Draw Media

کوردستانێکیتریش ھەبووە!!!

کوردستانێکیتریش ھەبووە!!!

2020-08-16 07:42:55



ئەمین جاف

لە داھاتودا نەوەکان مێژو بەم شێوەی خوارەو دەخۆێنەوە:
- لە عێراق میللەتێک ھەبووە ناوی کوردبووە..
- ساڵانێکی زۆر دژی بەغدا جەنگیون...
- بەڵام ناوبەناویش بەسەدان چەکداریان لەیکتر کوشتوە..
- لە سەرتای حەفتاکان نیمچە حکومەتێک بوون!! زۆریش سەرکەوتو بوون لەو ئێدارەدا..
- شاری کرکوک بەشێوەیەکی باش رادەستیانکرابوو٥٩٪‏ ..،
-  بەلام بەھۆی ھەڵەی خۆیانەوە جارێکیتر دەدەنەوە و شاخ  کرکوکیش  ئەەدۆڕێنن. 
- ھەر بەھۆی فەشەلی سیاسیەوە لە ھەشتاکان٤٠٠٠ گوند خاپور کرا.
- ١٨٠ ھەزار کورد فەوتا....
- شار ی ھەلەبجەش بە کیمیا سوتاو پێنج ھەزار مرد..
- لەکۆتای نەوەتەکانا  کوردستان رزگار دەکەن ..
- لەخا نقین ھاتا سنجار... دەکەوێتە ژیر دەستی کوردەکان.،
- ھەر بەھۆێ بێسەروبەری ناو دوو حیزبەکەوە عێراق شارەکان لە دەستیان دەردەکات..
- کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە جوانرتین پشتگیری بۆ پاراستنیان کاری بۆ کردن...
-  ھەر سەرتای نەوتەکان حکومەت و پەرلەمانیان دروستکرد....
- ھەتا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام ھەردوو حیزبکە لە شەڕی خۆکوژیدا بوون...
- لەو ماوەی حوکمڕنیەدا  لەو شەڕانا بەھەزارانیان لەیەکتر کوشت و بریندار کرد...
- شانبەشانی شەڕو فەوزای ئێداری گەندەڵی وململانێ وایکرد بوون بە دوو حکومەت.،
- دواجار یەکیانگرتەوە  بوون بەیەک حکوومت...
- ھەر لە سەرەتای نەوەتەکاوە دەستیان کرد بە تاڵان و بڕوێ گشت دامو دەزگاکانی حکومەتی عێراق.....
- شان بەشنی ئەم فەوزاش ئێران و ترکیا بەھەموو توانای خۆیان ھاتنە ناو ولاتەو.، ،
- سیستمی خۆێندن و تەندروستی وزمانی کوردی رۆژ لە دوای رۆژ لە پاشەکشیدا بوو.،..
- کەناڵەکانی تیڤی بوە بازاری ترک وفورس بازرگانی وایکرد ووشەی کوردی لە تیڤی کەم بوەوە...
- دوای٢٠٠٣شانصیتر بۆ کورد رەخسا.....
- ئەو  فورسەتەش ھەر  لە ناوچوو..
- ٢٠٠٣تا ٢٠١٣ پارە  بە لێشاو دەھات کوردستان..
- - نەوتیش فروشراو بێسودیش بووو..سوریان لێنەدی...
- لە ھەمووی خەتەرتر ئەوەبو  شان بەشان ئەم ھەموو قەیرانا  « مۆرانە» بەردەوام؟کوردی « کولۆر» دەکرد و کاری خۆی کرد بۆ لەناوبردنی ژیرخانی کۆمەلایەتی پاشەکشێکردنی زمان و کولتور.،...دەکرد
- شکستی گەورە لە ٢٠٠٣ وە بوو کە  کوردەکان نەیانتوانی پشتگری لە داوەکاریەکانی خۆیان بەکەن....
- دەوترێت امریکا چەندجار کوردی «بەشوداوە»
- لە ٢٠٠٣ سەرقاڵی ململانێ و بەرژەوندی حیزبیوون بۆیە ئاگایان ن لە مافی نەتەوەی  نەما....
- لە دوای ٢٠٣ ئێتر گۆرەپانەکە بوو بە بازاری « گەندەڵی» بە فەرمی وئاشکرا..
- لە پال گەندەڵیدا کەس ئاگای لە داھاتوی میللەت نەماو دراوسێکانیش کاریخۆیان دەکرد. بۆ پوچەلکردنی ولاتەکەیان...
- دوای بڵاوبونەوەی ئێنترنیت و ریگلامی بازرگانی ٩٠٪‏ گەنجان  ئالودەی ھەموو جۆرە رەفتارێکی نا تەندروست بوون....
- رەوی بەکۆمەڵ بۆ اوروپاو  ، بەسدان ھەزار خێزان دابران لەولات..
- لێکتەرازانی خێزانی و دروستنەکردنی ھاوسەری بەھۆکای بێئومیدیەوە....
- ئالودەبوون  بە ماددە ھۆشبەرەکان و لەبیرکردنی  پێکھێنانی ژیانی  بۆ داھاتو لایەن گەنجانەوە
- بەم شێوە جیلی تازە خەریکی سەفاو مەروابوو  ئاگای لە ئەسڵی فەسڵی خۆی نەما...
- لەم بارودۆخا رێژەی بیانی و نیشتەجێبونیان و تێکلاوی بازرگانی و کۆمەلایتی بە بێ ئاگاداری زمانی کوردی لاوازترکرد....
- ئیستیھتارکردن بە بەھاکان وایلێھاتبوو.. کە بەشێک لە بەرپرسەکان شەوان لە باخ و مزرعەکان لە سەر مێزی خواردنەوە گالتەو  پێکەنینیان دەھات بەداخوازیو داواکردنی مافو  نارەزای و رەخنەو پێشنیار.... خۆ کوڕی مەسوولەکان ئەوە ھەر نەک ئیستیھتار بگرە نوکتەیان لە سەر دروست دەکرد....
- ووشەو زاروا ھەمووی بوو بەزمانی بیانی....
- گەنجان چاویان لە وڵاتانکردوو بەردەوامبون   بۆ قبول کردنی ھەیمەنی پێگانە....
- ھەرچی خەلکە سادەکەبوو دەسی بەبڵقی ئاوەوە  دەگرت بۆ ئەوەی نەخنکی....و نانێک پەیداکات
- لە کۆتایەکانی ساڵەکانی .....!!!! ێیتر شتێک نەما بەناوی کوردو زمانی کوردیەوە....
- نەوەی سەرکردەحیزبیەکان وایان لێھاتبو لە جیاتی سیاسەت خۆیان لە گۆرەپانێ گەندەڵی ە مافیاکاریدا دەبینی....
- کاتێ بە خەبەرھاتن   تەماشیانکرد کە سێکوچکەی شەپۆلی دەریای اێران / تورکیاعێراق  لە نێوان شاری ھەولێرو سولێمانیدا یەکیانگرتەوە....
- بۆیە نەوەی  سەرکردەسیاسیەکان سەری خۆیان بەروە ئەوروپا امریکا ھەڵگرت....
- بۆیە ئێستاش شتێک بەناوی کوردوە نەماو تەنھا شێۆنەوار نەبێ!!!
ئەو کاتە نەوەی مەسولەکان لە ناوخۆیان باسی ئەوە ئەکەن ئەڵێن:-
 ئەو سەرکردانەی دەوڵەتی کوردیان لە ناوبردوە باپیرەگەورەی خۆمانبون!!!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand