گۆران؛ لەنیوان ئاستنەنگ و هیوا!
2020-07-25 12:55:37
کاردۆ مەحەمەد
بەر لە گۆران، نارەزای بە شێوەی ڕەوت و گروپی جیاجیا ،دژ بە گەندەڵی و قۆرخکاری .هەبو،گلەیی و گازاندەی خەڵک ناوحزبەکانیشی تەنی بو ،خۆی لەرەوتی کۆنەپارێزی و نوێبونەوە دەنواند.گوران بە شێوازێکی سەردەمیانە ،خەباتی سیاسی لەفورمێکی دورلە نەریتخوازی لەدەوری بەرنامەیەک کۆکردەوە.کەلەگەڵ خواستی رەوای خەڵکی کوردستان دەهاتەوە . بە پرۆژە و ئەلتەرناتیڤ و ستراتیژیی نوێ خۆی راگەیاند.و پشتی بەدەنگی هاوڵاتی بەست، هێزێکی سیاسی گەورەی دروست کرد.درزی خستە دیواری کۆنکرێتی قۆرخکاری هەردوحزبی خاوەن چەک و پارە. متمانەو پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی بۆ گۆرانکاری ریشەی وەرگرت. دوای چەند قۆناغێک لە کاری سیاسی و جەماوەری و پەرلەمانی دا.وەختیەتی هەڵسەنگاندنی ئالنگاریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی بکرێت. لە ناوەوەدا میراتی دابەشکاری مێژویی هەردوو ڕەوتی تەقلیدی، ناوجولانەوەی کوردایەتی،وەک مەرەدێکی چارەسەرنەکراو، ئاستەنگێگی گەورەیە لەرێی چەسپاندنی بنەماکانی سیاسەتیێکی نیشتیمانی ، قورسایی وکاریگەریان بەرایەڵەی جیاجیا لە ناو سەرجەم ڕەوتەکانی دەرەوەی خۆیان هەیە.بەدروستکردنی ململانێ وناکۆکی و ئاستەنگ لەپیادە کردنی سیاسەتی سەربەخویی نیشتیمانی یەکگرتو دا.ئینجا گۆرانکارییەکانی جیهان و پێشکەوتنی تۆری سوشیال میدیاونەمانی متمانە بە نوخبەی سیاسی، وکاڵبونەوەی پابەندیەتی بە ئایدلۆژیا لە هێنانە ئارای داد و نەهێشتنی ستەم. زەمینەی ڕەوتە گەلیەکانی لە ژێر کاریگەری سۆزپەرچەکرداری رەمەکیانە.بەدروشمی رەنگاورەنگ بەهێزکردوخەڵکیان .لەرێی پەیرەوکردنی رێسای( جولانەوە هەموو شتێکە ،ئامانج هیچ نییە) سازداو؛بەدروشمی بریقەدار،جەماوەر و خەڵکیان بێ ئاکام و نائومێد کرد. ئیزدیواجیەتیان لە کاری سیاسی کردە سیاسەتی رۆژ.،و شێوازەکانی خەباتی جەماوەریان تێکەڵکرد خۆیانیەکلانەکردەوە ،کام رێباز شارێگای رزگارییە. ، بەمەش زیانێکی گەورەیان بە جوڵانەوەیەکی جەماوەری مەدەنی ناتوندو تیژی قۆناخەکە گەیاند .دژ بە نەیاران ، بەڵام لەرەفتاڕداهاوشێوە..ئەمەش ستەمکارانی بەهێزکرد، هیوای بەشێوازی کاری جەماوەری لاوازکرد.کە هێزە بنەرەتیەکەی هاوڵاتی و دەنگ و پرۆسەی هەڵبژاردن وشەقامە.. مێژوی خەباتی گەلی خۆمان و دنیا،ڕێگای توندوتیژیان تاقیکردۆتەوە بەدڵنییاییەوە ،چاوەڕوانی لەوانە ناکرێـت کە بەخوێن هاتوون بە سندوقی دەنگدان بڕۆن. چەخت لەوە دەکەمەوە خۆپیشاندان و دەنگی دلێری پەرلەمانتارانی کوردستانی باکور ،قارەمانی زیندانییەکانیان لەژێر ئەشکەنجەدا بۆ ماف و ئازادی، هێزێکی لەشکان نەهاتووە، بە بەراورد بە شێوازی توندو تیژی کە چەندین قورسایی لابەلا دەخاتە سەر شانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان . لەبەر ئەوە جیهانی پرلە قەیران و گورانکاری سەرمایەداری و ململانێکانی بۆ هێزو سەرماییە خوێندنەوەیی راست ودروستی تری دەوێت . چونکەلەجیهانی ئەمرۆ دا،سیستەمی نێو دەوڵەتی وهاوسەنگی هێز، رۆڵیان لەیە کلاکردنەوەی چارەنوسی گەلانی ناوچەکە، ئەگەر نەڵێم کاربڕە ،زۆر کەمتر نیە..ئالنگارییەکان کەمنین..بۆیە لەژینگە وکەشێکی سیاسی وا دا تاهەنوکە. .دەستورێکی دیموکراتی و دادگا سەربەخۆت نەبێـت . وڵات بە دامەزراوی نەکرابێت .تاریکاندن سیمای دیاری بڕیاری سیاسی بێت . حزب دراو هێزی چەکداری لەدەست بێت .بریاردان لە بەشداری کردن و رێکەوتن لە پێناوی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و چاکسازی بنەڕەتی سەرکێشیەکی گەورەیە. بەتایبەت بۆ بزوتنەوەیەک هەڵقوڵاوی هەلومەرجێکی نوێ و ڕەوتێکی دوور لە تەقلیدیەت بێت . هەڵوێستەکە بۆ خەڵک ئاسان نییە، لەبەرانبەر ئەزمونی سی ساڵەی حکومرانی لەزەوتکردنی ماف وگەچراندنی شکۆی هاوڵاتیدا پەسەندی بکات و.هیوای پێ ببەخشێ و ئاڵوگۆڕی بۆ بسازێنێ. پاراستنی متمانەی خەڵک بۆ هێزێکی، وەکو گۆران پرسێکی چارەنوسییە ژیانییە..لەبەر ئەوەئەرکیەتی لەسەربنەمای دەستورەکەی دا .لە وێسگەیەکی گرنگی ژیانی رێکخراوی دامەزراوەکانی رێکبخاتەوە، دارشنەوەی کایەکانی رێکخراوی و سیاسی ودبلۆماسی بکات . لە کەشی زاڵی نائومێدی و تا رادەی نەفرەت لەشوناس کردنی خودونەتەوە، وەک پەرچەکرداری لەبێ ئاکامی خەبات و قوربانیاندا .کە ئاسانترین چەکی ستەمکارانە بۆبەردەوامدان بە سیاسەتی داسەپاویان دا. باری نالەبار لە گۆڕان دەخوازێت بە پرانسیە سەرەتایەکانی کەبنیادی خۆی لەسەردامەزراو لەڕەفتارو هەڵوێستی نوێنەرەکانی رەنگبداتەوەو بیسەلمێنن کە ستراتیژێکی نەگۆڕو چەسپاویان بۆ ئامانچە باڵاکانی خەڵکی کوردستان هەیە.گۆران، وەک هێزێکی سیاسی خاوەن متمانە ونیشتمانی. لێکدانەوەو خوێندنەوەی لە ئاستی دەولی و هەرێمی و ناوخۆدابۆهەلومەرجەکە هەبوە.لەسەرزەمینەی گۆڕانکاری و هاوسەنگی هێزو پرسی کورد بۆ ئامانجەباڵاکانی سیاسەت و شێوازی کاری خۆی دیاریکردوە. .سەختی ڕێگاو ئالنگاریەکان ڕادەستی بێهیوایمان ناکات . لەهەر پێگەیەک بین، دەستبەرداری پرۆژەی چاکسازی ریشەیی و خواستی جەماوەر نابین ،وەکو ئەستێری هیوا بۆ خەڵکی کورددستان بەردەوامین و دەمێنینەوە ! .