چاكسازی له روانگه‌ی تیۆره ئه‌خلاقیه‌كانه‌وه
2020-07-22 14:20:33
د.ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
مه‌به‌ستمان له زاراوه‌ی (چاكسازی، Reform) له به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌یه كه له زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون. یه‌كێك له ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه، واته: (دروستكردنی گۆڕانكاری له شتێك‌دا، به‌تایبه‌ت له ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه: (ئه‌نجامدانی كارێكه له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی گۆڕینی ره‌فتاری كه‌سێك یان گۆرانكاری له په‌یكه‌ری شتێك‌دا).
مانای چاكسازی واته دووباره شكڵپێدانه‌وه‌ی شتێك یان ره‌فتارو په‌یڕه‌وێك، به ئاراسته‌ی هه‌مواركردن یان په‌ره‌پێدان نه‌ك روخاندن و دووباره بونیادنانه‌وه، لێره‌وه چاكسازی سێ ئامانجی هه‌یه: (چاره‌سه‌ری كه‌موكورتی پێكهاته‌و په‌یكه‌ری داموده‌زگاكان، چاكسازی له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی كارپێكراو، راستكردنه‌وه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵه‌ی كه‌سه‌كان).
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت له روانگه‌یه‌كی ئه‌خلاقیانه‌وه له چاكسازی بڕوانین، بۆیه پوخته‌ی تیۆره سه‌ره‌كیه‌كانی كایه‌ی (ئه‌خلاق، Ethics) ده‌ناسێنین، پرسی چاكسازی ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و تیۆرانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: چاكسازی و تیۆری (فه‌زیله‌تگه‌رایی، Virtue Ethics):
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تیۆره بریتیه له (ئه‌رستۆ،Aristotle )، پرسیاری سه‌ره‌كی بریتیه له: (چی ده‌كرێت له پێناو كه‌سێكی باش‌دا؟) واته جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بكه‌ری ئه‌خلاقمه‌ند، كه به‌گوێره‌ی ئه‌م تیۆره دروستكه‌ری كرده‌ی ئه‌خلاقیانه‌یه، خاوه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كه، ناویان ده‌نێت فه‌زیله‌تی ئه‌خلاقی، وه‌ك: دانایی، ئازایه‌تی، راستگۆیی، دادگه‌ریی. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن ئه‌خلاقی فه‌زیله‌تمه‌ندانه بوو، ئه‌وا له‌كاتی پێویستدا ئه‌خلاقیانه ره‌فتار ده‌كات!
چاكسازی به‌پێی ئه‌م تیۆره گرێدراوه به كه‌سی چاكسازه‌وه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كات ده‌بێـت خاوه‌نی فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقیه‌كان بێت، به‌و پێیه‌ی كه‌سێتی و ئه‌خلاقی كه‌سی چاكساز رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له بڕیار‌و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تدا، كه‌واته متمانه‌ی خه‌ڵك به چاكسازی له متمانه به كه‌سی چاكسازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، به كورتی (چاكسازی به چاكسازان ده‌كرێـت!)
له هه‌رێمی كوردستاندا، ئیسلامییه‌كان به‌گشتی جا حیزبی و رێكخراوبن یان كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵگری بیری ئیسلامی، هه‌ڵگری ئه‌م روانگه‌یه‌ن بۆ ئه‌خلاقی چاكسازی، بۆیه له گوتاریاندا زۆرترین جه‌ختكردنه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر سیفه‌ته پێویسته‌كانی كه‌سی چاكساز له نموونه‌ی (راستگۆیی و ده‌ستپاكی). له به‌رامبه‌ردا سیفه‌ته‌كانی كه‌سی گه‌نده‌ڵكار (درۆكردن، به‌ڵێنشكاندن، خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت) كه به جۆرێك له (نیفاق) وه‌سفده‌كه‌ن، چونكه له ئه‌ده‌بیاتی ئایینی‌دا ئه‌و ره‌وشتانه وه‌ك سیفه‌ته‌كانی كه‌سی (دووڕوو، منافق) پێناسه‌كراون.
دووه‌م: چاكسازی و تیۆری (ئه‌ركگه‌رایی، Deontology Ethics):
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تیۆره بریتیه له (ئیمانۆیل كانت، Immanuel Kant) پرسیاری سه‌ره‌كی بریتیه له: (چ كردارێك راست و دروسته؟) واته ئه‌م تیۆره جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر خودی كرداری ئه‌خلاقی، ئایا كردارێكی دیاریكراو له خودی خۆیدا دروست یان نادروسته، ئه‌گه‌ر كردارێك په‌سه‌ندبوو ئه‌وا له روانگه‌ی ئه‌خلاقیانه‌وه ئه‌ركی مرۆڤه ئه‌نجامیبدات، گرنگ نییه بكه‌ری ئه‌خلاقی كێیه یان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خوازراو یان خراپه.
به گوێره‌ی ئه‌م تیۆره چاكسازی له خودی خۆیدا كردارێكی دروست و چاكه، كه‌واته ئه‌ركی ئه‌خلاقیانه‌ی كه‌سی چاكسازه كه پێوه‌ی پابه‌ندبێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیدا بێت یان نا ! هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه چاومان له‌سه‌ر كرداره‌كان بێت نه‌ك كه‌سه‌كان، واته گرنگ نییه كه‌سێك خۆی چاكسازی راسته‌قینه‌بێت، به‌ڵكو گرنگتر ئه‌وه‌یه كرداری چاكسازی ئه‌نجامبدات، ئه‌م كرداره‌ی به دروست و په‌سه‌ند ئه‌ژمارده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له كرداره‌كانی تردا نادروست و ناپه‌سه‌ندیش بێت.
پابه‌ندبوون به تیۆری ئه‌ركگه‌رایی كانتی به كارێكی سه‌خت و دژواره‌كان داده‌نرێت، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك به تیۆرێكی ئایدیالیستی داده‌نێن، بۆیه له هه‌رێمی كوردستانیشدا كارێكی قورسه ته‌وژمێك یان حیزبێك یان كه‌سانێك به نوێنه‌ری ئه‌م تیۆره پۆلێنبكرێن، چونكه له كۆتاییدا ده‌كرێت جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چاكسازی له‌به‌ر خودی خۆی نه‌بێت، به‌ڵكو ره‌نگه به ئامانجێكی نزیك یان دوور مه‌ودا بێت!
سێیه‌م: تیۆری (سوودگه‌رایی، Utilitarianism):
به‌ناوبانگترین دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م تیۆره بریتین له (جێرمی بێنتام، Jeremy Bentham) و (جۆن ستیوارت میل، John Stewart Mill) پرسیاری سه‌ره‌كی بریتیه له: (چ شتێك به‌هادارتره؟) واته بۆ ئه‌ژماركردنی كردارێك به ئه‌خلاقی، نه بكه‌ری كرداره‌كه گرنگه، نه خودی كرداره‌كه‌ش پێوه‌ره، به‌ڵكو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه !
به‌پێی ئه‌م تیۆره كاتێك كردارێك به دروست و ئه‌خلاقیانه ئه‌ژمارده‌كرێت كه (گه‌وره‌ترین بڕی سوودی بۆ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك لێبكه‌وێته‌وه)، كه‌واته ئه‌گه‌ر چاكسازی وه‌ك كردارێك یان پرۆسه‌یه‌ك ببێته هۆی دابینكردنی گه‌وره‌ترین سوود بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌وا وه‌ك كردارێكی دروست و په‌سه‌ندی ئه‌خلاقی ئه‌ژمارده‌كرێـت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته هۆی زیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌وا به كردارێكی نائه‌خلاقی داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر له خودی خۆیشیدا كردارێكی دروست بێت !
به ره‌چاوكردنی ئه‌م تیۆره له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌سی چاكساز ده‌بێت بۆ به‌خته‌وه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی تێبكۆشێت، نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان به‌ره سیاسییه‌كه‌ی یان ره‌وته فیكرییه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان به پێچه‌وانه‌وه بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌بینین له چه‌ندین ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌سانی جیاواز‌و خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی جۆراوجۆره‌وه چاكسازی وه‌ك دروشم هه‌ڵكراوه، به‌ڵام له ئاستی واقیعدا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر رۆشتووه !
شایانی ئاماژه‌یه به‌ده‌ر له ورده‌كاریی تیۆره‌كان یه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌خلاق بریتیه له (ئیراده‌ی ئازاد، الإرادە الحرە، Free will) ئامانجی كۆتایی ئه‌خلاقمه‌ندییش بریتیه له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به (به‌خته‌وه‌ری، السعادە، Happiness).
كه‌سی چاكساز پێویستی به هێزی ئیراده‌و ئیراده‌ی ئازاد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی خۆی پیاده بكات، ژیانی گه‌له‌كه‌ی و بونیادی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به بواره جیاوازه‌كانی (سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی)یه‌وه به ئاراسته‌ی به‌خته‌وه‌ریی په‌ره‌پێبدات. بێگومان ئه‌مه‌ش خوازراوی تیۆره‌كانی ئه‌خلاقه به جیاوازی ورده‌كاریه‌كانه‌وه.
هاوكات گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری له خودی خۆیاندا كارێكی نائه‌خلاقین، كه‌سی ئه‌نجامده‌ریان به كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌خلاقی ناپه‌سه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێت، له رووی ئه‌نجامیشه‌وه هه‌میشه نا سه‌قامگیریی و كاولكاریی و پێشێلكردنی پێوه‌ره مرۆڤدۆستییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.