كاوڵستان
2020-08-16 16:42:40
شێرزاد شێخانی
(1) راپه‌ڕین و مێگه‌ڵ
چه‌ند جارێكی پێشتریش وتوومه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌رده‌می خۆپیشاندنه‌كانی 17 شوباتدا ، 25 كورسی په‌رله‌مانی هه‌بوو ، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان گه‌وره‌ترین كاریزمای سیاسی بوو ، به ئیشاره‌تی یه‌ك په‌نجه‌ی سه‌د هه‌زار چه‌كدار له‌به‌ر ده‌رگای مه‌كۆكه‌ی ئاماده ده‌بوون ، سه‌ركرده‌یه‌ك به‌م هه‌موو هێزه‌وه نه‌توانێ هاوكێشه‌ی سیاسی له‌كوردستان بگۆڕێ ، شاسوارێكی سه‌رۆك كۆمپانیای چاڤیلاند ئه‌توانێ كوردستان‌مان بۆ ئازاد بكات له‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و سته‌مه‌كاره‌دا ؟! ..ده‌یان وسه‌دان باره‌گای لق و ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆ بسووتێنرێ ، ده‌سه‌ڵات چ باكی پێوه‌یه ، به‌یانی هه‌ر به‌پاره‌ی خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه هه‌موویان به تازه‌ترین دێزاینه‌وه‌و به بۆیاخێكی جوانتره‌وه ئاوه‌دانیان ئه‌كاته‌وه . با قوڕگی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هه‌ڵزڕێت و هاواری رووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكه‌ن ، هه‌رچی كاغه‌زو كارتۆنی قرتاسییه‌كان هه‌یه پڕكه‌ن له‌دروشمی رووخانی گه‌نده‌ڵكاران ، چی له‌وه‌زعه‌كه ئه‌گۆڕێ و كێ ئه‌یانخوێنێته‌وه ؟! . ئه‌م مێگه‌ڵه‌ی به‌دوای شاسوارو موزیعی كه‌ناڵه‌كه‌ی كه‌وتوون ، به‌دیله‌كه‌یان كێیه ، سه‌رۆكی كۆمپانیای چاڤیلاند یان مرۆڤخۆره‌كانی داعش و ئه‌نساروئیسلام ؟؟ . خۆ كێشه‌ی گه‌وره‌ی میلله‌تی ئێمه له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش ته‌نها نه‌بوونی به‌دیلێكه ، شۆڕش و راپه‌رینیش به‌بێ سه‌ركردایه‌تیه‌كی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن هێز مه‌حاڵه سه‌ربگرێ . له‌هه‌مووشی گرنگتر هیچ خۆپیشاندانێك سه‌ر ناگرێ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه گلپه‌نه‌سه‌نێ ، ئه‌مه حه‌تمیه‌تی تاریخه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌كیش له‌سه‌ر قه‌زایه‌كی سه‌ر سنووره‌كانه‌وه نایه‌ته دی ، خۆ كورد ده‌یان ساڵ شۆڕشی له‌سه‌ر سنووره‌كان كرد ئایا هیچی پێكرا بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری عیراق ؟! .
وه‌زعی هه‌ولێریش خۆتان بینیتان ، نیو ملیۆن بندیوار‌و سه‌ردیوار له‌هه‌ر خۆپیشاندانێكدا دێنه سه‌ر شه‌قام بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكه‌كه ، هێزی زێره‌ڤانی و له‌شكری رۆژو ئه‌وانیتریش بۆ كاتی ته‌نگانه‌تر ساز‌و ئاماده كراون ، ئیدی ئه‌و هه‌وڵه بێ ئه‌نجامانه بۆچی راناگیری و به‌دێلیكی باشتر بدۆزنه‌وه . له‌جیاتی باره‌گا سووتاندن و خه‌ڵك به‌كوشتدان ، با به رێگایه‌كی شارستانیانه‌تر ئه‌م وه‌زعه بگۆڕن ئه‌ویش له‌رێگه‌ی سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌وه . كه‌س نه‌لێ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ته‌زویرو گزی وفزی ئه‌كه‌ن ، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و په‌ڕی ده دووانزه كورسی ته‌زویر بكه‌ن ، با له‌وه زیاتر خه‌ڵكی ده‌نگیان نه‌ده‌نێ ، دونیاش چاوی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌و هه‌موو شتێك بۆ ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناچێ . ئێمه خۆمان ئه‌م حزبانه ئه‌گه‌ینینه ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆشمان باجه‌كه‌ی ئه‌ده‌ین ..
(2) گه‌نده‌ڵی وچاكسازی
سی ساڵه گه‌نده‌ڵی له‌م هه‌رێمه‌دا ره‌گی داكوتاوه ، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئاودیوكردنی شوفڵه‌كانی به‌نداوی بێخمه‌وه ، تا شه‌ڕی كوردكوژی له‌سه‌ر داهاته‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل كه هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوونه قوربانی . ئێستاش كار له‌كار ترازاوه گه‌نده‌ڵی بووه به كلتووری ناو ده‌سه‌ڵات ، ته‌نانه‌ت براده‌رێك گێڕایه‌وه كاتێك به‌بریاری حزب كرابووه مودیرعام پێی وترابوو" بڕۆ خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه "؟!. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و مودیر عامه‌ش كاری دكتۆری فێته‌رنه‌ری بوو !.
یه‌كێك له‌ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م كلتووره‌ش ، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌یشێكی گه‌وره‌ی مافیا بوو ، له‌ته‌كیشیدا دامه‌زراندنی ده‌یان هه‌زار بندیوار وخانه‌نشینی نایاسایی و ئیمتیاز به‌خشین به‌سه‌رۆك جاش و خائین‌و خۆفرۆش و ته‌نانه‌ت كۆنه به‌عسیه‌كانیشی گرته‌وه . بۆیه زۆر گاڵته‌م به‌و قسانه دێ كه باسی چاكسازی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن . جارێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌و بندیوارانه شاده‌ماری ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریانه‌كه‌ی پارتییه ، به‌بێ ئه‌وانه بۆ یه‌ك له‌حزه ناتوانێ خۆی راگرێ . هه‌م له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌یان هه‌زار ده‌نگیان پێئه‌ده‌ن ، هه‌م له‌خۆپیشاندانه‌كانیشدا ده‌بنه چه‌كوشی ده‌ستی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان ، ، ئیدی چۆن ئه‌توانێ ده‌ستبه‌رداریان بێت ؟!! . ئه‌و هه‌موو به‌ڵین و هیوا درۆیانه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامه‌كانیشی له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه به‌خه‌ڵكی ئه‌فرۆشنه‌وه هه‌مووی بڵقی سه‌ر ئاوه هه‌ر زوو ئه‌توێنه‌وه . ئه‌و هه‌موو ئومێدبه‌خشینه به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مووی له‌پێناو به‌نجكردنی میلله‌ته‌و هیچ راستیه‌كی تیا نیه . ئه‌وان له‌كاتێكدا به‌غدا مانگانه ده‌یان ملیار دیناری بۆ ده‌ناردن به‌بێ هیچ حیساب وكیتابێك ، ئاماده نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان بده‌نێ ، ئێستا چۆن هه‌موو نه‌وته‌كه ته‌سلیمی به‌غدا ئه‌كه‌ن ؟.
سه‌رانی پارتی هاواریان لێهه‌ڵساوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستووریان هه‌یه و به‌غدا زه‌وتی كردووه ، ده باشه به‌پێی ماده‌ه‌كانی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌شی هه‌ردووه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه ، ئه‌ی بۆچی ناهێلن به‌غدا چاودێری ده‌روازه گومرگییه‌كانی هه‌رێم بكات ؟!. بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا ئێستا له‌به‌ر زرووفی ده‌ولی وئیقلیمی نه‌توانێ ده‌روازه گومرگیه‌كان به‌هێز بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، خۆ ده‌توانێ به‌یانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران رێكبكه‌وێ كه ده‌روازه‌ی تر بكاته‌وه كه به‌ناوچه‌كانی ژێر نفووزی حكومه‌تی هه‌رێمدا تێنه‌په‌رێ . ده‌توانێ به‌دیلی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌رانیش زۆر به‌ئاسانی بدۆزێته‌وه ، ئه‌وسا حكومه‌تی هه‌رێم چی پێئه‌كرێ ؟.
كێشه‌ی پارتی غرووره‌كه‌یه‌تی ، وا ده‌زانێ هاتنی دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو سه‌ردانه‌كانی كونسڵی ئه‌مریكا وبه‌ریتانیا ، ئیدی به‌مه پشتگییری ده‌وڵه‌تی بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ته‌نها ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌سی له‌پشت نیه و، ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه رتووشكراوا‌نه‌ی هاتنی وه‌زیرێكی بیانیش هیچ سوودیان نیه ، چونكی دوور نه‌ڕۆین ، بابایه‌كی وه‌كو توركیا به‌یه‌ك چه‌قه‌نه‌ی كازمی ئاماده‌یه هه‌موو هه‌رێم ومیلله‌ته‌كه‌شی بكاته قوربانی یه‌ك سه‌فقه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراقدا ، ئه‌وسا نه رێكه‌وتنه په‌نجا ساڵیه‌كه قییمه‌تی ئه‌مێنێ ، نه بوونی كونسلگه‌ری توركیاش له‌هه‌ولێر ، به‌غدا ده‌وڵه‌ته و هه‌رێمیش له دیدی توركیا ئێستاش ئیداره‌ی شیمال العراقه .
(3) ده‌سه‌ڵات ونه‌خوێنده‌وار
یەكێك لەفەرماندەكانی پارتی دەڵێ " په‌كه‌كه ئامانجی لەناوبردنی باشووری كوردستانە و لە سێ ئەندامیان دووانیان بەكرێگیراوی دەزگا هەواڵگرییەكانن ". كابرا وته‌نی " ده‌وجا وه‌ره خۆت مه‌كووژه". په‌كه‌كه هه‌وڵئه‌دات هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببات ، به‌ڵام توركیا كه رۆژانه بوردۆمانی گونده‌كانی كوردستان ئه‌كات و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی تێدا داناوه ئه‌وان پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستان وقه‌واره‌كه‌ین !! . نازانم خۆیان بالوه‌ڕیا به قسه‌كانی خۆیان هه‌یه . ئه‌و مه‌سئولانه‌ی پارتی له‌مه‌سه‌له‌ی درۆكردندا زیاد له‌حه‌ددیان تێپه‌ڕاندووه ، بۆیه خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یه‌كی به‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه . ته‌نانه‌ت له‌كاره‌ساتی كۆرۆنای نه‌گبه‌تیش بێ متمانه‌یی خه‌ڵك بووه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌مشێوه ترسناكه‌وه .
كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه خوێنده‌واریان زۆر كه‌مه ، هه‌رچه‌نده خوێنده‌واریش پێوه‌ر نیه بۆ رۆشنبیری ، به‌ڵام ئه‌وانه خوێنده‌واریه‌كه‌شیان سه‌قه‌ته . گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌یان رۆژێك له‌رۆژان وتاری نووسه‌رێك ناخوێننه‌وه ، چاویان به كتێبێك هه‌ڵنایه‌ت ، سه‌یری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ناكه‌ن ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیه ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان یاخود ماستاوچیه‌كیان پێیان رائه‌گه‌ینن ئه‌ویش بۆ خۆ نزیككردنه‌وه لێیان ، بۆیه هیچكات ئه‌وانه له‌ئێشوئازاری خه‌ڵكی تێناگه‌ن . هه‌زاران نوسین بڵاو ئه‌بێته‌وه ، هه‌زاران پێشنیاری چیینه رۆشنبیره‌كه ئه‌خرێنه روو ، قه‌ت بووه رۆژێك له‌رۆژان ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌گوێی نوسه‌رێكی كردبێ یان پێشنیارێكی لێوه‌رگرتبێ ؟. قه‌ت بووه نوسینی گه‌وره‌ترین نوسه‌ری ئه‌م هه‌رێمه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بووبێ به‌سه‌ر بڕیاڕێكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ؟. خۆیان چی‌یان ویستووه هه‌ر ئه‌وه‌یه ، بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شكست له‌دوای شكست تووشی ئه‌بێ چونكه گوێ له‌خه‌ڵكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری میلله‌ت ناگرێ و ، قه‌ڵه‌مفرۆش وماستاوچی وگه‌نده‌ڵكارانی پێ له‌پێشتره !!.
ده‌سه‌ڵاتێك ئێستاش له‌وه‌همی ساڵانی چل و په‌نجایه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌ژی ، وا ئه‌زانێ سه‌ركوتكردن وده‌مكوتكردنی میلله‌ت بۆی ئه‌چێته سه‌ر ، غافل له‌وه‌ی ئێستا دونیا كراوه‌یه‌و سه‌گێك له‌شوێنێك بتۆپێ ئه‌بێته هه‌واڵی میدیاكان . له‌وڵاتێكی وه‌كو سه‌نگافووره‌و ئیمارات خه‌ڵك نایه‌نه سه‌ر شه‌قام بۆ خۆپیشاندان له‌دژی ده‌سه‌ڵات ، چونكه هیچ نوقسانیه‌كیان نیه ، كاتێك خه‌ڵكی برسی ونه‌داره‌ی كوردستان له‌تاو برسیه‌تی منداله‌كانیان دێنه سه‌رشه‌قام له‌جیاتی گوێگرتن لێیان ، به‌ڵته‌چییه‌كانیان تێبه‌رئه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش سنووری خۆی هه‌یه و رۆژیك دادێ ئه‌وانه‌ش به‌كه‌ڵكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نایه‌ن .
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم ، ئه‌م كاره‌ساته‌ی سی ساڵه درێژه‌ی هه‌یه ، نه به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری كۆتایی دێ ، نه به‌شۆڕشی چه‌كداری كه وڵاته‌كه‌مان بكاته‌و یه‌مه‌ن وسوریا ، ته‌نهاوته‌نها به‌یه‌ك شت چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ ئه‌ویش زیندووبوونه‌وه‌ی ویژدانی ئه‌و حزبانه‌ی تره كه كارێك بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌و راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ، ئه‌وه‌سا با ئه‌و میلله‌ته زوڵملێكراوه بڕیاری خۆی بدات به گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵموسته‌مكاره به ته‌ێرێكی تۆزیك مه‌عقوولتر .