Draw Media

گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و رۆڵی سەرۆک کۆمار

گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و رۆڵی سەرۆک کۆمار

2020-07-06 18:23:12


گۆران عەلی کەریم

یەکێک لەو رەخنانەی کەلەسەرۆککۆمار دکتۆر بەرھەم دەگیرێت، ئەوەیە هیچی بۆ کەرکوک و کورد نەکردوە. ئاشکرایە کارکردن لەسەر دۆزی کوردو بەتایبەتی کەرکوک، جاران زۆر ئاسانترو لەبارتر بوو تا ئێستا، چونکە ئەوکاتە، نەکورد دەستی لەتاڵانی نەوتی کەرکوک هەبوو، نە خەڵکی کەکوکیش بەکوردەکانیشەوە بێزاری سیاسەتی حزبی کوردی نەبببون، هەرچۆنێک بێت، خەڵکانێک هەن هەمیشە دەیانەوێت شکستی  خۆیان بخەنە ملی ئەوی ترـ رەنگە ئەمەش بەشێک بێت لەوە.
 هەرکەس شارەزای دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان بێت، باش لەوە تێدەگات کەرەنگە ئاسان نەبێت وا بەئاسانی ئەو ھەموو ھەڵە سیاسی و ستراتیژیەی لەرابردودا کراوە راست بکرێتەوە، بەڵام موستەحیلیش نییە، ئەوە پانتاییەی کە دکتۆر بەرهەمیش ئیشی تیادا ئەکات، ئەو موستەحیل نەبوونەیە کە بەئیرادەوە لەسەری راوەستاوە.
لەدوای ریفراندۆم و لەدەستدانی بەشیکی زۆری ناوچە کوردنشینەکان بەردەوام ھەوڵ بۆئەوە دەدرێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە کە پێشتر لەبندەستی پێشمەرگە بوون یان هێزی هاوبەشیان لێبووە، ھەڵبەتە وەفدی ھەرێم ھەوڵی ھەبوە بەڵام ئەم ھەوڵانە بەبێ بونی هەوڵەکانی سەرۆککۆمار ئەنجام نەدەدرا، هەوڵەکان لەکۆشکی کۆمارەوە بزوێنەری خواستی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بوو، بەدەر لە ئەقڵیەتی پۆپۆلیستی و سیاسەتی خۆم و خۆم، سەرۆک کۆمار لەسەر چەندین دۆسییەی گرنگ کار دەکات، بەڵام تیمەکەی نایانەوێت وەک منەت لەمیدیاکانەوە باسی بکەن، بەتایبەتی ئەرکەکان قورسن و رێگریش زۆرە، هەروەک ئەوەی  تائێستاش لەمپەر لەبەردەم ئەم گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ هەندێک ناوچە ماوە.
هەوڵەکانی دکتۆر بەرھەم لەحکومەتی عێراقی بۆگەرانەوەی ھێزی پێشمەرگە وەک پێویستیەکی سەربازی و راگرتنی هاوسەنگی وایە بۆ پارێزگاری کردنی خاکی کوردستان و پاراستنی خەڵکەکەی لەدەستی توندرەوانی داعش، لەرابردوودا بەداخەوە ھەرێمی کوردستان نەتوانی کیانێکی سەربەخۆ بۆخۆی دروست بکات، نەشیتوانێ پەیوەندیەکی باش و تۆکمەی لەگەڵ بەغداد هەبێت، ئەمەش ئەرکی سەرۆک کۆمارو نوێنەرانی کوردی لەبەغداد قورستر کردوە، بەتایبەتی کەئێستا بەغداد باش ئەزانێت، کورد لە بەهێزییەوە نییە کە رووی لە رێککەوتن کردوە، بەغدادیش جگەلە کێشەکانی خۆی، توانا ئابورییەکەی بەجۆرێکە، خۆی بەدوای دەریچەیەکدا دەگەرێت بۆ رزگار بوون، ئەوەی لەو پێناوەشدا سەرۆک کۆمارە کوردەکە پێشکەشی کردوە، جێگەی بایەخی ناو خۆو دەرەوەیە، بۆیە هەقوایە چیتر لایەنەکان واز لەو رەخنە بێ ناوەرۆکانە بهێنن، کە ئامانج لێی شانخاڵی کردنەوەی بەرپرسیارێتییە و هۆکارێکن بۆ دارمانی زیاتر و ماڵوێرانکردنی خراپتر. 
لەرابردوودا بەشێکی زۆر لەنوێنەرانی کورد لەبەغداد ھەوڵێکی زۆریانداوە تا ھەولێرو بەغداد بگەنە رێکەوتن، لەم پرسەشدا سەرۆککۆمار راستەوخۆ بە بەرپرسانی حکومەتی گوتوە کە نابێت موچە و قوتی ھاوڵاتیانی کورد بکرێتە کارتی فشاری سیاسی، بەڵام ناهەقیشە گەر ئێمەی کورد هەموو کێشەو گرفتەکان بخەینە مللی ئەوی دی، هەرچەندە هیچ شتێک پاساوی برینی مووچەی نییە، بەڵام لایەنی هەرێمیش ئەوەندە کەموکورتیان هەیە، کە نەک هەر بوونەتە هۆی دەستوپێ گرتنی سەرۆک کۆمارو نوێنەرانی کورد لەبەغداد، تەنانەت بووتە هۆی لاوازی کارتەکانی دەستی شاندی کوردیش لەبەغداد، لەوەش خراپتر سەرباری هەموو ئەو گرفتانەی کە هەیە، کەمووکورتیەکانی ناوخۆی ئیدارەو حوکمرانی هەرێم وایکردوە، نەتوانرێت یەک گوتاری جەماوەری و حزبیش لەبەرامبەر بەغداد دروست ببێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand