Draw Media

کوردستان ئاوا بچووکنابێتەوە

کوردستان ئاوا بچووکنابێتەوە

2020-08-14 08:15:12


سەهین موفتی


دەنگۆی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  بۆ سەر حکومەتی عیراق، کۆنتڕۆڵکردنی گومرگەکانی هەرێم لەلایەن بەغداد لە بەرامبەر ناردنی بڕی (۳۲٠) سێ سەدو بیست ملیار دینار بۆ هەولێر، هەموو ئەم هەوڵانە دەزاندرێت لە کوێوە دەدرێت، و کام بێ حورمەتی نێو سیاسی و فەرهەنگی سیاسی ئەم ناوچەیەیە.
کەسێک ئامادەبێت، تەنها لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی حورمەت و کەسێتی خۆی، لەدەست بدات و تەواوی میللەتی کورد بزانێت، کە چەندە بێ حورمەتە..!
 بێگومان هەر هێندەی لێ چاوەڕواندەکرێت، کە هەوڵی کەمکردنەوەی دەستەڵاتی ئیداری و سیاسی کوردستان بدات.
پاشان بەنێوی موچە دارانی هەرێمی کوردستانەوە، هەمدیس جارێکی دی لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگ و مانەوە لەسەر کورسی، بڕشێییتەوە کە گوایە داوادەکەن موچەیان بچێتەوە سەر بەغداد، کێ حەزدەکات موچەی بچێتەوە سەر حکومەتی عڕوبەو عەمامە بەسەرو پێخواستەکانی نێو بیابان؟ ئەگەر ئێوەی بێحورمەت و شکست و لەکەداری نێو سیاسی کوردی نەبن؟
سەردەمی مام، کە سەرۆککۆماربوو هەیبەتی بڕیاردان و چاوسوورکردنەوەی هەبوو، ئاخر مام هەم حورمەتی هەبوو، هەم هەولێر پشتیوانی بوو، بۆیێ عەمامە بەسەرو پێ پەتییەکان حسابییان بۆ دەکرد، لێ ئێستێ بڕیاری بێحورمەتەکە تا پرسگەی قەسڕ سەلام زێدەتر نایخوات، تەنها ئەو بڕیارانە نەبن، کە دژی هەرێمی کوردستانن، هەرچەند هەولێر بەپێوە دەمێنێتەوەو حسابیان بۆ ناکات..!
خۆ ئەگەر لە دۆسیەی مێژوویی بێحورمەتەکەش بکۆڵدرێتەوە، ئەوا هەرلەسەر زاری بەرپرسانی یەکێتی، کە دەیانگووت" بەرهەم بەناو لە زیندان بوو، حیزبی بەعس هەموو هاوکارییەکی کرد، تا ئەو دەمەی کورسی خوێندنی لەدەرەوەش بۆ دابینکرا".ئیدی حورمەتێک لەسەردەمی بەعسەوە لەدەستدرابێت، ئێستا بە دەخولی دیکەی کورسی سەرۆکایەتی نایەتەوە...!
بەغداد، ئەو راستیە دەزانێت هەرچییەک بکات، و هەنگاو باوێژێت، جارێکی دی کوردو کوردستان و میللەتەکەی ناچنەوە ژێر حوکمی ئەمان..، ئەوانەشی داوای چەتری بەغداد دەکەن بۆ بوونی سێبەر، دیارن لە چ توخم و رەگەزێکن، هیچ نەما تاقی نەکەنەوە..!هەرچی هاش و هوشی دیکەیش بۆلەباربردن، یان بچووکردنەوەی کوردستان بدرێت، ئاکامەکەی تەنها بەدەستهێنانی دەنگی ئەو دەنگدەرانەیە کە بە کردەیی دژی کوردو نیشتیمانێکن بە ناوی کوردستان.

لە کوردستان، حکومەت نەیشاردۆتەوە کە کێشەی دارایی، سیاسی، تەندروستی، هتد.. بوونی هەیە، نەشیشاردۆتەوە کە گەندەڵی ئیداری هەبووە، بەهەدەردانی سامانی گشتی هەبووە، کەم و کوڕی هەبووە، بەڵام ئایا لە ماوەی بیست و نۆساڵی رابردوودا هەر بەتەنها ئەم کەم و کوڕی وبەهەدەران و تەخشان و پەخشانە تەنها لە سنووری دەستەڵاتی پارتی هەبووە؟ 
خۆ هەر بەرپرسانی حیزبەکەی بێحورمەتەکە بوون، دەیانفەرموو" پارە لەژێرزەمینی ماڵی بەرپرسەکانن، یا بەرپرسمان هەیە لەنێو یەکێتی خاوەنی سەد مێلیۆن دۆلارە"، ئەوە گووتمان پارتی مانگایێکی دزی، خۆ یەکێتی و حیزبەکانی دی، هەموان لەگەڵ پارتی سەرو کلک و هەناو و گوێی مانگاکەیان را دەکێشا...!
خەونی  لەبار بردنی کوردستان، دەبێت لەهزرتاندا بچێتە دەرەوە، ئەگەریش خەونی دوورخستنەوەو نەمانی خودی بارزانییەکانە لە دەستەڵاتی سیاسی و ئیداری کوردی، ئەوا چاوێک بە مێژوو دابخوێننەوە، لە ئێوە زۆر بە حورمەتترو نێرترو بە سیاسیتر، بەهێزو گەرم و گوڕتر ئەم شەڕەیان دۆڕاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand