Draw Media

ئایا رێکەوتنی عەرەب - ئیسرائیل تازەیە 

ئایا رێکەوتنی عەرەب - ئیسرائیل تازەیە 

2020-08-15 13:43:13


دانا رەشید 

هەواڵەکانی مێدیاکان بە گەرمی کەوتونەتە باس و خواسی ئەم رێکەوتنە ئاشکرایەی نێوان هەردوو دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و ئیسرائیل ، بەدەیان شرۆڤەو لێکدانەوەی بۆ دەکرێ ، جا هەر لایەنەو هەر وڵاتەو هەر مێدیاو هەر بەرەیەک بە جۆرێ لێی دەروانن و لێی دەخوێنن. هەندێک بە خراپ و هەندێکیش بە ستراتیجی و خەمی داهاتوو ،  ببێ یان نەبێ ئەوە پرسیارەکەیە ، وەک گەورە ئەدیبی کلاسیکی  شێکسپیر دەڵێ ، 
ئیسرائیل لەوەتەی دامەزراوە وەک دەوڵەت خۆی ڕاگەیاندوە ، خاوەنی قوەت و هەیمەنە بوە لەسەر تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی ، لێرەوە دەکرێ بزانین ئیسرائیل چی یەو کێ یە و کوێ یە ، 
٥٠ ساڵ پێش دروست بوون و راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل ، نەخشەی دروست کردنی ئەو دەوڵەتە دارێژراوە ، بۆ ئەوەش  پێویستیان بە قوەت و قودرەت و پارەو ، هێز و پشتیوانی بوە ، بەڵام لەسەرو هەموو ئەمانەوە ، راستگۆیی جولەکەکان و بەتەنگەوە هاتنیان بۆ دروست کردنی دەوڵەتێک بۆ جولەکە ، مەرجی هەرە لە پێشینەی ئەوان بوو ، بۆ ئەوەی دەوڵەتێک بۆ خۆیان دروست بکەن ، سەرزەمینی فەلەستین و قودس و ئەو ناوچانە ، سەرزەمینی لە مێژینەی جولەکەیە ، هەر بۆیە دەگەرێنەوە بۆ سەر خاکی باوباپیرانیان بۆ دەوڵەتسازی ، لەسەر بنەمای ستراتیجی  ناوخۆیی و دەرەکی ، لەسەر ئاستێکی بەرزی سیاسەتی نێودەوڵەتی ، بەلەبەرچاو گرتنی  دیمۆکراتی و مافی مرۆڤی جولەکەو ریعایەتی ئیشتماعی ، لەسەرێکی ترەوە ، دامەزراندنی دادگایەکی دەوڵەتی سەربەخۆ کە لە هەموو ئاستێکی بەرزی مەسئولیەت بە توندی دەپرسێتەوە ، 
تورکیا وەک یەکەم دەوڵەتی ( ئیسلامی ) ساڵی ١٩٤٩ بە فەرمی دان بە دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێت ، 
مرۆڤگەلی جولەکە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن  بەو شوێن و وڵاتەی تێیدا لەدایک دەبن دەڵێن ( شوێنەزا ) بەڵام بە ئیسرائیل دەڵێن (دەوڵەت) بۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵگری پێناس و رەگەزنامەو گوزەرنامەی ئەو وڵاتەن وەلی دەوڵەتی ئیسرائیلیش  پێناس و رەگەزنامەیان پێ دەبەخشێت ، بۆ ئەم مەبەستە هەر لە زەوەوە دامودەزگایەکی تایبەت بە جولەکەی دەرەوەی ئیسرائیل جا لە هەر شوێنێک بن دامەزراوە ، بۆ کاروباری ئەوان ، 
ئەوە ئاشکرایە کە دەوڵەتی ئیسرائیل  بەهۆی لێزانین و دڵسۆزی و  سەرکەوتونیان لە بازرگانی و  دارایی و دەوڵەتداری ، کاریگەریان لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەم دەوروبەر و هەم رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە ، هەموو بەندەرە بازرگانیە گەورەکانی جیهان لە ژێر هەیمەنەی سەرمایەدارانی جولەکەدایە ، هەموو کارخانە گەورەکانی چەک و جبەخانە دروست کردن لە ژێر هەیمەنەی جولەکەدایە ، هەموو بانکە گەورەکانی جیهان لە ژێر دەسەڵاتی جولەکەدایە ، ناسا وەک گەورەترین  رێکخراوی تاقیکردنەوە فەزایەکان جولەکە بەرێوەی دەبات ، واتە جولەکە لە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە جیهان دەچەرخێنیت .
ئەوە جیهانی ئیسلام بە گشتی و عەرەب بە تایبەتی لە  ژینگەیەکی سیخناخ بە حیقد و شەرو  دوورویی  هەم سیاسی هەم کۆمەڵاتیدا دەژین ، 
مصر بەو گەورەی یە چەند شەری دۆراوی لەگەڵ ئیسرائیلدا کرد ، لە ئەنجامدا   بە ئیتاقی کامپ دیڤید کۆتایی بەو جەنگە هێنا ، هەروەک لە سەرچاوەکانی  سەرۆکایەتی ئەنوەر سادات و  پترۆس غالی ، باس لەو هۆکارانە دەکات کە چۆن عەرەب بەرامبەر ئیسرائییل هێزێکی تێکشکاوە ، 
لێرەوە بە نافەرمی چەندین دەوڵەتی عەرەبی  لەگەڵ ئیسرائیل  رێکدەکەون ، وەک مەعریب و ئەردەن و سوریاو عێراقی بعس ، بەڵام ئەمان لەبەر چەندین هۆ زاتیان نەکردوە وەک مصر بە ئاشکرا  کۆتایی بەو شەرو خیناقە بهێنێت ، 
رەنگە ئەم رێکەوتنەی دەوڵەتی ئیمارات و ئیسرائیل چەند رەهەند لەخۆ بگرێ  ، بەکورتی 
 ١- دەوڵەتی ئیمارات بە خێرایی و بە قوەت هەوڵی بنیات نانی دەوڵەتی دوای نەوت دەدات ، بۆ ئەم مەبەستەش  ، دەبێ بە خێرایی لەو تەوقە کلتوری و  عەرەبی و خورافی مەزهەبی و دینیانە دەرچیت ، کە دەیبەستێتەوە ، بۆ رێکەوتن لەگەڵ ئەو جیهنەدا پێویستی بە رێکەوتنی لەگەڵ دەوڵەتە خاوەن داهاتوەکان دەبێت بۆ نمونە ئیسرائیل
٢- رێکنەکەوتن و شەرو خۆ خۆری جیهانی عەرەبی هۆکارێکی ترە بۆ مەئیوس کردنی  دەسەڵاتدارانی ئیماراتی عەرەبی ، کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە  هەوڵی  دەوڵەتی سەقامگیرو  خاوەن بنەمای  موستەقبەلی دەدات ، ئایا  بۆ ئەم مەبەستە  رێکەوتنیان  لەگەڵ  دەوڵەتانی بە گەندەڵی و شەری مەزهەبی و دینی و دیکتاتۆری   کاریگەرە یاخود رێکەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ؟
٣- فەلەستین و ٢٨ ساڵ دووبەرەکی و شەرو گەندەڵیەکی بێ هاوتا و لە بنەوە جاسوسی کردنیان بۆ ئیسرائیل ، نزیک کەرەوەی رێگەی بەرەو ئیسرائیلی هەم ئیمارات و هەم تەواوی دەوڵەتانی کەنداوە .
٤- رەهەندی هەرە کاریگەیش ، عەرەب خاوەنی  عەقڵیەتی خاوەن دەسەڵاتی دوارۆژ نین ، بۆیە ئیمارات بە ئاشکرا بۆ  هاوکاری  هاریکاری ئەو دەسەڵاتە دەگەرێ .
لێردا بەداخەوە کورد وەک کێشەیەکی سەرەکی رۆژهەڵات ، لەم ٢٩ ساڵ  خودموختاریەدا  نە توانرا دەسەڵاتێکی ناوچەیی کاریگەر دابمەزرێنێت ، نە توانی سودیش لەو  لێدوان و  دەنگدانە  ئاشکرایەی ئیسرائیل وەرگرێ کە باس لە دەوڵەتی کوردی دەکات ،  کە دەزانرێ ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی زلهێزو کاریگەر لە جیهان دەنگی بخاتە پاڵ هەر دەنگێک بەرزی دەکاتەوە ،لەبری خۆ گرێ دان بە ئیسرائیلەوە خۆی بە تورکیاو ئێرانەوە گرێ داوە  کە بە هەموو گوژمیان لە هەوڵی نەهێشتنی کوردو کێشە رەواکەیەتی . لە کاتێکدا ئەردۆگان وەک دوهەمین دەسەڵاتداری ئیسلامی تورک ، لەسەر مێزی بزنز لەگەڵ ئیسرائیڵ پێک لە یەک دەدەن .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand