با کرۆنا یٔیھمال نەکەین.
2020-08-09 10:37:31
پەری مامەسێنی
ڤایرۆسی کرۆنا، تا چارەسەری نیەو مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی بووه‌ته نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره و تەواوی جیھانی سه‌رقاڵ کردوە ته‌نانه‌ت یٔه‌و وڵاتانه‌ش کە پییان وابوو سیستەمی تەندروستیان بی کەموکوریەو لە یەکەمەکاندا بوون بەلام کۆرۆنا ھەموویانی خستە سەر چۆک.
ھەرێمی خۆشمان بی بەش نەبوو سەرەرایی کەموکوری لە سیستەمە تەندروستیەکە یٔامادەی کارەساتیکی وا نەبوو بۆ تەواوی دنیاش ڤایرۆسیکە نامۆ بوو یٔێستا جاریکی تر شەپۆلێکی توندتر رووبەرومان بۆتەوە سەرەتا حکومەت ریگای باشی گرتە بەر بۆ خۆپاریزی و کەرەنتین کردن بەلام خەلکی ڕێنمایەکانیان یٔیهمال کرد‌و تا گەیشتە یٔەوەی یٔێستا توشی بوین بەردەوامیش دەبێت وەک دەزگای تەندروستی جیھانی یٔاماژەی پیداوە تا ڤاکسینەکە یٔامادە دەبێت دوور نیە ھەموو تاکیک یٔەو ڤایرۆسە بگریت بۆیە بەردەوام یٔاماژە بەوە دەکەن خۆپاریزی ریگا راستەکەیە.
ڤایرۆسی کرۆنا به یٔاسانی ده‌گوازرێته‌وه، یٔەوەی لەسەر یٔێمەیە خۆمان بپارێزین و دورکهوینەوە له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ڕه‌چاوکردنی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی و سه‌ردان نه‌کردنی یٔه‌و شوێنانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه زۆر گرنگه بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی یٔه‌و نه‌خۆشییه.ڕاگرتنی پاک و خاوێنی و ده‌ست شووشتنی به‌رده‌وام و دوورکه‌وتنه‌وه له که‌لوپه‌لی که‌سی توشبوو و گومان‌لێکراو.
یٔێستا ھەرێم بێ خواستی خۆی ڕووبەرووی چەندین قەیران بۆتەوە کرۆناش بۆتە ھۆی وەستاندنی تەواوی ژیان و کاروبار گرنگە خەلکێ ھاوکار بێت لەوەی کە ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە نەکات رێنمایەکان جیبەجی بکات و یٔەرکی زیاتر نەخرێتە سەر حکومەت تا قەیرانەکان تیدەپەرێت لە یٔێستادا کابینەی تازە زیاتر سەرقاڵی پلانە یٔیداریەکانن بۆ خۆپارێزی و ڕێگری لە تەشەنەکردنەکەی.
تا یٔێستا هیچ ڤاکسینێک و چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشی کرۆنا بوونی نییه که به شێوه‌ی کۆتایی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌رگرتبێت لە کۆتایدا مادام وڵاتە زلھێزەکان خستۆتە حاڵه‌تی یٔامادهباشییهوه با یٔێمەش خۆمان خۆش بوێت یٔەوە دردە بکەین بە دەرفەتێک بۆ نیشتێمانسازی.