ئایندەی هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟؟
2020-08-05 11:19:55
نەجیبە مەحمود
ئەو بۆشاییە سیاسی و ئیداری و فكرییەی هەرێمی كوردستان و پەرشووبڵاوی هێزە سیاسیەكان بەداخەوە هۆكارێكی زۆر بەهێزە كە هەر هێزێكی دەرەكی وەك توركیا و ئێران یاخود عێراق بە ئاسانی بیقۆزێتەوە بۆ بەهێز كردنی هەژموونی سیاسی و ئیداری خۆی لە هەرێمی كوردستان و زۆر بە ئاسانی كاریگەری لەسەر هزری تاكەكان لە كۆمەلگەی كوردی دابنێ .
كە ئەوەش بەداخەوە كورد دەگەرێنێتەوە بۆ خاڵی سفر كە سەردەمی پێش راپەرین بوو، دەبێتە پوچەڵ كردنەوەی خەونی گەلی كورد كە ساڵانێكی زۆرە سنگی رۆڵەكانی خۆی بۆكردبوویە قەڵغان و رووبارێك خوێنیان لە پێناوە ڕشتووە .
ئەوەی جێگەی داخە و لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان بە روونی هەستی پێدەكریت كە تاكی كورد بە ئاگایی بێت یان بێ ئاگایی كەوتۆتە ژێر ئەو كاریگەرییە ، بەراستەخۆ یان نا راستەوخۆ بەشدارە.
بێ گومان كە لە خۆیەوە نیە، بە هۆی نەبوونی ئیدارەیەكی یەكگرتووی بەهێز و نا دادپەروەری و هەژاری و بێكاری و ئێستا بە هۆی بلاوبونەوەی كۆرونا ڤایرۆسەوە باری تەندروستی خەڵك و خراپی خزمەتگوزاری و توڕەبوونی خەڵك لەو دەسەلاتە، زۆر بەروونی هەست بە بێباكی خەڵك دەكریت بۆ لەدەستدانی ئەو قەوارەی هەرێم و گەڕانەوەی هەژموونی سیاسی و ئیداری عێراق بەسەر هەرێم .ئەوە جگە لە دەسەلات و هەژموونی توركیا و ئێران و هەوڵە و داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر، كە مەترسیەكی یەكجار گەورەییە..
هەروەها بەرەوە نزیك بوونەی هەلبژاردن لە عێراق دەڕۆین، بۆ ئەو مەبەستەش دیارە حكومەتی عێراقیش بێ پلان و بەرنامە نەبووە و بەتایبەت كە هێستا هەرێم بە پێ دەستوور بەشەكە لەعێراق و سیاسە كوردەكانیش بەوە رازی بوون هەم بە بەشداری نوسینیەوە دەستور و هەم بە وەرگرتنی پۆست لە عێراق، بۆیە دەتوانن سود لەوە وەربگرن و زۆر بەوردی كار لەسەر لایەنە هەستیارەكانی كۆمەلگە و راكێشانی سۆزی خەڵك بەكات بە ناوی چاكسازی و هەوڵەكانی بۆ چارەسەر و كێشە كەلەكە بووكانی هەرێم بەتایبەت كێشەی ئابووری، چالاكیەكانیشی پانتایەكی زۆری لە پەیج و ئەكاونت و راگەیاندنەكانەكان داگیر كردەوە .
ئەوەش لە كاتێكدایە ،كە پێدەچێت گۆرانكاریەك بەرێوە بێت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ..
هەروەها لە لایەن ووڵاتە زلهێزەكانیش بە هەموو شەوەیەك پشت كراوەتە ئەو بەشەی كوردستان بە هۆی خراپی بەكارهێنانی دەسەلات، كە ئەگەرێكی زۆر بەهێزە حكومەتی ناوەندی ئەو هەڵە بقۆزێتەوە بۆ بەهێز كردنەوەی هەژموون و دەسەلاتی خۆی لە هەرێم .
جا نیگەرانی و ترسەكەم لە بێباكی و بێ پلان و بەرنامەی هێزە سیاسیەكانە لە باشور بەرامبەر بە هەموو ئەو قوربانی و روبارە خوێنەی رۆلەكانمان داویانە لەپێناو ئەو نیمچە ئازادیە لەو بەشەی كوردستان..كە هێشتا درەنگ نیە كە بتوانن لە رێگەی چاكسازییەكی راستەقینە و گەرانەوەی ماڤ بۆ خاوەن مافەكان و نەهێشتنی گەندەڵی و دادپەروەی و گەرانەوەی هەیبەت بو دەسەلات بۆ داموودەزگاكان ، گەرانەوەی سەروەت و سامان و مڵكی گشتی و ئاشت كردنەوەی خەلك لە پێناوە بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی ..
بۆیە ئەركی كۆمەلگەی مەدەنی و خەلكە رۆشنبیرەكەیە كە كار لەسەر یەكریزی وپركرندەوەی بۆشاییەكان بكەن كە جارێكیتر ئەو هەڵە مێژوویە روونەداتەوە كە هەرێم بە دەردی كەركوك بچێت، دەبێت هیوا و ئینتیما بگەرێندرێتەوە بۆ خەلك و هەرێم لەو دۆخە چەقبەستوە رزگار بكریت .