سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فەرەنسا و هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد جۆڵا

دەتوانرێ سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرنسا بۆ عێراق و بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان لە ئێستادا وەک دەرفەتێک لە بەرژەوەندی هەرێم و عێراقیش بەگشتی بقۆزرێتەوە ،
ئەگەر سەیری ڕۆڵی فەرنسا بکەین لە مێژوو دا بەتایبەت بەرامبەر بەکورد دەتوانین بڵێین تاکە وڵاتی زلهێز و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە کەوا هاوسۆز و سیاسەتێکی دروست و دیموکراتیانەو مرۆڤ دۆستانەی هەبووە بەرامبەر بە کورد و پرسە ڕەواکەی ، هەروەک لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول لە باشوور و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەت لەگەڵ شەهید قاسملو و زۆربەی هەرەزۆری سەرکردە مەزنەکانی کورد ، لەدوای شۆڕشی نوێش فەرەنسا هەمیشە لە پەیوەندیەکی بەهیزدابووە لەگەڵ جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بە تایبەت لە پارچەکانی باشور و ڕۆژهەڵات دا ، هەمیشە جەنابی مام جلال پەیوەندی بەهێزی هەبووە لەگەڵ سەرۆکەکانی کۆشکی ئەلیزێ و ئەم پەیوەندیانەش بەردەوام ڕۆڵ و کاریگەری هەبووە لەسەر هەڵوێستە ڕاست و دروست و مرۆڤ دۆستانەی کۆشکی ئەلێزی بەرامبەر بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ،
لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ۱۹۹۱ ی باشوری کوردستان و هێرش و پەلاماری سوپای عێراق بۆ سەر خۆپیشاندەران بەگشتی لە عێراق و بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش بەتایبەتی بە ئاگاداری و بەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوو ، بە تایبەت دوای داگیرسانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ لە نێویشیاندا بەتایبەتی بەریتانیا ، لەولاشەوە نەک هەر بێ دەنگی بەڵکو هاوکاری و پاڵپشتی ڕووسیاو چین مسۆگەرو بەردەوام بوو بۆ سوپای عێراق و لەشکرکێشیەکانی ،
تاکە وڵات لەم کاتەدا و لە دۆخێکی پڕ کارەستباری مرۆیی و تا سەر ئێسقان دژوار ئەوا هەر فەرەنسا بوو هاتە سەرخەت و هێزو تواناو پێگەی دیبلۆماسی و نێودەوڵەتی خۆی بەکارهێناو دیسانەوە بە ئەرکی مرۆڤ دۆستی و ئاشتیخوازانەی خۆی هەڵسایەوە و پێشنیاری دانانی ناوچەیەکی ئارامی کرد بۆ باکور و باشوری عێراق بۆ وەستانی ڕژانی خوێنی زیاتر و گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و موڵکی داگیرکراوی خۆی لە ڕێگای بڕیاری ٦۸۸ ئەنجومەنی ئاسیایشی نیودەوڵەتی کە تاوەکو ڕوخانی ڕژێمی بەعسیش ئەم بڕیارە کاریگەر و گرینگی تایبەتی خۆی هەبوو ، هەر ئەمەش بوە هۆی بەردی بناغەی دروست بوونی ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەک دیفاکتۆیەکی بەهێز و چالاک لەناوچەکەداو کرانەوەی دەرگای پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی نێوان کورد و وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان ، ئەمە جگە لە هاوکارییە بەردەوامەکانی فەرەنسا لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و سەربازی و کارگێڕی و چڤاکی بەگشتی بۆ ناوچەکەو هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ، لە شەڕی داعش و هاوکاری سەربازی ئەمنی لە عێراق و هەرێمی کورستان ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری بنیوە و بەردەوام بووە لە ڕاهێنان و پڕ چەککردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی کوردستان ، هەمیشە ڕۆڵێ گرینگ و نێوەندگیری بینیوە لە نێوان هەرێم و بەغداد لە کاتی گرژیەکان و پێداگربووە لە سەر مافە دەستوریەکانی کورد لە عێراقی فیدراڵدا و پاراستنی قەوارەی هەرێم و لە پەیوەندی بەردەوام و هەماهەنگ بووە لە گەڵ هەرێم دا ، یەکەم وڵاتی زلهێز و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە پێشوازی لە سەرکردە سیاسی و سەربازی و کارگێڕیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات و لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازی بکرێن ، ئەمە سەڕای هەڕەشەو هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەربەست دروست کردن لە هەوڵ و هەڵوێستەکانی فەڕەنسا لە هاوکاری هەماهەنگی و پەیوەندی بە تایبەت لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوا و ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری لە (بارۆس) ،
ئێستاو لە دوای شەڕی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و لە دۆخێکی وا نالەباری پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد کەوا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵۆزتر و دژوارتر دەبێ و بەهۆی قەیرانەکانی ئابووری جیهان و کۆڕۆنا و دابەزینی نەوت و نەناردنی بودجە و ناشەفافی و هەبوونی گەندەڵی و چەقبەستوویی سیاسی و نەمانی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و دەسەڵات و هێرش و پەلامارەکانی وڵاتانی هەرێمی و چەندین قیران و هۆکاری تر ، لەسەروشیانەوە پشتکردنی جیهان لە کورد بەهۆی ڕیفراندۆمەوە ، ئێستا کورد لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ڕۆڵ و کاریگەرییە گرینگەگانی فەرەنسا هەیە هەم بۆ نێوەندگیری لە ئێستادا لەگەڵ بەغداد و هەمیش بۆ دووبارە گەڕانەوی پێگەی هەرێم بۆ نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دروست کردنەوەو ڕێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سەرلەنوێ پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسیەکانی هەرێم بێ گومان بە وەرگرتنی ئەزموونەوە ،
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!