Draw Media

شوێنه‌واری هه‌ڵبژاردنه‌كان

شوێنه‌واری هه‌ڵبژاردنه‌كان

2020-08-14 10:08:50


 نسار مسته‌فا 
 چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌ل دیاری ده‌كات كه‌وایه‌ گه‌ل باڵانسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانن له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می فره‌ حیزبی تێدایه‌، مه‌به‌ست له‌ بایه‌خ و گرنگی هه‌ڵبژاردن گۆرینی سیسته‌می حوكمڕانی یه‌ بۆ سیستمێكی جێگیرو دادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی و خواستی خه‌ڵكی ، حیزبه‌ سیاسیه‌كان تاقیده‌كرێنه‌وه‌، كه‌واته‌ كاتێك باس له‌ ڕابردووی هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌كرێت ئه‌زمونی حوكمڕانی كردنیان ده‌بێته‌ بنچینه‌و شاهید بۆ دابین كردنی داخوازییه‌كانی گه‌ل یان نوێنه‌ره‌كانیان كه‌ هه‌ڵبژێردراوی گه‌لن تاچه‌ند جێ ی متمانه‌ن و خواستی گه‌لیان پێكاوه‌، بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سیاسی چانسی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌نده‌ به‌:

1-  ئه‌و گۆرانكاری و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌ ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێته‌ جێ ی سه‌ره‌نجی لایه‌نگران ئه‌نجام سه‌رخستنیان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. 

2- دیاری كردنی كاندید و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندید. 

هونه‌ری په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و قایلكردن و به‌ده‌ست خستنی متمانه‌یان هێزی پارته‌ سیاسیه‌كان ده‌رده‌خات، پارته‌ سیاسیه‌كان چه‌ند كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری و جێ به‌جێكردنی كردانه‌كانیان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئیدعای ده‌كه‌ن، گرنگه‌ خه‌ڵك هه‌ستی زیاتری ده‌بێت په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌وكات خۆیان دێن و به‌شدارده‌بن له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت، 

متمانه‌ بوون پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ هێزی پێدان و به‌خشین و وه‌رگرتنی هه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا به‌رپرسیارێتی یه‌.

به‌رپرسیارێتی یه‌ له‌ ئاست په‌یوه‌ندییه‌ خێزانی و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی  و ئابوری و ئایدۆلۆژیا و كلتورو نه‌ریته‌ باوه‌كان .   

له‌ نێوان هاوڵاتی و سیسته‌می سیاسی دا كۆمه‌ڵێك ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌ن كه‌ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كین بۆ ده‌ستخستنی متمانه‌ی هاوڵاتیان، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ( 29 ) ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی باشتربوونی ژینگه‌ی ئابوری ده‌كه‌ن به‌ ژینگه‌ی سیاسی  و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوڵاتیان  پێوه‌ر و بژارده‌ و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و ئه‌نجام كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر دروست بوونی متمانه‌ و راده‌ی متمانه‌ بوون به‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان. 

متمانه‌و تێڕوانینه‌كانی خه‌ڵكی پێوه‌ری سه‌رخستنی پرسی سیاسی یه‌ كه‌  پرسی هه‌ڵبژاردنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

متمانه‌ كاڵایه‌ك نیه‌ وه‌ك براندێكی جیهانی سه‌یر بكرێت و بكڕدرێت به‌ڵكو وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی تاك  به‌ حزبێكی سیاسیه‌وه‌ گرێ ده‌دات و زیاتر وه‌ك رێكه‌وتنێك دێته‌به‌رچاو له‌ نێوانی حزب و تاك دا، كێشكردنی مه‌یلی تاك به‌لای حزبێكی دیاری كراودا به‌وه‌ده‌بێت تاچه‌ند له‌ ئاستی داخوازی و خواسته‌ شه‌رعیه‌كانی تاك ده‌ستكراوه‌و په‌رۆشه‌، راستی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ندین فلته‌ری سه‌خت و دژواردا گوزه‌ریان كردووه‌ تاسه‌ی ئه‌وه‌ن ببنه‌ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی حوكمرانی به‌هێز كه‌ ئه‌مه‌ مه‌یل و ئاره‌زووی تاك به‌تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه‌.

* پارێزه‌ر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand