Draw Media

ڕێکەوتنێکی تر لەگەڵ یەکیتی دا هەڵەیە 

ڕێکەوتنێکی تر لەگەڵ یەکیتی دا هەڵەیە 

2020-08-16 21:14:17


 زانا توفیق بەگ 
   
لە یادی دامەرزاندنی پارتی دا  پەیامی سەرکردایەتی پارتی   داوای سەرلەنوێ هەموارکردنی ڕێکەوتنێکی نوێ و جێبەجێکردنی بنەماکانی ڕێکەوتنەکەدەکات لەسەر بنەمای شەراکەتی حەقیقی سیاسی لە نێوان پارتی و یەکێتی دا. بە بڕوای من ئەم داوایەی پارتی لە ئێستادا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەیە کە پارتی بتوانێت هاوشانی رێکەوتنێکی ستراتیژی نوێ لەگەڵ یەکێتی دا مۆر بکا وە بتوانێت لەسەر خاڵە سەرەکێکانی تایبەتت بەدۆخی سیاسی و دارایی هەرێم هاوتەریب هەنگاو بنێن .
١.دوو هەلومەرجی سیاسی و کۆمەلایەتی جیاواز هە یە لە نێوان مێژووی رێکەوتنی ستراتیژی و رێکەوتنی نوێ یان رێکەوتنی تەشکیلەی حکومەتی هەرێمی کابینەی نویەم.. جیاوازێکانی نێوان ئەم دوو ڕێکەوتنە پەیوەندی بە بکەرانی دروستکردنی ڕێکەوتنەکەوە هەیە  لە زەمەنی رێکەوتنامەی ستراتیژی دا گۆچانەکەی مام جەلال دەورێکی گەورەی دەبینی بۆ یەك هەڵوێستی  سەرکردایەتی یەکێتی وملکەچکردنی بەشێکی زۆری یەکێتیەکان بۆ پابەندبوون بە رێکەوتننامەی ستراتیژی لەگەل پارتی دا، بەڵام  قۆناغی دوای  کۆنگرە تازی یەکێتی و دەستکاری کردنی سیستەمی ناوخۆی یەکێتی بۆ هاوسەرۆکی کەم کردنەوەی ڕۆڵی نەوەی پێش ڕاپەڕین و شوڕش بۆ نەوەیەکی توندڕەوی سەرکێش لەبەرامبەر پارتی دا وە دژایەتێکی ڕاستەخۆی پارتی لە ڕێگای بەکارهێنانی هەندی زاراوەی توند لە بەرامبەر مێژووی پارتی سەرکردایەتیەکی کە  من بڕوام وایە هەر ڕێکەوتنك لە بەرامبەر ئەم فیگەرە نویانەی یەکێتی بە مایە پۆچی کۆتای پێ دێت.
٢. پارتی لەم دۆخەدا پێویستی بە چوونە ناو ڕیکەوتنێکی تازە نیە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی دا چۆنکە کازمی ڕاستەخۆ داوای هەڵبژاردن دەکاتە لە عێراق  وە کوردستان  بە پێ ی دەستور دەبێتە بەشێك لە  هەڵبژاردنەکە، وە پێ دەچێت هە ندی هاوکێشەی سیاسی نوێ لە ناوچەکەدا بگوڕێت لە دوای ئەم هەڵبژاردنە وە کاریگەری ڕاستەخۆی دە کاتە سەر پەیوەندێکانی هەرێم بەغداد بۆیە ئەگەری دروستکردنی هەر رێکەوتنێکی نوێ هیچ کاریگەری بۆ دۆخەکە دروست ناکەت  جگەلەوەی کە بەشێکی زۆری یەکێتیەکانی باڵی هاوسەرۆکەکان بە ئاشکرا لە کەمیندان بۆ پارتی، وە باشترین نمونە نەمانی داهاتی خاڵە سنورێکان بە ئاشکراو نە گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەتو وەزارەتی دارایی هەوڵدان بۆ دروستکردنی فشاری دارایی لەڕێگەی بەکار‌هێنانی هێزی تایبەتی بۆ هێنانە ناوەوەی کەلوپەلی قاچاغ و نەدانی باچ بە بەڕێوەبەراتی گومرگی سنور و بەکارهێنانی میکانیزمی نا یاسایی بۆ نابووتکردنی توانا داراییەکانی هەرێم و  هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نویەم بەهەرجورێك و نرخێك بێت.  ئەم کردەوانە  ئەوە دەخنە ڕوو کە هیچ ڕێکەوتنێك لەگەڵ یەکێتی دا سوودی نابێت چۆنکە لە بنچینەدا  متمانەی سیاسی بەم فیگەرانەی دەسەڵاتی نوێ یەکێتی لەلایەن پارتی وە نیە .
٣. پێویستە پارتی ئەوەندی خۆشباوەڕ نە بێت  خۆی بە دروستکردنی رێکەوتنی تازە وە خەریك بکات لەگەڵ یەکێتی  پێویستە بیر لە ئەلتەرناتیڤی نوێ گونجاوتر بکاتەوە لە رێکەوتنێکی نا سەقامگیر و بێ متمانەی لەگەڵ یەکێتی دا ، هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نوێ فراوان بدات زیاتر لە یەکێتی و هێنانە ناوەی هەندی ناوەندی تری سیاسی و کەسایەتی تری بێلایەن کە دەتوانی لە پاشەڕۆژدا سوودیان لێ وەربگرێت بۆ جێ بەجێ کردنی پلانی سیاسی خۆی لە کوردستان دا هاوکات من پێم وایە رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی دا کارتێکی دۆڕاوە وەهیچی لێ سەوز نابێت لە داهاتوودا.        
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand