Draw Media

رووخانی حکومەت

رووخانی حکومەت

2020-07-08 19:43:43


سەهین موفتی

تاکی کورد، بەتایبەتی جیلی ئێستێ، دەستەڵاتی دیکتاتۆرو سەربازی زۆرە ملێ، یا بەشەق دەنگپێدانی هەڵبژاردن، یا  نەفیکردنی لەبۆ بەسڕاو فاو، زیندانییەکانی ئەبووغرێب ، نوگرە،سەلمان ودادگای سەورەی بەعسیی نەدیوە، لەبۆیێ کاتێک بە فیتی جەیشێک لە جاش و بەکرێگیراوی ئاخوندان و دەزگا هەواڵگرییە دژە کوردستانییەکان بێ ئاگایانە دێنە سەر شەقام، دەڵێن بڕووخێ، نازانن بە رووخاندنی حکومەت چی روودەدات؟
کە دژی درووشم بەکرێگیراوەکان دەنووسم، مانای وا نییە بمەوێت شەرعیەت بە حکومەتێک بدەم مووچەی پێ دابینناکرێت، یا کەم و کوڕی هەیە، بەڵام دۆخێکی نەخوازراوی ئابوورییەو تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و هۆکارگەلێکی بیست و نۆساڵی حوکمڕانێتی هەن، هەموو هێزە سیاسییەکانیشی تێدا بەشدارن بەبێ جیاوازی...!
یا ئەگەر پێم بێژی، ئەم دوو حیزبەیش زیندانی قەڵاچواڵان و ئاکرێی هەبوو، مافیاو چەتەو زوڵمیان هەبوو... ئەمن تەنێ دەبێژمەوە" شەڕە پەڕۆتان بیرە؟" 

لێ، بیرتان نەچێت، ئێمە چارەنووسمان وەهابووە لە وڵاتێک و نیشتیمانێکین بەشێکە لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەم ناوچەیەش، سرووشتی جۆری حوکمڕانێتی وەهایە، کە لەدوای نەمان و رووخانی حوکمدارێتییان، هەتا رەوش و دۆخی گشتگیری ناوچەکە ئارام دەبێتەوەو دەکەوێتەوە سەرخۆ بۆ جارێکی دی، ئەوا دەریایێک لە خوێن رشتنی دەوێت،یا دونیایێک لەجەردەو چەتەو مافیا دەبنە دەمڕاست و نوێنەرایەتی گەل، بەشێوەیەک رۆژ  لە دوای رۆژ  وڵات دە بەرابەر بەقوڕێدا دەبەنە خوارەوە.
نموونەی زیندوو، تونس لەدوای زێن عابدین، لیبیای دوای قەزافی، یەمەنی دوای عەلی عەبدوڵا ساڵح، عێڕاقی دوای دیکتاتۆر سەدام، میسڕی دوای موبارەک.

هێنانەوەی ئەم نموونانەشم، شەرعیەتدان بە دەستەڵاتی دیکتاتۆری نییە،بەڵام ئەمە واقعە تاڵەکەیەو جیلی من، و پێشی من بەچاوانمان دینیمان...!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand