سەرۆك.... بریا چاكسازیت دەكرد!
2020-07-09 22:22:36
سالاری بازیان
كاتێك دەبنە غارەتگەری ژێرزەوی، سەرزەوی و مەرزەكان بە قاچاخچییەكانەوە دەفرۆشن، كاتێ پێوانتان واكردووە كە لە (20%)ی كۆمەڵگا موچەخۆر و بێ خەبەرن لەوەی (50%)ی كۆمەڵگاش بەسەر ئەو (20%) ئەژی، ئەمە ڕاوێژكارەكانتان بێت خاك بەسەر موچەخۆر.
بریا چاكسازیت دەكرد، گیرفانی خۆت و زۆریتریشت ئەتەكاند، ئەتكرد بە ڕۆژی خۆت و جیك وپوكت دەرئەهێنا...بانكەكانی دەرەوەی وڵاتت خاڵی ئەكردەوە...ئەم بانكانەی كە بەقەولی كورد دەفەرموێ: كێچ لە گیرفانیاندا سەوزە خانم ئەڵێ... گەرمت ئەكردەوە.
واز لەم وشانە بهێنە سەرۆك! ڕیفراندۆمم بەقەت ناوی ئەژدادوئابادم خۆشدەویست، ئێستا ڕاپرسی بۆ زیندووكردنەوەی باپیرانم بكەن، بەشداری ناكەم، چاكسازیش وشەیەكی جوانە، لێڵ و تەڵخ و نابوتی مەكەن، با نەبێتە گاڵتەجاڕی.
(قمشەای) عارفێكی ئێرانییە و دەفەرموێ:" قوماری ئاسایی كە پارە ئەدۆڕێنی و ئەیبەیتەوە بەچەبازییە، قوماری ڕاستی ئەوەیە كە ئەیدۆڕێنی بەڵام بردووتەتەوە، چۆن بردنەوەیەك كە مومكین نییە ئیتر بدۆڕێیتەوە و خۆت دەكەیتە قوربانی).
لەیادمە، دیالۆگی نێوان مناڵێك و ئاخوندێك لە وڵاتی ئێران، بووە تەنزی هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، مناڵەكە یاری كرد و دۆڕا، ئاخوند وتی دۆڕای! مناڵەكە وەڵامی دایەوە و وتی لەو ساتەی ئێوە هاتوون ئێمە دۆڕاوین. ئێمە دەزانین ڕۆژەكانی بەرخودان كاڵیش ببنەوە هەر شاكارن، كاتێك هەزاران میل ئەبڕی بۆ ئامانج، لە ڕۆژگاری لەپێشی خۆتەوە نە ئایندە زۆر دیارە نە دەستكەوت، تەنها شتێ ئەبینێ كە گیانبازی و شەهیدبوونە، سیحری ئەم هێزە ئاسان بەتاڵ نابێتەوە، چەندە گەرمی بكەیتەوە هەر ئەخوری ولی راست و چه پی ام شاكاره گومانه وی بوه به جوری وا رابردو سوتا , دروست ئه توانین بلین سەركەوتن بە شاخی هیمالایادا، چەندین ساڵی گەرەكە، كەوتنەخوارەوەش یەك چركە!.كه وتنه خواره!!!
بەسە دواجار وەڕێكەوتویت و ڕێگایەكیتر نییە جگە لە سەركەوتن ولی بی ئیوه چون گه ل ئیوه بونه ته دوو ڕاستەهێڵ ناگەن بەیەك چەندە درێژیش ببنەوە!، ڕێكوڕاست بەرەو ئامانج بەهێزی ناوەكی خۆمان.بی ناو نازناوی ئیوه كاتێك باڵندەیەك لەسەر ترۆپكی چیایەك ئاواز دەخوێنێ، باكی بە كەوتنە خوارەوە نییە، شاخەكەش بڕمێ چون متمانەی بە باڵەكانییەتی نەك بە پێیەكانی ، مێژوو لە كەس خۆش نەبووە و ئەوەی سنگی كوتاوە و سنگی خواردووە.
خواروخێچی گەندەڵی بەپێی هەموو یاساكانی زەوی و ئاسمان یەكە و ماناكەی ناگۆڕێ، گەنم بچێنی جۆ نادوریتەوە، دەڵێن چاكسازییەكەتان ڕێككەوتنی ژێربەژێری دووییەنەیە و تەنها بۆ گورزدان لە هەزاران كادیری بەدبەختی خانەشین و ڕێكخراوەكان كە رۆژێ ناویاننرا بن دیوار و ئەمڕۆش سەردیوار، ئێستاش بۆ بانگەشەی چاكسازی وەلێ ڕۆشنە كە نییەتان و كردارتان جیاوازە لەبەرئەوە هەروەك قەولە فارسییەكە دەڵێَ: بار كج بە مقصد نمی رسد.
هۆ گەلۆ! دواجار واڕێكەوتین كە ڕێگایەكیتر نییە جگە لە سەركەوتن.