Draw Media

به‌شێنه‌یی ...! وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی كۆڕۆنا له‌هه‌ولێر !      

به‌شێنه‌یی ...! وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی كۆڕۆنا له‌هه‌ولێر !      

2020-08-04 12:43:16


                             
 محمد گۆمه‌شینی *
هیچ گومانێك نیه‌ له‌ بونی په‌تای كۆڕۆناو ئیستا هه‌موو جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی و وڵاتان له‌ ئیستادا له‌قۆناغی كه‌ره‌نتین كردن ده‌رچوون و په‌یڕه‌وی خۆپارێزی تاكی ده‌كرێت وهاوڵاتیان به‌ جۆرێك هۆشیار بونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ خۆیان دكتۆری خۆیان بن ووه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆر پیویست نه‌بیت بۆ پشكنین و چاودێری چڕ یان پێویست بون به‌ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ئه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ.
هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بوو له‌ توشبون به‌و په‌تایه‌و ڕۆژانه‌ش ئاماره‌كان زیاد ده‌كه‌ن و زۆر ڕیكاریش گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕێگری كردن له‌ زیاتر بڵاو بونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێ ڕیكاره‌كان ئامانجی خۆیان ناپێكن سه‌ره‌ڕای پابه‌ند نه‌بونی هاوڵاتیان و تێكه‌ڵاوی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك به‌ڵام كه‌م و كوڕی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێم هۆكارێكی تری ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ دكتۆرو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ ڕه‌وشێكی خراپی ئابوریدان به‌وه‌ی كه‌ موچه‌یان زۆر دوا ده‌كه‌وێ و كاته‌كانی ده‌وام و ئێشكگریان زیادی كردووه‌و ماندوون ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ كه‌می ئامیری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردوو نه‌بونی پلانی زانستی و نه‌بونی ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری له‌هه‌ریم له‌ خه‌ڵكی پسپوڕو شاره‌زای ته‌ندروستی وه‌له‌لایه‌كی تریش  كه‌ كۆی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانه‌كان و بڕیاره‌كان لای وه‌زیری ته‌ندروستی كۆكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش فریای هه‌مووی ناكه‌وێ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌كه‌می كه‌ل و په‌ل وپێدوایستی ته‌ندروستی و دیتمان ئه‌زمه‌ی ماسك و ده‌ستكیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دروست بوو دواتر به‌رز بونه‌وه‌ی نرخه‌كانیان و ئینجا كه‌ل و په‌لی تعقیم وكه‌می بێدی حكومی و كه‌می ئامێره‌كانی ئۆكسجین و تا گه‌یشته‌ حاڵه‌تی نه‌مان و كه‌م بونه‌وه‌ .
 ئینجا له‌هه‌مووی كاره‌ساتر فرۆشتنی ئۆكسجین له‌سه‌ر شه‌قاو وه‌ك كاڵای ته‌ماته‌و په‌تاته‌ كه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ فشلێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی ناتوانی هیچ خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ بكه‌ی . ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ره‌تای ڕۆژانی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌ بینیمان كه‌ خودی وه‌زاره‌ت چۆن مامه‌ڵه‌ی كرد له‌گه‌ل شارو شارۆچكه‌كان و هه‌ر ئه‌وكات زۆر به‌ ئاشكرا دیاربو هاوسه‌نگیه‌ك نه‌بو له‌زۆر شت ته‌نانه‌ت له‌ ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌ته‌كانی توشبونیش بۆنمونه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان ته‌نها 7 حاڵه‌ت ئاشكرا بوو وه‌زیری ته‌ندروستی وتی ده‌ربه‌ندیخان زۆرنی مه‌ترسیه‌ كه‌چی له‌ هه‌ریر 9 كه‌س له‌یه‌ك رۆژدا تۆمار كرا هیچ نه‌وتراو له‌ سیببیران نزیكه‌ی 20 حاڵه‌ت تۆماركرانزیك هه‌ولێر هیچ نه‌وترا ئه‌وجاره‌ حاڵه‌ته‌كان له‌سلێمانی به‌رز بونه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌و به‌ ئاشكرا ووتی خه‌ڵكی سلێمانی پابه‌ند نه‌بونه‌ بۆیه‌ ژماره‌كان زیادیان كردوه‌و ئینجا وتیان خه‌ڵك به‌ قاجاغ له‌ سنوره‌كانی ئێرانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو سلێمانی و تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ میدیای سێبه‌ر وتیان ده‌ستێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ هه‌ولێر بنێرن چونكه‌ ژماره‌ی توشبون له‌هه‌ولێر كه‌مه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی شه‌ڕێكی ساردی نێوان هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانیان دروست كردو كه‌ ئه‌وه‌ش خۆی پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بوو.
كاتێك هه‌زاران ده‌روێش له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتنه‌ سلێمانی وتیان كاره‌ساتی گه‌وره‌ به‌ڕیوه‌یه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بونه‌ شیكارناس و چاودێری سیاسی و ئاگادار ده‌یانوسی ئه‌وه‌ كاری ده‌ووڵه‌تی ئێرانه‌ ڕیگه‌ی به‌و ده‌رویشانه‌ داوه‌ تا ڤایرۆس بهێننه‌ هه‌رێمه‌وه‌و ئه‌وجاره‌ شه‌ڕه‌ شارچێتیه‌كانیان كرده‌ شه‌ڕی سیاسی ئیتر بڕیاربوو چاوه‌ڕێ بین كه‌ی سلێمانی به‌سه‌ریه‌كدا ده‌كه‌وێت به‌و قسه‌ی ئه‌وان ده‌یانكرد ! ئه‌وجار مانگرتنی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی گه‌رمیان وهه‌له‌بجه‌وكۆیه‌ ڕاپه‌ڕین دروست بوو ئه‌وجاره‌ وتیان ته‌واو ئاخیر زه‌مانه‌ ئه‌وه‌ی نه‌مانده‌ویست ڕووبدات ئه‌وجاره‌ ڕووده‌دات و كاول ده‌بی كاتێك ده‌ست كرا به‌خۆپیشاندان و خه‌ڵك داوای موچه‌ی كرد له‌و سنوره‌ی ئه‌وجاره‌ وتیان ئه‌وه‌ش دیسان پلانه‌ و خه‌ڵك تێكه‌ڵ ده‌كرێ و كاره‌سات به‌ ڕیوه‌یه‌ .
 به‌هه‌رحاڵ شه‌ڕێكی زۆر خراپی سیاسی و ده‌روونیان له‌گه‌ڵ سڵێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردوته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ شوێن به‌ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستیان فه‌رامۆش كردبو بینیمان له‌گه‌رمیان ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ش داخرا له‌به‌ر نه‌بونی كه‌ل و په‌ل و ئامێرو پێداویستی كه‌چی نه‌مابینی برێك پاره‌ش ته‌رخان بكه‌ن و زوو فریایان بكه‌ون و له‌ڕیگه‌ی تره‌وه‌ هاوكاری كران دواتر ، به‌ئاشكراش ده‌یانوسی ئیداره‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بێ ده‌سه‌ڵاتن چۆن ته‌قه‌ له‌و هه‌موو ده‌رویشه‌ ناكه‌ن كه‌ سنوریان به‌زاندوه‌ ؟ ئای ئای هه‌ر به‌ ئاشكرا هانی كۆمه‌ڵكوژی و تاونی مرۆڤكوژیان ده‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجاره‌ بڵین ئیتر سلێمانی بۆ ژیان ده‌ست نادات و زۆر به‌ندو باڵۆره‌ی تر.
ئیستا ببورن جارێ واز له‌ میدیا سێبه‌رو قوڕمیشكراوه‌كان بینن كه‌ به‌ پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و میلله‌ته‌یان گه‌یانده‌ ئێره‌و سه‌دان ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ شه‌ڕی شارچێتی و سیاسی و ناشیرن كردنی یه‌كتر به‌ڵام خۆ شوكر به‌حساب هه‌ولێڕ زۆر توندو تۆڵ بوو خۆ شوكر بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ مێش ڕزگاری نه‌ده‌بو خۆ نه‌یانده‌هێشت هاوڵاتیانی سلێمانی و كۆیه‌و گه‌رمیان بێنه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ خۆ ده‌رویش و موریدانی ڕێگه‌شیان نه‌درا بچنه‌ سڵیمانی بۆ مه‌زاری شێخیان و خۆ لێره‌ پزیشكان و ته‌ندروستیش مانی نه‌گرت و خۆ لێره‌ خۆپیشاندانیش نه‌كراو هیچ گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ش نه‌كرا خۆ لێره‌ ڕێگه‌ش نه‌درا كه‌س به‌ قاجاغ بێته‌ ناو شار ،خۆ لێره‌ بازگه‌كان و ڕیكاره‌كان زۆر توندتر بوون له‌ چاو شاره‌كان خۆ لێره‌ ده‌یان گه‌ڕه‌ك وشارۆچكه‌ش كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی كران ،خۆ لێره‌ زۆررر شتی تر ..!
ئه‌ی باشه‌ بۆ ئیستا نایه‌ن به‌ شێنه‌یی پێمان بڵین بۆچی ڕه‌وشی ئه‌وشاره‌ گه‌یشته‌ ئه‌و قۆناغه‌و بۆچی وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن هه‌ولێڕتان گه‌یانده‌ لێواری مه‌ترسی و وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن ڕۆژانه‌ زیاتر 2000 هه‌زار توشبو تۆمار ده‌كرێ له‌و شاری هه‌ولێره‌ ؟ ئی باشه‌ بۆ لێمان ده‌شارنه‌وه‌ ؟ قابله‌ خۆناڵین هه‌مووی خه‌تای خه‌ڵكه‌ چونكه‌ تێكه‌ڵ ده‌بن ئه‌ی ئه‌وكات چ له‌و 5000 كه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پرسه‌ی شێخی كه‌سنه‌زانی تێكه‌ڵ بوون ماشاالله ش چ كاره‌سات ڕووی نه‌دا ئێ قابله‌ هه‌مووی خه‌تای خه‌ڵكه‌ پابه‌ند نه‌بوه‌ ؟ ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای خه‌ڵكه‌ چه‌ند كاتژمێرێك ئۆكسجین نامینێ ؟ ئه‌وه‌ش خه‌تای خه‌ڵكه‌ سودتان له‌كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بینی و بۆتان نه‌هاتنه‌ ژێر ئه‌مرتان تا هاوكاربن له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ئه‌وه‌ ئیستا بۆ هه‌ر شه‌وێك داخل بون و چاودێری 1000 دۆلار وه‌رده‌گرن له‌خه‌ڵك ! ئه‌ی بۆ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئۆكسجین له‌ شه‌قام بفرۆشێ به‌ حسابی كاڵای بازرگانی وه‌ك ته‌ماته‌و كاڵه‌ك ، له‌كۆتاییدا یه‌ك شت ده‌ڵێم هه‌ركات كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ به‌نه‌فه‌سی سیاسی و حیزبی كراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا چاوه‌ڕێ ی كاره‌سات بن و ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌عینادی و ئینكاری به‌ڕیوه‌ ناچێ.
خوایه‌ وڵات و میلله‌تمان بپرێزه‌...
پرسیارمان زۆره‌ ته‌نها ده‌مانه‌وێ به‌ شێنه‌ییی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌و بگه‌ینه‌ قه‌ناعه‌ت ئه‌وه‌ چیبو هات و ئه‌وه‌ چ ڕووده‌دات له‌پایته‌خت ؟

 

*  توێژه‌روچالاكوانی مافی مرۆڤ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand