گوتاری مام جه‌لال و پارتی.. !
2020-07-26 09:31:22
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
حوكمدان له‌سه‌ر گوتاری هه‌ر كاراكته‌رێكی سیاسی له‌ناو مێژوودا، پرۆسه‌یه‌كی وا ئاسان نییه‌و یاری منداڵانیش نییه!. گوتار Discourse خۆی، به مانایه‌ك له ماناكان، لێكدراوی كۆمه‌ڵێك وتراو(منگوقات)و نه‌وتراو، بیروباوه‌ڕو هه‌ڵوێست، ستراتیژ‌و ته‌كتیك، تێگه‌یشتن و زانیاری، ئاگایی و نائاگایی، زمان و زاراوه، ژیربێژی و ئاوه‌ز، زاره‌كی و نوسراو، چه‌مكسازی و چه‌مكاندن، یاسا‌و سیسته‌م، نه‌ریت و مۆراڵ، ته‌نانه‌ت حه‌زو ویست و هیواشه. ده‌رهێنانی هه‌ریه‌كێك له‌م ره‌گه‌زانه له ته‌ونی گوتاردا، ڕێك وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی!، كورد ده‌ڵێ: ریسه‌كه
ده‌كاته‌وه به خوری.
له‌لایه‌كی تر، گوتار، له‌ناو یه‌ك بڕگه‌ی مێژوویی دیاریكراودا نزیككاریی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو چینی جیاجیای هه‌یه‌و پێویستییان به هه‌ڵكۆڵینه!. ئه‌وه‌ی له‌تێك له مێژوویه‌كی دیاریكراو داده‌ڕێ و ده‌یكاته پێوه‌ر بۆ پێوانه‌كردنی كۆی مێژووی هه‌ر بكه‌رو دیارده‌و بابه‌تێكی سیاسی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واریش نه‌بێ، ئایدیۆلۆژسته‌و ئیشی پێیه‌تی!، ده‌نا ده‌بێ شتێك ئاگاداری ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته زۆر ساده‌یه بێت كه، ته‌نانه‌ت هه‌موو قۆناغێكی مێژووییش، له روانگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی زانستییه‌وه، زاده‌ی زنجیره‌یه‌ك هۆكارو فاكته‌رن كه به‌شێكیان درێژكراوی قۆناغی پێشترن وه‌كچۆن به‌شێكیشیان به خه‌یاڵ و خه‌ونی قۆناغێكی مێژوویی دیكه‌ن بۆ داهاتوو!.
واته ته‌نانه‌ت یه‌ك بڕگه له مێژووی هیچ كاراكته‌رێكدا نییه هه‌م گرێدراوی قۆناغی پێش خۆی نه‌بێ و هه‌م داهاتوو بزوێنه‌ری نه‌بێ له ئاراسته‌كردن و جڵه‌وكردندا، بۆیه گوتار چوارپه‌لی له‌ناو هه‌موو مێژوودایه.
ئه‌و پێشه‌كییه‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێم: هه‌ر جارێك كه باس دێته سه‌ر باسی مام جه‌لال(1933-2017ز) و هه‌ڵوێست و بیروباوه‌ڕی له‌باره‌ی زۆر دیارده‌ی سیاسییه‌وه، له‌ناویشیاندا، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به هێزێكی وه‌ك پارتی، حوكمدانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و ساویلكانه‌و هه‌ندێجاریش دژبه‌یه‌ك، ده‌بینین!. له‌و نێوانه‌دا، سه‌رنجده‌ده‌ین كه وێنه‌ی مام جه‌لال، له‌كۆتاییدا، ده‌كرێته تابلۆیه‌كی شكاو و پارچه‌كراو و هه‌ر پارچه‌یه‌ك ده‌كرێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ته‌واوی تابلۆكه‌و هه‌ر پارچه‌یه‌كی تابلۆكه‌ش وه‌ك وێنه‌ی راسته‌قینه‌و كۆتا وێنه‌ی مام جه‌لال وێنا ئه‌كرێت!، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر گه‌مژه‌ییه، به‌ڵكو غه‌دریشه، غه‌در له زانست و زانین پێش ئه‌وه‌ی غه‌در بێ به‌رامبه‌ر به كاراكته‌رێكی دیاریكراو.
پێش هه‌ر شتێ، پێموایه مام جه‌لال خاوه‌ن گوتار بووه به‌رامبه‌ر به زۆر دیارده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی. 65 ساڵ ئه‌زموون له‌ناو سیاسه‌ت و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و ره‌وته ئایدیۆلۆژییه‌كاندا كه‌م نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی گوتار لای مام جه‌لال، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه ئه‌م گوتاره، به گشتی و له دواجاردا، تا چه‌ند بۆته رێبازی سیاسی و تا چه‌ندیش كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی سیاسیی له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كورددا‌و به تایبه‌تی له باشووردا به جێهێشتووه؟ بابه‌تێكه بۆ لێكۆڵینه‌وه، ساده‌ترین پره‌نسیپی زانستییش ئه‌وه‌یه كه پێشوه‌خت، نه لایه‌نگری هیچ به‌شێكی ئه‌م گوتاره بین و نه له دژیشی بوه‌ستینه‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا، تا ئێستا، ئه‌م گوتاره ئاشكرا نه‌كراوه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین شێوێنراوه!، له‌باشترین حاڵیش‌دا گوڵبژێرانه Selective و به‌پێی گوتارێكی سیاسی، یان ئایدیۆلۆژی، یان سایكۆلۆژیی دیاریكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له سیاقی مێژوویی خۆیشیدا، چینه جیاجیاكانی ئاشكرا بكرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی رایه‌ڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی به هێزو مه‌عریفه‌و به ده‌سه‌ڵات و مێژووه‌وه بزانرێ، حوكمی له‌قووتوونراو ئایدیۆلۆژییانه‌ی به‌سه‌ردا دراوه!.
بۆ زانینی گوتاری مام جه‌لال، چ جای به‌رامبه‌ر به پارتی كه هه‌م بكه‌ری گه‌وره‌ی ناوی و هه‌م به‌رهه‌ڵستكاری گه‌وره‌ی مێژووییشی بوووه!، هه‌م سه‌رخه‌رو هه‌م لێده‌ری بووه، هه‌م تیایدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هه‌م له‌ده‌سه‌ڵاتخراوی ناوی بووه، هه‌م ستایشكراو و هه‌م نه‌فره‌تلێكراوی بووه و ..هتد، پێویستیمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه. گرفته‌كه له باشووری كوردستاندا ئه‌وه‌یه كه، ململانێ سیاسییه‌كانی ناو مێژووی 70 ساڵی رابردوومان، كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر چه‌ندین نه‌وه، به خوێنده‌واره‌كانیشمانه‌وه، دروست كردووه‌و رێ‌یان پێ نادات كه به‌سه‌ر خودێتیی خۆیاندا زاڵ ببن و بابه‌تییانه له‌م جۆره پرسانه بكۆڵنه‌وه.
لێكۆڵه‌ری زانستی له باشوور، له‌م بواره‌دا ده‌بنه سێ تایپ، ستایشكار، زه‌مكار، گوڵبژێركار(إنتقائی) كه هه‌ر سێكیان هه‌رچییه‌ك بن، زانستی نین، له بنه‌ڕه‌تیشدا، پێشوه‌خت گومان له توانای هه‌موو توێژه‌رێك ده‌كرێت كه هێزی رووماڵكردنی كاروانێكی 65 ساڵه‌ی له مێژووی سیاسیی كاره‌كته‌رێكدا هه‌بێت و هێزی شیكردنه‌وه‌ی گوتاری هه‌بێ، چ جای بێت و بیه‌وێ له رێی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌ده‌بیات، یان سه‌ربورده‌و گێڕانه‌وه‌ی دۆست و نه‌یار، یان وتاری كاڵوكرچی(نوسه‌ر)ان، یان هه‌ندێ یاداشتنووسینی كه‌سانێكی مێژوونووس، یان كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن، یان له‌ئه‌رشیفی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، یان له چه‌له‌حانێی سه‌روه‌ختی ململانێی نێوان هێزه سیاسییه‌كانمانه‌وه، ئه‌م كاره بكرێت!، من پێموایه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و گوتاره ته‌نانه‌ت خودی یاداشته‌كانی مام جه‌لال-یش، كه ئه‌گه‌ر خۆیشی بینوسیبایه، هێشتا نه‌ده‌بوونه پێوه‌ری ته‌واو بۆ ناسینی گوتاری ئه‌م سه‌ركرده‌یه.
ئه‌وانه، هه‌موو كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتای پچڕ پچڕن، هیچ هێزێكی شیتاڵكردن و شیكارییان تیادا نییه، بگره هیچ نین جگه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی دێڕه‌كان، یان بڕ‌گه‌كان، یان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له په‌رتوكێكدا كه ته‌نها به لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستیی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن كۆده‌كرێته‌وه‌و ده‌خوێنرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له ئایدیاڵترین پرۆژه‌ی زانستیشدا هێشتا زانینی گوتاری مام جه‌لال ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز، چونكه ئه‌م سه‌ركرده‌یه ده‌قێكی سیاسیی كراوه‌شه له‌به‌رده‌م راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی جیاجیادا. سه‌خیفترین و گه‌مژانه‌ترین تێگه‌یشتنیش ئه‌وه‌یه كه ره‌هه‌ندی سیاسیی گوتاری مام جه‌لال له‌ئیحتیقاركردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی، یان سازشكردن و گه‌وره‌كردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و حزبه‌دا، ببینیت!.
به مانایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر زانستیترین تێكستی مێژوویی له‌باره‌ی مام جه‌لال و گوتاری مام جه‌لاله‌وه به‌رهه‌م بهێنرێ، ئه‌وا هێشتا كێشه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تی گوتاری مام جه‌لال كۆتایی نایه‌ت، چونكه ئه‌و گوتاره زاده‌ی ده‌ركه‌وتن و خۆ ونكردن، وتراو و شاردراو، نوسراو و نه نوسراو، جاڕدراو و چه‌پێنراو و، كۆی ئه‌و میكانیزمانه‌یه كه هه‌ر جاره‌و له مێژووییه‌كی دیاریكراودا رێی به‌رهه‌مهاتن و شوناسسازییه‌كی پێده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه جیاجیانه‌دا كه درێژكراوه‌ی مێژووی 70 ساڵی رابردوون!.