Draw Media

لە نەخۆشخانەی شار چیم دی ..!!!؟؟؟؟

لە نەخۆشخانەی شار چیم دی ..!!!؟؟؟؟

2020-08-16 20:58:36


ئاگر ئەکرەم 
لە ئێستادا کۆی بوارەکانی حکومڕانی بە هۆی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆناوە ڕو بە ڕوی دەیان ئاستەنگی گەورە بوەتەوە ، یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم حکومەتە ئەو بۆشاییەیە کە لە نێوان حکومەت و فەرمانبەرانیدا دروست بوە ، کە کار گەیشتوەتە ئەوەی ببێتە هۆی لە دەستدانی متمانە، بە دیوێکی تردا لەکۆی پەروەردەکردنی کارمەندان و فەرمانبەرانیدا حکومەت نەیتوانیوە گیانی بەرپرسیاریەتی گشتی دروست بکات تا بتوانێت کە کار گەشتە قەیران فەرمانبەران بتوانن هێندە متمانەیان هەبێت نەهێڵن حکومەت لەبەردەم هاوڵاتیانیدا بێ متمانە بێت ، ئا لێرەوە ئەوەی کە زۆر گرنگە وەزارەتە خزماتگوزاریەکانە ، لە ناویشیاندا تەندروستی سێکتەرێکی گرنگی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانە ، بابەتەکەی من لێرەوە دەست پێ دەکات ، من لە نەخۆشخانەی شار چیم دی ..!!؟؟
لە ئێستادا بەهۆی ئەو قەیرانەی ڕوی لە حکومەتی هەرێم کردوە و موچە نیە کارمەندان و پەرستیاران و پزیشکان مانیان گرتوە بە تایبەت لە نەخۆشخانەی شار زۆرێک لەمانە دەوام ناکەن ، کە بە دیوە ئابوریەکەیدا مافی خۆیانە ، ئەکرێ دکتۆرێک یان کارمەندێکی نەخۆشخانەی شار بە هۆی نەبونی موچە و پارەی بەنزینی ئۆتۆمبیلەکەی پی نەبێت بەڵام بە دیوێکی تردا هاولاتی پیویستی بە چارەسەرە دەبێت ئەگەر نەخۆشێکی کت و پڕ رو بکاتە نەخۆشخانەی شار چۆن چارەسەر وەرگرێ و وە چۆن پێشوازای دەکرێ.
لە بەرواری ١٥/٨/٢٠٢٠ نەخۆشێکمان دوپشک پێوەی دا و تەمەنی هەیە ، هەر لەوێ بە پێ ی زانیاری تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی هەندێ کارمان بۆ کرد ، تێلم کرد بۆ هاوڕییەکم وتی بیبە بۆ نەخۆشخانەی سەفین چونکە نەخۆشخانەی شار مانیان گرتوە ، لە نەخۆشخانەی سەفین ناردمیان بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش ، لەوێ هەندێ کاری چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرد بەڵام وتیان دەرزی دژە ژەهرلە نەخۆشخانەکەمان نیە و تەنها لە نەخۆشخانەی شار هەیە ، چوم بۆ نەخۆشخانەی شار ، لە نەخۆشخانەی شار چیم دی..!!؟؟
کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان مانیان گرتوە و خەڵکیکی زۆری نەخۆش ڕوی لە بەشی فریاکەوتنی کت و پڕ کردوە ، هەر یەکێ بە نەخۆشیەکەوە یەکێ دەسی شکا بو یەکێ لە پێکدادنی ئۆتۆمبیلدا ، ژن و پیاو منداڵ ، لە ناو ئەم قەرەباڵخیەدا تەنها دکتۆرێک و چەند کارمەندێکی لێبو کۆی کارمەند و دکتۆرەکان مانیان گرتبوە ، ئەو دیمەنە یەکجار پڕ لە خەمی گەورە و پر لە بەرپرسیاریەتی ویژدانی بو ، ئەم دکتۆرە ناوی (دکتۆر ئومێد) بو کە کۆی ئەرکی چارەسەری ئەو هەمو نەخۆشە کەتبوە ئەستۆی دکتۆر ئومێد و ئەو ستافەی لەگەڵی بو ، کە ئەو دیمەنەی من دیم ناتوانرێ ئەو هەست کردنە مرۆڤانە گەورەیە باس بکڕی کە دکتۆر ئومێد و ستافەکەی چۆن یەک بە یەک فریای ئەو هەمو نەخۆشە دەکەوتن و وەڵامی هەمویانیان دەدایەوە و لە بەرامبەردا چەند ماندو دەبن بێ برامبەر و بێ موچە ، هەر سەرەم هات زۆر دڵسۆزانە داوای سەهۆڵی لێ کردم تا دەرزی دژە ژەهری پێدام و نەخۆشەکەشمان لە نەخۆشخانەی شۆڕش بو کە بەس لە نەخۆشخانەی شار ئەو دەرزیە هەبو ،یەکێ تێلی کرد وتی ئەگەر دەرزیەکت پێویستە ئەوا بە بڕە پارەکی خەیالی بۆت دێنین کە لەبەرامبەر ئەوەی لە شار دایانمێ سەدان قات بو ، لێرەوە ئەگەر دکتۆر ئومێد بە نمونە وەربگرێن دەکرێ ببێت بە نمونەی دکتۆری دڵسۆز و ئەو پسپۆرانەی کە دەکرێ بە بینینیان لەم دۆخەدا دڵت بە نیشتمان و وڵات خۆش بێت ، دەکرێ ئەوەی من بینیم بکڕیت بە بناغە بۆ پەروەردەیەکی ئینسانی و نیشتمانی و گشتاندنی پێ بکڕێت .
بەداخەوە لە بەرامبەر دڵسۆزی دکتۆر ئومێد و ستافەکەی بێ موچە ، دەیان دکتۆرمان هەیە کە لە نۆرینگەو تاقیگەو دەرمانخانەکانیان هەمو ئێوارەیەک جانتایەک پارەیان دەست دەکەوێ ، نەک هاوکاری خەڵی هەژار و کەم درامەت ناکەن ، ئامادە نین پارەی پسوڵەی نۆرینگەکانیان دابەزێنن ، لە دۆخێکی قەیراناوی و بێدەرامەتی هاوڵتایاندا چی دەبو ئەگەر دکتۆری نۆرینگەکان یەکی دو کاتژمێر لە کاتی خۆیان تەرخان بکرادایە بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە وە سەندیکای پزیشکان بە کڵێشەیەک هەر دکتۆری خاوەن نۆرینگەیەک چەند کاتژمێرێکی کەم ئێشکگری لە بەشی فریاکەوتنی کت و پڕ بۆ دابنانایە وە ببوایە بە کلتور بۆ چارەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە کت و پڕ لێێان دەقەومێت، بە نمونەی دکتۆر ئومێد کە خۆشی بەڕیوەبەری نەخۆشخانەکەیە و خۆی و ستافێکی کەم ئەو هەمو ئەرکە قورسەیان لەسەر شان بو ، کە ئەگەر بەراوردی پزیشکی نۆرینگەکان و دکتۆر ئومێد و ستافەکەی بکەی ئەوا دەزانی دڵسۆزی و هەست کردن بە لێپرسراوی و ئینسان دۆستی چۆن دەبێتە بنەما  بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست و نەتەوەیەکی زیندو .    
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand