پلانی ئەردۆگان لە مصرەوە تا سوریا
2020-08-10 11:51:11
دانا رەشید
بە ئاشکرا هەوڵەکانی ئەردۆگان وەک کەسایەتیەکی ئیسلامی تورکی رەگەز پەرست دەزانرێ بەرەوە چ ئاراستەیەک دەروا ، دروست کردنەوەی دەوڵەتێکی ئیسلامی تورک مەزهەب لەسەر کەلاوەی روخاوی ئیپراتۆری عوسمانی ، کە تێێدا تورک ئیماندارو تورک باڵادەست و تورک فەرماندار بێت ، تورکێک کە هیچ ئەرزش و قیمەتێک بۆ میلەتی کورد بەتایبەتی و میلەتانی تری مسوڵمان دانانێت ، تورکێک کە دەرچوی مەدرەسەی ئەتاتورک وەک رەگەز پەرستی و مەدرەسەی ئیخوانی وەک دینی فەرمانرەوا ، رەنگە بە کەوتنی سیستەمی یەک لەدوای یەکی ،دەوڵەتانی باکوری ئەفەریقا لە تونسەوە ،وە شڵەژانی نیزامی ئەسەد لە سوریاو وێران بوونی تەواوی سەرزەمینی سوریاو ، بە گەندەڵی و دزی دارزانی عێراق لە نێویشیاندا هەرێمی باشوری کوردستان وەک دارزاوترین حکومەت و دەسەڵاتی ناوچەی ، کە بۆتە حەوشەی پشتەوەی مەرامە گڵاوەکانی ئەردۆگان، ئەمانە هەموی شانسی جێ بە جێ کردنی پلان و پیلانە گڵاوەکانی ئەردۆگانی زۆرتر کردبێ ، ئەردۆگان هەر وەک نەیارەکانی لە ناو تورکیا بەو پیاوە پچوکەیان وەسف کرد کە خەونی گەورە دەبینێ ، بۆ هێنانە دی ئەم خەونە توانیویەتی بە چەندین جۆری جیاواز و لە سەردەمی جیاواز کار بکات ، وەلی سیاسەتی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا ، ئایا لەگەڵ ئەم خەونەی ئەردۆگان بێئاگاو خەوتون ، یاخود نەخێر بەئاگان و ئەوا دەریش دەکەوێ کە چۆن خەونەکانی ئەردۆگان تێکشکاوە و تێکیش دەشکێنرێت ، لێرەدا نمونەیەک وەردەگرین و وەک سمپلێک دەکرێ لە چۆری سیاسەتی نێودەوڵەتی تێبگەین سەبارەت بەم خەونەی ئەردۆگان ،
کەسایەتی دیارو سیاسەت مەداری باشوری کوردستان ، نەوشیروان مستەفا ئەوکاتەی ساڵی ١٩٨٧ بۆ چارەسەری بڕبرەی پشتی ، سەفەری ئەوروپا دەکات و لە شاری بەرلین نەشتەرگەری پشتی دەکات ، دوای چاکبونەوە لە کۆنگرەی پارتی سۆسیالستی فەرەنسی ، گفتوگۆ لەگەڵ راوێژکاری سیاسی سەرۆک فرانسوا میتێران ،سەرۆک کۆماری پێشوی فەرەنسا دەکات ، باس لە کێشە نەتەوەی یەکانی رۆژهەڵات و کێشەی کورد دەکات ، راوێژکاری میتێران دەڵێ (من بە رەچەڵەک باسکم لە گیروگرفتی نەتەوەیی تێدەگەم ، بەهاودەردیەوە سەیری کێشەکەتان دەکەم ، بەڵام ئێمەو ئێوە ئامانجمان جیاوازە ، ئێوە دەتانەوێ عێراق بروخێ چونکە تێیدا دەچەوسێنەوە ، ئێمەش دەمانەوێ عیراق بمێنێ و پایەدار بێ ، چونکە یەکەمین سەنگەرو دواین سەنگەرە لەبەرامبەر لێشاوی شۆرشی ئیسلامیدا ، عیراق بروخێ بە دوایدا سوریا دەروخێ و بە دوایدا سەروی ئەفەریقاش دەروخێ ، ئەوکات رێگا تەخت دەبێ بۆ سەرهەڵدانەوەی ئیمراتۆرێکی ئیسلامی هاوشیوەی عوسمانی کە چەند سەدە ئەوروپای بەخۆیەوە خەریک کردبوو )
هەرچەندە ئەم بۆچونە بەشێکی تەواو روستە بەڵام ئەوەی راست نەبوو لە روخانی عێراقدا بوو کە کورد ئێستەش بە مافەکانی خۆی شاد نەبوو ئەوەبوو دەسەڵاتی کوردی جێگەی دەسەڵاتی بعسی گرتەوە زۆر بە خراپیش ،
بەڵام وەک نمونە رەنگدانەوەی بیری دەوڵەتانی ئەوروپاو ئەمەریکایە بەرامبەر ئەو پیلانەی ئەردۆگان کە چۆن لە هەوڵدایە بۆی ،
ئەردۆگان سەرەتا بە تۆزێک کرانەوە بە ڕوی مافەسەرەتایەکانی کورد دەستی پێ کرد ، ئەوەش بۆ لە خشتە بردن و سابون لە بنی پێدانی سەرانی باشورو بەسیک کۆمەڵگەی ساویلکەی کوردی ، کاتێ ئەردۆگانی بە مسوڵمانێکی فریشتە ئاسا کەوتە بەرچاو ، بۆ ئەمەش کورد زامنی هەڵبژاردنەوەی دەبێ ، لەمەشدا سەرکەوتو بوو ، چونکە کورد زۆر ئازایە کاتێ خۆی بەقوربانی شێخ و میرو سوڵتان دەکات بەناوی دینەوە ،
بەڵام هەرزوو بیرو فکری ئیسلامی ئەردۆگان لەناو تورکیا لەتویژی رۆشنبران و هونەرمەندان و زانستخوازان توشی گرفت و نارەزایی بوەوە ، کە ئەو بیرە جەهەنەمیەی ئەردۆگانیان پێ قوبوڵ نەبوو ، لە لایەکی ترەوە بەرەی هەدەپە کە کۆمەڵێک سەرکردەی لێهاتوو بێشرەوی دەنگی کوردیان کرد ،ئەردۆگانی توشی شۆک کرد ، شۆکێک کە هەمویان لە زیندان توند کردوە .
لە جیهانی دەرەوەدا توشی ململانێی قورس لەگەڵ ئێران لە لایەک و سعودیە لە لایەکی تر بە قورسی بوەوە ، لەمەشدا دەوڵەتی قەتەری وەک بنکەی ئەو ململانێ یە هەڵبژارد ، کاتێ قەتەر تەواو شوڵی لێ هەڵکێشا ،توشی گەمارۆی ئابوری کرایەوە و بە جۆرێک تەمێ کرا کە چیتر پێ لە بەرەی خۆی درێژتر نەکات ،
لەم ملاملانێانەدا بە میکانیزمی رەدو بەدەل هەتا ئێستە هێناویەتی ، چونکە بۆ مەرامەکانی دەکەوێتە جەنگێکی قورسەوە ،
بە هاتنە سەر کاری مورسی وەک یەکەم سەرۆک کۆماری ئیسلامی لە مصر ، دەرگا بۆ ئەردۆگان واڵا بوو ، هەروەک چۆن ئەردۆگان و راشد غەنوشی سەرۆکی حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس دۆستی دێرینی یەکترین ، لە ئەفغانستانەوە لەسەر دەستی غولبەدین حیکمەتیار بوون بە هاوبیری یەک ،
واتە پلانەکە لێرەوە دەست پێدەکات ، مورسی دەوڵەتی مصر لە هەرچی دەوڵەماندان و دەسەڵاتدارانی مەسیحی پاک بکاتەوە و بەرگێکی ئیخوانی ئیسلامی توند بگرێ بەسەر مصردا ، کە مورسی زۆر بە خێرایی ئەم کارانەی دەکرد ، بەڵام غەنوشی بە تەرزێکی تر مامەڵەی دەکرد ، بەجۆرێک کە بە شەکراو شەعبی تونس بخنکێنێت ،
حکومەتی مورسی بە یەک ساڵ مصری کرد بە زیندانێکی گەورە ، لەشکرێکی لە ئەولاد شەوارع و بەڵتەجی دروست کردبوو بە رۆژی نیوەرۆ ، ئازاری خەڵکانی مەسیحی و جولەکەیان دەداو لێێان دەکوشتن ، کەوتبوونە کەنیسە سوتاندن و گەورەترین و دێرینترین کەنیسەی قاهیرەیان بە رۆژی نیوەرۆ سوتاند ، هونەرمەندان رۆشنفکرانی ڕوبەرو دادگا دەکردەوە ، بە تۆمەتی تانەدان لە دین و شەرعی ئیسلامی ، زۆرێک لە سەرمایەدارانی مەسیحەکانی تەنگەتاو کردوو موڵک و ماڵیانی زەوت دەکرد ، تا لە وەختێکی موناسبدا عبدالفتاح السیسی بە کۆدەتا کردنە سەر دەسەڵاتی مورسی ئەو پیلانەی ئەردۆگانی تێکشکاند و لە گۆڕی نا ، بەمەش ئەردۆگان ڕوی پلانەکەی ئاراستەی لیبیا کردوە ،وەک جێگرەوەی مصر ، دەیەوێ لە لیبیاوە بەو ئامانجەی بگات و لە بنەوە پیلان لە مصر دەگێرێت ، لەمەشدا هاوکارەکەی کە راشد غەنوشیە کە ئێستە سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتی تونسە ، بە هۆی ئاشکرا بوونی سەردانە نهێنیەکانی بۆ لای ئەردۆگان ، توشی گەورەترین کێشەو گرفت بۆتەوە ، کە ئەمیش نەیتوانیوە بەو شەکراوە شەعبی تونس بخنکێنیت ، واتە ئەردۆگان لە لیبیا گەمارۆ دراوە ، بەڵام ئایا چارەنوسی لیبیا بە چی دەگات ؟
پوتین و روسیا لە جەنگ و ململانێکانی سوریا ،ئەردۆگان وەک عەمیل بەکار دەهێنێت ، هەروەک چۆن ئەردۆگان سەرەتا بۆ ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپا وەری بگرن ، کارتی دەوڵەتی ئیسلامی گرت بە دەستیتەوە ، کاتێ زانی کارتێکی دۆراوە و ئەوروپا لەبەر خاتری دروست نەبوونی هێزێکی ئیسلامی بترنجێننەوە ناو خۆیانەوە ، ئینجا رایگەیاند نایانەوێ بچنە ناو ئەوروپا ، چونکە تورکیا مێژوەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا گەورەترە ، لە سوریا بۆ ئەوەی دەستی بکەنەوە کوردستان قاتو قڕ بکات ، کەوتە کرینی قاعیدەی ئێس ٤٠٠ دژە ئاسمانی ، کە هەدەفی پوتین دژایەتی کردنی ئەمەریکاو ناتۆیە ، بەڵام هەدەفی ئەردۆگان رازی کردنی پوتین و روسیایە دەنا نە ئێستەو نە داهاتو هیچ ئیستفادەیەک لەو قاعیدە گەورەیە ناکات ، لە لایەکی ترەوە بۆ هێنانە سەر خەتی ترامپ و ئەمەریکایە کە ئەگەرلەگەڵ خواستەکانی نەبن ئەوا روسیا بەهێز دەکات لە ناوچەکەدا ، بەڵام نەتیجە ، بە هەندێ گەمە کە مەخابن کورد تێێدا بوو بە قوربانی ، ئەردۆگان تێکشکێنرا لە سوریا ، ئەوەتا ئەمەریکا بەرژەوەندی خۆی بە رۆژئاوای کوردستانەوە گرێ داو پوتین و روسیاش لە لیبیا دژی هێزەکانی ئەردۆگان چەک و توفاقی جەنگی بە جەنراڵ حەفتەر دەات ، گلۆپی سەوزیش بۆ هێزەکانی مصر هەڵکراوە کە سنورەکانی خۆی بپارێزیت دژی ئەردۆگان ،
ئێستە ئەردۆگان لە قۆناغی کۆتایی یاریەکەدایە ، چارەنوسی بە هەڵبژاردنی داهاتەوەوە بەستراوەتەوە ، ئەگەر ئینقلاب ڕونەدات لە تورکیا ، چونکە مێژوی تورکیا پڕە لە ئینقلابات .