سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

    پێك هاتەو میكانیزمی  كاركردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ساڵح ژاژڵەیی                       
                                
   پێك هاتەی  حكومەتی هەرێمی كوردستان 
  لە سەاڵی 1992 هەڵبژارندنی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجامدرا  .پارتی لە سەدا 51  و  یەكێتیش لە سەدا  49  دەنگەكانی بەدەست هێنا ، ئەوەش شۆكێكی زۆر گەورە بوو بۆ یەكێتی و كەس چاوەڕوانی ئەو ئەنجامەی نەدەكرد . 
لەو كاتەدا  كاك نەوشیروان بۆچونی وابو كە یەكێتی بەشداری حكومەت نەكات و ببێتە ئۆپۆزسیۆن . بەڵام لە ناو یەكێتێدا پشتیوانی لە بۆچونەكەی نەكرا.  دواجار لەگەڵ پارتی ڕێك كەوتن  پەنجا بە پەنجا  واتە بە شە راكەت حكومەت پێك بهێنن . شكست و سەرنەكەوتنی  پرۆسەی سیاسی و دێموكراتی لە هەرێمی كوردستان  لێرەوە دەست پێ دەكات .  
ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان ڕو دەدات هەر بەرهەمی ئەو پەنجا بە پەنجا یەیە  ، چونكە هەر لە سەرەتاوە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو مناڵێكی تاساو و كەم ئەندام لە دایك بوو . لەو كاتەوە پارتی  بەردەوام  هەوڵی داوە  و كاری بۆ ئەوە  كردوە  كە هەموو جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات بخاتە  ژێر دەستی خۆیەوەو خاوەنی هەموو بڕێارێك بێت  دوور لە رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی هاولاِتیان .
  ئەوان حوكمڕانییان  بۆ بەرژەوەندی گەل و نیشتمان نەدەویست و  هەمیشە بیریان لە بەرژەوەندی حیزبەكەی خۆیان و بەنەماڵەی بارزانی  كردۆتەوە  ،  لە ئەنجامدا هەرێمی كوردستانیان توشی قەیرانی دارایی و  سیاسی گەورە كردوو هەموو ئاواتەكانی  میللەت بون  بە  خەون و  گەڕاینەوە بۆ خاڵی سفر.  
ئەگەر چی ڕیژەی دەنگەكانی  یەكێتی لە پارتی كەمتر بوو ، بەڵام یەكێتی چ لە ڕوی بنكەی جەماوەری و چ لە ڕوی هێزەوە لە پارتی لاوازتر نەبوو . هۆكاری زۆری دەنگەكانی پارتی لە ڕێگای فرت و فێل و تەزویر و  ڕاكێشانی  دەنگی   چەكدارە كوردەكانی  سەر بە حكومەتی بەعس بوو بەلای خۆیدا . پارتی زۆر باش ئەم ڕاستییەی دەزانی هەر لەبەر ئەوەش بوو كە بە پەنجا بە پەنجا  ڕازی بوو . ئەگەر بیزانیایەئەوە  ئەو دەنگانە  ، دەنگی ڕاستەقینەی خۆنی ، هەرگیز ڕازی نەدەبوو یەكێتی بەشدارداری دەسەڵات بكات . 
ئەگەر  لە یەكەم هەڵبژاردندا یەكێتی ئۆپۆزسبونی هەڵبژاردایە ،  پارتی  ناچار دەبوو  كاری زۆر باش بكات  ئەوەش لە بەرژەوەندی  میللەتدا دەبوو . ئەو كات پارتی  نەیدەتوانی ئەو هەموو گەندەڵی و تالانیە بكات . ئەگەر ئەوەی بكردبایە ، لە هەڵبژاردنەكانی دواییدا شكستی دەهێنا . 
 لە گۆڕەپانەكەدا جگە لە پارتی و یەكێتی  یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی  و حیزبی سۆسیالیست و شیوعی  و چەندین حیزبی  تری بچوك هەبون  و  دواجار بزوتنەوەی گۆڕانیش دروست بوو .
 ئەگەر یەكێتی جارێك لە جاران  ئۆپۆزسیۆن بونی هەڵبژاردایەو لەگەڵ ئەو حیزبانە جۆرێك لە هەماهەنگییان پێك بهێنایە ، دەیانتوانی  پارتی لەسەر دەسەڵات لابەرن . یان هیچ نەبێ  ڕێگای نەدەن بە ئارەزوی خۆی  بڕیار بدات .  
بۆچی یەكیتی ڕێگای ئۆپۆزسبونی هەڵ نەبژارد؟؟. 
ئەگەر لەسەرەتاوە  پارتی  وەكو شەریكی  دەسەڵات  حسابی  بۆ یەكێتی كردبێت ، بەڵام بە تێپەڕبونی رۆِژگار و بە دیاریكراوی دوای ئەوەی  كە بەڕێز مامجەلال  خولیای بون بە سەرۆك كۆمار بونی كەوتە مێشكەوە    ، تەنازولی زۆری بۆ بەڕێز مەسعود بازانی كرد و هێواش هێواش  یەكێتی لە شەریكی دەسەڵاتەوە بوو بە بەشداری دەسەڵات .
چۆنی مەمجەلال بۆ بەغدا ، واتە  ڕادەستكردنی  هەرێمی كوردستان بە مەسعود بارزانی و بنەماڵەو حیزبەكەی. ئەوەش هەڵەیەكی زۆر گەورەبوو كە هەرگیز قەرەبوو ناكرێتەوە . ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی كردستانی تێكەوتوە ،بەرهەمی ئەو بڕیارەی مەمجەلال بوو . 
ئەوەی وای لە یەكێتی  كرد هەموو شتێك قبوڵ بكات و بەردەوام لە دەسەڵاتدا بێت  بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی بوو .  ئەگەر بۆ ماوەی  چوار ساڵ یەكێتی ئۆپۆزسیۆن  بونی هەڵبژاردایە ،گومانی تێدا نەدەبوو پڕۆسەی سیاسی  بەم شێوەیەی ئێستا گەشەی نەدەكرد .  لەو كاتەدا  بەرپرسانی حیزبی كە لە هەمان كاتدا ، بەرپرسانی حیزبیش بوون  ، ئەوەندەی بیریان  لە بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی دەكردەوە ، ئەوەندە لە خەمی  دامەزراندنی حوكمڕانییەكی باشدا نەبون بۆ هەرێمی كوردستان . 
یەكێتی و پارتی ڕێكەوتنی ستراتیجییان لە نێوان خۆیاندا مۆركردو  بە جوتە هەرێمی كوردستانیان بەڕێوە برد . ئەم ڕیكەوتنە ستراتیجییەی نێوان یەكێتی و پارتی  وەكو ڕێكەوتنە 50 ساڵیەكەی بنەماڵەی بارزانی و توركیا وایە لەسەر نەوت و غاز كە تا ئێستا  خۆیان نەبێت كەسی تر نازانێت   ناوەرۆكی ئەو ڕێكەوتنە چییەو چۆنە . 
كە باسی ڕێكەوتنی ستراتیچی نێوان پارتی و یەكێتی دەكرێت ، هەندی كەس وەكو ڕێكەوتنی نێوان  ڕوسیاو ئەمەریكای وێنا دەكەن  لەسەر چەكی ئەتۆمی .
هەندێك  وادەزانن یەكێتی و پارتی بەرنامەیان داناوە  روِژئاوای كوەردستان و خواروی كوردستان لێك بدەن و هەموو ناوچە كێشە لەسەرەكان  بە كەركوكیشەوە ، بگیڕنەوە  بۆ سەر هەرێمی كوردستان و  بەرنامە دانێن بۆ ئەوەی كوردستانی گەورە دروست بكەن و ئەم ڕێكەوتنە ستراتیجییە  بە نەهێنی بهێڵنەوە بۆ ئەوەی دوژمنانی كورد پێی نەزانن و  لە باری بەرن . 
بەڵام ئەم ڕێكەوتنە ستراتیجیە  نەهێنییە  هەموی لە پێناوی ئەوەدابوو  وەكو جوتە براو بە یەكەوە و بە بێ  حیزبەكانی تر و دوور لە چاوی میللەت  سامانی ئەم وڵاتە بەیەكەوە  لە نێوان خۆیاندا بەش بكەن . 
تا ماوەیەك  ئەم ڕێكەوتنە بە باشی  و  بی َكیێشە بەڕێوە چوو . بەڵام دوای ئەوەی پارتی بە تەواوی باڵا دەست بوو  ئەو شەراكەتە نەماو ئەوەش بە مانای ئەوە دێت ڕێكەوتنە ستراتیجیەكەش نەما . 
ئەوەتا بە چاوی خۆتان دەبینن كە هەموو دۆسیەی نەوت لە دەستی پارتیدایەو  بەرپرسانی یەكێتی ئاگایان  لە وردەكاری گرێبەستە كان  نیە. واتە هاوكێشەكە بە تاوای تێك چوەو و دوو  تای  تەرازوەكە لاسەنگ بون  .   
ڕۆڵی حیزبەكانی تر لە حكومەتدا 
وەكو لە سەرەوە باسمكرد ماوەی 29 ساڵە پارتی و یەكێتی پێك هاتەی سەرەكی حكومەتی هەرێمن . واتە لە ماوەی ئەو 29 ساڵەدا ئەو دوو حیزبە بەردەوام لە حكومەتدابون ، ئەگەرچی  هاوسەنگ نەبون لە دەسەڵاتدا . بەڵام جگە لە یەكێتی و پارتی  حیزبی تریش بەشداری دەسەڵاتیان كردوە ، بەڵام لە كاتی جیاوازدا .
یەكگرتوی ئیسلامی ، كۆمەڵی ئیسلامی ، حیزبی شییوعی ، حیزبی سۆسیالیسَت . دوای ساڵی 2009 بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداری حكومەتیان كردوە . بەڵام پرسیار ئەوەیە چۆن ؟؟. 
 زۆربە كەمی هەموو ئەم حیزبانە بە یەكەوە و لە یەك كاتدا بەشداری دەسەڵات بووبن . پارتی زۆر ژیرانە كاری لەسەر ئەمە كردووە و ڕێگای نەداوە هەموو ئەمانە بە یەكەوە بەشدار بن لە حكومەتداو  دواجار بیر لەوە بكەنەوە جەبهەیەك  لە دژی پارتی دروست بكەن .   
ئەگەر سەر نج بدەن  ئەو كاتەی  یەكگرتوی ئیسلامی بەشداری دەەسەڵات بوو ، كۆمەڵی ئیسلامی  بەشدار نەبوو .لەم كابینەیدا كە بزوتنەوەی گۆڕان  بەشداری حكومەتی كردوە ، یەكگرتوی ئیسلامی ئۆپۆزسبونی هەڵبژاردوە . 
لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامی زۆر لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نزیك بوو ، پارتی  ڕێگای نەدا ئەوان یەشداری دەسەڵات بكەن و هەر فەرموشی نەكردن . بەڵام حیزبی سۆسیالیست بە دەنگی زۆر كەمەوە بەردەوام  وەزیریان هەیە .  كەواتە پارتی بە بەردێك  دوو نیشان دەشكێنێـت :
یەكەم : بە باشی نازانێت هەموو حیزبەكان بە یەكەوە بەشداری حكومەت بكەن  و كۆدەنگییەك پێك بهێنن و پارتی ناچار بكەن  كە بە ئارەزوی خۆیان بڕیار نەدەن .
دووەم: بۆ ئەوەی ناكۆكی بخاتە نێوان ئەم حیزبانەوەو  نێوانیان تێك بدات لە ڕێگای ئەوەی  لەگەڵ ئەم حیزبە ڕێك دەكەون و  بەشداری دەسەڵات دەبێت . بەڵام لەولاوە حیزبێكی تر پەراوێز دەخەن.
 لە ئەنجامدا ئەو حیزبەی بەشداری دەسەڵات دەكات  ، لەوە زیاتر چەند پۆستێكی بی َبایەخ وەر دەگرێت ،  هیچی بۆ جەماور پێناكرێت  بەو هۆیەوە  جەماوەرەكەشی لە دەست دەدات . 
لە ئەنجامدا ئەو حیزبە لەناو جەماوەردا سەنگ و قورسایی نامێنێت و بەرەو پۆكانەوە دەچێت  و هیواخوازن زوو هەڵبژاردنی تر بكرێت  بۆ ئەوەی  لە دەسەڵات دوور كەونەوە بۆ ئەوەی جەماوەر ئاشت بكەنەوە . زۆر جاریش  هەر زوو نوێنەرەكانیان لە حكومەت دەكشێننەوە . 
 بەڵام تازە كار لە كار دەترازێت و  زۆر زەحمەت دەبێت بتوانن جەماوەر ئاشت بكەنەوە . باشترین نمونە یەكگرتوی  ئیسلامییە كە لە كابینەی  8  بەشداری  دەسەڵاتی كرد . لە ئەنجامدا دەنگەكانی زۆر كەمی كرد و لە بەرامبەردا كۆمەڵی  بەرەو هەڵكشان چوو .
سەیركەن ئەم جارەیان  گۆڕان  بەبێ كۆمەڵ و یەكگرتو بەشداری  دەسەڵاتی كردوەو هەر لە ئێستاوە دیارە   ئەم بەشداری كردنە باجەكەی قورس دەبێـت  .  ئەگەر  لە ڕابوردودا یەكێتی خاوەنی بڕیار بوبێت ،لە ئێستادا ئەویش بۆتە حیزبی پلە دوو . واتە هەموو دەسەڵاتەكان  لە دەستی پارتێدا قۆرخ كراوە . بەڵام لەبەر ئەوەی یەكێتی خاوەنی هێزە ، پارتی ناتوانێت بە تەواوی پەڕاوێزی بخات .
بەڵام هەموو حیزبەكانی تر ئەوانەی ناو بەناو بەشداری دەسەڵاتیان كردوە ، تەنها پاشكۆبون و لەوە زیاتر چەند پۆستێكیان بۆ ئەندامەكانیان وەرگرتوە ، هیچ سودێكیان بە هاوڵاتیان  نەگەیاندوە . كەواتە دەكرێ‌ بڵیێن ئەمانە بونە بارگرانییەكی قورس  بەسەر بودجەی  هاوڵاتیانەوە. 
وەزێرێك ، جێگر وەزیرێك ، بەڕێَوەبەرێكی گشتی هەتا ئەندام پەڕلەمانەكانی  ئەو حیزبانەش  كە خاوەنی هیچ بڕیارێك نەبن ، نەتوانن هیچ بۆ میللەت  بكەن و هیچیان بەدەست نەبێت  ، بون و نەبونیان وەكو یەك وایە . ئەو پۆستانەی وەریان گرتوە  تەنها بۆ ڕازیكردن  و بێدەنگ كردنیان بوە . 
بە درێژایی 29 ساڵی حوكمڕانی  ئەگەر بە وردی سەلانج بدەین  هەموو پۆستە گرنگەكان . دەسەڵاتی   تەشریعی و تەنفیزی و دادوەری و  پۆستی سەرۆكی هەرێم  لە دەستی پارتیدا بوون  . كەواتە چی مایەوە بۆ ئەوانیتر . 
ئەوەی بۆیان ماوەتەوە ئەوەیە  بەردەوام ڕەخنە بگرن ، بەیاننامە دەركەن  ئەوەش دادیان نادات و پارتی گوێی بەو شتانە نییەو سەرچاوەی ئاوەكە لە دەستی خۆیدایە . 
كەی ویستی دەیبڕێت و هەموان لە تینویەتیدا دەیان دەخنكێنێت  . كەی ویستی وەزیرەكانیان دەردەكات ، پەرلەمان دادەخات ، ڕێگای چونە هەولێریان لێ‌ دەگرێت . كەواتە ئەمە حكومەتە حكومەتیكی میزاجییەو بە كەیفی پارتی بەڕێوە دەچێت و ئیدارە دەكرێت . 
 بەشداریكردن لە حكومەتێك كە لە دەستی پارتیدابێـت لە خۆخەڵەتاندن و خەڵك گەوجاندن  زیاتر نییە . تەنها سودێك كە هەیبێت ئەوەیە هەندێك بەرژەوەندی  شەخسی بەدەست دێت . دواجار هەموو خەڵك بی َئومێد دەبن لە حیزبەكان  و ڕقیشیان لە سیاسەت دەبێتەوە . بە یەكێتیشەوە . بەڵام لەبەر ئەوەی یەكێتی  خاوەنی هێزی خۆیەتی پارتی نەیتوانیوە  وەكو حیزبەكانی تر بە ئارەزوی خۆی یارییان پێ بكات . 
پۆختەی باسەكە ئەمەیە :
لە ماوەی 29 ساڵی حوكمڕانێدا   یەكێتی و پارتی حوكمران بون و خاوەنی بڕیار بون ، هەرچەندە زوربەی جومگە ئەساسیەكانی  حوكمڕانی لە دەست پارتیدابون و   ئەوان زیاتر خاوەنی بڕیار بون , بەڵاَم یەكێتی هەمیشە سەنگو قورسایی خۆی هەبوە .
بەڵام حیزبەكانی تر ئەگەر بەشداریی دەسەڵاتیش بوبن ، هیچ ڕۆڵێكیان نەبوەو  تەنها دەسكەوتیان هەندی بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی بوە .   كەواتە هەموو بەرپرسیاریەتی  هەرێمی كوردستان و  هاولاتیانی هەرێمی كوردستان  لە ئەستۆی  ئەودوو حیزبەدایە .  
لە كاتێكدا بارودۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوری هەرێمی كوردستان لەو پەری خرپیدایە ، هەرێمی كوردستان توشی قەیرانی ئابوری  گەورە بوە  بە هۆی بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسی كۆڕۆناو دابەزینی نرخی نەوت و  گەندەڵی و تاڵانی یەكێتی و پارتی ، پەیوەندی نیوانیشیان   لەوپەڕی خراپی دایە . ئەگەر كار هەر ئاوا بڕوات ، هاوڵاَتیان توشی كارەسات دەبن و  دوو چاری هەژاری بێ وێنە دەبنەوە . لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان  رو بە ڕوی ئەم نەهامەتیانە بۆتەوە :
1-    لەو كاتەوە یەكێتی كۆنگرەی بەستوە  سەركردایەتی نوێیان هەڵبژاردوە ، ئەو دوو حیزبە سەرەكیەی پێكهاتەی حكومەت  بەیەكەوە كۆنەبونەوەو نێوانیان زۆر خراپە .    2- خەریكە هەرێمی كوردستان  بە عەمەلی بكرێتە دوو ئیدارە . 3- یەكێتی و پارتی بە ئاشكرا  داهاتی گومرگ و باجەكان لە سنورەكانی خۆیان بۆ دەبەن و خۆیان بە برپرسیار نازانن  بەرامبەر بە هاوڵاتیان .  
3-خەریكە پەڕلەمانیش بە تەواوی پەكی دەكەوێت و ئەوەتا سەرۆكی پەڕلەمان جارێك  بەشداری كۆبونەوەكان دەكات و  جارێك بایكۆتی كۆبونەوەكان دەكات لەسەر داوای حیزبەكەی .  لە ڕاستیدا  ئەم خولەی پەڕلەمان  وەكون نەبوو وایە هیچ ڕۆڵێكیان نییە .  4- ئەندامان و بەرپرسانی ئەم دوو حیزبە بەردەوام قسە لەسەر یەكتری دەكەن . تۆمەت بۆ یەكتری  دروست دەكەن و بەوهۆیەوە  ئاگری نێوانیان خۆشتر و خۆشتر دەكرێت . 
ئەگەر سەیركەی كەسێكی وەكو ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی لەم كاتەدا باسی تەقینەوەكەی  زاخۆ دەكات و كای كۆن بە با دەكات ، كە ئەوەندە كۆنە لە یادەوەری زۆر كەسدا نەماوە . 
لە لایەكی تریشەوە سەیری لێدوانەكانی جەعفەر ئێمنكی و  ئاسۆ حەسۆ میرخان  بكەن كە بۆنی شەڕِیان لێدێت. دیارە  ئەمەش كاردانەوەی لێدوانەكانی  بەرپرسانی  یەكێتییە .
كەواتە مەترسییە گەورەكە لێرەدا ئەوەیە  ئەم دووحیزبە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبەن و  پەیوەندیشیان  بەم شێوەیە بێت ، دەبێ خەڵك چاوەڕوانی چ ئایندەیەك  بكات بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی و  وڵاتەكەی ؟ 
بە بۆچونی من چارەسەر ئەمەیە :
یەكەم : ئەگەر یەكێتی خۆی بە حیزبێكی دڵسوزی  هاولاِتیان و  هەرێمی كوردستان دەزانێت ، با دەست بەرداری بەرژەوەندییەكانی خۆی ببێت و لە حكومەت بكشێتەوەو هەوڵ بدات لەگەڵ هەموو حیزب و لایەنەكانی تر  كۆ دەنگییەك پێك بهێنن   بۆ ئەوەی ڕێگری لە تاك رەویەكانی پارتی  بگرن .ئەگەر ئەوە نەكرێت بارودۆخەكە هەر وەكو ئێستا دەڕوات و یەكێتی و پارتی هیچیان ناتوانن یەكتری لەناو بەرن و لە ئەنجامدا بە هەردوكیان  بە تەواوی   ئاگر لە هەرێمی  كوردستان  بەردەدەن .
دووەم:ئەگەر یەكێتی و پارتی نێوانیان چاك نەكەن و بارودۆخ هەر ئاوا بمێنێتەوە ، تۆپەكە دەچێتە گۆڕەپاتی جەماوەرە. ئایا جەماوەری ئەم هەرێمە لێدەگڕێن  پارتی و یەكێتی   یاری بە داهاتوی خۆیان و مال َو مناڵ و هەرێمەكەوە بكەن لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا ، یان دەنگی ناڕەزایی بەرزدەكەنەوەو دەست دەكەن بە خۆپیشاندانی سەرانسەری .
ئەگەر  ئەوەش چارەسەر نەبوو  باشتر وایە دەست بكەن بە ڕاپەڕێنی سەرانسەری چونكە ڕێگا چارەیەك نامێنێتەوە ڕەچاوی بكەن . ئەگەر هیچ لەمانەش نەكەن دەبێ  بەم بارودۆخەی ئێستا ڕازیبن و  گلەیش لە كەس نەكەن  و چاوەڕوانی  ئایندەیەكی نادیار بكەن  بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵیان و هەرێمەكەیان .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!