حكومه‌ت و به‌ر پرسیارێتی به‌رانبه‌ر په‌روه‌رده له قه‌یرانی كۆڕۆنادا
2020-09-13 09:29:52
رزگار شێخ حه‌سه‌ن
هه‌میشه گرنگی و بایه‌خی په‌روه‌رده له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تداریدایه ، چونكه له رێگای په‌روه‌رده‌وه هه‌م ئه‌توانرێت بینای كه‌سایه‌تی تاك بكرێت و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی له هۆشیاری تاكه‌كه‌سدا ره‌نگبداته‌وه ، هه‌میش پرۆسه‌ی فێربوون به ئاكام بگات ، له هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ر كابینه‌یه‌كی نوێ هه‌مووان به په‌رۆشین له ژماره و پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بڕوانین بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ، بێگومان بایه‌خدان به كه‌رتی په‌روه‌رده پێوه‌رێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دا و كار و چالاكی كابینه‌كه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن گه‌وره‌ترین زیانی پێگه‌یشت ، راسته قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كۆڕۆنا یه‌خه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كه و جیهانی گرتوه ، ئه‌و قه‌یرانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و قوڵبوونه‌وه قه‌یرانی دارایی هه‌بوه ، به‌ڵام روئیا و دیدگایه‌كی زانستیمان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه نه‌بوه له ئاستی په‌روه‌رده‌یدا ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بڕیاره‌كانی بواری په‌روه‌رده به شێوه‌ی خۆبه‌خۆ و دوور له دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دراون ، سه‌ره‌نجام ساڵێكی خوێندن به فێرۆ چوو ، نه‌وه‌یه‌ك بێ فێربوون و شاره‌زایی پێویست قۆناغێكی خوێندنی بڕی.
سه‌باره‌ت به ساڵی نوێی خوێندن ، هه‌موان چاوه‌روانی ئه‌وه بووین ساڵی نوێی خوێندن هاوكات له‌گه‌ڵ گرتبه‌ری كۆمه‌ڵێك رێگا و شوێنی تایبه‌ت بۆ ده‌سپێكردنی خوێندن ، ئه‌گه‌ر هاتنی كۆرۆنا له سه‌ره‌تاوه جۆرێك له موفاجه‌ئه‌ی تیادا بوبێت ، ئه‌وا بۆ ئه‌مساڵی نوێی خوێندن شتێكی چاوه‌روانكراو بوو ، پێویست بوو رێگا و هه‌نگاوی پێویست بگیرایه‌ته به‌ر ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ ئاماده‌كارییه‌كه نه‌كراوه، نه كه‌ره‌سته‌ی پێویستی خۆپارێزی و رێكاری ته‌ندروستی دابینكراوه ، نه كه‌ره‌سته‌ی به ئۆنلاینكردنی خوێندن ، نه هیچ رێگا و شێوازێكی دیكه بۆ به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمه‌كه‌دا ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده رووبه‌رووی فه‌شه‌لێكی راسته‌قینه بۆته‌وه و ئایینده‌ی نه‌وه‌یه‌ك ئه‌كات به قوربانی .
له راستیدا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ئاماده‌كاری بۆ بوژانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ری كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی كۆرۆنا نه‌كردوه ، به‌ڵكو هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌ن كه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ ئایینده‌ی په‌روه‌رده له‌م هه‌رێمه‌دا ، له‌وانه:
یه‌كه‌م : به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر حسابی كه‌رتی حكومی
ئه‌مرۆ به ئاشكرا ئه‌وه هه‌ست پێده‌كری كه‌رتی تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده پشتیوانی ئه‌كریت ، حكومه‌ت خه‌رجییه‌كانی بواری په‌روه‌رده به بارگرانی بۆ خۆی ئه‌بینی و بۆیه ئه‌یه‌وی ورده ورده هه‌نگاو بنی بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده ، وه‌ك چۆن هه‌نگاوی ناوه بۆ به تایبه‌تكردنی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ته‌ندروستی
دووه‌م : هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می به ئینگلیزیكردن و یه‌ك ده‌وام .
پشتیوان بۆ خاڵی یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قوتابخانه هاوشێوانه‌ی كه‌له‌سه‌ر سیسته‌می كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زرابوو به بیانوی نایه‌كسانی له خوێندندا ، كه به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی به‌شدار بوو لــه قوتابخانه ئه‌هلیه‌كاندا زیاد له سێ به‌رامبه‌ر زیادیكردوه..
سێیه‌م : ئاماده‌كاری بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران .
دوای كۆتایهاتنی 4 مانگ له پشوی هاوینه ، وه‌زاره‌ت ته‌نها یه‌ك وه‌رك شۆپ یا میتینگ یا زانیاریه‌كی تۆمار كرا‌و ئاڕاسته‌ی مامۆستایان نه‌كراوه تا ئاماده‌كراو بن بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قه‌یرانه، یان رابهینرین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا ، یان هه‌ر ئاماده‌كارییه‌كی دیكه ..
چوارام : لێبڕینی موچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام .
سیاسه‌تی لێبڕین و كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه ، ئه‌مه سه‌ره‌رای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی بواری په‌روه‌رده له هه‌موو ئاسته‌كاندا ، سه‌ره‌نجام په‌روه‌رده‌یه‌كی فشۆڵ و بێ كوالیتی دروست ئه‌بیت ، ئه‌مه‌ش دایكان و باوكان هان ئه‌دات كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مناله‌كانیان بگوازنه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت
پێویسته دڵنیابن، من وه‌ك نوسه‌رێكی بواری په‌روه‌رده هه‌میشه نه‌م ویستوه وه‌ك سیاسیه‌ك قسه بكه‌م یان روانگه‌یه‌كی سیاسیم هه‌بیت ،به‌ڵام هێنده به ئازارم به‌رامبه‌ر منداڵانی ئه‌م نیشتمانه خه‌می مردنی هاوڵاتیه‌ك یان مندالێكم به كرۆنا بیرچۆته‌وه ،ئایا ده‌كرێت له‌م خه‌م ساردی ده‌وڵه‌ت بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به منداڵ و لاوانمان ، ئه‌كرێت وه‌زیرێك جگه له وتار بێژی و ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی هیچ خه‌مێكی په‌روه‌رده‌یی نه‌بێت ، به‌رێزانی وه‌زاره‌ت بفه‌رمون و ڕونی بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه ده‌فه‌رمون وه‌رزی ئه‌لیكترۆنی به‌كام سیسته‌می زانستی په‌روه‌رده‌یی رێكخراوه ، ئایا ڕێكارو ئاماده‌كاریه‌كانی ته‌نها به چه‌ند ڕۆژێك ئاماده ده‌بێت ، ئایا له‌وه تێگه‌یشتون كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك بڕیاری دروستكردنی ئه‌نده‌ر پاسێك له‌م كیشه په‌روه‌رده‌یه ده‌ڕوانێت واتا بڕیار واده‌بینێت ته‌نها به نوسراو كاره‌كه ده‌گاته ئامانج ، دواجار هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له جێبه‌جێكردنی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی نیشان نه‌داین له وه‌رزی ڕابوردوو ، ده‌كریت لێره‌دا سه‌رنجی چه‌ند خاڵ بده‌ین، یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت پێی نه‌وتین قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ساڵی ڕابوردو چ ئاكامێكی هه‌بوو، كوا داتا‌و به دوادا چونه‌كان له ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌كه ، واتا داتایه‌ك له ڕێگای دام و ده‌زگا بێلایه‌نه‌كان ،دواتر به‌رچاومان ڕونبێت و سه‌رنج و ڕاسپارده پێشكه‌ش بكه‌یت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بونی ..
دووه‌م : به‌ڕێزان له به‌رێوبه‌رایه‌تیه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، ئێوه كوا ژماره‌و داتای زانستیتان كه نیشانده‌ری ئاستی جێبه جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه بێت ، جیاكاری ناوچه‌یی و توانا داراییه‌كان و ئاماده‌كاری مامۆستایان له قوتابخانه‌كاندا هۆكاری بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتن و سه‌ر نه‌كه‌وتنی بڕیاره‌كه‌یه ، ئایه به‌ڕێزانتان له‌م بواره‌دا چیتان كردوه ، به ڵكو خه‌می ئێوه له به‌رپرسیارێتیتان بۆشارێك ته‌نها ناكرێت به فه‌رمانكردن بێت و هیچ ئه‌ركێك له خۆ نه‌گرن..
سێیه‌م : به‌ڕێز وه‌زاره‌ت تۆ ده‌زانی چ پێشنارێكت كردوه ،چۆن ده‌كرێت پێنج مامۆستا ده‌وام بكات و چل پێنچ له‌ماڵه‌وه بن ، ئه‌وه‌ی ئێوه پێشنیارتان كردوه له سیسته‌می دوو ئیداری وه‌رتانگرتوه كه كۆمه‌ڵه بندیوارێكی به‌رهه‌م هێنا ، دڵنیام جگه له كیشه هیچ به‌رهه‌مێكی تری په‌روه‌رده‌یی نابێت ..