سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یادی گۆڕان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  سەردار قادر 
ساڵیادی دامەزراندنی گۆڕانە ، كەسانێكی زۆر لەو یادەدا یادوەری خۆی هەیە ، كەسانێكی زۆر لەو بزوتنەوەیە هاتن ورۆیین .
كەسانێك هەر لە گردەكەن ، كەسانێك گردیان جێ هێشت ، هە موان ئەوەی لە گردەكە ماوەو ئەوەی ئەوێشی بە جێ هێشت ، قسەی خۆی هەیە .
زەمەنێك دروست بووە چی بڵێ ی لەسەر گۆڕان ، لێكدانەوەی جیاوازی بۆ ئەكرێت .
قسەت و نوسینت وەك ووشەكان لێ وەر ناگیرێت ، وەك لێكدانەوەیەك لێ وەرناگیرێت ، هەموو ئەبێتە پرسیار ؟؟
لە خانەو رێكخەری گشتیە وە نزیكیت ؟
لە كورەكان نزیكیت یان نا ؟
لە برادەرەكانی خوار گردەكەی ؟
خۆت زویری ؟
یادی گۆڕان و قسەكردن لەسەر بزاوتەكە پێش وەختە ئەم پرسیارانە ئەكرێت .
ئەوەی وونە گۆران چی كرد و لە ئێستادا چی ئەكات و داهاتووی چیە ؟
یێ ترس لە پرسیارە نا ئا ساییەكان ، گوزەرێك ئەكەم بە سەربووردەی گۆڕاندا .
گۆڕان وەك پرۆژەیەكی دوای پەیامی سبەی ، دوای باڵی ریفۆرم ، دوای هەنگاوی سەرەتای كۆمپانیای ووشە ، وەك دوا هەنگاوی سیاسی رەحمەتی كاك نەوشیروان ، چی كرد و لە ئێستادا بەرەو كوێ ئەروات ؟؟
گۆڕان وەك گوتاری سەرەتا پرۆژەیەك بوو بۆ گۆرانكاری لە حوكم رانی ، پرۆژەیەك بوو بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی ، كۆكردنەوەی دەنگە نارەزاییەكان بوو .
گۆڕان سەرەتا لە دەروازەی میدیاوە دەست بەكار بوو دواتر بەرەو بزاوتێك و بەشداری هەڵبژاردن و لە قۆناغی یەكەمدا ، بووە ئۆپۆزسێۆن ، كە خاوەن 25 كورسی بوو .
دواتر بەرەو دەسەڵات بووە دروشم كورسی دانەیەكی كەمی كرد .
دواتر دەركردن و گەرانەوە بۆ گردەكە ، جارێكی تر بەشداری هەڵ بژاردن و كورسی كەمی كرد بەرەو دوانزە كورسی ، سزای خەڵك گۆڕانیشی گرتەوە .
لە ئێستادا بەشداری دەسەڵات بە خەونی چاكسازی كە ئەوترێت چاكسازی وەهمێكە تانوپۆكەی دیار نیە ؟؟؟
گۆڕان سەرەتایەكی پر لە بەرەنگاری هێنایە پێشەوە بێ پەنا بردنە چەك ، خەباتێكی پەرلەمانی و مەدەنی گرتە بەر .
گۆڕان دەروازە بوو بۆ را جیاوازەكان و كرانەوەو فرە ئایدۆلۆجیا بوو.

پرسیاری یەكەم ئەوەیە ، بە 25 كورسیەوە بەشداری نەكرا بەردەوام بوون لە ئۆپۆزسێۆن بوون لە ئێستادا بە دوانزە كورسیەوە ، بەشداریەكی شەرمنانەی دەسەڵات .
ئەوكات كاك نەوشیروان رێكخەرو هەناسەی بەردەوام بۆ ئۆپۆزسێۆن بوون ، ئێستا رێكخەر و خانە كشانەوە بە جۆرێك لە تەخوین ئەبینن ؟؟؟؟
جارانێك جۆرێك لە كاری دامەزراوەیی لە گۆڕان ئەبینرا لە ئێستادا هەر كەسەو ئاوازێك و وونی خیتابی گشتی بزووتنەوەكە .
جارانێك گۆڕان دروست كەری ئومێد بۆ تاكی كوردی ، لە ئێستادا گۆڕان خۆی بۆتە بێ ئومێدی .
جارانێك گۆران و فیگەرەكانی ، نمونە بوون بۆ هەڵسانەوە ، بۆ بەردەوامی ، بۆ هیواو ئومێد ، لە ئێستادا هەموو ئەوانە گۆرانی بەسەردا هاتووەو گۆڕان بۆتە پەیژە بۆ هەندێ كەس بۆ گەیشتنە پۆستێك و مووچەیەكە خانە نشینی بەرز ، بۆ سیاسیە دێرینەكانیش بەردەوامی مانەوە لە سیاسەتدا .
گۆڕان زۆرێك لە قارەمانی پۆپۆلیسی دروست كرد ، داتا و پلانی درێژ خایەن و زانستی هیجرەتی كردووە .
جاران گۆران خیتابی بەردەوامی هەبوو بۆ قۆناغە جیاوازەكان و ئامادە باش بوو بۆ هەر گۆرانكاریەك دێت و دەروا .
گۆڕان بە گشتی پێویستی بە خۆچوونەوەی هەیە بێ ترس و تۆمەت دروست كردن بۆ یەكتری ، پێویستی بە هەڵ سەنگاندنی گشتی هەیە .
ئەوەی حەرفێكی ووت و نوسی دوژمن نیە ؟؟؟
رێكخەر و خانە هەقە كەمێك زیاتر كراوە بن ؟؟؟
گۆڕان و كۆمپانیای ووشە هەقی خۆیەتی پەیوەندی نێوانیان بە دامەزراوەیی بكەن .
خەمی گشتی ببێتەوە بەرنامە گشتیەكە ، پرۆژەی سیاسی  گوزەر بكاتەوە بە ناوەخنی گۆڕاندا .
خوانی گۆڕان خوانی دەنگە جیاوەزەكان بێت ، تێ كۆشەرەی دێرینەكان بە قەناعەتەوە هاوكاری گەنجەكان بن ریتمێك دروست كەن كە پشت و پەنا بن و تا مردن هەر نابێت بەر پرس بن .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!