Draw Media

‏کوشتن ترسێک لە بوون بە دیاردە.

‏کوشتن ترسێک لە بوون بە دیاردە.

2020-07-25 07:46:28


پەری مامەسێنی

‏کوشتن لە ھەرێمی کوردستاندا لە ھەلکشاندایە چیرۆکەکانی پشت ئەو دیاردەیە بەستراوەتەوە بە دۆخی نالەباری ئابوری وبێکاری و کێشەی نیشتەجێ بوون و کەم بوونەوە و نەدانی مووچەو ناتەبایی سیاسی لەهەرێمی کوردستان وترس لە برسی بوون و بەکارهێنانی نادروستی تۆرەکۆمەلاتییەکان و کێشەی خێزانیی ھۆکارە سەرەکیەکانن.

‏لە رووی دەرونیەوە تاکی کوردی بە گشتی ماندوەو سەرەرای ئەو ھەموو نەھامەتیانەی رابردوو دەسەلاتیک نەھاتوە وەک وولاتانی خەم لە دەروونی ماندوی کۆمەلگای کوردی بخوات ئەوە وای کردوە لە کاردانەوەکانیاندا رابردوو کاریگەرەو توشی دەیان ھەلەیان کردوە.

‏ئەو کوشتن و توندوتیژییەی لەناوچەکە هەیە، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە کاریگەریی خراپەی لەسەر دەروونی خەلکی بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی هەیە و زۆر کەس بیر لە کوشتن یاخود خۆکوشتن یان ئەنجامدانی تاوان دەکەنەوە دەستکەوتنی چەک لە هەموو شوێنێک یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی زیادبوونی دیاردەی کوشتن ، "هەندێکجار مرۆڤ بە توڕەبوونێکی ئاسایی پەنادەباتە بەر کوشتنی کەسی بەرانبەری، ئەمە لەکاتێکدایە ئەگەر ئامرازی کوشتنەکە بوونی نەبێت، ڕەنگە ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕوونەدات.

‏دەبێ هەوڵ بدرێ هەرچی زووە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە و کێشە ناوخۆییانە بدۆزرێتەوە ئەگه‌ر نا کوشتن و کێشەکان رووی لە زیاد بوون دەبێ ئەرکی حکومەتە سنورێک بۆ ئەو دیارەدە دابنێت لە ریگای یاسایکی توندنەوە ریگری بکات نەھلیت دیاردەی کوشتن زیاتر پەرەپسنی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand