Draw Media

ئایا مسته‌فا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕنا یان بەردی بناغەی دانا

ئایا مسته‌فا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕنا یان بەردی بناغەی دانا

2020-09-11 18:33:01


دانا رەشید
 
وەک ئاشکرایە کە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق مسته‌فا کازمی، بەو گوڕە هاتۆتە مەیدان، کە خاڵێک بۆ هەتا ئێستەی پڕ گەندەڵی و فەسادی ئیداری و دارایی دابنێ و، دەستپێکێکی نوێ لە کۆی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەست پێ بکات، ئەمما بۆ ئەو دەستپێکردنە نوێیە کە ئەم سەرۆک وەزیرانە لەم زەمەنە پڕ لە قەیرانی  ئابوری و دارایی و سیاسیە، لە عێراقێک کە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری ئابوری بەندە بە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە، بە دیوێکی تر تا قەیرانە سیاسی و ئابوری و جەنگیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەلا نەکەوێ، گەلۆ عێراق دەگات بەو عێراقەی کە  مسته‌فا کازمی دەیخوازێ؟

ئەمە پرسیارەکەیە، چونکە تا ئێستا پرۆژەو بەرنامەی کاری ئەم سەرۆک وەزیرانە لە تاریکیدا حەشار دراوە و بە ئاشکرا بەرچاو ڕونی بە رەسمی  و بە پرۆژەی نوسراوو ئامادە کراو لە ڕوی کارو ئاکارەوە، نەخراوەتە بەرچاوی گەلانی عیراق، تا لەسونگەیەوە خوێندنەوەیەکی بابەتی و کارا بۆ کارەکانی ئەم سەرۆک وەزیرانە بکرێ ، کە جیاوازە لەوانی پێش خۆی. 

کازمی خۆی لە بەغداو لە باشوری عیراق تەواو شارەزای ئەو قەیران و فەسادەیە کە چۆن ناو بە ناو کڕو کڵپەی خۆپیشاندەرانی بەش مەینەت، بڵێسەی ئا‌و ناڵەیان دەنیا دەسوتێنێ، بە تەواویش ئەگەر خۆی لێ هەڵە نەکات بە ناوی رێکەوتن و سازان و هاوکاری و چی و چی، گیرۆدەی ئەم تاقمە خۆسەپێنە بوون ،کە دەستیان گرتوە بەسەر هەرێمی باشوی کوردستانداو  هەرچی سەر زەوی و ژێر زەوی وڵات هەیە  لە تاریکیدا دەیبەن، داوای 17% کۆی گشتی بوجەی عێراقیش دەکەن بۆ پێدانی موچە، ئەویش هەر دەخۆن و بە 3 مانگ جارێ نیو موچە دەدەن،  سنورەکان  لەبەردەم سوپای بکوژی تورک و ئێران، هیچ بەربەستێکیان نیه‌، بە هیچ یاساو دەستورێکی راگرتنی پیرۆزی خاکی عیراق کار ناکەن.

هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هیچ رەپتێکی بە بەغداوە نییە، تەنها ئەوە نەبێ کە  کۆمەلێ موچەخۆری لە بەغدایە بە ناوی بەشداری هەرێم لە حکومەتی بەغدا، بەڵام کارکردنی حکومەتی بەغدا و پێکهاتە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا، بە شیوەیەکی جیاوازتر دەبینرێ لەوەی کە هەیە، ئەوە دیارە کە دەسەڵاتی هەرێم  کە یەکێتی و پارتی نوێنەرایەتی دەکات لە ژێر هەیمەنەی پارتی و بنەـاڵەی بارزانیدایەو بە ویستو خواستی تورکیا  هەڵدەسورێ ،کە بە هیچ جۆرێ کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناکات 29 ساڵی ڕابوردوش ئەوەی دەرخستوە، ریفراندۆمە شکست خواردوەکەش دەری خست کە بۆ کۆتایی هێنان بە خەونی سەربەخۆیی بوو نەک بۆ سەربەخۆیی.

بەغدا دەیەوێ و لە بەرژەوەندی عەرەبی عیراقدایە بە شیعەو سونەوە، کوردستان ببێت بە چەند هەرێم، بۆ ئەوەی لە لایەک کەرکوکیش ببێت بە هەرێم هەروەک  چەند ساڵ لەسەر دەستی دوکتۆر نەجمەدین هەوڵی بۆ دەدار، تا ئیدی لە کێسەی مادەی 140ی دەستور نەجاتیان ببێت و بە تەواویش لە دەست کوردی بسەننەوە و  ئیتر کورد بوون دەبێتە کێسەیە ناو هەرێمی کەرکوک لە نێوان پێکهاتەکانیدا،  ئەگەر سلێمانی ببێت بە هەرێم، ئەوا دەستی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە بەشێکی گەورەی داهاتی هەرێمی کوردستان دەبرێن، کەواتە لێرەدا  کێسەی پارێزگای هەڵەبجە دروست دەبێ وەک پارێزگایەکی نوێ، ئایا  هەڵبجەو دەوروبەری  سەر بە هەرێمی هەولێر دەمێننەوە، یاوخود  وەک هەرێمێکی لامەرکەزی دەکەونە سەر  هەرێمی سلێمانی ؟ یان ئەویش دەبێت بە هەرێم، بێ گومان بەشێکی  قسەو باسی نێوان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم سەرۆکی پارتی سەرۆک وەزیران ، سەرۆک خێڵ .... هتد، ئەم بوون بە هەرـ بوونەی سلێمانی بوە لەگەڵ کازمی، وەک دەزانرێ سیاسەت بریتییە لە دانوستاندن، ئەگەر کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ بنێ، بارزانی چی پێ دەدات، چونکە کازمی وەک ئەو پاڵەوانە دەردکەوتوە کە فریاد رەسی عێراقە لەم  قەرانگەلە بێ هاوتایە ، کازمی بە بەڵێن گەورەو دوایش  شتی پچوک رازی نابێ، بە فیعلی ئەنجامی کاری دەوێ، کار چی یە ئەی چارە چی یە ؟.
 
ئەگەر کازمی پشتی سلێمانی بەردا کەواتە دەبێ ببیتە عامیلی خێر لە نێوان هەردوو ئیدارەی سەوز نیلی و زەرد ، سنوری دێگەڵە دەستوری نییە، ئەکرێ کازمی دەستی نۆ بەرێ و هەڵیوەشێنێتەوە بە دەستور، ناشەفافیەتی سەروەتی کوردستان دەستوری نی یە ئەکرێ کازمی دەستی بۆ بەرێ بە دەستور، بەزاندنی سنوەکانی هەرێمی کوردسان کە پارتی رێگەی بە تورکیا داوە هەرێم بکاتە موڵگەی سوپا دەستوری نییە ئەکرێ کازمی دەستی بۆ بەرێ بە دەستور ، بەڵام بوون بە هەرێم و دروست کردنی هەرێمی نوێ لەسەر بنەمای دەستوری نوێێ عێراق دانی پێدا نراوە لە رێگەی ئوسوڵی و یاسایی واتە دەستوریە کازمی ناتوانێ رێگەی لێ بگرێ، لێرەوە هەم دەڤەری سلێمانی لە دۆخێکی دژواردایە هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەم خودی مصگفی کازمی، گەلۆ چۆن دەگاتە نەتیجە، بانگهێشتنە خێراکەی تورکیا بۆ نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانە خێراکەی ماکرۆن سەرۆک کماری فەرەنسا ، زۆر شتی لێ دەخوێندرێتەوە،  هەم دژی ماکرۆن کە فەرەنسا بە ئاشکرا دژی ئەردۆگانە ، هەم کازمی کە هەرەشەیەکی جدی لە دەسەڵاتی قۆرخکاری بارزانی دەکات ، هەڵوەشێنەرەوی  پلانەکانی ئەردۆگانە. 

ئەمە زینجیرە درامایەکە کۆتایەکەی نادیارە دەبێ مرۆڤ و بینەر خۆی مێسکی بۆ بەکار بهێنێت و شرۆڤەی بکات ، چونکە لەدەست دەرهێنەرەکەی دەرچوە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand