لەبارەی کاری خێرخوازییەوە

Draw Media

2020-09-01 11:51:10



رێبوار علی(چەلەبی)
کاری خێرخوازی بەشێوەیەکی رێکخراو ،ساڵی ١٩٩١ ھاتە کوردستانەوە،سەرەتا رابیتەی ئیسلامیی کورد لەرێگەی ئیخوانەوە دەستی پێکرد.
پاشان بزاف و دوای ئەو ئیغاسەی ئیسلامی و دواتر رێکخراوی سەلام..
دوای دامەزراندنی کەناڵی پەیام وسێدە،کۆمەڵ رێکخراوی بەخشینی بە سەرپرشتی»مەلا ئاری« و یەکگرتوو رێکخراوی ھانا بەسەرپەرشتی »ربیع ھزال«دامەزراند.
دواتر ھەر رادێۆوتەلەفیزیۆنێکی لۆکاڵی ئەوحیزبانە ،دەزگای خێرخوازی تایبەت بە خۆیان دامەزراندن،کارگەیشتۆتەئەوەی ھەر بانگخواز و کەس و کۆمپانیاو خێرخوازێکی فری دەزگای خێرخوازی تایبەت بەخۆی ھەبێت و پۆزی پێوەلێبدەن!
تەنانەت لەم داھێنانەدا حیزبە عیلمانیەکان بێبەش نەبوون و پارتی دەزگای خێرخوازی بارزانی و یەکێتی رێکخراوی خێرخوازی مامی دامەزراند!!
ھەروەک کەناڵە ئاسمانی و ئەرزیەکانیشیان،لە کاتی پێویستدا کۆمەکی کۆدەکەنە و بەگەرمی سەرقاڵی دەبن!
کاروابڕوات ھەر ماڵ و گەڕەکێک لەم جۆرە رێکخراوانە دروست دەکەن،دەبێت بە عیبە حیزبێک رێکخراوێک کەسایەتیەک چالاکوانێک مامۆستایەک رێکخراوێکی خێرخوازی نەبێت...
لەم رۆژانەی دوایی شایەتی چەند دەمەقاڵێیەکی گەرم بوویین لەسەر کاری خێرخوازی و بەکێ دراو کێ راستە و گەندەڵی تیادادەکرێت ،تەنانەت وەزیریی رۆشنبیریی حوکومەتی ھەرێمی کوردستان ،ھاتە سەر خەت و زۆر بەجورئەتەوە دۆسیەی گەندەڵی ئەوژنە ھەژارەی ھەڵدایەوە و ھەموو دیکۆمێنتەکانی  راستەوخۆ لە کەناڵی »رووداو«ەوە خستە روو!!!
لێرەدا باسی ئەوە ناکەم کە کاری خێرخوازی ستراتیجی ئیخوانە بۆ رەگوڕیشە دامەزراندن لە وڵاتە ھەژارەکاندا.
ھەروەک باسی ئەوەش ناکەم دەسەڵاتی ھەرێم لە گەندەڵی و ناشەفافیەت و دزیدا رۆچووە،چۆن دامودەزگاکانی وڵاتەکە پێی تێناخەن!!
بەڵام ئەوەی دەمەوێت لێرەدا ،کۆمەڵگەی لێ ئاگاداربکەمەوە ،ھۆشیاربن بەسادەیی نەکەونە داوی پلانی بەناو خێرخوازییەوە ،یان ئەوەتا خۆیان راستەوخۆ کۆمەکی ھەژارانی راستەقینە بکەن،یاخود رێکخراوێکی شەفاف بدۆزنەوە کە حسابی بابکی ھەبێت و داتاکانی لەسەر شاشە راستەوخۆکان ھەبێت و فلس بە فلسی دیاربێت ،چی دێتەناویی و بۆکوێ دەڕوات؟
کە بەداخەوە لەوانەیە ئەوانەی ئەوکارانە دەکەن خۆیان لافی دەستپاکی لێ بدەن ،بەڵام بە ئاگایی و ئەزموونی من ھەتا ئێستا لە کوردستاندا رێکخراویی خێرخوازی وانیە!
وەک شایەتیەک لە ئەزموونی خۆمدا،کەسەرپەرشتی نوسینگەی کەناڵێکی راگەیەندندا بووم و لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کەناڵەکەدا ئاگاداریی ووردودرشتی کارەکان بووم،رێکخراوێکی خێرخوازیی گەورەش سەر بەو دەزگایەبوو،دەیان و سەدان کون و کەلەبەر و کاریی ناشەفافم بە دوو چاوی خۆم دەبینی ،کەس ئامادەنەبوو بەدوایدا بچێت؟!!!
ئەم سەرجانەم تۆماکردووە و لئرەدا کورتەکانیان دەخەمە روو:-
١-پارەیەکی خەیاڵی و بێ شومار دەھاتنە ئەودەزگایانەوە،بەبێ ئەوەی شەفافبن تەنھا پسوڵەیەکیان دەدا بە خێرکارەکە و نووسخەی دووەم لای خۆیان نەدەزانرا چی لێ بکەن.؟!
٢-بەشێکی کەمی دەدرا بە ھەژاریی ریکلامە و وەکو ریکلام بەکاردەھێنرایەوە و زۆرینەکەی دەکەوتە بەردەستی بەرپرسەکان »ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر«
٣-چەکمەبۆرەکان سەرانی حیزب و ھەڵسوڕوانی دەزگاکە و خودی حیزب بوو ،کەبۆ ئۆرگانەکان و ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان کورسی و پۆستی پێ پەیدا دەکرا!!!
تەنانەت جارێک نارەزایی ئەم حاڵەم گەیاندە سەرۆکی حیزب!سەرۆک فەرمووی:-»»ئەوە خەڵک ھاوکاری بۆ حیزب دەنێرن،بەڵام ناوێرن راستەوخۆ بڵێن بۆ حیزبە!««
٤-زۆر بەی ئەوکەسانەی سەپەرشتی کاری خێرخوازییان دەکرد،لەناکاو بەبێ بوونی سەرچاوەیەک دەوڵەمەند دەبوون و لەناوگەڕەک و کەسوکاریاندا دەنگی دەدایەوە!
تەنانەت خێرخوازێک کەبووە پەرلەمانتار خۆی راگەیاند :-
»»لەپێشئەوەی بێمە ناوپەرلەمانەوە،پارەم لەوە زیاتر دەستدەکەوت««
٥-لەبەر ئەوەی کاریی خێرخوازی سەروبەندی لەگەڵ  مێینەدایە !زۆرجار خێرخوازەکان تووشی دەردی عەشق و غەرامیات و  دەبوون و سەریان لە چەندژنە و کاریی رۆمانسیەوە دەردەچوو!
٦-مانەوەی پسوڵەی دووەم گرفتی سەرەکی بوو نەدەزانرا چی لێ بکەن،چونکە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگریی پارەکانن!
بۆیە زۆربەی لەسەرەولێنک و شوێنە چۆڵەکان دەسووتێنران و بەشێکی تریشی لە گوێنیدا فڕێ دەدران ،کەمن خۆم عەلاگەیەکم لێ ھەڵگرتووە!
٧-رکلام بۆ ھەژاری راستەقینە و راستەوخۆ و شوێندیار نەدەکرا،رکلامی چڕوپڕ بۆ ئەوھەژپارانە دەکرا شوێن نادیاربوون و زۆر دەلاڵانەوە و دەردیان کاریی بوو!
بەتایبەت لە مانگی رەمەزان و شەوی ھەینی و کاتی موچە بەخەستی کاری لەسەر دەکراو ووتارچی و بانگخوازەکان بۆ ئەومەبەستانە زۆر بەکار دەھێنرا!
جارێک ھەڤاڵێکم کەناسراوە و شایەتە،ھەژارێکی لەزستاندا لەژێر لەوحێکدابینی بوو، منی ئاگادارکرد ریکلامی بۆ بکەین تا خێرخوازەکان فریایی کەون ،کامێراوستافم راگەیاند بچن بەدەمیەوە،ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو لە بنکەی سەرەکیەوە رێگری لێکرا،کاتێک بەرپرسی دەزگاکەم ئاگادارکردەوە،بەڕێزیان بێ ترس فەرمووی:-
»»برا ئەوە چیە؟خەڵکی خۆیان یارمەتی بۆدەبەن،نێچیرێکی قەڵەومان بۆ ببینەوە!««
٨-بەشێکی دەدرا بە ھەژاران و دواتر دەکرا بەھەرا،بەڵام زۆربەشی بۆ خزموکەس وکایی بەرپرسە حیزبیەکان بوو،بەپارەی کاش یاخود ماددی یان خانوو،بۆیان دەکرا ھەم فشاری سەرخۆیان کەم دەکردەوە و ھەموو وەک خێرخواز دەردەکەوتن ،کەزۆربەیان پۆست وپلەوپایەیان ھەبوو!!
٩-وێنەگشتیەکانی خەڵک و گردبوونەوەی ئیفتاریی مزگەوت وبارەگاکان ،بە ناوی چەند دەزگاو کەسی بیانی جیاجیاوە لەھەمان شوێن وێنەیان دەگیراو بۆ دەرەوەی وڵات دەنێرران و پارەی خەیاڵیان بۆ حیزب پەیدادەکرا!
١٠-دەزگاکە ٣٠نووسینگەی ھەبوو،ژمارەی تەلەفۆن دانرابوو لەھەموو شاروشارۆچکەکاندا،بەسەدان دەفتەر دۆلار کۆ دەکرایە و تەلەفۆن لای کەسێک بوو موعتەبەری دەزگای مەرکەزی بەس خوا دەیزانی بەتەلۆن چەند پیدادەکات؟ بەڕاستی ئەوەندەناشەفاف بوو پاکیشی بەزۆر پیسدەکرد!
جاررێک ھەژارێک سێ دەفتەر دۆلاری دەویست بۆ نەخۆشیەکەی،
لە نوسینگەکەی مەڕ ئێمەوە بەتەنھا ١٠٠دەفتەر دۆلاری لە مانگی رەمەزاندا بۆھات! بێجگە لە٢٩ نوسینگەکەی تر کەنەم دەزانی چەندیان کۆکردۆتەوە....
داوامکرد ئەو ھەموو پارەیە زیادەیە و باھەریەک لەشاری خۆی سەرفیکات،تەنانەت داوامکرد نەخۆشخانەیەکی گەورەی لێ دروستبکرێت،ھێشتا ھەر عیادەی بچووک ھەبوو نەخۆشیخانەی گەورە پەی پێ نەبرابوو.
سەرەنجام لەسەرۆکی حیزبەوە ھەڕەشەیەکی قورسم بە سەرۆکی دەڤەرەکەدا بۆ ھات،کە بەربەست دروستنەکەم و سکاڵا لای دەزگای دادوەری حیزب تۆمار بکەم!
بەراستی و بە جورئەتەوە تۆمارم کرد ،بەڵام سەرئەنجام گورگانخواردوو کرا!!
ئەمە مشتێک بوو لە خەروارێک،من لەگەڵ  ئەوەدام ھاوکاری و دەستگرۆیی بکرێت،دڵنیام کەسی خێرخوازی پاکیش زۆرن،زۆر کەسی ھەژاریش ھەن سوود مەندبوون لەو کارەخێرخوازیانە،بەڵام گرنگە شەفافبێت و نەقۆزرێنەوە بۆ مەبەستی تایبەتی و حیزبی و ئەوەی من لە رەخنەکان خستمە روو مەترسین و چاودێری وورد نەبێت کەس لێی سەلامەتنابێت،چونکە پارەی بەلاش بۆ بەلاشخانەدەڕوات .....

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand