چی له باره‌ی ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ته‌وه؟
2020-07-11 13:17:41
ئومێد قه‌ره‌داخی
ته‌سه‌وف رزگاربونه له عه‌شقی دنیا و رووكردنه عه‌شقی ئیلاهیه، جێهێشتنی چێژی مادییه له‌پێناو گه‌یشتن به چێژی روحیدا ، هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به پله‌یه‌كی باڵا له رۆحانیه‌ت، بۆ ئه‌مه‌ش تاك له رێگای زیكر و ته‌هلیله‌وه، له رێگای تێڕامان و كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی روحییه‌وه تێكه‌ڵ به‌عشقی ئیلاهی ئه‌بێت، له نێو ئه‌و عه‌شقه‌دا ده‌گاته پله‌یه‌ك هه‌ندێك له سوفیه‌كان پێده‌ڵێن فه‌نابوون، جه‌وهه‌ره‌كه‌ی فه‌نابوونی خوده له‌نێو عه‌شقی ئیلاهیدا ،یان تا ئه‌و سنوره‌ی سوفی ده‌چێته دۆخێكه‌وه ، له ژیانی مادی داده‌بریت و ئه‌بێت به به‌شێك له مه‌عشوقه‌كه‌ی كه زاتی خودا خۆیه‌تی ، بوونی خۆی له نێو بوونی ئه‌ودا ده‌بینیته‌وه ، بوونی ئه‌ویش له نێو بوونی خۆیدا
مه‌نسوری حه‌لاج یه‌كێك له دیارترین ئه‌و سوفیانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه به‌روونی دواوه ، ئه‌و ئه‌ڵێت (أنا من أهوی ومن أهوی أنا ،نَــحــنُ روحــانِ حَـڵنـا بَـدَنـا، فــــــإژا أبصرتنی أبصرته، وإژا أبصــــــــرته كان أنـــا) واته ( من ئه‌وكه‌سه‌م ئاره‌زووی ئه‌كه‌م، ئه‌وكه‌سه‌ی ئاره‌زووی ئه‌كه‌م منم ، ئێمه دووگیان بووین چوینه ناو یه‌ك لاشه ، ئه‌گه‌ر من ببینی ئه‌وت بینیوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ببینی ئێمه‌ت بینیوه ) له‌به‌ر ئه‌م بۆچۆن و مه‌قامه روحیانه‌یه به‌رده‌وام ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ته‌وژمی سه‌له‌فی و نه‌قڵگه‌رایی مێژوی ئیسلامه‌وه رووبه‌رووی گرفت و كێشه بونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتنی ته‌ریقه‌تیش له بنه‌ره‌تدا رێگایه‌كه بۆ رێكخستن و به كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی ئه‌زموونی خوداپه‌رستی ته‌سه‌وف ، بۆ توانه‌وه له نێو روحانیه‌تدا، به‌ڵام له قۆناغه‌كانی دواتردا، به بڕوای من دوو گرفتی سه‌ره‌كی له نێو ته‌ریقه‌تدا رویداوه، یه‌كه‌میان ؛ لادانی جیاواز له ریبه‌رایه‌تی ته‌ریقه‌تدا رویداوه ، رابه‌رانی ته‌ریقه‌ت كه‌وتونه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، به پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی ته‌سه‌وفه‌وه ، ته‌ریقه‌تیان وه‌ك ئامرازی به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی به‌كارهێناوه ، به درێژایی میرنیشینی بابان ته‌ریقه‌تی قادری وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئایینی فه‌رمی ده‌سه‌ڵات رۆڵی بینیوه و رابه‌رانیشی له په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی به‌هێزدابوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، له‌كاتێكدا بنه‌مای گرنگی ته‌سه‌وف به‌جێهیشتنی ده‌سه‌لاته، بایه‌خدانێكی ته‌واوه به ره‌هه‌نده روحیه‌كه‌ی ئینسان ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو ، كاتێك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له هێندستانه‌وه گه‌رایه‌وه سلێمانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا هه‌زاران موریدی بۆ په‌یدا بوو ، چینی هه‌ژار و جوتیار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له ده‌وری كۆبوونه‌وه، كاتێك میرنیشینی بابان روخا ، شێخ و خه‌لیفه‌كانی ته‌ریقه‌ت له‌په‌یوه‌ندی به‌هێزدابوون له‌گه‌ڵ فیئوداله‌كان و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و به‌گه‌كان ، به بڕوای من تێوه‌گلانی شێخ و خه‌لیفه‌كانی ته‌ریقه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه باڵاده‌ست و هه‌ژموونگه‌ره‌كان، لێدانێكی توند بوو له پێگه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ریقه‌ت ، گرفتی دوه‌میشیان ئه‌وه‌بوو؛ ئه‌زمونكردنی روحی له نێو ته‌ریقه‌تدا ورده ورده گۆرا بۆ نمایش، بۆ روكه‌شگه‌رایی ، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌زموونی رۆحی، تێكه‌لبوون به خۆشه‌ویستی خودا ئه‌زموونێكی ته‌واو په‌نهان و نهێنیه ، ،ئه‌زموونێكی تاكه‌كه‌سییه، هه‌ڵقه‌ی زیكر و ته‌هلیله‌شبه كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی ئه‌زموونی روحی نیه،به‌ڵكو له نێو ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه ئه‌زمونیك ئه‌كات ، له جیاتی ئه‌مه نمایشی و و به روكه‌شكردنی ئه‌زموونی روحی گه‌شه‌ی كرد ، ئه‌م دوو هۆكاره رۆژ به رۆژ دۆخێكی وای دروستكرد مۆدێلی ئایینداری ناو ته‌ریقه‌ت ، سۆفیگه‌ری ببێ به دیارده‌یه‌كی نامۆ ، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی خۆی له ده‌ستبدات ، ئه‌گینا ، هیچ فۆرمێكی ئایینداری به‌قه‌د ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ت له نێو كوردا ره‌سه‌ن و ریشه‌داكوتراو نیه ، به‌قه‌د ئه‌و په‌یوه‌ندیدار نیه به مێژوو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه ، ته‌نانه‌ت باوه‌رم وایه ده‌ركه‌وته‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئاییندا له نێو ته‌ریقه‌تدا خۆی مانیفیست كردوه ، هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی دوو ده‌ركه‌وته‌ی كوردبوونن له‌نێو ئاییندا ، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ته‌ریقه‌ت ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به روكه‌شگه‌رایی له نێو ته‌سه‌وفدا و كاڵبونه‌وه‌ی ئه‌زموونكردنی عه‌شق و رۆحانیه‌تی ئایینی ، له‌گه‌ڵ تێكه‌لبوونی ته‌ریقه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندگه‌رایی، بۆشاییه‌كه‌ی گه‌وره دروست بوو ، سه‌ره‌نجام ئه‌و بۆشاییه مۆدیڵی ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی پڕیكرده‌وه، ئه‌م دوو مۆدێله له ئایینداری هیچیان له كوردستان بونیان نه‌بوه و به ته‌واوی هاورده‌ی ولاتانی میسر و بیاباننشینی عه‌ره‌بی بوون ، ئایینداری ته‌ریقه‌ت په‌یوه‌ست بوونێكی روحی و بێ به‌رژه‌وه‌ندییه ، به‌ڵام ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی په‌یوه‌ستبوونێكی پڕ له به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵپه و ته‌ماعی دنیاییه ، ئایینداری ته‌ریقه‌ت ئایندارییه‌كی نا توندوتیژ و نا هه‌ژموونگه‌ره ، له‌كاتێكدا ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی ئایینداریه‌كی توندوتیژ و هه‌ژموونگه‌ره ، پڕن له توندوتیژی سونبولی و فیزیكی به‌رانبه‌ر ئه‌ویدی جیاواز، ئاماده‌كارییه‌كی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆیه بۆ جیهاد، ئاینداری ته‌ریقه‌ت دوورن له ته‌ماعی سیاسی و هه‌ڵپه‌ی حوكم ، له‌كاتێكی ئاینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی جه‌وهه‌ره‌كه‌ی ته‌ماعی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتخوازیه ، ئاییندارانی ته‌ریقه‌ت شتێكیان ناوێ زیاتر له ئازادی خۆیان ، به‌ڵام هه‌میشه ئاینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی شتیكی زیاتر له ئازادی خۆیان ئه‌وێ، هه‌میشه له هێرشدان بۆداگیركردنی هه‌موو رووبه‌ری گشتی كۆمه‌ڵگا، ئایینداری ته‌ریقه‌ت یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی كوردبوون له نێو ئاییندا ، ره‌نگ و بۆن و به‌رامه‌یه‌كی ره‌سه‌نی كورده‌واریانه‌یه ، له‌كاتێكدا ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی ته‌عبیره له رۆحی بێگانه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه و بوون و مێژووی عه‌ره‌به، ئایینداری ته‌ریقه‌ت یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی كوردبوون و به رۆحی كورد ئاشنایه ، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه گۆران وێنه‌یه‌كی شیعری جوانی بۆ ئه‌مه كێشاوه و ئه‌ڵێت
ده‌خیلت بم؛ ده‌سا به‌و لاوک و ئای ئای و حه‌یرانه،
شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم که!
له "بێتهۆڤن" گه‌لێ زیاتر به ڕۆحم ئاشنای وه‌ڵا
ده ئه‌ی ده‌روێش؛ سکاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆحی کڵۆڵم که!