بەڵێ بیگەرد تاڵەبانی ڕاستی کرد... بەڵام
2020-07-10 11:28:07
لوقمان بەرزنجی ..ئەڵمانیا
تێبینی و ڕونکردنەوەیەکی بچوک .. دوورو نزیک ئەو خانمە ناناسم و نەشم دیوە نەبادا هیچ تەفسیرێک بۆ ئەو نوسینەم بکرێت .
.
ماوەی چەند ڕۆژێکە قسەیەکی بێگەرد گالەبانی وەزیرئ کشت و کاڵی کوردستان کە ووتی تەماتەی کوردستان بە کەڵکی ئاوە تەماتە نایەت..بۆتە باس و هەواڵی گەرماو گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتی و سوشیال میدیاکان.. هەرکەس بەجۆرێک ئەو قسەی تەفسیر دەکرد ... بەندە چەند ڕۆژێک چاوەڕوانم کرد تا کەفی دڵی خەڵک دامرکایەوە هەر هەمووشیان هەقی خۆیان بوو، ئیستا کە وەزعەکە تۆزێک ئارام بۆەوە . بەهێمنی بە ندە دەمەوێ تیشکێک بخەمە سەر ئەو بابەتە و بڵێم ئیستا دەسەڵاتی کوردی خەریکە سۆزی شۆڕشگێری و خاک پەرستی و بەرژەوەندی خەڵک بە تەحرێکی دیکە بەخەڵک دەفرۆشێتەوە و دەقۆزێتەوە . دەستی کردوە بەجاڕدانی چاکسازی ....ئەوە لەکاتێکدا هەرچی موڵکی گشتی هەیە بۆتە موڵکی ئەوان و بەناویان کراوە و هەموو بازاڕ و بازرگانیش هینی ئەوانە کەم و زۆر لەناو ئەوچاکسازیەدا نیە ، بەبەڵگەی ئەوە خۆیان بازاڕیان قۆرخ کردوە بەروبوومی کشت و کاڵی لەدەرەوە دەهێنن و قازانجی دەچێتە باخەڵی ئەوان، دەستڕۆی و بازرگانی ئەو فیرعەونانە وایکردوە سەریان لە وەزیرو دەرجەدارەکانی خۆشیان شێواندوە، بۆ نمونە ئەوەتا هەڵای بازاڕو بەربوومی تەماتە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر جەنابی وەزیری کشت و کاڵ لەتەفزیون فەرموێ ئەوتەماتە بۆ ئاوەتەماتە ناشێ ، ئیتر دونیایان لەسەر وێران کرد دەیان ڕیکلام و ناو ناتۆرەیان بۆ دروستکرد بەڵێ منیش دەڵێم ئەو تەماتەی کوردستانی ئەمساڵ بۆئاوە تەماتە ناشێ.. سەد دەرسەد هاوڕای جەنابی وەزیرم ئەو ڕاستگۆبوو.. بەڵێ دیسان دەڵێم ڕاستگۆ بوو کە ئەو تەماتەیە بۆ ئاوەتەماتە نابێت ، ئەوەی ئەو وەزیرە بەڕێزەی دەستخەڕۆکرد لەو داخویانیەی گوناهی ئەو نەبوو . گوناهی ئەو ڕاوێژکارانە بوو کە پێیان نەگوت بۆ هۆکارو نەشیاوی ئەو تەماتەیە بۆ ئاوە تەماتە ناشێ . دەبوایە ووردەکاری و هۆکارەکانیان بۆ باس بکردایە ، بەندە بەوپێیەی ساڵانێکی زۆر لە بەشی ڕێنمایی کشت و کاڵی کارم کردوە لەبەر ئەوە من زۆر چاک لە بێگەرد تاڵەبانی حاڵێم بەڵام دەبوایە بێگەرد گالەبانی تۆزێک ووردتر باسی لەو تەماتەیە و جۆرەکانی تەماتە و شایستەکانی بۆ جۆری بەکار هێنان بکردایە کە بۆچی ناشێ بۆ ئاوە تەماتە لەکاتێکدا بتر لە دە جۆر تەماتە هەیە و هەریە خەسڵكەتێکی خۆی هەیە ، ئەو تۆەی جاران پێش ڕاپەڕین لەسەردەمی ڕژێم دەهات تۆی تەماتەی ئاوە تەماتە بوو کەپێیان دەگوت ( تەماتەی ئاوی ) و کێشی ئاو لەناو تەماتەکەدا زۆربوو و پەلکی ناسک بوو ، ئەوەی ئەم ساڵ پێی دەووترێ ( تەماتەی خوان ) ( گماگە المائدە ) ئەوەتانیا دەشێ بۆ زەڵاتە و ڕازاندنەوەی سەرمێز لەبەرئەوەی تاڕادەیەک ووشکە و پەڵکی ئەستورە ،ئیستا جێگەی خۆیەتی جەنابی وەزیر بەدوا دا چون بکات بۆ ئەوەی کام دەزگاو مەسئولی گەندەڵی بێ ئاگا تۆی ئەو تەماتە و دەیان تۆی تری نەشیاوی هێناوە لەو کورستانە دابەشی سەر جوتیارانی کردوە، دیارە هێنانی ئەو جۆرە تۆیە بۆ کوردستان ئەویش دەستی مافیاکانی کوردستانی تێدایە تاوەکو هیچ کارگەیەکی ئاوی تەماتە لەکوردستان دانەمەزرێ و سود لەتەماتەی خۆماڵی وەربگیرێ و بەردوام مافیا بازرگانی ئاوەتەماتە لەگەل ئێران و تورکیا بەردەوام بێت ئەو پارەو پولەش خەڵکی کوردستان سودی لێ نەبینن . لەبەر ئەوە بازدان لەسەر ئەو بابەتە مەترسیدارە کارێکی خراپە دەچێتە خانەی تێکدانی ئەمنیەتی خۆراکی خەڵک و ئابوری خەڵک . پێشنیار دەکەم هەرچی زووە وەزیری کشت و کاڵ بەدوا چونەوە بۆ تۆی هەموو ئەو بەرهەمانە بکات کە هێناوینەتە کوردستان و بەرپرسانی ئەو کارە لێپێچینەوەیان لەگەل بکرێت و جگە لەوەش وەزیری کشت و کاڵ لیژنەیەکی ڕاوێژکار لە پسپۆرانی کشت و کاڵ و شارەزا پێک بهێنێ وێڕای ئەوەش کۆنگرەی ساڵانەی کشتوکاڵ ببوژێنێتەوە تا لەو کۆنگرەیە دەستنیشانی پلانی ساڵانە دابڕێژرێت بۆ یەکەی بەروبوومەکان بە پێی پێداویستی ژمارەی دانیشتوان و ئاماژە بەوهۆکارانە بکرێن کە بۆنەتە مایەی ویرانکردن و هەرزان فرۆشکردنی بەرومی کوردستان و پلانی ساڵانەی کشت دابڕێژێڕت دەزگای سەرژمێری کشت و کاڵی بەدواچوونی جدی لەسەر بەرنامەی ساڵانەکەدا بکات بایەخ بە بوژاندنەوەی ( مەڵبەندی توێژینەوەی کشت و کاڵی ) ( مرکز بحوپ الزراعیە ) بدرێ بە زیاتر توێژینەوە لەو باریەوە بکرێت بۆ شوێنانەی کە پێیان دەووتێ بارانی مسۆگەر و نیمچە باراناویەکان