گرفته‌كانی داهاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان
2020-08-01 14:30:42
ئامادەكردنی:جیهانگیر سدیق گوڵپی، ماستەر لە زانستی ئابووری/پسپۆڕی دارایی گشتی - ژمارە دووی گۆڤاری ئایندەناسی بڵاوكراوەتەوە
بەرایی
له دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاكوو ئێستا، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمه‌كه؛ گرفتی داهاته گشتییه‌كانه، كه گرفتێكی فره ڕەههنده و كه‌می و لاسه‌نگی و ناسه‌قامگیری؛ بوونه‌ته سیما سه‌ره‌كییه‌كانی.
كورتهێنانی داهاتی گشتی له هه‌رێم كه گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، هه‌م ده‌ركه‌وته‌كانی جۆراوجۆرن، هه‌م هۆكاره‌كانی زیاتر له هۆكارێكن و هه‌م ڕێگهچارهكانیشی زیاتر له ڕیگه‌چاره‌یه‌ك ده‌خوازن. ئه‌م گرفته هه‌م له دۆخی ئاسایی‌دا بوونی هه‌یه و هه‌م له سه‌روبه‌ندی قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌كاندا. گرفته‌كه خۆی ڕیشه‌یه‌كی قووڵی هه‌یه، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی دۆخه جیاوازه‌كاندا؛ شێوازی ده‌ركه‌وتنی زیاتر بارگاوییه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دۆخه‌كه. له ساڵی 2014-2017، به هۆی بڕانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، زۆر به‌توندی یه‌خه‌ی هه‌رێمی گرت و له ئێستاشدا به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆناوه؛ له ترۆپكیدایه.
كێشه‌ی بونیادی ئابووریی هه‌رێم، هۆكارێكی بنچینه‌ییه بۆ كورتهێنانی داهات، كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایش به هه‌مان شێوه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانن، هه‌ر بۆیه ڕێگه‌چاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و گرفته؛ ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی و سیاسی و ئابووری ده‌خوازن، له ڕووی مه‌ودای زه‌مه‌نییشه‌وه هه‌نگاوی خێرا و مامناوه‌ند و درێژخایه‌ن.
ئه‌م باسه له به‌شی یه‌كه‌مدا چواچێوه‌یه‌كی تیۆری بۆ ناسینی كورتهێنان و ڕێگه‌چاره‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات و له به‌شی دووه‌میشدا به داتا و ژماره؛ شیكاری بۆ دۆخی زیاتر له 20 ساڵی ڕابردووی داهاته گشتییه‌كان له ڕووی قه‌باره و پێكهاته و ئاستی سه‌قامگیرییه‌وه ده‌كات، له هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی گرفته‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ناساندن بۆ جۆری كوتهێنانهكه ده‌كات، له به‌شی سێیه‌میشدا ڕیگهچارهكان ده‌خاته ڕوو.
به‌شی یه‌كه‌م: كورتهێنانی داهاتی گشتی و ڕێگه‌كانی زیادكردنی، له ڕوانگه‌ی زانستی ئابووری و داراییی گشتییهوە
یه‌كه‌م: چه‌مكی داهاتی گشتی و گرفتی كورتهێنانی
مه‌به‌ست له داهاتی گشتی، هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌یه كه حكومه‌ت له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانەوە ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به مه‌به‌ستی ڕووپۆشكردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان و هێنانه‌دیی ئامانجه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی( ). داهاته گشتییه‌كان جۆراوجۆرن و به چه‌ندین شێوه دابه‌شكارییان بۆ كراوه، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا له‌یه‌كه‌وه نزیكن، وه‌ك دابه‌شكاریی داهاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات و ڕێكاری وه‌رگرتن كه پێك هاتوون له: داهاته سیادییه‌كان و داهاته ئابوورییه‌كان و داهاته ئیئتیمانییهكان. داهاته سیادییه‌كان بریتین له "باج و ڕسومات و پێبژاردن و... هتد"، داهاته ئابوورییه‌كان بریتین له داهاتی چالاكییه ئابوورییه‌كان و داهاتی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت: "دۆمینی گشتی و تایبه‌ت، دۆمینی عه‌قاری و پیشه‌سازی و بازرگانی و دارایی"، مه‌به‌ست له داهاته ئیئتیمانییهكانیش؛ قهرزوقۆڵهیه. یان شێوازی دابه‌شكاریی داهاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامی و دووباره‌بوونه‌وه: (ئاسایی و به‌رده‌وامه‌كان، نائاساییه‌كان). داهاته ئاساییه‌كان وه‌ك "وه‌ك باج و ڕسومات و پێبژاردن و داهاته ئابوورییه‌كانی موڵك و چالاكییه‌كان" و داهاته نائاساییهكانیش وه‌ك "قه‌رزی ناوخۆیی و قه‌رزی ده‌ره‌كی و ده‌ركردنی دراو"( ).
بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی دروستمان هه‌بێت بۆ كێشه‌ی كورتهێنانی داهاتی گشتی، ده‌بێت له دوو گۆشه‌نیگای سه‌ره‌كییه‌وه له بابه‌ته‌كه ورد بینه‌وه، یه‌كه‌میان گۆشه‌نیگای كه‌میی سه‌رچاوه‌كان وه‌ك جه‌وهه‌ری كێشه‌ی ئابووری، دووه‌میش گۆشه‌نیگای كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی وه‌ك كێشه‌یه‌كی دارایی فرهڕەههند.
1- كه‌میی داهات و سه‌رچاوه‌كان وه‌ك جه‌وهه‌ری كێشه‌ی ئابووری
له ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه، كێشه‌ی سنورداریی داهات كێشه‌یه‌كی بنچینه‌ییه. به‌پێی زانستی ئابووری، كرۆكی كێشه‌ی ئابووری بریتییه له بێسنووریی پێداویستییه‌كان و سنوورداریی ئامرازه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستییانه( ). به‌و پێیه‌ی كه داهات سه‌رچاوه‌ی خه‌رجكردن و ئه‌ویش ئامرازی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییهكانە، ئیدی ده‌توانین بڵێن كه به‌گشتی و هه‌موو ده‌م داهات و سه‌رچاوه‌كان له ئاست پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه بێسنووره‌كان كورت ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و سنوورداری و كورتهێنانه به‌گشتی سنووردارییه‌كی ڕێژەییه و به‌و ڕاده‌یه نییه كه داهات و سه‌رچاوه‌كان بۆ هه‌میشه توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان نه‌بێت، به‌ڵكوو له ئاست بێسنووریی پێداویستییه‌كاندا كورت ده‌هێنن، ئه‌وه‌ی كه زۆر جار داهات و سه‌رچاوه‌كان ته‌نانه‌ت به‌شی خه‌رجی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیش ناكه‌ن، زیاتر په‌یوه‌ندیی به خراپ ته‌رخانكردن و به‌كارهێنان و نادادی له دابه‌شكردن هه‌یه. زانستی ئابووری بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه، بایه‌خ به پره‌نسیپی باشترین ته‌رخانكردن و باشترین به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان و دادوه‌ری له دابه‌شكردنیان ده‌دات، زانستی دارایی‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه؛ بایه‌خ به‌و پره‌نسیپانه ده‌دات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیدا داهات و خه‌رجییه‌كان ڕێك ده‌خات( ).
2- كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی و جۆره‌كانی له ڕوانگه‌ی زانستی دارایی گشتییه‌وه
مه‌به‌ست له كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی ئه‌وه‌یه كه "خه‌رجییه گشتییه‌كان زیاتر بن له داهاته گشتییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی داراییدا( )". ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه خه‌رجییه گشتییه‌كان له بودجه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای پڕكردنه‌وه‌ی گشت پێداویستییه بێسنوورهكانی كۆمه‌ڵگا داناڕێژرێن، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی سنووردار و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وله‌ویه‌ت دیاری ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری داتاكانی بواری دارایی ده‌وڵه‌تانی جیهان بكه‌ین( )، ئه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین كه زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تان به چاوپۆشی له ئاستی پێشكه‌وتوویی و دواكه‌وتوویی، هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی؛ بودجه‌ی گشتییان زۆربه‌ی ساڵ له دۆخی كورتهێناندایه، هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای گرنگیی دۆخی بودجه‌ی گشتی وه‌ك پێوه‌رێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی دارایی و ئابووریی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ناتوانرێت به تاكه پێوه‌ری ورد و پشتپێبه‌ستراو دابنرێت بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه، چونكه نه كورتهێنان هه‌موو ده‌م نیشانه‌ی قه‌یران و لاوازی و هه‌ژارییه و نه سه‌رڕیژی (زیاده) نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌شه‌ی ئابوورییه. داتاكان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن له كاتێكدا بودجه‌ی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازی و پێشكه‌وتوو له كورتهێناندایه، كه‌چی هه‌ندێ له وڵاتانی هه‌ژارتر له‌وان؛ سه‌رڕێژیی بودجه‌یان هه‌یه.
دۆخی بودجه‌ی گشتی زیاد له هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندیی به شێوازی به‌كارهێنان و ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه و داهاته‌كان و به‌كارهێنانی خه‌رجییه‌كان و له‌قاڵبدانی پێویستییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یش له زه‌مینه‌ی كارگێڕی و سیاسی و ئابووریی تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، له‌م ڕووه‌یشه‌وه هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر ڕۆڵی كارا ده‌گێڕن: ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری و په‌یكه‌ربه‌ندیی ئابووری، قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری و سنووری ده‌ستتێوه‌ردان و له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه‌كان، ئاستی توانستی ده‌زگای كارگێڕی و...هتد؛ له‌و فاكته‌رانه‌ن( ).
بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به هۆكار و خه‌سڵه‌ته‌كانی كه‌میی داهات له ئاست خه‌رجییه‌كان ئاشنا بین، پێویسته سه‌رنجی جۆره‌كانی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی بده‌ین، چونكه ئاست و هۆكار و كاریگه‌رییه‌كان و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه به‌پێی جۆره‌كانیان جیاوازن. له خواره‌وه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند جۆرێكی سه‌ره‌كیی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی:
أ- كورتهێنانی كاتی و كورتهێنانی بونیادی (Structural Deficits and Cyclical Deficits)
كورتهێنانی كاتی: ئه‌و كورتهێنانه‌یه كه په‌یوه‌سته به ئاستی چالاكیی ئابووری و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له شیوه‌ی سووڕی ئابووریدا ڕوو ده‌ده‌ن. له كاتی داكشانی ئابووریدا، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ده‌بێته هۆی كورتهینانی بودجه‌ی گشتی، ئه‌وه‌یش پاشتر دۆخی بووژانه‌وه‌ی به‌دوادا دێت و ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهات و كه‌مبوونه‌وه‌ی كورتهێنان. ئه‌م جۆره كورتهێنانه ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان ده‌بێته‌وه، له ڕووی ئابوورییه‌وه به جێگه‌ی مه‌ترسیی گه‌وره دانانرێت، به‌تایبه‌تییش ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م بخایه‌نێت و سیاسه‌تێكی دارایی ژیرانه بگیرێته به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئابووری( ).
كورتهێنانی بونیادی یان ستراكچه‌ری: كورتهێنانێكی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامه، ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به سووڕی ئابوورییه‌وه، ڕەههندهكانی له سنووری دارایی و ژمێریاری تێده‌په‌ڕن. ئه‌م جۆره كورتهێنانه له په‌یوه‌ندییه‌كی دووسه‌ره‌دایه له‌گه‌ڵ لاسه‌نگییه‌كانی په‌یكه‌ری ئابووری، له سایه‌ی ستراكچه‌ر و خه‌سڵه‌تی ئابوورییه‌كی لاسه‌نگ و تاك سه‌رچاوه و دواكه‌وتوو و شێواودا؛ هه‌میشه خه‌رجییه‌كان له داهاته‌كان زیاترن، چونكه ئابووریی نیشتمانی و توانای داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی پێویستدا نییه بۆ پاره‌داركردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان( ).
ب- كورتهێنانی لاوازی و كورتهێنانی به‌هێزی (Strength Deficits and Weakness Deficits)
كورتهێنانی لاوازی: ئه‌و كورتهێنانه‌یه كه له لاوازیی ده‌زگای كارگێڕیی حكومه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له بێتوانایی بۆ به‌ده‌ستهێنان و كۆنترۆڵكردن و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجكردنی ناعه‌قڵانی و به‌هه‌ده‌ردان.
كورتهێنانی به‌هێزی: ئه‌و جۆره‌یه كه به هۆی پلان و پڕۆژە و پاڵپشتییه داراییه‌كانی حكومه‌ته‌وه دروست ده‌بێت، كه له‌سه‌رووی ئاستێكی گونجاوی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، به ئامانجی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه تێكڕاكانی گه‌شه‌ی كه‌رته ئابوورییه‌كان( ).
ت- كورتهێنانی به‌مه‌به‌ست (پلان بۆ دانراو) (Planned Deficit):كورتهێنانێكی به‌مه‌به‌ست و ڕێپێدراوه له سنوورێكی دیاركراو و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و بابه‌تییه‌وه حكومه‌ت ڕێگه ده‌دات به كورتهێنانێكی سنووردار بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی بارودۆخ و پێویستیی تایبه‌ت، به مه‌به‌ستی هێنانه‌دیی چه‌ند ئامانجێكی ئابووریی وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌گه‌ڕخستن و هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئابووری له سه‌روبه‌ندی داكشانی ئابووری، یان به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه... هتد( ). هه‌ر بۆیه دۆخی ئه‌م شێوازه‌ی كورتهێنان، نزیكه له دۆخی كورتهێنانی كاتی و كورتهێنانی به‌هێزییه‌وه.
ئه‌م جۆره كورتهێنانه له بنهڕەتدا به‌ره‌نجامی تێزه‌كانی "كینز"ە. به‌پیێ تیۆری كینز، پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت له كاتی پووكانه‌وه‌ی ئابووریدا كه ئابووریی نیشتمانی له ئاستێكی لاوازی بهگهڕخستندایه و بێكاری له ئاستێكی به‌رزدایه، كار بكات بۆ زیادكردنی خه‌رجییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی باج كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی خستنه‌ڕووی دراو و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خواستی كارا و به‌رهه‌مهێنان و به‌گه‌ڕخستن و له‌وێیشه‌وه زیادبوونه‌وه‌ی داهات( ).
دووه‌م: ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ری كورتهێنان و زیادكردنی داهاته گشتییه‌كان
زیادكردنی داهاتی گشتی ته‌نها ئامانجی ئه‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه نییه كه له دۆخی كورتهێنانی دارایی به‌رچاودان، به‌ڵكوو ئامانجێكی سه‌ره‌كیی ئابووریی هه‌مووانه له هه‌موو كاتێكدا، به‌ڵام ئه‌م ئامانجه چۆن دێته دی، ئه‌وه یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كانی زانستی ئابووری. بۆ قسه‌كردن له‌و بابه‌ته، سه‌ره‌تا پێویسته جیاكارییه‌ك له‌نێوان زیادكردنی داهات به مه‌بەستی كورتهێنانێكی دیاریكراوی بودجه و زیادكردنی داهات وه‌ك ئامانجێكی ئابووریی به‌رده‌وام بكه‌ین.
حكومه‌ته‌كان وه‌ك نه‌ریتێك بۆ به‌ده‌ستهێنان یان زیادكردنی داهات بۆ پڕكردنه‌وه یان پاره‌داركردنی كورتهێنانی بودجه، زیاد له هه‌موو شتێك پشت به داهاتی نائاسایی ده‌به‌ستن، وه‌ك: قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و هاوكاری و ده‌ركردنی دراو، هه‌ندێ جاریش پشت به زیادكردنی باج و فرۆشتنی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت و داهاتی پڕۆسه‌ی به‌تایبه‌تیكردن ده‌به‌ستن. ئه‌م ڕێكارانه خۆیان به‌ته‌نیا بۆ تێپه‌ڕاندن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كورتهێنانی كاتی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دروستن، به‌ڵام بۆ كورتهێنانی جۆری بونیادی و لاوازی؛ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نین، به‌بێ چاره‌سه‌ری هۆكاره بنه‌ڕە‌تییه‌كان، هه‌موو هه‌وڵێكی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهینان یه‌كسان ده‌بێت به به‌رده‌وامیدان به دۆخی كورتهێنان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان.
بۆ چاره‌سه‌ری كورتهێنانی جۆری بونیادی و لاوازی، چاكسازی و توندوتۆڵكردنی سیستم و دامه‌زراوه‌كانی كۆنترۆڵكردنی داهات، پهیڕەوكردنی پره‌نسیپی باشترین ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی ژیرانه و بهههدهرنهدان و چاكسازیی ئابووری و فره‌چه‌شنه‌كردنی پێكهاته و سه‌رچاوه‌كانی داهات و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی به‌رده‌وام؛ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یش ئاساییه له سه‌ره‌تادا كورتهێنانی به‌مه‌به‌ست له بودجه‌دا به‌رپا بكرێت، قه‌رزه‌كانیش هه‌ڵبكشێن. ئه‌گه‌ر پلان و سیاسه‌تێكی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدان هه‌بێت و زۆرینه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای باشترین ته‌رخانكردن و كاراترین شێوازی جێبه‌جێكردن و به ئاڕاسته‌ی وه‌به‌رهێنان بن، ئه‌وا له داهاتوویه‌كی دیاردا هه‌م قه‌باره‌ی داهاتی گشتی زیاد ده‌بێت و هه‌م پێكهاته و پهیكهربهندییهكهیشی هاوسه‌نگ و فره‌چه‌شن ده‌بێت و هه‌م قه‌رزه‌كانیش كه‌م ده‌بنه‌وه و دۆخی كورتهێنانی لاوازی و بونیادیش كۆتایی دێت، چونكه كورتهێنانی بونیادی و لاوازی؛ زیاتر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سووڕی ئابووریی كاتییه‌وه هه‌بێت، په‌یوه‌ندیی به په‌یكه‌ری ئابووری به‌گشتی و په‌یكه‌ری بودجه و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و ئابوورییه‌وه هه‌یه( ).
به‌شی دووه‌م: گرفته‌كانی داهاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنیان
له‌م به‌شه‌دا له سێ ڕووه‌وه له داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێم ده‌كۆڵینه‌وه، ئه‌وانیش: له ڕووی قه‌باره‌وه، له ڕووی پێكهاته و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌وه، له ڕووی سه‌قامگیری و به‌رده‌وامییه‌وه.
یه‌كه‌م: قه‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه گشتییه‌كان و كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه‌میی داهات و كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له ساڵی (1993)ەوه تاكوو ئێستا، چ له سایه‌ی حكومه‌تی یه‌كگرتوو و بودجه‌ی یه‌كگرتوو، چ له سایه‌ی دوو ئیداره‌یی و دوو بودجه‌یی، چ له ساڵانی هاتنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه، چ له كاتی بڕانی ئه‌و پشكه، چ پێش ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت، چ له‌پاش ئه‌وه‌وه؛ هه‌میشه بودجه‌ی هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی كورتهێنان بووه‌ته‌وه، وه‌ك له خشته‌ی ژماره (1)دا ده‌رده‌كه‌وێت.
خشته‌ی (1)، كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان (1997-2019) (ملیۆن دینار)( )
خشته‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه قه‌باره‌ی داهاته‌كانی هه‌رێم به درێژایی زیاتر له (23) ساڵ، هه‌میشه لەچاو خه‌رجییه‌كانیدا كه‌م بوون و دۆخی دارایی گشتی له هه‌رێم له كورتهێنانی به‌رده‌وامدا بووه. زیادبوونی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی داهاته‌كان له هه‌ندێ ساڵدا نه‌یتوانیوه كۆتایی به كێشه‌ی كورتهێنان بهێنێت، چونكه هه‌میشه ڕێژەی هه‌ڵكشان و زیادبوونی داهاته‌كان كه‌متر بووه له ڕێژەی هه‌ڵكشانی خه‌رجییه‌كان. كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره و ڕێژەی كورتهێنان له هه‌ندێ ساڵدا بنه‌ما ئابوورییه‌كه‌ی ناردوست بووه و به‌شێكی له‌سه‌ر حیسابی به‌رده‌وامیدان به له‌قاڵبدانی خه‌رجییه گشتییه گرنگ و پێویسته‌كان بووه، به‌تایبه‌تییش له بواری وه‌به‌رهێنان و پڕۆژەكان، واته له‌سه‌ر حیسابی ناهاوسه‌نگیی ئابووری بووه، تاكوو ساڵی 2013 زۆربه‌ی كورتهێنانه‌كانی بودجه‌ی خه‌مڵێنراو له ڕێگه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێك له ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پڕ كراونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه تاكوو ئه‌وكات باسێك له كورتهێنانی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ئارادا نه‌بوو. واته كێشه‌ی كه‌می و كورتهێنانی داهات له هه‌رێم، سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاریی ڕێژەیی له قه‌باره و ڕێژەكهی، دواجار نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و ده‌بێ به‌و جۆره تێی بڕوانرێت.
دووه‌م: پێكهاته و په‌یكه‌ربه‌ندیی داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
پێكهاته و په‌یكه‌ربه‌ندیی داهاته گشتییه‌كان، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌وه تاكوو ئێستا؛ به جۆرێكه كه لاسه‌نگیی گه‌وره و تاك سه‌رچاوه‌یی به‌ته‌واوی به‌سه‌ریدا زاڵه. تاكوو ساڵی 2004، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاته گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بریتی بوو له گومرگ، له 2005 تاكوو 2013، به‌شی سه‌ره‌كیی داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێم له‌و پشكی بودجه‌یه پێك ده‌هات كه له بودجه‌ی فیدراڵیی عێراقه‌وه وه‌ریده‌گرت. له (2014)ەوه تاكوو 2017، زیاتر پشت به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و قه‌رز به‌ستراوه بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كان. له (2018)یشه‌وه، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی له به‌غداوه هاتووه، به‌شی سه‌ره‌كیی داهاته‌كانی پێك هێناوه.
به‌پێی داتاكانی بواری دارایی له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێری حكومه‌تی هه‌رێم له له‌نێوان ساڵانی (2000-2007)، داهاتی باجه‌كان به‌گشتی نزیكه‌ی 71,5%ی داهاته ناوخۆییه‌كانی پێك ده‌هێنا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا لاسه‌نگییه‌كی زۆر له‌نێوان داهاتی باجی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌بوو، گومرگ كه به‌شی سه‌ره‌كییه له باجی ناڕاسته‌وخۆی هه‌رێم، نزیكه‌ی %82.5ی ئه‌و داهاتانه‌ی پێك ده‌هێنا( ).
له‌سه‌ر ئاستی كۆی داهاته گشتییه‌كانیش له ماوه‌ی (2005-2013)، پشكی هه‌رێم كه له بودجه‌ی فیدراڵییه‌وه وه‌ریده‌گرت، نزیكه‌ی %96ی كۆی داهاته‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی پێك ده‌هێنا( ).
له (2014-2018)یش، به هۆی بڕانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم، داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر له %75ی داهاته ئاساییه‌كانی پێك ده‌هێنا و به‌شه‌كه‌ی تریش بریتی بوو له داهاته ناوخۆییه‌كان له باج و گومرگ و ڕسومات و داهاته‌كانی تر و هاوكاریی هاوپه‌یمانان، كورتهێنانیش له ڕێگه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕاگرتنی پڕۆژەكان و قهزروقۆڵهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
له مانگی ئاداری (2018)ەوه تاكوو كۆتایی ئه‌و ساڵه، مانگانه له به‌غداوه بڕی 317 ملیار دینار وه‌ك داهات ده‌هاته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم و له سه‌ره‌تای (2019)یشه‌وه تاكوو ئاداری 2020، ئه‌و بڕە بریتی بوو له 453 ملیار دینار، كه 12 ملیاری لێ ده‌بڕا له‌بریی قه‌رزی بانكه بازرگانییه‌كان. پوخته‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن خودی هه‌رێمه‌وه به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی دیلۆیت بۆ ساڵی 2018، نزیكه‌ی (5,735,008,550000) دینار و بۆ ساڵی 2019؛ (5,373,351,733000) دینار بوو( )، ناوه‌ندی داهاتی ناوخۆیش مانگانه نزیكه‌ی 190 ملیار دینار بوو، هاوكاریی هاوپه‌یمانانیش مانگه له‌نێوان نزیكه‌ی 22 ملیار دینار بوو. سه‌باره‌ت به ناوه‌ندی ڕێژەی به‌شداریی داهاته‌كانیش بۆ هه‌ردوو ساڵی 2018 و 2019، ڕێژەی فرۆشتنی نه‌وت له كۆی داهات بریتی بوو له 46% و پشكی بودجه له به‌غدا 34% و داهاته ناوخۆییه‌كان 18% و هاوكاریی هاوپه‌یمانان 2%، وه‌ك له وێنه‌ی ژماره (3)دا دیاره.
سێیه‌م: دۆخی سه‌قامگیریی داهاته گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا
ژماره و زانیارییه‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون كردینه‌وه كه هه‌رێم له سه‌ره‌تادا به ڕێژەیهكی زۆر به‌رز پشتی به داهاتی گومرگ به‌ستووه، پاشتر به پشكی بودجه‌ی عێراق و ئێستایش به فرۆشتنی نه‌وت و پشكی بودجه‌ی عێراق. پشتبه‌ستن به تاك سه‌رچاوه‌یی؛ خۆی هۆكاری سه‌ره‌كیی ناسه‌قامگیریی داهاته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش جۆری داهاتی پشتپێبه‌ستراو كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له زیادكردنی ئاستی ناسه‌قامگیری. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه هه‌رێم پشتیان پێ ده‌به‌ستێت؛ به سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیر داده‌نرێن، چونكه هه‌م داهاتی نه‌وت به‌وه ناسراوه كه داهاتێكی ناسه‌قامگیره و هه‌میش خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه ناسه‌قامگیرییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایش وایان كردووه كه پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له عێراق ناسه‌قامگیر و هه‌میشه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری بڕان و كه‌مبوونه‌وه‌دا بێت، ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی كه خودی داهاتی عێراقیش داهاتێكی نه‌وتی و ناسه‌قامگیره. داهاتی گومرگیش تا ڕاده‌یه‌ك به داهاتێكی ناسه‌قامگیر داده‌نرێت، چونكه ئه‌و جۆره داهاته بارمته‌ی دۆخی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانه و بازرگانیی ده‌ره‌كی و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و بواره‌یه( ).
له ئێستادا به هۆی ئه‌و لاسه‌نگی و ناسه‌قامگیرییه‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و دروستبوونی ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی پشكی بودجه له به‌غداوه؛ زۆر توند و مه‌ترسیدارن، به ڕاده‌یه‌ك كه هه‌رێم بووه‌ته نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له ڕووی ڕێژەی كه‌مبوونه‌ی داهات و نه‌بوونی هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و تهنگژەیه، به جۆرێك نزیكه‌ی له 85%ی داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ده‌ره‌تانی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتنی له ئامرازه نه‌ختی و داراییه‌كان زۆر سنوورداره، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی تر له په‌ناگه‌ی یه‌ده‌گی نه‌ختی و به‌ڕێوه‌بردنی سیوله و سیستمی بانكداریدا وه‌ك هه‌نگاوی خێرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه سوود وه‌رده‌گرن.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی گرفتی داهاتی گشتی له هه‌رێم
كه‌می و ناهاوسه‌نگی و ناسه‌قامگیریی داهاته گشتییه‌كان، سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر، نه‌خۆشیی درێژخایه‌نن و ڕەگوڕیشهی قووڵ و فره ڕەههندیان هه‌یه، به‌تایبه‌تییش له لایه‌نی ئابووری و كارگێڕی و سیاسییه‌وه، لێره‌دا به‌خێرایی له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی ناسینی زیاتری ئه‌و نه‌خۆشی و گرفتانه ده‌ده‌ین:
1- گرفتی داهاتی گشتیی هه‌رێم وه‌ك به‌ره‌نجامی كێشه‌ی بونیادی ئابووری
ڕیشه‌ی گرفته‌كانی داهات له هه‌رێم، بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیاتر له په‌نجا ساڵه ئابووریی عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌ویش لاسه‌نگییه‌كانی په‌یكه‌ری ئابوورییه كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن: لاسه‌نگیی په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی (GDP) و په‌یكه‌ری داهاته گشتییه‌كان و پشتبه‌ستنی زۆر به داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو، گهورەبوونی قه‌باره‌ی كه‌رتی گشتی و لاوازی و بچووكیی قه‌باره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، كورتهێنانی ته‌رازووی بازگانی و پشتبه‌ستن به كاڵا و خزمه‌تگوزاریی هاورده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شی زۆری پێویستییه ناوخۆییه‌كان و كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی، ئه‌وانه‌ش به‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق گرتیه به‌ر( ).
سه‌ره‌ڕای گیرۆده‌بوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئابووریی عێراقه‌وه، كوردستانی باشوور هه‌ر له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه به هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان و ڕاگواستن و چۆڵكردنی و گونده‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌شی زۆری هێزی كار له پڕۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكییه‌كانی تری ئابووری و خزاندنیان بۆ ناو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له شێوه‌ی بێكاریی شاراوه و بێبه‌شكردنی ناوچه‌كه له پێشخستنی له ڕووی پیشه‌سازی و ژێرخانی ئابوورییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی بونیادی و لاسه‌نگیی په‌یكه‌ری له ئابووریی كوردستانی باشوور قووڵتر ببنه‌وه، به جۆرێك كه هیچ یه‌ك له سێكته‌ره ئابوورییه‌كان توانای دروستكردنی داهاتی پێویست و وه‌خۆگرتنی قه‌باره‌یه‌كی گونجاوی هێزی كاریان نه‌بوو و ده‌بوو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ كار و بژێوی؛ پشت به حكومه‌ت و داهاتی نه‌وت ببه‌ستن( ).
كاتێكیش كه حكومه‌تی هه‌رێم جڵه‌وی فهرمانڕەوایی ناوچه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، حكومه‌تێك به‌بێ سه‌روه‌ری و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و بێ ئه‌زموون و به‌بێ پاڵپشتیی ئابووریی پێویست و له‌ژێر دوو گه‌مارۆی ئابووریدا، میراتێك له ئابوورییه‌كی شێواوی به‌سه‌ردا به‌جێ ده‌مێنێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیشی نییه، ئیدی بۆ دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ خه‌رجییه‌كانی؛ به ڕێژەیهكی زۆر پشت به داهاتی گومرگ ده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كۆمه‌ك و هاوكاریی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی. به‌و داهاته سنوورداره و به‌و دۆخه ئابوورییه په‌ككه‌وتوو و لاسه‌نگه و له سایه‌ی گهمارۆكاندا، نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیادكردنی داهات له‌ئارادا نییه، به‌ڵكوو كه‌میی داهات و كورتهێنانی بودجه بۆخۆی ڕاستی به‌ره‌نجام و ئه‌مری واقیعه( ).
به‌پێی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له سه‌ره‌وه كرا و به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی كورتهێنان، ده‌توانین بڵێین كه كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌رێم؛ كورتهێنانێكی بونیادییه.
2- گرفتی داهاتی گشتی له هه‌رێم وه‌ك به‌ره‌نجامی لاوازیی به‌ڕێوه‌بردن
حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌رفه‌ت و ئامرازه تایبه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌وه (وه‌ك سیاسه‌تی نه‌ختی، یه‌ده‌گی دراو، سیاسه‌تی دارایی و سیاسه‌تی بازرگانی)، تا ڕاده‌یه‌ك بواری بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووریی به‌رده‌وام و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سنوورداره( )، به‌ڵام هۆكاری مانه‌وه‌ی دۆخی دارایی و ئابوورییه‌كه‌ی له‌م ئاسته ناله‌باره‌دا، زیاد له هه‌ر شتێك په‌یوه‌سته به شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ڕەفتاری داموده‌زگه كارگێڕی و سیاسی و ئابووری و یاساییه‌كانیه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین ساڵ به هۆی جه‌نگی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و ناكۆكی و ململانێ حزبییه‌كانه‌وه، نه‌یتوانیوه له بواری به‌ڕێوه‌بردنی داراییدا هه‌نگاوی پێویست بنێت، تاكوو ئێستا نه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌گه‌لی دارایی و بانكی و سیستمی باجگیری و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی یه‌كگرتوو و پێشكه‌وتووه و نه وه‌كوو پێویست پهیڕەویی له پره‌نسیپه‌كانی شه‌فافیه‌ت و به‌شداری و لێپرسینه‌وه و به‌رپرسیارێتی ده‌كات. حكومه‌تی هه‌رێم كه له ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەیهكی دیاریكراوی له بودجه‌ی گشتیی عێراقی ڕاده‌ست ده‌كرا، نه‌یتوانی وه‌كوو پێویست سوودی لێ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه و بووژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بنیاتنانی سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌قامگیر و فراوانكردنی بواره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار و دروستكردنی هه‌لی كاری جۆراوجۆر، به‌ڵكوو به‌رده‌وام بوو له هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانی، وه‌ك: دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ناو داموده‌زگه‌كانی حكومه‌ت و حزبه‌كان، زیاتركردنی بێكاریی شاراوه، فه‌رامۆشكردنی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پشتبه‌ستن به هاورده‌كردنی به‌شی هه‌ره زۆری پێداویستییه‌كان.
حكومه‌ت له كاری ڕێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی كه شیاوی به‌ده‌ستهێنان بوون، كه‌مته‌رخه‌میی زۆری ئه‌نجام داوه و تاكوو ئێستا سیستمێكی ڕێكخراو و تۆكمه و هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی كرده‌نیی سه‌رده‌مییانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه و سه‌ره‌نجام زۆرێك له داهاته‌كان، یان وه‌رنه‌گیراون و كۆ نه‌كراونه‌ته‌وه، یان نه‌چوونه‌ته ناو گه‌نجینه‌ی حكومه‌ته‌وه. كاری دابه‌شكردنی ته‌رخانكردنه‌كان و خه‌رجكردن و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی و قۆرغكارییش به جۆرێك ئه‌نجام دراوه، كه نه‌ك ته‌نیا ببێته هۆی گوشاری زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی خراپیش كار بكاته سه‌ر گه‌شه‌نه‌كردنی سێكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری و بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان. بابه‌ته‌كانی سیستمی بانكی و قه‌رزدان و هاندان و ڕێكخستنی پاشه‌كه‌وتكردن و ئاڕاسته‌كردنی بۆ وه‌به‌رهێنان و چه‌ندین بابه‌تی تری گرنگی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌به‌ردنی كه‌رتی داراییه‌وه، هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌نراوه. هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی گشتیی هه‌رێم، زۆر به‌سنوورداری و ناهاوسه‌نگی و ناسه‌قامگیری بمێننه‌وه.
به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كورتهێنان له هه‌رێم، له جۆری كورتهێنانی لاوازییه. لێره‌وه كورتهێنانی جۆری لاوازی له داهاته‌كانی هه‌رێم، ده‌بێته سه‌رباری كورتهێنانی بونیادی كه له ده‌روازه‌ی یه‌كه‌مدا ڕوونمان كرده‌وه.
3- گرفتی داهاتی هه‌رێم وه‌ك به‌رەنجامی كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
وه‌ك له سه‌رەوه ڕوونمان كرده‌وه، له ساڵانی ڕابردوو تاكوو ئێستاش، هۆكاری كه‌می و كورتهێنانی داهاتی هه‌رێم؛ به‌شێكی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تی به‌پاشكۆكردنی ئابووریی هه‌رێم بۆ عێراق و گیرۆده‌بوون به نه‌خۆشییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه هه‌بووه.
كوردستانی باشوور به درێژایی مێژووی لكاندنی به عێڕاقه‌وه(جگه له ساڵانی 1991-2003)، پاشكۆی دارایی عێراق بووه و له‌لایه‌ن به‌غداوه پاره‌دار كراوه و زۆرینه‌ی داهاته‌كانی دابین كراون، له سه‌رده‌می عێراقی نوێ و فیدراڵیشدا تا ڕاده‌یه‌ك دۆخه‌كه به هه‌مان شێوه‌یه، هه‌ر چه‌نده وه‌ك خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌كانی داهات و نه‌خت و دارایی له‌ده‌ست ناوه‌نددان و ڕایه‌ڵه نه‌ختی و داراییه‌كان له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا ڕێگه‌ی ته‌واو به بێباكبوون و بێنیازبوونی هه‌رێمه‌كان بۆ ناوه‌ند ناده‌ن، به‌ڵام پشتبه‌ستنی هه‌رێم به بودجه‌ی به‌غدا؛ زیاده‌ڕۆیی تێدایه و تاكوو ئێستا هه‌رێم نه‌یتوانیوه ڕاده‌ی پشتبه‌ستن به به‌غدا وه‌ك پێویست كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه پشتبه‌ستن به به‌غدا؛ شایسته‌ی متمانه و مایه‌ی دڵنیایی نییه، تاكوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی گشتیی هه‌رێم؛ بودجه‌ی عێراق بێت، ئه‌وا دۆخ و قه‌باره‌ی داهاتی گشتیی هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌بێت به دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه، خه‌سڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له ده‌وڵه‌تی عێراقدا به جۆرێكه كه كه‌متر سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، له سایه‌ی دۆخێكی له‌و جۆره‌شدا داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێم به‌ناسه‌قامگیری ده‌مێننه‌وه.
هۆكاری ئه‌م ناسازی و ناسه‌قامگیرییه‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانیش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ بڕوانه‌بوونی ته‌واو به فیدراڵیه‌ت و سازنه‌بوونی بنه‌ما یاسایی و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی فیدراڵیه‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مه‌رجی پێویستن بۆ سه‌قامگیریی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به دابه‌شكاریی سامان و داهات و بودجه( ).
به‌شی سێیه‌م: ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی داهاتی گشتی له هه‌رێم
خوێندنه‌وه و ئه‌نجامگیرییه‌كانی به‌شی دووه‌م ئه‌وه‌ی بۆمان سه‌لماند كه داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێم؛ گیرۆده‌ی گرفتی كه‌می و ناهاوسه‌نگی و ناسه‌قامگیرین و كورتهێنانی داهاته‌كانیش له جۆری كورتهێنانی بونیادی و لاوازییه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وانه و به ڕەچاوكردنی دۆخی نائاسایی ئێستای داهاته گشتییه‌كان، ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر به سێ شێواز ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: ڕێكاره خێراكان
دۆخی ئێستای داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێم به‌ر له هه‌ر شتێك؛ پێویستی به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو و ڕێگه‌چاره‌ی خێرا و فریاگوزارییه، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بنرێت:
ده‌روازه‌ی نه‌ختی و دارایی
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری خێرای لێكه‌وته‌كانی ئه‌م قه‌یرانه، پشت به ڕێكاری نه‌ختی و دارایی ده‌به‌ستن، وه‌ك دابه‌زاندنی نرخی سو‌و، ئاسانكاریی بانكی و پڕۆسه‌ی قه‌رزوقۆڵه، پاره‌داركردنی بازاڕ و سێكته‌ره‌كانی كار، به‌رده‌وامیدان به خه‌رجییه گشتییه‌كانی حكومه‌ت و پاره‌داركردنیان له ڕێگه‌ی قه‌رزه گشتییه‌كانه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌په‌نای بانكی ناوه‌ندی و یه‌ده‌گی نه‌ختی و سیاسه‌تی نه‌ختی و سیستمی دارایی و بانكداریدا ده‌كرێن، كه هه‌رێم لێی بێبه‌شه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمه‌كان له‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه خۆش ده‌بن بۆ ناوه‌ند، تاكوو به ڕێكار و سیاسه‌تی یه‌كگرتوو به سوودی سه‌رانسه‌ری وڵات بخرێنه گه‌ڕ( ). بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌موو ده‌وڵه‌تان و وه‌ك به‌شه‌كانی تری عێراق؛ له‌م ده‌روازه‌یه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه بنێت، پێویسته هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ دوو مه‌به‌ست:
1- وه‌رگرتنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا. بێگومان له‌م دۆخه‌دا پاره‌داركردنی بودجه‌ی عێراق ته‌نها له ڕێگه‌ی قه‌رزه گشتییه‌كان و سوودوه‌رگرتنی ناڕاسته‌وخۆ له ڕەسیدی دیناری بانكی ناوه‌ندی و دامه‌زراوه‌ی بانكیی عێراقی و یهدەگی دراوی بیانییه‌وه ده‌بێت، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌یش هه‌رێمی تێدایه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه بارگرانی و لێكه‌وته‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌رێم گران ڕاده‌وه‌ستن.
2- ده‌ركردنی قه‌واڵه‌ی دارایی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، چ بۆ فرۆشتنی له بازاڕ به هاوڵاتیان و وه‌به‌رهێن و بانكه‌كان، چ بۆ به‌كارهێنانی بۆ پێدانی به مووچه‌خۆران له‌بریی به‌شێك له مووچه‌كانیان، لێره‌دا مووچه‌خۆران زیانمه‌ند نابن، چونكه حكومه‌ت ده‌بێت به‌های قه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر به كه‌متر هه‌ژمار بكات، تاكوو له كاتی فرۆشتنه‌وه‌ی به وه‌به‌رهێن و ناوه‌ندگره داراییه‌كان؛ مووچه‌خۆران زیانیان پێ نه‌گات و وه‌به‌رهێن و ناوهندگرهكانیش قازانج بكه‌ن و حكومه‌تیش سه‌ره‌ڕای سوودوه‌رگرتن له كات، سوود له كاشی بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێن و بانكه‌كان وه‌ربگرێت، خه‌سڵه‌ته‌كانی قه‌واڵه‌ی داشكێنراویش خۆیان هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن. ئه‌مه پێویستی به دوو مه‌رج هه‌یه: یه‌كه‌م: ڕەزامهندیی به‌غدا، ئه‌مه‌ش له ماده‌ی 40 و 41 و 43ی یاسای كارگێڕیی دارایی ئیتیحادیی ساڵی 2019دا هاتووه و هه‌رێم مافی سوودوه‌رگرتن له‌و ڕێكاره و قه‌رزی ناوخۆیی به‌گشتی هه‌یه، به‌م جۆره قه‌واڵه‌كان له بازاڕی دارایی عێراق به‌گشتی و له‌لایه‌ن تێكڕای بانكه‌كان و بانكی ناوه‌ندیشه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. مه‌رجی دووه‌میش: ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ری ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واڵانه له كاتی یاسایی خۆیدا بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت، نه‌ك هه‌ر به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ری خێرا بۆ گرفتی كورتهێنان، به‌ڵكوو ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ ده‌ستپێكی چالاكیی بانكی و جووڵه‌ی دراو به شێوه‌ی سیستماتیك و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ دامه‌زراوه‌ی بانكداری و دانانی بناغه‌ی بازاڕی دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به كاش.
3- سه‌ره‌ڕای جیاوازیی شێوازی قه‌رزپێدان و وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌روازه‌ی نه‌ختی و دارایی، بۆیه له‌م خاڵه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینەوە له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له به‌ڵێنده‌ران و سوودمه‌ندان.
ده‌روازه‌ی موڵكه‌كانی حكومه‌ت
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی گشتی له دنیادا، بریتییه له موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه له شێوه‌ی موڵكی عه‌قاری و بازرگانی و پیشه‌سازی و داراییدان. حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م قه‌یرانه، ده‌توانێت چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت.
1- فرۆشتنی به‌شێك له‌و زه‌وی و موڵكه عه‌قاری و بازرگانی و پیشه‌سازییانه‌ی كه یاساكانی دۆمینی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌ویش به مه‌رج و ڕێكاری یاسیایی و تایبه‌ت، به جۆرێك فرۆشتنیان هه‌م ببێته داهاتێكی ڕاسته‌خۆ بۆ حكومه‌ت، هه‌م به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ كه‌ڵكی ئابووری بۆ هه‌رێم. حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی زه‌وی و موڵكی جۆراوجۆری سوودلێوهرنهگیراوی گرانبه‌ها و به‌نرخه، له ئێستادا فرۆشتنی و سوودوه‌رگرتن له داهاته‌كه‌ی؛ نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوێكی به‌جێیه، به‌ڵكوو پێویستییه‌كی ناچارییشه.
2- پێداچوونه‌وه به كرێ و داهاتی هه‌موو ئه‌و موڵكانه‌ی كه به شێوه‌ی كرێ و موساته‌حه دراون به وه‌به‌رهێن و سوودمه‌ندان، ئه‌وانه‌ی كه پڕۆژەیان له‌سه‌ر دروست كراوه و كه‌ڵكی ئابووریی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان هه‌یه؛ پێداچوونه‌وه به كرێكانیان بكرێت، ئه‌وانه‌ی كرێیان نه‌داوه و یان دواكه‌وتووه؛ لێیان وه‌ربگیرێت. ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی كه سوودیان لێ وه‌رنه‌گیراوه، لێیان وه‌ربگیرێته‌وه و ڕێكاریی یاساییان له‌گه‌ڵ بگیرێته به‌ر و موڵكه‌كان به شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا بدرێنه وه‌به‌رهێنی تر، به كرێی زیاتر و به وه‌رگرتنی بارمته‌ی گه‌روه‌تر به‌پێی به‌های شوێنه‌كه و ئاستی خواست له‌سه‌ری.
3- چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی حكومه‌ت بكرێت كه له‌لایه‌ن كه‌سانی ئاسایی و به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتووانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و كراوه به باخ و ڤێلا و شوێنی حه‌وانه و خۆشگوزه‌رانی، یان كراون به پڕۆژەی ئابووری، یان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگیرێت، یان پاش وه‌رگرتنی؛ ڕێكاری پێبژاردن له‌بریی ئه‌و هه‌نگاوه نایاساییه و وه‌رگرتنی كرێی كه‌ڵه‌كه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ی یاسا ڕێگه ده‌دات، یان پێیان بفرۆشێته‌وه به نرخی بازاڕ، یان بخرێنه زیادكردنی ئاشكراوه. یاساكان تایبه‌ت به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك بۆ ئه‌وه ڕێگرن، به‌ڵام پێویسته به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و موڵكانه بۆ سوودی داهاتی گشتی به‌كار بهێنرێن، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن؛ هه‌موو ڕێكارێك بۆ ئه‌مه بگرنه به‌ر.
ده‌روازه‌ی باج و ڕسومات و پێبژاردن و داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان
1- زیادكردنی گومرگ و كرێ و ڕسومات و پێبژاردن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه پێویستیی سه‌ره‌كی نین، له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و به‌كاربردن، زیادكردنی باجی گومرگ به ڕێژەیهكی زۆر له‌سه‌ر جگه‌ره و كهول و كاڵای كه‌مالی و جوانكاری و كه‌لوپه‌له زیانبه‌خشه‌كان و دانانی باجی به‌كاربردنیش له‌سه‌ریان.
2- زیادكردنی باجی گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی گشت ئه‌و كاڵا و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له ناوخۆدا توانای به‌رهه‌مهێنانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌رجی توندوتۆڵكردنی چاودێریی بازرگانی و كۆنترۆڵی جۆری، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كاڵا پێویسته‌كان له بازاڕی ناوخۆ به‌رز نه‌كرێته‌وه و كوالێتییشیان دانه‌به‌زێنرێت.
3- زیادكردنی كرێ و ڕسومات له‌سه‌ر كردنه‌وه و كاركردنی ئه‌و شوێنه بازرگانی و گه‌شتیارییانه‌ی كه په‌یوه‌ست نین به پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه، وه‌ك: یانه و كافتریا و گازینۆ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و... هتد.
4- سنووردانان بۆ لێخۆشبوونهكانی گومرگ و ڕێگریكردن له خۆدزینه‌وه له باجدان و وه‌رگرتنی باج له هه‌موو ئه‌و كه‌س و یه‌كه و دامه‌زراوانه‌ی باج ده‌یانگرێته‌وه.
5- ڕێخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕێگریكردن له پێشێلكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دانی باجی گومرگ و نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر داهاتی گشتی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سانی دهڕۆیشتووهوە سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و ناچێته گه‌نجینه‌ی حكومه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورتهێنانی داهات به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی جاره‌كان و له ته‌واوی وڵاتانی دنیاشدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كورتهێنانی بودجه له‌پاڵ زیادكردنی داهاتدا، كه‌مكردنه‌وه یان ڕێكخسته‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیش ڕێكارێكی پشتپێبه‌ستراوه. زیاتر له %85ی كۆی خه‌رجییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سێ بوارن، كه هه‌رسێ بواره‌كه به‌هه‌ده‌ردانی زۆریان تێدایه و ده‌رفه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی و چاكسازییان هه‌یه، ئه‌وانیش: خه‌رجییه‌كانی بواری مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی، خه‌رجییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانی بواری نه‌وت و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، خه‌رجییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كاره‌با. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ك به‌ڵێنی داوه و هه‌نگاویشی بۆ ناوه، به زووترین كات ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و لهبهرڕۆیشتنانه چاره‌سه‌ر بكات.
ڕێكاره مامناوه‌ندییه‌كان
مه‌به‌ست له ڕێكاره مامناوه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕێكاره‌كان به پڕۆسه‌ی به‌رده‌وامتر و درێژخایه‌نتر بن له‌چاو ڕێكاره خێراكاندا، به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێكارانه‌ش كه لێره‌دا ده‌خرێنه ڕوو، تایبه‌تن به چاره‌سه‌ری كورتهێنانی جۆری لاوازی كه جۆرێكه له كورتهێنانی داهات له هه‌رێم، له‌و هه‌نگاوانه:
1- ئه‌نجامدانی چاكسازیی گشتگیر له بواری كارگێڕی و دارایی به‌گشتی، به‌تایبه‌تییش سیستم و دامه‌زراوه‌ی باجگیری و بانكداری و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌جێگه‌یاندنی حكومه‌ت بۆ ئه‌ركه‌كانی له بواره‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاودێریی بازاڕ و پابه‌ندبوون به یاساكان و لێپرسینه‌وه.
2- دانانی یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، پهیڕەوكردنی ژمێره‌ی كۆتایی ساڵانه و ئه‌كتیڤكردنی ڕۆڵی چاودێریی دارایی.
3- كاركردن بۆ هاوسه‌نگکردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات: زیادكردنی ده‌فر و ڕێژەی باجه‌كان، به‌تایبه‌تییش باجه ڕاسته‌وخۆكان: باجی هه‌ڵكشاوی داهات و باجی سه‌رمایه، به جۆرێك كه باجی داهات به ڕێژە و ئاستی گونجاو؛ مووچه‌خۆرانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌تیش بگرێته‌وه و پێداچوونه‌وه به كرێ و ڕسومات و پێبژاردنه‌كان و داهاته‌كانی تر بكرێت.
4- خێراكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ سوودوه‌رگرتنی زیاتر له گازی سروشتی.
5- كاركردن بۆ دیاریكردنی گونجاوترین ڕاده‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجكردنی ژیرانه نه‌ك ته‌نها به سكهه‌ڵگوشین، پهیڕەوكردنی پره‌نسیپی توانستی له ته‌رخانكردن و كارایی له خه‌رجكردن.
6- گونجاندنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ چالاكیی كه‌رتی تایبه‌ت و سێكته‌ره ئابوورییه‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رچاوه‌ی داهاتی تاكه‌كان و ده‌رفه‌تی كار و پاشتریش سه‌رچاوه‌ی داهاتی گشتی له ڕێگه‌ی باج و ڕسومات و كرێوه، ئه‌مه‌ش به پهیڕەوكردنی دوو جۆر سیاسه‌تی ئابووری له یه‌ك كاتدا، ئه‌وانیش: یه‌كه‌م: سیاسه‌تی پاراستنی پیشه‌سازی و به‌روبوومی ناوخۆیی له ڕێگه سنووردانان بۆ كاڵا و خزمه‌تگوزاریی هاورده، دووه‌میش: سیاسه‌تی پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر و پاراستنی كه‌شی كێبه‌ركێی بازاڕ و نه‌هێشتنی قۆرغكاری له ناوخۆدا.
7- هه‌نگاونانی جددی به ئاڕاسته‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ به‌غدا و بنیاتنانی سیستمی فیدراڵیه‌تی دارایی، سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیربوونی فیدراڵیه‌تی دارایی له عێراق و په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؛ كارێكی سه‌خته و بنه‌ما سیاسی و كولتووری و یاسایی و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی ساز نین، بۆیه تا ماوه‌یه‌كی درێژ شه‌ڕی وه‌رگرتنی ماف و شایسته‌كان له بواری سامان و دارایی بەردهوام ده‌بێت، پێویسته هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به به‌غدا، له ئێستاوه پێبه‌پێ كار بكات بۆ لابردنی زۆرینه‌ی كۆسپه سیاسی و یاساییه‌كانی به‌رده‌م سه‌قامگیریی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌كانی، ئه‌مه له ڕووی سیاسییه‌وه؛ یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری و هه‌وڵ و هه‌نگاوی به‌رده‌وامی ده‌وێ و له ڕووی یاساییشه‌وه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ندین یاسای فیدراڵی هه‌یه كه به‌پێی ده‌ستوور پێویست بوو یاسای نیشتمانی بن و ببنه بنه‌مای فیدراڵیه‌تی دارایی، به‌ڵام له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندگه‌رایانه داڕێژران و په‌سه‌ند كران كه خۆیان كۆسپن له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه داراییه‌كاندا، وه‌ك یاساكانی: ده‌سته‌ی گشتیی چاودێریی ته‌رخانكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان، ده‌سته‌ی گشتیی پاراستنی مافی هه‌رێم و پارێزگاكان، كارگێڕیی دارایی ئیتیحادی، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراقی، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان... هتد.
8- پێداچوونه‌وه به هۆكاری كورتهێنانی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی و فرۆشتن و به‌تایبه‌تیكردنی ئه‌وانه‌یان كه شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، وه‌ك كۆمپانیاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی و كۆمپانیای دڵنیایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و... هتد، له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه به هۆكاری كورتهێنانی فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی زاتی، وه‌ك بانكه بازرگانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و شاره‌وانییه‌كان.
ڕێكاره درێژخایه‌نه‌كان
وه‌ك پێشتر ڕوونمان كرده‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی كورتهێنانی داهات له هه‌رێم؛ له جۆری كورتهێنانی بونیادییه و هۆكاره‌كانیشی په‌یوه‌ستن به په‌یكه‌ری ئابووریی هه‌رێمه‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌وه پێویستی به ڕاستكردنه‌وه‌ی لاسه‌نگییه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یكه‌ری ئابووری هه‌یه، به‌تایبه‌تییش لاسه‌نگیی په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و لاسه‌نگیی ته‌رازووی بازرگانیی ده‌ره‌كی و لاسه‌نگیی نێوان قه‌باره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی حكومی، ئه‌وانه‌یش به ڕەخساندنی ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و فه‌راهه‌مكردنی دۆخی كێبه‌ركێ و نه‌هیشتنی قۆرغكاری و پهرهپێدارنی سێكته‌ره ئابوورییه‌كانی پیشه‌سازیی گۆڕین و پترۆكیمیایی و كشتوكاڵ و چاندن و ئاژەڵداری و گه‌شتیاری ده‌كرێت.
ئه‌م كاره پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و به‌ربه‌سته‌كانیشی كه‌م نین، كاره‌كه ئاسان نییه و ته‌نها هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی؛ ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی ناكه‌ن، پڕۆسه‌كه زنجیره‌یه‌ك پلانی ورد و سێ ساڵه و پینج ساڵه‌ی ستراتیژی و یه‌ك له‌دوای یەكی پێویسته، سه‌رمایه‌گوزاریی گه‌وره و هێنانی سه‌رمایه و ته‌كنۆلۆژیا و ڕاهێنانی ده‌ستی كار و هه‌مواركردن و ده‌ركردنی چه‌ندین یاسای گرنگ و داڕشتن و جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی ئابووری و دارایی و بازرگانیی پێویسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی خاوه‌ن ئیراده و به‌به‌رنامه هه‌بێت و كاری لێبڕاوانه‌ی بۆ بكات، نه‌ك كارێكی ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵكوو له میانه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشی زۆر و دڵخۆشكه‌ره، سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێكیش؛ ئه‌وه تاكه ڕێگه‌ی مانه‌وه و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه.
دەقی راپرتەكەی لە گۆڤاری ئاییندەناسی - سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی
file:///C:/Users/SHKAR%20PC/Desktop/444/گرفته‌كانی%20داهاتی%20گشتی%20له%20هه‌رێمی%20كوردستان%20و%20ڕێگه‌كانی%20چاره‌سه‌ركردنیان.pdf