توركیا‌و پارتی دیموكراتی كوردستان
2020-07-31 18:44:17
د. کامەران مەنتک
ده‌ستێك له‌نێو ته‌ڵه‌و سه‌رێك له‌به‌رده‌م چه‌قۆی قه‌ساب
زۆر كه‌س واتێده‌گات، كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و توركیادا هه‌یه، ئه‌و بیركردنه‌وه ساویلكه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی ساڵانه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان بنووسرێت، كه له‌راستیدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستاندا نیه، تا ئێستا توركیا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جوگرافی سه‌یری ئه‌م به‌شه ده‌كات و ته‌نانه‌ت به به‌شێك له خاكی توركیای له ده‌ستدراویشی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، كه‌كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كات، راسته قونسوڵگه‌ری توركیا له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام ئایا توركیا رێگای داوه، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له توركیادا هه‌بێت، ئایا ئه‌و كونسوڵگه‌رییه كاری كونسوڵگه‌رییه‌كی ئاسایی ده‌كات، یاخود پێگه‌یه‌كی گرنگی توركیایه له‌هه‌رێم بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ!
له راستیدا په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسیه، كه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا‌و كونسوڵگه‌ری توركیاش له‌هه‌رێم كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه ده‌كات، نه‌ك كاری تر، واته وه‌ك به‌شێك له ده‌زگایی هه‌واڵگری توركیا كاروباری داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وان ده‌ڵێن باكووری ئێراق، یاخود ویلایه‌تی مووسڵ به‌ڕێوه ده‌بات، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین توركیا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسیشی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا نیه، به‌ڵكو وه‌كو هێزێكی خێڵه‌كی سه‌یری ده‌كات و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیه‌تیه‌كانی خۆی به‌كاریده‌هێنێت، بۆیه له هه‌ر گۆڕانكاریه‌كدا، بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و كاره به‌كۆتا هات، ره‌نگ بێت پارتی خۆی ببێته یه‌كه‌م قوربانی ده‌ستی توركیا، پێناچێت كاتێكی زۆریش بۆ ئه‌و قوربانی بوونه مابێت، چونكه ئێستا توركیا گه‌یشتۆته قۆناغێك توانیویه‌تی نه‌ك كایه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت كایه گرنگه‌كانی ناو خودی ئه‌و حزبه‌ش كۆنتڕۆڵ بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه هه‌ستیارو ستراتیژیه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و پارته‌شی كۆنتڕۆڵ كردووه‌و رۆژ به رۆژ زیاتر ئابڵووقه‌كه‌ی له‌سه‌ری به‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی بارزان، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی پارتیه، له ئێستادا كه‌وتۆته به‌ر ره‌حمه‌تی سوپای توركیا، ئه‌مه سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه له ئێستادا پارتی هاواری لێهه‌ڵسێت و هوشیار زێباری داوا له حكومه‌تی ئێراق بكات راده‌یه‌ك بۆ توركیا دابنێت، به بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكات، كه له بنه‌ڕه‌تدا گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان توركیا‌و ئێراقدا هه‌یه‌و هه‌ردوولایان هاوبه‌رژه‌وه‌ندین له بچووككردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان!
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئارا، ئایا گریمانی ئه‌وه ده‌كرێت رۆژێك توركیا پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی ته‌سلیم به ئێراق، یاخود هه‌رده‌وڵه‌تێكی تر، یا هه‌ر ده‌زگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بكاته‌وه؟ یاخود به‌لایه‌نی كه‌م ده‌ستیان لێبه‌ردات و گورگان خواردوویان بكات؟ به داخه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌ڵێیه، چونكه توركیا ئه‌زموونێكی زۆری له‌م بواره‌دا هه‌یه و ئه‌و سیاسه‌تێكی پراگماتیكیانه جێبه‌جێده‌كات، نمونه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش روون و ئاشكرایه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا داودئۆغڵو له وتارێكیدا ئاماژه پێده‌كات، چۆن توركیا له سه‌رده‌می ستالین ئازه‌ربایجانه‌كانی ته‌سلیم به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كرده‌وه، له ئێستاشدا به هه‌مان شێوه، په‌نجا هه‌زار كه‌س له به‌رهه‌ڵستكاره ئیگۆریه‌كان، كه په‌ناهه‌نده بوون له توركیا ته‌سلیم به‌تاجیكستان كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ته‌سلیم به چین بكرێنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر توركیا ئیگۆره‌كان، كه به‌ڕه‌گه‌ز توركن و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی توورانی گه‌وره، ته‌سلیم به‌چین بكاته‌وه، بۆچی ئاسایی نابێت رۆژێك سه‌ركرده‌كانی پارتی و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كانی تریش، كه له‌ژێره‌وه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردووه، ته‌سلیم به ئێراق، یاخو به هه‌ر ده‌وله‌تێكی تر بكاته‌وه!؟ ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێستادا نه‌ك به‌هێزترین حزبی كوردی نیه له‌باشوور، وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوترێت، بگره حزبێكه پڕ به‌واتای وشه‌كه به بارمته گیراوه، له‌دۆخێكی زۆر هه‌ستیارو ئاڵۆزدا ده‌ژی و ده‌ستی كه‌وتۆته ناوته‌له‌ی توركیا‌و سه‌ریشی كه‌وتۆته به‌ر ده‌م چه‌قۆی قه‌ساب.