پرۆژه‌ی شامی نوێ
2020-08-26 15:55:48
د. ئومێد رەفیق
پرۆژه‌ی شامی نوێ ئه‌و پرۆژه ئابورییه‌ی له خه‌ونێكی ئابورییه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕۆكێكی سیاسی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت ، بنه‌مای ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتر حه‌یده‌ر عه‌بادی دروست بو، له نێوان میسر‌و عێراق، به ئامانجی لێك تێگه‌یشتنی ئابوری و وزه، وه‌به‌رهێنانی ئاڵوگۆركار، به‌لام دیاره حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی له دوای ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌ركیزی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیه ، به‌ده‌م پرۆژه‌كه‌وه چوه ، بۆیه له هه‌نگاوی دوه‌مدا ئوردن وه‌كو وڵاتی سێیه‌م ، هاته ناو بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ته‌واوكاری پرۆژه‌كه بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ته‌واوكاری.
ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه ئامانجێكی ئابوری نزیكی ئه‌وه‌یه عێراق وه‌كو وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ووزه به تایبه‌ت نه‌وت، گرێبدات به هه‌ردوو وڵاتی میسر ئوردن وكۆمپانیا میسرییه‌كان و ده‌ستی كار‌و شاره‌زای و وزه‌ی كاره‌با بهێنێته عێراق و ئه‌و قه‌یرانه‌ی عێراق له بواری كاره‌بادا هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ر بكات، له هه‌نگاوی دووه‌مدا سعودیه رابكێشرێت بۆ پرۆژه‌كه‌و ، ئه‌مه‌ش ئامانجی عێراقه، كه سعودیه، جێگره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا بێت له عێراق له وه‌به‌رهێنان ، چونكه توركیا و ئێران ساڵانه زیاتر له 30 ملیار دوڵار له عێراق وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، عێراق نه‌ك به‌رهه‌مهێن نییه، به‌ڵكو جگه له‌وه‌ی به‌كاربه‌ره ، كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی داناوه له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی پیشه‌سازی لۆكاڵی. ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و كارگه ناوخۆیانه‌ی كه‌له پێشودا هه‌بون ، له ئێسادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن كێبڕكێی به‌رهه‌می ئێرانی و توركی بكه‌ن داخراون.
له روی سیاسیه‌وه ، هه‌رچه‌نده ناوی پرۆژه‌كه شامی نوێیه ،به‌ڵام سوریا له‌م پرۆژه‌یه‌دا نییه، دوور نییه ، له ده‌رفه‌تی نزیكدا عێراق بتوانێ، ئه‌م ڕۆڵه نێوه‌ندگیریه بگێڕێ بۆ راكێشانی سوریا بۆ پرۆژه‌كه، چونكه عێراق له ئوردن و میسریش زیاتر كاریگه‌ره له‌سه‌ر سوریا. ئه جگه له‌وه‌ی خاك و ئابورییه‌كه بوه مه‌یدانی ململانێیه‌كی سه‌ختی جه‌نگ و ئابوری و سیاسی و نێو ده‌وڵه‌تی .ده‌رفه‌تێكی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م سوریا بۆ رزگاربون له هه‌ژمونی روسیا‌و ، پشتكردنه ئێران و ده‌ركردنی توركیا له سوریا.
ئامانجی سیاسی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه كوتله‌یه‌كی سیاسی له شێوه‌ی یه‌كێتى ئه‌وروپا دروست بكرێت، به ناوی یه‌كێتی عه‌ره‌بی ، له‌سه‌ر بنه‌مای شوناسی نه‌ته‌وه‌یی دور له مه‌زهه‌بی ، كه له‌دوور مه‌ودادا ئامانجی سیاسی زۆر گه‌وره به‌دی ده‌هێنێت، له گرنگترینیان دورخستنه‌وه‌ی توركیا‌و ئێرانه له ناوچه‌كه و، دروستكردنی هێزێكی تازه‌ی میانره‌وه‌ی هه‌رێمی به‌لانی كه‌م مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل.
ئه‌م پرۆژه‌یه تا ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاوی له بیرۆكه ده‌رچوه‌و بوه به پرۆژه، به‌ڵام ئاڵنگاری زۆری له‌به‌رده‌مه، له‌گرنگترینیان خه‌ونی سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌كه‌یه، كه عه‌ره‌ب و عه‌قڵی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زه‌عامه‌تی پرۆژه‌كه قورسه بگه‌ن به ڕێكه‌وتن به تایبه‌ت له كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی سعودیه ، خاڵی تر ئه‌م پرۆژه‌یه له روی ئابورییه‌وه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بیر له كوتله‌ی هاوبه‌شی ئابوری تیا نه‌كرێته‌وه ، وه‌كو جه‌مسه‌رگیری كوتله‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ، گۆڕاوه‌كانی زۆرترن له ره‌هه‌نده جێگره‌كانی.
له‌روی هه‌رێمیه‌وه ئێران ره‌نگه كۆسپی گه‌وره‌ی بۆ دروست بكات، به تایبه‌ت له ئێستادا وا وێنا ده‌كرێت كه له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مریكا ، پرۆژه‌كه زیاتر پرۆژه‌ی ئه‌مریكا بێت و كابتنه‌كه‌ی كازمی بێت، هه‌روه‌ها مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ونه فراوانخوازییه‌كانی توركیا دروست ده‌كات ، بۆیه توركیاش بێده‌نگ نابێت. ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌و ئامانجه‌یه كه عێراق به‌ره‌و عه‌ره‌بیبون ده‌باته‌وه‌و، رزگاری ده‌كات له ململانێی مه‌زهه‌بی و دابه‌شكاری. له روی ئابوریشه‌وه زیانی گه‌وره به‌ر ئێران و توركیا ده‌كه‌وێت.