سیستەمی هەڵبژاردی سەرۆکی ئەمەریکا
2020-08-24 12:51:59
هیوا سەید سەلیم
لێرەدا دەپرسین سەرۆک لە ئەمریکا چۆن هەلدەبژێردرێت، کێ دەنگی بۆ دەدات، هەڵبژاردنەکە راستەوخۆ دەبێت یان ناراستەوخۆ؟
وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە دەدەینەوە، بە تایبەت کە هەموو لایەک دەزانین کە لە مانگی ١١ ئەمساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک ئەنجام دەدرێت.
کە باس لە هەڵبژاردنی سەرۆک لە ئەمەریکا دەکرێت زۆرێک پێیان وایە کە خەڵک لەوەێ راستەوخۆ سەرۆک هەڵدەبژێرێت بەڵام وانیە، هەڵبژاردنی سەرۆک لە ئەمەریکا پرۆسەیەکی ئاڵۆز و درێژخایەنە، پڕۆسەکە کە چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت یەک ساڵ دەخایەنێت.
ساڵی ١٧٨٧ دارێژەرانی دەستووری ئەمەریکا لە نموونەی ( جۆرج واشنتن، ئەلکسەندەر هاملتۆن، جیمس مادسۆن) دانیشتن بۆ دۆزینەوە باشترین رێگا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
شێوازی یەکەم کە پێشنیارکرا ناونرا پلانی فیرجینیا:
بە پێی ئەو پلانە دەسەلاتی هەڵبژاردنی سەرۆک درابووە دەسەڵاتی یاسا دانان، واتا سەرۆک لە ناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، ئەو ویلایەتانەی کە ژمارەی دانیشتوانیان زۆر بوون پستگیریان لەو پلانە دەکرد، بەڵام ئەو ویلایەتانەی بە ژمارە کەم بوون دژی وەساتنەوە.
شێوازی دووەم پلانی نیوجەرسی:
هەموو ویلایەتێک دەنگی دیاریکراوی هەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک بەبێ رەچاوکردنی ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکان، ئەو پالنەش لەلایەن ویلایەتە گەورەکان ڕەتکرایەوە کە دانیشتوانیان زۆرە.
دوای ڕەتکردنەوەی ئەو دوو پلانەی سەرەوە سالی ١٨٧٨ دامەزرێنەرانی دەستووری ئەمەریکا گەیشتنە رێکەوتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کە بە ڕێکەوتنە گەورەکە ناسراوە کە بریتیە لە:
- هەڵبژاردنی کۆمەڵەی هەڵبژێردراو Electoral College دوای هەلبژاردنی ئەو کۆمەڵەیە ئەندامانی هەلبژێردراوی ئەو کۆمەڵەیە دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەدەن.
- ٣ دیێمبەر هەر ویلایەتێک نوێنەرانی خۆی بۆ کۆمەڵەی هەڵبژێردراوە لە پروسەی دەنگدانی گشتی بە پێی ئەو ئالیەتەی کە ویلایەتەکە پێی باشە هەڵدەبژێرێت لەسەر ئەو پڕەنسیپانەی خوارەوە.
1- ژمارەی ئەندامانی ئەو ویلایەتە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، کە لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی دیکە جیاوازە بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە.
2- دوو نوینەر لە بەرامبەر ئەندامیەتی هەر ویلایەتێک لە ئەنجوومەنی پیران.
3- کەرتی کۆلۆمبیا کە پێک دێت لە واشتنتۆن دی سی پایتەخت وەک ویلایەت مامەڵەی لەگەل ناکرێت ٣ نوێنەری لە کۆمەڵەی هەلبژێردراو دەبێت.
- ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمەریکا لە ٥٠ ویلایەت پێک دێت لەگەڵ کەرتی کۆلۆبیا .
- بە پێی ئەو سێ خاڵەی سەرەوە بێت کۆمەڵەی هەڵبژێردراوە ژمارەیان ٥٣٨ کەس دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
1- ٤٣٥ ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو ژمارەیە لە ویلایەتێک بۆ ویلایەتێک جیاوازە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ٥٠ ویلایەتە.
2- ١٠٠ کەس بە پێی ژمارەی ئەنجوومەنی پیران هەر دوو کەس لە ویلایەتێک هەڵدەبژێردرێن.
3- ٣ کەس لە کەرتی کۆڵۆمبیا هەلدەبژێردرێن.
4- تیکڕای ژمارەی کۆمەلەی هەڵبژێردراو یەکسانە بە ٥٣٨ کەسی هەڵبژێردراو.
5- هەموو ئەوانە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی مانگی نۆڤێمبەر هەڵدەبژێردرێن.
شایانی باسە لە تەواوی جیهان سیستەمی باو بۆ هەلبژاردنی سەرۆک دوو جۆرە، یان ئەوتا سەرۆک ڕاستەوخۆ لەلایەن خەلکەوە هەڵدەبژێردرێت یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن پەرلەمان کە هەڵبژێردراوی خەڵکە هەڵدەبژێردرێت، ئەی بۆچی یاسادانەری ئەمریکی ئەو شێوازە ئاڵۆزەیان بۆ هەلبژاردنی سەرۆک داناوە؟
- دامەزرێنەرانی دەستووری ئەمەریکا بۆ رێگری لە باڵادەستی ویلایەتە گەورەکان پەنایان بۆ ئەو شێوازە برد.
- بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دەرچوونی پێویستی بە دەنگەکانی تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بێت.
- بە پێی ئەو پڕەسیپانەی بۆ کۆمەلەی هەلبژێردراو داندراوە هەر ویلایەتێک تەنانەت ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی زۆر کەمیش بێت نوێەری لەو کۆمەلەیە دەبێت.
- هەلبژاردنی سەرۆکێک کە رەزامەندی سەرجەم ویلایەتەکانی لەسەر بێت.
تێبینی زیاتر:
- ٥ ولایەتی گەورەی وەک (کالیفۆرینا، تکساس، فلۆریدا، ئیلینوی، بنسلفانیا) بە تەنیا لە کۆی ٥٣٨ دەنگی کۆمەلەی هەلبژردراو ١٩١ دەنگیان هەیە ، چونکە ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە.
- کار بە پرەنسیپی ٥٠+١ بۆ درچوونی کاندید ناکرێت، بگرە لە هەر ولایەتێک ئەو حزبەی زۆرینە دەبات تەواوی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە بۆ ئەو دەبێت بۆ نموونە:
لە ولایەتی A ئەگەر ژمارەی دەنگەکانی بە پێی پرەنسیپەکانی کۆمەڵەی هەڵبژیردراو= بە ١٠ دەنگ، ٢ دەنگی ئەنجوومەنی پیران و ٨ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەگەر ئەنجامی دەنگدانی گشتی بەم شێوەیە بوو:
دیموکراتەکان ٦ دەنگ ، کۆماریەکان ٤ دەنگ ، ئەواو سەرجەم دەنگەکانی ئەو ویلایەتە بۆ دیموکراتەکان دەبێت، واتا دیموکراتەکان هەر ١٠ دەنگەکە دەبەن.
- بۆ دەرچوونی کاندید لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی دیکە کاندید پێویستی بە دەنگی جیاوازە ، بە پێسی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە بۆ نموونە:
ویالەتی نیۆیۆرک کە ژمارەی دانیشتوانی زۆرە کاندید بە دەنگی 519.075 دەنگ دەبێت.
بەلام لە وێایەتێکی دیکە کە ژمارەی دانیشتوانی کەمە بە نموونە:
ویالیەتی یومینگ کاندید پێویستی بە 142.741 دەنگ دەبێت.
- هیچ مەرج نیە ئەندامی دەرچووی لە کۆمەڵەی هەڵبژێردراو لە هەڵبژاردنی سەرۆک دەنگ بە کاندیدی حزبەکەی بدات.
- تا ئێستا لە مێژووی ئەو ولاتە چوار جار یەکێک لەو دوو حزبە لە هەڵبژاردنی کۆمەلەی هەڵبژیردراو بردویەتیەوە بەلام لە هەڵبژاردنی دووەم دۆڕاندوویەتی، دواین جار لە هەلبژاردنی ٢٠٠٦ پارتی دیمورات کە هیلەری کلنتۆن کاندیدی بوو زۆرینەی کۆمەڵەی هەلبژێردراوی بردەوە بەلام لە هەلبژاردنی دیسێمبەرکە بۆ سەرۆک لە کۆمەلەی هەڵبأردراوکرا دۆنالد ترەمپ بردیەوە لێردا تێدەگەین کە ژمارەیەک لە دیموکراتەکان دەنگیان بە ترەمپ داوە.