ئێستێ، یەکێتی چەند باڵە؟
2020-07-29 18:29:37
سەهین موفتی
کونسوڵی نوێی ئەمریکا رۆبەرت وۆڵەر لە کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ناوچەکە بە گشتی سەردانی ( یەکێتی) کردووە، کەچی بە سێ کۆبوونەوەی جیاواز هەوڵی داوە بۆچوون و هەڵوێستەکانی ئێستای یەکێتی بزانێت...!
لەکۆبوونەوەی دەگەڵ بافێڵ تاڵەبانی، بەپێی راگەیندراوی کۆبوونەوەکە، تەئکید لەسەر یەکریزی لایەنە کوردستانییەکان، باش بوونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
لەکۆبوونەوەی کونسوڵ و کۆسرەت رەسول، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغداد کراوەو دەستووری عێڕاق بووەتە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە.
لەکۆبوونەوەی نێوانی میوانە نوێیەکەی کوردستان و لاهوری جەنگی، وەک بڵاو بۆتەوە پێچەوانەی بۆچوونەکانی بافڵ تاڵەبانیەو، وەهای نیشانی جەنابی کونسوڵداوە یەکێتی ئێستا سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو( نەبابە؟)ی هەیەو بەهێزترە بە بەراورد بەچەند ساڵی رابردوو...!
بەکورتییەکەی، بەپێی کۆبوونەوەکانی جەنابی کونسوڵ بێت، یەکێتی ئێستا بووەتە سێ باڵ، وەک دەبیندرێت بافڵ لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئاکامێکی باش لە بۆ هێور بوونەوەی دۆخەکە بەگشتی، و گەڕانەوە بۆ پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی بە هەمان نەفەسی سەردەمی باوکی( مام جەلال )، کەچی لاهور خەریکی نانەوەی پشێوی و ئاژاوەیە، دیسا خراپبوونی دۆخی ئابووری کردۆتە بیانوو...!