Draw Media

دەسەڵاتی گەندەڵ و ھەر جارەی موبارەکێک!

دەسەڵاتی گەندەڵ و ھەر جارەی موبارەکێک!

2020-09-15 16:58:25


رێبوار چەلەبی 

دەسەڵاتی گەندەڵ و شکستخواردووی ھەرێمی قەیراناویی،حەزبەتوندڕەویی و  کاری توندوتیژیی دەکات و لەو مەیدانەدا بێ پەروا دەستدەوەشێنێت و لەھیچ یاساورێسایەک سڵناکاتەوە.
مەبەستیابە ھەرناڕەزاییەک ئەنجامدرا بەرەو توندوتیژیی بڕوات و بەھۆی ھێزی سەربازیانەوە لە شەڕی ناوخۆو دەستدرێژی بۆ سەر ھاوڵاتیانی ھەرێم ناترسن،بەڵام ھەمیشە دوو ئامرازیی مەدەنی دەیانترسێنێت و سڵی لێ دەکەنەوە:-
‎1-جوڵەی شەقام و خۆپیشاندان و نارەزایی خەڵک.
‎2-ناڕەزایی سۆشیال میدیا و دروستبوونی رای گشتی لە سەریا .
ھەرکاتێک ئەم دوو ئامرازە بەکارن و دەنگی ناڕەزایی و فشاری ھاوڵاتیان بەرزبێتەوە،دەسەڵاتی گەندەڵ بە دوو روویی نەرمی دەکات و بەناچاریی دەست دەکات بە باسی خزمەتگوزاری  و راگەیاندنی پرۆژە ناچاریەکان. 
کەئەم دوو ئامرازە کپ دەبن باسی قەیران و ناڕەزایی نامێنێت ،دەسەڵات ھەر رۆژە و بەشتێک خەڵکی سەرقاڵدەکات و بازاڕیی گەوجاندن و لەیەک بەردانی خەڵک گەرم دەکات و سیاسەتی «پەرتکە و زاڵبە» پەیرەودەکات..
ئەوەتا  ئەم نمونانە مشتێکن لە شارایەک :-
-رۆژێک پەرلەمانتارێکیان بەمەبەست ،سوکایەتی بە خەلیفەکانی راشیدین دەکات و لە قوڵایی مێژووە و لە دیوەخانی پەرلەماندا دەستپێکردنی گەندەڵی دەداتە پاڵیان!
- تاوێک ھونەرمەندێکی دەسکەلایان دەکەنە بنێشتەخۆشە  و ئەو میدیایانەی بەپارەی دزیی میللەت دەبەیبەن بە رێوە ،راپۆرتی لەسەر ئەکات و بەرنامەی بەپەلەو زیندوویی لەسەر دەکەن!!
- -دەمێک سیاسیەکی پڕۆپارتی(پارتی شاراوەی ناو حیزبەکان) دەھێنن و بەرنامەی دووکاتژێری لەسەر دەکەن و لە سۆشیال میدیا زەقی دەکەنەوە و دەیکەن بەشەڕی مەغلوبە!!!
- ساتێک بابەتێکی ھەستیاری ناو کۆمەڵگەی کوردەواریی ،لێدان لە سۆزی ئاینێ،کێشەی توێژەکان،فیمینزم و خێندەر ...دەکەنە کێشەی سەرەکی و شەڕی کوفروئیمان دروست دەکەن!!!!
- ھەموو ئەمکارانە دوور خستنەوەی جەماوەر و خەڵک لە خودی قەیرانەکان و دوورخستنەوەیانە لەوەی ناڕەزایی دەرببڕن و دەسەڵات بخەنە ژێر فشاری بەردەوامەوە... ئێمە گرفتی چۆنیەتی ژیانکردن و خەمە گەورەکانی نیشتمانمان ھەیە،ئەوان کێشەی قەبر و مردن و ئەوشتانە دەکەنە ترۆپکی باسەکان و ھەرجارەو بەکەسێکی ناموبارەکەوە لە پرسی گشتی و خەمەکانی خەڵک دوورمان دەخەنەوە.. کەواتە نوخبەی رۆشنبیریی و سیاسیی ئەم ھەرێمە ،ئەوچرایانەن رێگاکە بۆ میللەت رۆشن دەکەنەوە و ناھێڵن کۆمەڵگە بەئاسانی ببنە نێچیریی دەسەڵاتێکەوە،کە بۆ ھیچ شتێک متمانەی پێناکرێت،تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە لە دەسەڵات دووریان بخەینەوە..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand