چۆن رێگه بگرین له‌سووتاندنی كارتی گازی سروشتی هه‌رێم؟!
2020-09-05 16:47:25
سه‌نگه‌ر رسول
توركیا وه‌كو دایناسورێكی زه‌به‌لاحی ناوچه‌كه هه‌م له‌رووی ئابووری و هه‌میش له‌رووی سه‌ربازییه‌وه، تینووی گازی سروشتییه. به‌شێوه‌یه‌ك، ستراتیژییه‌تی ئاسایشی ووزه‌ی توركیا له‌داهاتوودا به‌نده به‌تواناكانی ئه‌و وڵاته بۆ دابینكردنی گازی سروشتی دوور له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه له ئێستادا 98% ئه‌و ووزه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیاوه دابین ده‌كرێت، فرۆشیارانیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م رووسیا و ئێرانه له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان. به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی گازی سروشتی له‌ده‌ریای ره‌شدا، له 21ی ئاب له‌لایه‌ن سه‌رۆكی توركیاوه راگه‌یاندرا، ده‌رفه‌تێكی كاتی به‌و وڵاته ده‌به‌خشێ نه‌ك هه‌میشه‌یی. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی 320 ملیار مه‌تر چوار گۆشه له‌ده‌ریای ره‌شدا، دوای ده‌رهێنان و كاره ته‌كنیكییه‌كان و تێچووی گونجاو، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بێت ئه‌وا له‌باشترین باردا به‌شی حه‌وت ساڵ ووزه‌ی پێویست بۆ خواسته‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. كه‌واته له‌دواجاردا توركیا هه‌ر ده‌بێت له‌ده‌رگای ده‌ره‌وه بدات بۆ وه ده‌ستخستنی ووزه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ توركیا دروست ده‌كات له دانووستانه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی گازی سروشتی له‌گه‌ڵ رووسیاو ئێران كه له‌چه‌ند ساڵێكی كه‌می ئاینده گرێبه‌سته‌كان كۆتاییان پێدێت.
ئه‌گه‌ر له‌ده‌ریای ره‌شیشه‌وه بپه‌رێینه‌وه بۆ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌راست، ئه‌وا ده‌بینین توركیا پرۆسه‌كانی گه‌ران و دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی گازی سروشتی ده‌سپێكردووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لیبیاش گرێبه‌ستی ئیمزاكردووه‌و له‌ئاوه‌كانی قوبرسیش پرۆسه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێوان توركیا له‌لایه‌ك و یۆنان و هه‌روه‌ها مسڕ و ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا له‌لایه‌كی دیكه. چونكه ئه‌سته‌مه سنووره ئاوییه‌كان بۆ مافی ده‌رهێنان هێنده به‌سانایی ده‌ست نیشان بكرێن و ئه‌م توندبوونی ململانێكانیش په‌یوه‌ندی به‌گازی سروشتییه‌وه هه‌یه‌و ده‌كرێت له‌بابه‌تێكی دیكه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندتر له‌وباره‌یه‌وه بدوێین.
به‌تێروانین له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوسنووری توركیا‌و پێگه‌ی فیدراڵییه‌كه‌ی له‌عیراقدا، له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دایه! چونكه پرسی گازی سروشتی بۆ توركیا ته‌نهاو ته‌نها پرسێكی ئابووری نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بووه به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و هه‌ر سیناریۆیه‌كی خراپ هه‌بێت سڵ ناكاته‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و سه‌رچاوه‌یه. هه‌رێم ئه‌گه‌ر ژیرانه‌و زۆر هه‌ستییارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی گازی سروشتی نه‌كات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كاره‌ساتی خراپتر له‌سیاسه‌تی ده‌رهێنانی نه‌وت چاوه‌روانی هه‌رێم ده‌كات!
له‌وباره‌دا هه‌رێم چی بكات؟! له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌هۆی ئیتیفاقییه‌ی 50 ساڵییه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتۆته بن سه‌ری توركیا‌و هه‌روه‌ها هه‌بوونی بنكه سه‌ربازییه زۆره‌كانی توركیا له‌هه‌رێم واقیعێكی دروست كردووه ناتوانرێت به‌بێ توركیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ جووڵه‌یه‌ك بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مافه ده‌ستووری و فیدراڵییه‌كانی عیراق كه به‌هه‌رێم دراون ئه‌وه‌نده باش و ده‌ستوورین، ناكرێت له‌عیراق دوور بكه‌وێته‌وه‌و دژ به به‌غدا هه‌نگاو بنێت. هه‌روه‌ها باشترین داهاتووش بۆ هه‌رێم روو له‌به‌غدایه!
باشترین سیناریۆ جوڵه هه‌رێم بیكات ئه‌وا له‌سه‌ر دوو ئاست ده‌بێت. یه‌كه‌مییان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌رێگه‌ی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی كه پێكبێت له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (زۆرینه‌ی فراكسیۆنه گه‌وره‌كان)، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێم بۆ دارشتنی سیاسه‌تی گازی سروشتی هه‌رێم. دووه‌مییان له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌رێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیره‌كان (وه‌ك واقیعی سیاسی: به‌مه‌رجێك یه‌كێتی به‌شداری سه‌ره‌كی دارشتنی سیاسه‌ته‌كه بێت و روئیای ئه‌و حزبه ره‌نگدانه‌وه‌و جێكردنه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ره‌شنووسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كده‌نگی دروست بێت له‌به‌غدا)، ئه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق راوێژ له‌سه‌ر ره‌شنووسی سیاسه‌ت و پرۆژه‌كه بكرێت.
دوای دروستكردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌كه، ده‌كرێت ده‌رهێنانی گازی سروشتی بكرێته خاڵی سه‌ره‌كی دانووستانی هه‌رێم بۆ جێگیركردنی بودجه‌ی هه‌رێم به‌شێویه‌ك له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئابووری عیراق ده‌بوژێنێته‌وه. دوای گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت به‌غداو هه‌رێم پێكه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا قسه له‌سه‌ر مه‌له‌فی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بكرێت.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م پلانه‌ی سه‌ره‌وه بروات، ئه‌وا هه‌م له‌رووی ئابوورییه‌وه سه‌قامگیرییه‌كی درێژ خایه‌ن بۆ هه‌رێم دروست ده‌بێ وه‌ك جێگیركردنی به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ زیاتر له 10 ساڵ، هه‌میش له‌رووی ده‌ستوورییه‌وه ده‌رهێنانی گازی سروشتی كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست نابێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رێم به‌هێزتر ده‌بێ له‌سه‌ر مێزی دانووستاندنی فرۆشتنی گازی سروشتی به‌توركیا. ئه‌گه‌ر به‌ووردی و هه‌ستییاری و نیشتیمانییه‌وه بیر له‌مه‌له‌فی گازی سروشتی هه‌رێم نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره تاك لایه‌نه گرێبه‌سته‌كه هاوشێوه‌ی 50 ساڵییه‌كه رووبدات! بۆیه سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت هه‌وڵه‌كانییا بخه‌نه گه‌ڕ ئه‌مه روونه‌دات و هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و خاڵه‌ش بزانن به‌بێ توركیاش هیچ ناكرێت! سیاسه‌تی ژیرانه ئه‌وه‌یه هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و توركیا پێكه‌وه رێكبكه‌ون نه‌ك دوولایه‌ن به‌ته‌نها!
*شاره‌زا له‌ئابووری سیاسی