌كێتی گورزی جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانی وێكه‌تبوو له‌ ڕادیۆكه‌یان هاواریان ده‌كرد : هۆ خه‌ڵكینه‌ ئه‌وه‌ سه‌رانی گۆڕانن كه‌ كتێبی ماركسی و ئیلحاد و كوفر هه‌رزانچاپ ده‌كه‌ن له‌ناو خه‌ڵكی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ و دینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌شێوێنن. قه‌ل به‌قه‌ل ده‌ڵێ ڕووت ڕه‌ش بێت!باشه‌!؟ .  
        له‌ بانگه‌شه‌ی سه‌رله‌قوڕێنانه‌كانی  ٢٠١٢ ش هه‌ر بابا بوو مه‌له‌فی دزی و خیتكردن و گه‌نده‌ڵی و گرته‌ی دروستكراو و گوماناوی و ڕاستی ڤیدیۆییان له‌سه‌ر یه‌كتری بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و شه‌ڕێك بوو سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ده‌ناسیه‌وه‌. 
       له‌بانگه‌شه‌ی له‌خشته‌بردنه‌كانی ساڵەکان تریش ده‌زگای زه‌به‌لاحی دیجیتاڵی میدیایی سیخوڕی ئه‌وتۆ په‌یدابووه‌ ئاگای له‌ ڕه‌وشی عه‌ده‌بخانه‌ی ناو ماڵه‌كانیش هه‌یه‌، هه‌ر وه‌ها ده‌كه‌ن پشتێ ملی یه‌كێك ده‌گرن و هه‌تا ملی نه‌شكێنن وازی لێناهێنن، حه‌یاو كه‌رامه‌تی ده‌كه‌نه‌ حه‌یای ته‌ماته‌فرۆشه‌كه‌. 
         داهێنه‌ری ئه‌و كه‌لتوره‌ بۆگه‌نه‌ خوودی ئه‌و پارته‌ كوردیه‌ پاڵه‌وانانه‌ن كه‌ هه‌زاران گه‌نجیان به‌كوشت داوه‌ به‌ناوی نیشتیمانپه‌روه‌ری و وڵاتپارێزی، ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵگه‌یان به‌جارێك بۆگه‌نی كردووه‌ تروسكایی ده‌ربازبوون بۆته‌ ئه‌سته‌م، هیچ سنوورێكیان بۆ ده‌موله‌وسی خۆیان دانه‌ناوه‌، ئه‌وه‌ی بێته‌ سه‌ر زار و به‌خه‌یاڵیاندا بێت ده‌یڵێن و ده‌هۆڵی بۆ ده‌كووتن. سڵ له‌ هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه‌، ده‌رپێیان فڕێ داوه‌ و خۆیان ته‌واو سووك و چرووك كردوە. ئه‌وانه‌ له‌ ملشكاندن و له‌خشته‌بردن و ئابڕووبردن به‌ڕاده‌یه‌ك مه‌علانن شه‌یتان له‌شه‌رمان حیجاب و نیقابی پۆشیه‌. دوعای من ئه‌وه‌یه‌ خودا به‌ خراپه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵیان نه‌كات و به‌زه‌یی پێیاندا بێته‌وه‌ له‌و تاریكیه‌ی كه‌ تێیكه‌وتوون... کوردستان ئاوەدان و دروبیت لەشەڕی ناخۆی لایەنە سیاسیەکان وڤایرۆسی کۆڕۆنا 
ئاشتی بۆ هه‌مووان


‫هەروەها لە کتێبی ساڵەکەم لە عێراق  لەسەرەتای  ئازادکردنی عێراق تا دەستگیرکردنی سەدام. پۆڵ بریمەر ‬ لە کتێبی ساڵەکەم لە عێراق کە ئەمڕۆ من ئەم بەشە بەچاوکەوت لە کاتی خوێندنەوەم کە دەڵێت: 
پۆڵ بریمەر دوای پڕۆسەی لەناوبردنی رژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە، لە ساڵی ۲٠٠۳ کرا بە حاکمی مەدەنیی ئەمریکا لە عێراق و لەمیانی بەشێک لەیادەوەرکانیدا دەنووسێت : بۆیەکەمجار کەلەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی خێرام ئەنجامدا، ترسم لەوە هەبووە ئەو سەرکردانە دژم بووەستنەوەو بلین ئێوەی ئەمریکی بۆچی واتان بەسەر عێراق هێناوە ، ئەم وڵاتەتان بەجارێک خاپوور و وێران کرد! بە پێچەوانەوە سەرکردەکان یەکەم وشەی سەر زاریان کە داوایان لێکردم بریتی بوو لەوەی" کوا بەش و مووچەی ئێمە"! منیش زۆر بەهێمنی و بە ئارامییەوە دانیشتم و ، بەخایاڵم داهات کە ئەمانە شایەنی ئەوەنین سەرکردایەتی وڵات بکەن و دەستەڵاتیان رادەست بکەین وه‌ هه‌روه‌ها  له‌ لاپه‌ریكی تری ئه‌و كتێبه‌ دا نووسراوه‌ كه‌  
ده‌ڵێت : من دەترسام سەرکردەکانی کورد بێن شەری قەومیەت و خاكم لەگەل بكەن, یان داوای سەربەخۆی کوردستان و دەوڵەتی کوردی و گەڕانەوەی کەرکوک بکەن كەچی لەیەكەمین كۆبونەوە باسی پارە و پۆستیان لێم دەكرد,ئەوان زۆر جیاواز بوون لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بونیان,كاتێك لە لەندن لە ٢٠٠٢ نەخشە رێگای  رووخانی ڕژیمی به‌عسی  صدام حسین دانرا ئەوان شەریان لەسەر مافی تەواوی گەلانی عێراقیش دەكرد نەك هەر مافی خۆیان كەچی كەڕژیمی به‌عسی  صدام رووخا یەكەمین داواكاریان بریتی بوو لە پارەو پۆست,بۆیە من دواتر تێگەشتم ئەوان چیان دەوێت و ترسم لیێیان شكان و لە هەموو كۆبونەوەكان من 
براوەی دانوسانەكان بووم  لەگەلیان .!
پیویستە ئەم کتێبە هەموو کوردێک بی خوێنێتەوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand