فەلسەفەی کۆچ، وەک پێویستیەکی هەنووکەیی بۆ مسوڵمانان.
2020-08-20 07:36:03
عومەر عەلی
کۆچی پێغەمبەروهاوەڵانی لە مەککەوە بۆ مەدینە، جێگەی تێڕامانێکی گەورەیە ،چونکە لەو سەردەمەدا کە جوڵەو ئاراستەو دیدگاو پلانی موسوڵمانان لەژێر ڕۆشنایی سروشدا بەڕێوە دەچێت و بە چاودێری خودی پەروەردگار خۆیەتی . کەواتە دەبێت بەوردی سەیر بکرێت و جێگەی ئیلهام بێت بۆ ئێستاو ئایندە .
پێغەمبەرو هاوەڵانی هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەیامەکە وە هەرچیەکیان پێکرا لە بەرەو ڕو بونەوەی شیرک و بتپەرستی کردیان.کە ئەمەش سەرچاوەی هەمو خراپەکاریەکان بو لە گەندەڵی و ستەمکاری و نەفامی و دواکەوتوویی و نەخۆشی،لەبەر ئەوە بانگەواز لە مەککەدا بۆ چەسپاندنی لااله الا الله بوو .چونکە ئەمە ماناو دەلالەتی زۆر گەورەی هەبو.یەکەمین بەردی بناغە بوو بۆ بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤ دۆست، کە زەمینەی چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری بێت.نەفامەکانی عەرەب لەو پەیامە گەورە تێ نەدەگەیشتن یان نەیاندەویست تێ بگەن.چونکە سەرکردە گەندەڵ و ستەمکارو خێڵەکیەکانی عەرەب ئامادە نەبوون دەستبەرداری ئەو هەمو دەستکەوتە ببن و بێنە ژێر ئاڵای پەیامێک کە دەڵێت لای خوا هەمو مرۆڤەکان وەک دانی شانە وان ،یان لای خوا ئەوکەسە بەڕێزە کە خاوەن تەقوایە .سوڵتانەکانی عەرەب شەڕی پێگەو دەسەڵاتی خۆیان دەکرد .بۆ ئەم مەبەستەش هەمو هۆکارێکیان دژی ئەم پێغەمبەرە بەکارهێنا .کۆچکردن بۆ مەدینە پلانێکی پێشکەوتوبوو بۆ شکاندنی تارمایی بێ هیوایی و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ ئەو هاوەڵانەی کە دەیانەوت. متی نصرالله، لێرەوە خوای گەورە ڕۆشناییەک دەکاتەوە .هیوا دە گێڕێتەوە بۆ دڵی هاوەڵە هیلاک و شەکەتەکان ،ئەوان کە زانیان ئیتر دەرگاکان بەڕویاندا داخراوە لە چاکسازی و گۆڕانکاری و تازەگەری و بنیاتنانی سیستمێکی عەداڵەت خواز.بڕیاری کۆچیان دا.واتە خۆیان نەدا بەدەستەوە بێ هیوا نەبوون و بە ئالیەتێکیتر درێژەیان بە خەبات دا.ئەوان بیروباوەڕیان لەسەر لااله الا الله بنیات نابو .دەبوایە ئەوەش لەواقیعدا بۆ مرۆڤایەتی بچەسپێنن .چونکە ئەو پەیامە بۆ مرۆڤ هاتووەو دەبێت لە واقیعی ژیانی مرۆڤایەتی بچەسپێت.ئەمەش وانەیەکی گرنگە بۆ هەمو موسوڵمانان کە هەرکەسێک بڕوای بە لااله الا الله هێنابێت.دەبێت لەلایەک دژبە نەفامی و ستەمکاری و گەندەڵی و دواکەوتوویی بێت، لەلایەکی ترەوە دەبێت هەمو هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ لەپێناو بنیاتنانی سیستمێکی داد پەروەرو چاکەخواز کە بڕوای بە چەسپاندنی مافەکانی هاوڵاتی هەبێت .ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤ بگرێت و خۆشگوزەرانی بۆ تاکەکان بهێنێتەدی.هەر کەسێک لە حیکمەت و فەلسەفەی کۆچ تێ بگات ئەو ئامانجە مرۆییانەی هەبوە .
ئەو کاتەی کە پێغەمبەروهاوەڵانی گەیشتنە مەدینە .لێرەوە قۆناغێکی تر دەست پێ دەکات .کە ئەویش گەشەپێدانی مرۆییە بە هەمو ماناکانی. ئەمەش سەرەتای ئەزموونێکی نوێ بوو. چونکە هەموو ئەوەی لە قورئاندا بە شێوەی تیۆری هاتبوو.لەدوای ئەمە دەچێتە بواری چەسپاندن و ئەزموونگەری .لە مەدینە کە ئەزمونەکە لە واقیعدا چەسپا .دەسەڵاتی خێڵەکی لەڕوی سایکۆلۆژیەوە هەرەسی کرد.ئەمەش مانای واقیعی ئەو ئایەتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێت وقل جاو الحق وزهق الباگل ان الباگل كان زهوقا .سەرکەوتنی ئەزمونی مەدینە نەک دەسەڵاتی نەفامانی عەرەبی لە مەککەدا ڕوخاند .بەڵکو بوە سەرەتایەک بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئیمبراتۆریەکانی فارس و ڕۆمیش .
کەواتە لەم ڕوانگەیەوە دەبێت مرۆڤی مسوڵمان بۆ درێژەدان بەم پەیامی کۆچەو زیندو ڕاگرتنی هەنگاوەکانی ئەو پێغەمبەرە مەزن و مرۆڤ دۆستە .دەبێت پێشەنگی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەکەی بێت لە پێناو چەسپاندنی داد پەروەری و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و ڕێزگرتن لەڕای بەرامبەرو بنیاتنانی دەسەڵاتێکی چاک و چاکەخواز و مرۆڤ دۆست .