Draw Media

مەسرور بارزانی گوێی گرانە..

مەسرور بارزانی گوێی گرانە..

2020-07-23 10:04:17


شوان محەممەد
دوو رۆژە مەسرور بارزانی لە دهۆک و زاخۆ سەرقاڵی کردنەوەی پرۆژەی ئابورییە، ئەمە کارێکی باشە، بەڵام لەدووری چەند کیلۆمەترێک لە باکوری شوێنی سەرۆکی حکومەتەوە دەنگی فڕۆکە و تۆپباران دێت و خاکی ئەو هەرێمە وێران دەکرێت کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەکەیەتی، بەڵام لە تێکڕای وتارەکانیدا بە پەرەگرافێک، رستەیەک، وتەیەکیش باسی ئەو بۆردومانەی بەدوور نزیک نەکرد کە بۆتە هۆی شەهیدکردن خەڵکی سڤیڵ و ئاوارەبوونی سەدان گوند، تا کاردەگاتە وێرانکردنی ژینگەی ناوچەکەو سووتانی تەڕ و وشک پێکەوە.. سەرۆکی حکومەت ئێمە تێدەگەین هەرێم ناتوانێت شەڕی تورکیا بکات، بەڵام با لە وتارەکانت لەو ناوچەیە بەلایەنی کەمەوە، داوات لە تورکیای دراوسێ و " دۆستتان " بکردایە خەڵکە مەدەنیەکە نەکاتە ئامانج و نەبێتە مایەی ترس و دڵە ڕواکێ و چۆڵکردنی گوندەکانیان..یان ئاماژەیەکت بۆ ئەوە بکردایە کە تورکیا دەتوانێت سنورەکەی بەبێ هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بپارێزێت.. دەزانیت یەکەم زەرەرمەندی ئەو هێرشە حیزبەکەی ئێوەو پێگە جەماوەریەکەیەتی.. پێم ناڵێت چ ناوچەیەکی پارێزگای دهۆکتان بەدەستەوە ماوە، ناوچەیەکی فراوانی گوند و چیاو دەشتەکان بەدەست تورکیا و پەکەکەوەیە، تەنها ناوەندی ناحیەو قەزاو سەنتەری دهۆکتان بەدەستەوە ماوە، هەر لەبەر بەرژەوەندی حیزبەکەشتان بێت قسەیەک بکە..
من دەزانم ئێوە بەپلەی یەکەم و یەکێتی بە پلەی دووەم گوێتان گرانە بەرامبەر تورکیا، گوێی گرانی ئێوەش رەگووڕیشەی قوڵی هەیە.. هەموو کەسێک لە کوردستان دەتوانێت تەفسیر بۆ ئەو گوێ گرانییەی ئێوە بکات.. !!!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand