خورما لە هەورامان و گوێزیش لە بەسڕە
2020-09-04 17:55:33
سەهین موفتی
ئاڵۆزییەکی تەواو باڵی کێشاوە بەسەر کۆی ناوەندە جیاجیاکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی، لە سیاسەتەوە بگرە هەتا خواردنەوەی قومێک ئاو...!
یا، لە پۆشینی دەرپێی ژێرەوە هەتا سێبەری هەوری ئاسمانی کوردی...!
- خارم، دوای چل ساڵ بەرپرسیارێتی لە ناوەندی خەباتی قوتابیانڕا تا پەیوەندییەکانی دەرەوەو لەوێڕاش لەبۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، کەچی ماکڕۆن بەسەرۆکی ئەمریکا ناودەبات لەسەر شاشەی تێڤی...!
- لەسەر لایێک، وێنەیەکی دەگەڵ ماکڕۆن بڵاوبۆتەوە لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانی عێڕاق، کە حورمەتنەدارێک رێکی خستبوو، کەچی بەمنی دەفرۆشێتەوە کە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ نوێنەری کەڵەشێرەکانی ئەوروپا هەبووە(لاهور جەنگی)...!
- خارێکی دیکەمان، بەم دواییە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی پێدراو دڵخۆشبووین، ئەگەرچی لە سەر پشکی یەکێتی نیشتیمانییە، لێ چوونکێم خودان دەرزەنێک شەهیدە، گوتمان شایستەیەو حەتمەن شیاوی پۆستەکەیە، کەچی هاتگە، هەر بە نێرەکەری دەبێژێت پابەندی بڕیاری حکومەت نابین لە سنووری سەوزو نابێت فەرمانبەران دەوامییان ئاسایی بکەنەوە، تا مووچەی تەواویان پێ نەدرێت، واتە هەم حکومەتەو هەم موعاڕەزە(لیوا چەتۆ)...!
- ئەم بێ سەروبەرییەی لەنێو مەملەکەتی ئێمەدا هەیە، دەکرێت گوێزی هەورامان لە بەسڕە بچێندرێت و خورمای عێڕاقی حەبیبیش لە هەورامانڕا سەوز ببێتەوە...!