Draw Media

کەرکوک و گێچەڵی تەعریب

کەرکوک و گێچەڵی تەعریب

2020-08-03 10:32:38


مەلا فرمان

•    بەعسیەکان لە ١٩٦٨ بەرنامەی سێ کوجکەی بەعسیان داڕشت ( تەبعیس، تەرحیل  و تەعریب)، تا ٢٠٠٣ ئەم بەرنامەیەیان دژ بە پێکهاتەی کورد، لە هەمو ئەو ناوچانەی ئێستا پێی دگوترێت ناوچەی کێشە لەسەر جی بەجێکرد. 
•    لە ٢٠٠٣ دوای روخانی بەعس و نوسینەوەی دەستوری عێراق، عەرەبەکانی تەعریب و هاوردەکان گەڕێندرانەوە ناوچەکانی کۆنی خۆیان. هەر خانەوادەی ٢٠ بیست ملیۆن دیناری وەرگرت.
•    دانیشتوانە راگوێزراوەکە لەلایەن بەعسەوە بەشی زۆری گەڕایەوە سەر زەوی و زاری خۆی. بەڵام گەڕانەوەیەک بۆنی ئەوەی لێناهات کە یەکجارەکی بێت. بنەیەک لە هەرێم و بنەیەک لە کەرکوک. هۆکارەکەشی کورتبینی سەرۆکەکانی پارتی و یەکێتی بو.
•    لە روی دەستوری و یاساییەوە سەرانی ئەو دو حیزبە هەوڵی جدیان نەداوە بۆ بنبرکردنی کێشەکە، کە خۆی لە بەتاڵکردنەوەی بریارەکانی بەعس و گرێبەستە زراعیەکان دەبینیەوە. لە کاتێکدا ئەو دو حیزبە  پۆستی گرنگ و بڕیاردەریان لە بەغدا بەدەستەوە بوە، هاوپەیمانان پشتیونیان بونە. 
•    لە دوای ١٦/١٠/٢٠١٧  وە ئەم کێشەیە وەک دومەڵ هەر رۆژەی لە شوێنێکی کەرکوک و لەشی جوتیاری ناوچەیەک هەڵدەتۆقێ: بە نمونە:
1-    گوندی پەڵکانە/ ناحیەی سەرگەڕان/ قەزای دوبز.
2-    گەڕانەوەی عەرەبەکانی هاوردە بۆ ناوچەی دوبز، بە پشتیوانی هێزی ئەمنی عێراق توانیان گوندەکانی، عیزە، زەهرا و البودێر لەو ناوچەیە دروست بکەن. فشاری زۆریان بۆ جوتیارە کوردەکان هیناو زەویەکانیان داگیرکرد. هەر لەو گوندانە چەند هاوڵاتیەکی کورد لە نیوە شەودا شەهید کران.
3-    ناوچەکانی داقوق و تۆپزاوە بە بەردەوامی فشاریا لەسەرە.
4-    لە ١٩١٩ کۆمەڵێ عەرەبی هاوردە  بە پستیوانی هێزە ئەمنیەکان فشاریان هێنا بۆ جوتیارانی ناوچەی ساڵەیی لە ناحیەی پردێ.
•    ئەوەی گرنگە عەرەبی هاوردەیە فشار دێنێت و روداو دروست دەکات، کورد بە پێچەوانەوە دانیشتوە و چاوەڕوانە بەیانی چی رودەدات.
•    روداوەکان و پەرلەمانتاری کورد لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی کەرکوک و هێزە ئەمنیەکان لە پشتی ئەم روداوانەن و ئەوانن ئەی جوڵێنن. لێرەوە دەردەکەوێ کە چارەسەر لە کەرکوک نیە، لای خەڵک و جوتیارانی کورد نیە. لە فەیسبوک و خۆدەرخستنی میدیایی نیە.
•    هەنگاوەکانی ئیدارەی کەرکوک دەچنە خانەی:
1-    نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان.
2-    درێژەدانە بە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەعس.
•    چارەسەر: لە بەغدایە، بە گرتنەبری:
1-    رێگەی دادگای فیدرالی
2-    فشارخستنە سەر حکومەت
3-    شکاتکردن و لیپرسینەوە لە ئیدارەی کەرکوک.
4-    هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرێبەستە کستوکاڵیەکانی سەردەمی بەعس، بریارەکانی بەعس لەم بارەوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ.
•    ئەرکی کێیە؟
1-    سەرۆک کۆمار
2-    پەرلەمان و پەرلەمانتارن
3-    حکومەتی عێراق.
4-    پێکهاتەی کوردیش لەو ناوچنە پێویستە هاوشێوەی دانیستوانی گوندی حەفت تەغار و دەوروبەری فشاری مەیدانی بەردەوام دروست بکەن. هەوڵی بەدەستهێنانی سۆزی عەرەبە غەیرە هاوردەکان و تورکمان بدەن.
دوا قسە، تا ئێستا ئەم کێشانە لەبری ئەوەی چارەسەر بکرێن، دوادەخرێن و کەڵەکە دەکرێن. زەرەرمەندی یەکەمیش جوتیارانی کوردن. 
مەلا فرمان، کەرکوک

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand