Draw Media

لە دوڕیانی شکست وچاکسازیدا.

 لە دوڕیانی شکست وچاکسازیدا.

2020-08-10 13:39:25


پشتیوان جەمال  

کەشتیەکەی حکومەتی هەرێم لەنێو دەریدا لەتاریکە شەوێکی ئەنگوستە چاودا ، دەڕوات وهیچ  ئاراستەیەکی ڕەوکردنی دیارنیەو گێژە لولکەی "با " بە ئارەزوی خۆی جوڵەی پێدەکات و دراوەتە دەستی قەدەر هیچ یەکێک لە کاپتنە کانی نازانن لە کوێدا لەنگەر دەگرێت ، بەبارێکی قورسی چاکسازیەوە بارکراوە ،لە ناونیشاندا هەمویان  خاوەنین ،لە جێبە جێکردندا ،هەموان  هەوڵی خۆ دەرباز کردن دە دەن لەترسی خنکان خنکا نێک کە بە درێژایی نۆ کابینە یە  نە جیب زادەکانی ناسیۆنالیزمی کوردایەتی، لێی ڕادەکا تا ئێستا نەیان هێشتەوە قولەپێیان تەڕبێت لە لەدەریاکەدا.
دروشمەکانی چاکسازی زۆر لە قەبارەی هەرێم گەورە تربوون ، عەرابەکەی وا دەبینرا ببێت بە "مهماتیر محمد" ی مالیزیاو هەرێمی کوردستان بگە یەنێتە گەشە سەندنێکی ستانداردی وڵاتان عەرابەکەی  زۆر بە دەنگێکی زوڵال و دەرون  سوتاو بۆ میللەت باسی لەجێبە جێکردنی بڕگە کانی کارنامەکەی دەکردەوە ، وەک فریاد ڕەسی گەندەڵی خۆی نیشان دەدا ، بەڵام چیمان بینی و ، قۆ نا غەکانی چاکسازی چۆن دەستی پێکر؟!لە جیاتی دەست بردن بۆ گێڕانەوەی سامانی 
 گشتی لە دەستی حزب و بنەماڵە دەست  ڕۆیشتوەکان ، هەر لە سامانی نەوت و کۆمپانیا 
زەبەلاحەکانیان ،  بۆگردو تەپۆڵکەو ،  ڕاگرتنی قا جاغی لە خاڵە سنوری و ئاشکرا  کردنی لە شکرێک لە بندیواری حزب کە ساڵانێکە لە سەر حسابی موچە خۆری  ڕاستەقینەی ئەم  وڵاتە دەژین....هتد ، کەچی دەستی برد  بۆ لێبڕ ینی موچەی چەوساوە ترین چینی ئەم وڵاتە کە فەرمانبەرانن  کە بە دوو مانگ و سێ مانگ جارێکیش وەری دەگرن ، کۆڕۆنا باشترین کارتی بیانوبوو دایە دەستیان بۆکپ کردنی دەنگی ناڕەزایەتی سەرشام ،تا هیچ نارەزایەتی  دروست نەبێ لەدژیان زۆر ترین بڕیاری قەدەغە کردنی هاتوچۆیان داوە زۆرینەشیان سیاسی بوون ، هەزاران گەنج لەدەست بێکاری ونەبونی  دا مەزراندن لە ئاوەکانی ئیجەو بەتەقەی هێزە  سنوریەکان گیان لەدەست دەدەن و ڕو لەئەورو پادەکەن ، کەچی لەپەنای پەردەی چا کسا زیدا دامەزراندن بەپلەی وەزیفی بریکار وەزیر و مو دیر عام  بۆ ڕەعیە تە کانی ئەوان دە کرێت. ئەوەیەکەچاکسازی سیاسی لەسەرەوەی هەڕەم ئەنجامەکەی دیار بێت رەنگە بگاتە ئا کامێک کە لە کۆنترۆلی دەسەلاتداران خۆیان دەربچێت و سەری سیاسی سەرەوە بخوات.  دەسەلاتی سیاسیی تا کرە ویش زۆر لە چا کسا ز ی لە  لەهەرەمی دەسەڵاتی خۆی دەترست و تا بتوانیت لەبەشی خوارەوەی هەرەمەکە خەریک دەبێت، بۆیە   چاوە ڕوانیەک ناکرێ تا  ئەم  کابینەی حکومەتی هەرێم بتوانێت چاکسازی بکات و نا شتوانێت هەموو گرفتەکان لەگەڵ بغداد چارەسەر بکات ، پەرلەمانیش ناتوانێت ئەو دەزگایە بێت کە بتوانێت سنور دانێت بۆ حکومەت بەهۆی لاسەنگی لەنێوان هێزەکاندا و گرفتەکانی ئابوری و سیاسی و ئیداریش تابێت قوڵتر دەبنەوە و بە کاراکتەرەکانی ئەم کابینەیە چارەسەر نابن ، باشترین ڕێگاچارە ئەوەیە حکو 
 مە ت و پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە،حکومەتی کار بە ڕێکەر  دروستبکرێت ، هە ڵبژار دنێکی نە زیر و بێ تەزویر بکرێت میللەت بتوانێ نوێنەرە  شەرعییە کانی خۆی هەڵبژێرێت، چیتر حوکمڕا نی  بە دروشم و هاشتاگی پشتگیریو خۆڵکردنە چاوی خەڵک و فرۆشتنەوەی شکست بە مەعدە نی سەر کەو تن نا بێ ، بە بە ڵێنی بێ کردارو دوو فاقی نابێ ، ساڵێک کەم نیە تەمەنی ئەم کا بینە یە  تابەرچاوی رونبێ بۆچاکسازی ، بەڵام نەیکات و سەرقاڵی پۆزش هێنانەوە بێت،زۆربە ئاشکرا ئەوسەری تونێڵەکەدیارە شکستخواردوە بوە و دەبێ بۆمیللەتیش ساڵێک هەڵسەنگاندن دەرکەوت هیچ ستراتیژیەکی چارەسەرکردنی پێنیە، لەوەزیاتردەبێ چ ئومێدێک بۆ چاکسازی هەبێ؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand