سەردانی كازمی بۆ ئەمریكا
2020-08-19 20:06:42
سابیری سەندیکا: ئەمریکا
رێكەوتنێك كە سێ لایەنە سەرەكییەكەی عیراق تێڕوانینی جیاوازیان لەسەری هەیە، لایەنی شیعە خوازیاری ئەوەیە بێ ئەوەی ئەمریكا مەرج بۆ مانەوەی هێزەكانی لە عیراق دابنێت سەربازگەكانیان چۆڵبكەن، هەروەك ئەو پرسە بۆ لایەنی سوننی و كورد جیاوازترە،لە کاتێکدا کورد و سونە پێیانوایە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پێویستە، له عێراق
سەرۆك وەزیرانی عیراق مستەفا كازمی لە ماوەی رابردوودا سەردانی چەند وڵاتانیكردا
مستەفا كازمی دەیەوێت بەغدا بكاتە پردی ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی وڵاتان
زیاتر لە 100 رۆژتێپەڕیووە،بەسەر دەستبەكاربوونی مستەفا
كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا
كازمی لەو ماوەیەدا چی كردووە؟
كازمی به كۆمەڵێك دۆسێ و مەلەفی گرنگەوە روو لە ئەمریكا دەكات
روون نییە چی لەگەڵ خۆیدا دەباتەوە، ئەوەی روونە مەلەفە ناوخۆییەكانی عیراقن پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ رێكەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆن
سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن برەودانە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەسەرجەم بوارەكانی ئابوروی و وزە و چاودێری تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا.
ئایا عێراق دەست بەداری ئێران دەبێت؟! ئایا له توانای مستهفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ههیه ههنگاوێك بهاوێژێت؟!
دهربازكردنی عیراق له قهیرانی دارایی و میلیشیاكان بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی داهاتوو، بۆ عیراق بە گشتی و بەتایبەتی بۆ کوردستان ئهنجامدانی ههڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و گشتگیر به شێوهیهكی دروست، دهكرێت ببێته هۆی چالاككردنی سیستمی سیاسی و بنیتنانانی متمانهی جهماوهر له کوردستان و عیراقدا و بهجێگهیاندنی خواستی هاوڵاتی و گهل لهلایهن له نوێنهرانی سیاسی كه دهكرێت بهشێوهیهكی باشتر و شیاوتر لهلایهن چینی سیاسییهوه بهێنرێتهدی.
بەڵام ئایا ئەمە دەکڕێت لە عێراقدا؟! کەی چۆن !
ئەو میلیشیایانە، لەمڕۆژانەی رابردوودا، هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ چەندین ناوچەی جیاواز چڕ کردووەتەوە
هەموو دژبەیەکی و ناکۆکییانەدا، کازمی لەگەڵ خۆیدا ژمارەیەک دۆسێی قورس و ئاڵۆز، دەباتە سەر مێزی گفتوگۆکانی
هەرچەندە دۆسیێکانی ناو جانتاکەی کازمی قورسن و بابەتی ئاڵۆزیان تێدایە، بەڵام لایەنە عێراقییەکان هەریەکەیان بەئومێدی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی یەکێک لەو دۆسێیانە، یان لانیکەم باسکردنی هەندێکیانن.
کازمی ژمارەیەک خەونی نیشتمانیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە کە دەیەوێ بەهۆیانەوە هەموو لایەنە سیاسییە جیاواز و ناکۆکەکانی عێراق رازی بکات، ئەگەر چارەسەری کاتیش بێت، تاوەکو بەهۆیانەوە قۆناخی هەڵبژاردنی پێشوەختە تێبپەڕێنێت کوردی یان سوننە یان شیعە بن، هەریەکەیان لە سۆنگەی بەرژەوەندیی جیاوازەوە لە سەردانەکە دەڕوانن.
لەم ساتەدا و پێشوازی بێوێنەی ئیدارەکە، خۆی ئاماژەیە بەوەی کە دۆسیە قورسەکان پێشکەوتنی بەرچاویان تێدا بەدی دێت،
کورد، شیعە و سوننە خاوەن هەڵوێستی دژ بەیەکن لەبارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا. شیعەکان بەتەواوی رەتیدەکەنەوە (لەگەڵ بوونی جیاوازییەکی کەم لەبارەی سرووشتی هەبوونی هێزەکان یان پاشەکشەکردنیان). لە کاتێکدا کورد و سونە پێیانوایە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پێویستە،
پیویسته چارەسەرێكی كۆتایی و یەكلاكەرەوە بۆ جموجۆڵی میلیشیاكان لە عیراق بدۆزنەوە ئەوەی لێرەدا جێگەی پرسیارە ئەوەیە، كە ئایا ئەمە لە توانای كازمی-دایە تاكو بتوانێت ئاوا هەنگاوێك بهاوێژێت؟
هەرچەندە كازمی ناخوازێت و نیازی نییە بچێتە بەرەیەكەوە دژ بە ئێران بێت، میلیشیاكانی عیراق دەخوازن خۆیان وتەی سەرەتا و كۆتاییان هەبێت لە دۆسێی پەیوەندیی دەرەوەی عیراقدا.
كازمی ئێستا بە رەسمی نوێنەرایەتیی عیراق دەكات و نابێت بچێتە ژێر فشاری هیچ میلیشیاییەكی چەكداری بەتایبەتی ئێران كە وابەستەی وڵاتانن و بەرژەوەندیی تائیفی و تایبەتی خۆیان هەیە.
شهڕی شعهو سونه ههتا ئێستا ئاسهواری بهسهر عێراقهوه دیاره و دۆخی ئابوری وڵاتی وێران كردوه.
ئایا عێراق دەست بەداری ئێران دەبێت؟! ئهگهر دهست بهرداری بیت بهدڵنیای وه عێراق دهبێته وڵاتی سهقام گیرو ئازاد و سهربهخۆ هاوڵاتیانی عێراق له سایه دا ئاسوده دهبن ژیان دهگهریتهوه بۆ عێراق یهكان خۆ ئهگهر دهست بهداری ئێران نهبێت ئهوه بهڵنیای وه عێراق له ژاواوه خویندا دهژی و بهرهو له ناو چون دهبیتهوه .
سونە و شیعە دو راوگە و دونیابینیی ئیسلامیین و مێژوی جیاوازییان دەگەڕێتەوە بۆ مێژوی خودی ئیسلام خۆی.
گەورەترین قۆناغی کێشەی شیعە وسونە لەو کاتە دەست پێدەکات کە شیعەگەرێتی گەورەترین وەرچەرخانی بە خۆیەوە دیت کاتی لە ناکۆکیەکی سیاسی پەیوەست بە ئیمامەت وخەلافەت گۆڕا بۆ ناکۆکیەکی عەقائیدی توندوتۆڵ وبەرنامە بۆ داڕێژراو..
سونە واتە شوێنکەوتوی ئەهلی سونە یان ئەهلی سونە و جەماعەتیشی پێدەگوترێت؛ بە هێڵی گشتیی شوێنکەوتوانی ئیسلام و چوار خەلیفەی راشدین (بەتایبەتی ئەبوبەکر و عمر و عوسمان) و خەلافەتەکانی دوای ئەوان دادەنرێت، وەک ئەمەوییەکان و عەباسییەکان و عوسمانییەکان. لە بەرامبەر ئەمەدا شعەیە، مانای شوێنکەوتو کە دوەم گروپی ئیسلام دێن. بە شوێنکەوتوانی ئیمامی عەلی دەوترێت دواتر کوڕەکانی و دوای ئەوانیش هەریەک لە خەلافەتی فاتیمییەکان و، بویەکان و سەفەوییەکان هتد
شەڕی شیعە و سونە لە عێراق
لەو پانتاییەی پێیدەوترێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەرێكی نیمچە راگەیەنراوی مەزهەبی لەنێوان بەرەی شیعەكان بەسەرۆكایەتی ئێران و بەرەی سوننە بەسەرۆكایەتی عەرەبستانی سعودی هەیە. نوێترین پێشهاتی ئەم ململانێ تایفییەش پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی بەربڵاوی وڵاتانی ئیسلامییە بە سەرۆكایەتی سعودیە بەپاساوی دژایەتی تیرۆر بەبێ ئێران و بەبێ سوریاو عێراق كە خاكەكەیان بووەتە مۆڵگەی سەرەكیی دەوڵەتەكەی داعش. ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیەی سعودیە تا ڕادەیەك لەسەر هەمان ریتم و شێوازی “هاوپەیمانێتی عەرەبی” پێكهێنراوە كە لەلایەن سعودیەوە بۆ هێرشكردنە سەر حوسییە شیعەكان لە وڵاتی یەمەن پێكهێنرا. لەم بابەتەدا رەهەندە مێژوییەكانی پێكدادان و ناكۆكیی قوڵی سعودیە لەگەڵ ئاراستە شیعییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لەلایەن یەزیدی کوری معاوییەوە شیعە و سونە لەسەر ئەم ڕووداوە پەنجەی تاوان بۆیەکتر درێژ دەکرێت وھەریەکەیان کۆمەڵێک بەڵگە بۆ تاوانبار کردنی ئەوی دی دێنێتەوە.
نیگەرانیەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دوور و نزیك سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسیەکانی ئێران هەتادێت زۆرتر پەرەدەگڕێ و وڵاتانی ناوچەکەیش هەست بە بەرپرسیارەتی سیاسی و مێژوویی
ئێران بەو شێوە بەربڵاوە، لایەنە ناکۆکەکانی بەرەی عەرەبی سونە مەزهەبی بەدژی دەستێوەردانی تاران لە کاروباری وڵاتانی وەك عێراق و سووریا و یەمەن و ئەفغانستان هێنایەدەنگ و لە بەرەیەکی هاوبەشدا کۆیکردنەوە
ئێران دەمێکە دەستی بەسەر پایتەختی عێراق داگرتووە به بیانووی ئهوهی گوایە بەهانای خەڵکی لێقەوماو بێدەرەتانی نێو شەر و دوای شەر چوون و یارمەتی و هاریکاری مرۆیان گەیاندوونێتێ.
ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە هەر شوێنێکدا ” شیعە” مەزهەبێك لە تەنگانە و مەترسیدا بدۆزنەوە، بەخێرای و بێدوودڵی هاوکاری و پاڵەپشتی بە ئاشکراو لە ژێر پەردەدا پێشکەشی دەکەن و هانی ئەو لایەنە دەدرێت کە هەلومەرجەکە لە بەرژەوەندیخۆیاندا بگۆڕن. ئەوەیە کە لە ڕێگای ئاژاوە و شەڕوکاولکاری هێزی خۆیان پێشانبدەن و لایەنی بەرانبەریان مل کەچی ویستەکانیان بکەن.
ئێران لە ژێر ناوی پارێزگاری لە پیرۆزیەکانی شیعەکانی عێراق، هێزیکی زۆری گەیاندە ئەو وڵاتە کاتی خۆی کە بە دوو ملیۆن سەربای سوپاسی پاسداران و لە وێشڕا وێڕای چەکداركردنی شیعە مەزهەب، بۆ یارمەتی و پاڵپشتی هێزە چەکدارە حوسیەکان ، لە یەمەن دەرکەوتن و بەرەی شەڕیان بۆ ئەوێ گواستەوە. ئێران قازانج و بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە ئاژاوە نانەوە و خۆشترکردنی ئاگری ئەو شەڕدا هەیە و ، ئەوەی لە عێراق بەدژی داعش ئەنجامی دەدات، بێگوومان بەلاڕێدا بردنی بیروڕای کۆمەڵگای جیهانیەوە و دەیهەوێت لەو ڕێگایەوە پەیامی ئاشتی و ئاشتەوای نیشانی گەلانی دونیا و ناوچەبدات کە دژی تیرۆر شەڕ دەکەن و هاوکاری هێزەکانی کوردستان و عێراق دەکەن بەدژی ڕێکخراوی داعش. بهڵام ئێران ڕژیمیكی تیرۆرسته.
کاتێک ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق و پاشان لە ئەفغانستادا کێشایەوە
بێگوومان پاش کشانەوەی ئەوهیزانە جێهێشتنی بۆشای سەربازی، ئێستا ئێران هژەموونی خۆی بەسەردا سەپاندوە
ئەو ناوچە گرینگ و دەوڵەمەند و سود بەخشە کە لە دەست دراوە لە بەرانبەردا ئێران دەستی بەسەرداگرتوون