جە نگ و ماڵویرانی
2020-08-07 08:09:08
سابیر سه‌ندیكا - ئەمریکا
ئەو پرسیارە ی ھەموومان بەدوایدا دەگەڕێین جینۆساید کردنی کوردانی یەزیدی، لەسەر دەستی تێرۆریستانی داعش، لە کوردستانی عێراق، شەنگال و جینۆساید کردنی کوردانی یەزیدی، چۆن کەوت؟ بۆچی کوردانی یەزیدی، ئەو دەڤەرە تووشی ئەو مەرگەساتە کرانەوە؟ کێ بەرپرسە؟ چی گوزەرا؟ بۆچی وایان بەسەر ھێندرا؟ لەپێناو چی بوو؟ ئەمە پرسیاری ھەموو مرۆڤ دۆستێکە چ لەنێو خۆ و چ لە دەرەوە کە شەنگال و کوردانی یەزیدی، بۆچی وای بەسەر ھێندرا؟
جینۆساید کردنی کوردانی یەزیدی، لەسەر دەستی تێرۆریستانی داعش، لە کوردستانی عێراق، زامێکی بەسۆیە بەجەستەی نیشتمانەکەمانەوەیە، نەک ساڵانە لەم کاتەدا، بەڵکو رۆژانە دەکولێتەوە و هەرگیز ئەو دیمن وئازارەی ساڵی ۲٠۱٤ ی براکانمان کوردانی یەزیدی لە یاد ناکەین جینۆساید چییە، بۆچی پرۆسەیەکی وا گەورە تا ئێستا نەتوانراوە بکرێتە پاڵپشتێکی گەورە بۆ کێشەی کورد وەک نەتەوەیەک، مەبەستی لە زاراوەی ”جینۆساید” چییە؟ بەتەواوی مەبەستی پێناسەی پەیماننامەی نەتەوە .
جینۆسایدی كورد له عێراقدا وشه‌ی جینۆساید، كه به مانای پاكتاوی ڕه‌گه‌زی دێت، له بنه‌ڕه‌تدا له دوو وشه پێكهاتووه:
وشه‌ی جینۆساید، كه به مانای پاكتاوی ڕه‌گه‌زی دێت، له بنه‌ڕه‌تدا له دوو وشه پێكهاتووه: وشه‌یه‌كی گریكی، كه واتای ڕه‌گه‌ز یاخود بنه‌چه ده‌گه‌یه‌نێت و وشه‌یه‌كی لاتینی كه واتای كوشتن یاخود فه‌وتاندن
جۆره‌كانی جینۆساید
*جینۆسایدی فیزیكی
ئه‌م شێوازه له جینۆساید ساده‌ترین و ئاشكراترین جۆره‌كانی جینۆساید شێوازه‌كانی له‌ناوبردنیش زۆر و جۆراوجۆرن وه‌ك: له‌سێداره‌دان، گولله‌بارانكردن، به‌كۆمه‌ڵ كوشتن،
*جینۆسایدی بایۆلۆژی:
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جۆره ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێگای گه‌شه‌كردن و زیادبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له ڕێگه‌ی نه‌زۆككردن و له‌باربردنی كۆرپه‌له یاخود خه‌ساندنی پیاوان، یاخود له ڕێگای دابڕینی پیاوان له ژنان، دورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان له یه‌كتری بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، كه ئامانج لێی فه‌وتاندنی وه‌چه‌ی داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه یاخود كۆمه‌ڵه‌یه.
*جینۆسایدی كولتووری ـ نه‌ته‌وه‌یی:
مه‌به‌ست له‌م جۆره جینۆسایده قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و ڕۆشنبیریی و شێواندنی مێژووه له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌هێشتنی یه‌كێتی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵك.
کاتی خۆی سەردەمی ڕژیمی لەناو چوی سەدام حسێن له عێراقدا به‌شێوازێكی به‌رفراوان ئه‌م جۆره جینۆسایده په‌یڕه‌و ده‌كرا، له‌وانه: سه‌پاندنی زمانی عه‌ره‌بی، گۆڕینی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، گۆڕینی ناوی شار و گوند و ناوچه‌كانی كوردستان…هتد.
*جینۆسایدی ئابووری:
ئه‌مه ده‌كرێت پێی بوترێت وێرانكاری ئابووری، واته وێرانكردنی سامان و سرووشت و به‌روبوومی ناوچه‌كان، تاڵانكردن و فه‌رهوودكردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵكی. هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ئابووری به‌مه‌به‌ستی برسیكردنی خه‌ڵك. ئه‌مانه هه‌موویان ده‌بنه هۆی فه‌وتاندنێكی له‌سه‌رخۆی مرۆڤ، جگه‌له‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌بوونی خۆراكی پێویست و دا‌و و ده‌رمان و زیادبوونی نه‌خۆشییه‌وه زیاد ده‌كات، ده‌بێته‌هۆی كۆچپێكردنێكی به‌رده‌وامیش، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆڵكردنی جێگه‌ی دێرین و ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكه‌كه‌یه. ئه‌ویش زۆرجار ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌كردن و له‌ده‌ستدانی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌وتاندنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی.
پێویستە لەسەر هەموومان بەتایبەت هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا، ئاسەوارەکانی وەحشی گەرایی داعش لە شەنگال وناوچەکانی تر بسڕینەوە وژیانێکی ئاسایی دابین بکرێت وناوچەکانیان بنیاتبنرێتەوە.
تێ بکۆشن و هەموو هەوڵێکیش بدەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی خوشک وبرا یەزیدییەکانمان لە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی.
کارەساتی شنگال زامێکی قولە لەجەستەی گەلی کورد هەرگیز سارێژ نابێتەوە ، مرۆقایەتی لەئاست ئەم کارساتە شەرمەزارە .
بەلام دوای شەش سال لەم کارەساتە چی ڕویدا ؟
برینەکان تا ئێستاش خوێنیان لێدەتکێ
هەموو ئەو بەرپرسە سەربازی و سیاسیانەی کوردستانی عێراق بەرگریان لە شنگال نەکرد خەلات کران و
چەک و سەیارەو پلەو پایەی بالایان پێدرا .بەداخەوە لیپرسینەوەش لەکەسیش نەکرا کە بۆچی کوردانی یەزیدی براکوردەکانمان لە شنگال بەم دەردەبران؟!