Draw Media

حكومەتی هەرێم لەچاكسازیدا دۆستی وتارو نەیاری كردار

حكومەتی هەرێم لەچاكسازیدا دۆستی وتارو نەیاری كردار

2020-07-06 07:43:35


چۆمان محەمەد عەلی 

 نزیك دەبینەوە لەتێپەرینی یەك سال بەسەر پێكهینانی یٔەم كابینەی حكومەتی هەریم،یەكێك لە دروشم و بەرنامەی كاری حكومەت بەگژاچونەوەی گەندەلی  و یٔەنجامدانی چاكسازی بوە،حیزبە بەژداربوەكان(یەكێتی و پارتی و گۆران) بە یٔامانجی چاكسازی و روبەروبونەوەی گەندەلی بەژداریان  لەحكومەت كردوە،سەرۆكی حكومەت لە چەندین دۆخ و وتاردا یٔەنجامدانی چاكسازی وەك شوناسی یٔەم كابینەی حكومەت ناساندوە،بەردەوام جەختی لێكردۆتەوە،بەڵام هەنگاو رێگەكان زۆر سست و لاوازن  بۆ روبەروبونەوەی گەدەلی و چاكسازی ریشەی موقارەنەتەن بە گەورەی قەبارەی گەندەلی وگرتنەوەی سەرجەم سێكتەرەكان،بەهانەو پاساوەكان وەك رابردو ریز كراون لە دەستەوەستاوییان بۆ یٔەنجامدانی چاكسازی ریشەی و كرداری،بەداخەوە  گەندەلی لەرابردو بۆ یەكێتی وپاری   هۆكاری گەشە و ژینگەی لەباری مانەوە و بەردەوامیان بوە،بۆیە هەر هەنگاوێك بنین دژ دەبێت لەگەل بەرژوەندی  دارای حیزبی و  خواستی كادرە دلسۆزەكانی حیزب، حكومەتی هەرێم جگە لەیٔامادەكردنی پرۆژەیاسایەكی چاكسازی لەموچەودەرمالەوخانەنیشینی نێرایە  پرلمانی كوردستان  یاسای بۆ دەرچوە لەگەڵ كۆمەڵیك بریارلەبەرواری ٥/٥/۲٠۲٠،هیچ كردار و هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ یٔەم پرسە هەستیارە، یٔەو  یاسایەش لە جێبەجیكردندا یٔاریشەو كێشەی تێدایە حكومەت تەواو جدی نەبێت لە تنفیژی یاساكەدا یٔەوا هیوای زۆری لەسەر هەلبچنین بۆ نەهیشتنی  موچەو خانەنیشینی نایاسای ودوو موچە و بابەتی دەرمالەكان.
دۆخی یٔیستا كوردستان نغرۆ بوە لەگەندەلی ،سێكتەر و بواری ژیان نەما وە گەندەلی داینەڕزاندبێت، رۆژانە پەنجە نەرم دەكەین لەگەل گەندەلی،لەیٔێستا بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە سەرەتای بەژداری لەحكومەت پێداگر فشاردروستكەرە بۆ یٔەنجامدانی چاكسازی،دە مانگ تێدەپەرێت بەسەر دروستبونی یٔەم كابینەیەی حكومەت لەواقیعدا كارو بریاری كاریگەرو بەرهەمدارمان نەبینیوە ، دەپرسین  یٔایا حكومەت
۱_بۆ سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەران جێبەجێناكات وجدی نیە بۆ خستنەروی ژمارەی راستەقینە موچە خۆران ونەهێشتنی موچەخۆی بندیواروبونی زیاد لەموچەیەك.
۲_یٔایا حكومەت بۆ پرۆژە یاسای بودجە نانێرێتە پرلمان لەپێناوچەسپاندنی شفافیەت و  نەخواردنی داهاتی ولات.
۳_یٔایا حكومەت چ كارێكی كردوە بۆ نەهێشتنیراو روت دزی مەرز و دەروازەكان زیاد لە هەشت مانگە پەرلەمانتاران هاوار یٔەكەن...
٤_ چ كارێك كراوە بۆ یٔاشكراكردنی ژمارەی راستەقینەی داهات و پارەی نەوت و پارەی تەنكەرە نەوتیەكان.
٥_چ كارێك كراوە   و بینیومانە لە هەوالەكردی گەندەلكاران بۆ دادگا ،کەلە یٔیستادا گەندەلی بۆتە جێی ستایش و پیزانین.
٦_چ كاریكی كردوە حكومەت بۆ رێگری لەو قۆرغ كاریەی كۆمپانیا حیزبیەكان یٔەنجامی دەدەن  لە دەوڵەمەندكردن وبەهێزبونی حیزب لەسەر مایەپوچی و لاوازی حكومەت.
۷_چ كارێك كراوە بۆ  پشتگیریكردن دەست واڵا كردن و دورخستنەوەی دەستی حیزب لە نێو دامەزراوەكانی( داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی و دوانی چاودێریان دارای )بۆ زیاتر چاودیری و وردبینی كیشە دارای  و گەندەلیان
۷_چ هەنگاوێك نراوە بۆ یەکگرتنەوەی هیزی پیشمەرگە و یٔەو گەندەلیانەی لەو بوارەدا دەكرێت
۸_كوامە هەنگاو بۆ دروستكردنی حكومەتێكی رەشیدی خزمەتگوزار دور لە دەستی حیزب.

سەختی  لایەنی دارای  بێ بازاری و دابەزینی نرخی نەوت و بلاوبونەوەی پەتای کۆرۆناو نەبونی موچە و رێكنەكەوتن لەگەل بغداد،دۆخی وڵاتی تەواو دژوار كردوە،گەر یٔەم حكومەتە ویست و یٔیرادەی هەبێت بۆ روبەروبونەوەی گەندەلی ،هیچ كاتێك هێندەی یٔێستا لەبار نیە بۆچاكسازی،چونكە  پیویستی تێپەراندنی دۆخەكە و مانەوەی یٔەم حكومەت  وكیانی هەرێم بە بەهێزی  و رێگری لە تورەی و بێزاری خەلك لە یٔەنجامدانی شۆرش و رزگاربون لەم دەسەلاتە و گێرانەوەی هیوا بۆ كۆمەلگاتەنها بریتیە لە چاكسازی ریشەی و هەلكردنی قۆڵی مەردایەتی و نیەی راستگۆیانە،
،بەلام بەداخەوە خەریكە راستەیەكی تال لە زهن و خەیالدانی هەمومان جێگیر دەبێت،كە یٔەم حكومەتە و یٔەم دەسەلاتدارانی هەرێم و  حیزبی دەسەڵاتدار بە تایبەت (یەكێتی و پارتی)تەنها  لە چوارچێوەی دروشمدا باوەریان بە چاكسازی هەیە،هاوڵاتیانی هەرێم هیچ متمانەیەكیان بە كاستە سیاسیانە نیە بچوكترین چاكسازی بكەن،چونكە چاكسازی بە كسانی چاكە خوازو مصلح دەكرێت نەك گەندەڵكار،لەرابردوشدا بەرێز( مسعود بارزانی )یٔەو كات سەرۆكی هەرێم  بو خاوەنی دەسەلاتی رەها بو زیاد لەجارێك لیژنەی چاكسازی پێك هێنا، بێ سودبو بگرە گەندەلی زیاتر برەوی سەند،بۆیە لەدەریٔەنجام دەگەینە یٔەو راستیەی  چاكسازی ریشەی  بۆ دەربازبون لەم قەیرانانە و هیشتنەوەی یٔەم حكومەتە  و دروستكردنەوەی متمانە بە پرۆسەی سیاسی و حیزبایەتی تاكە رێگای چارەی ناوخۆییە،چونکەیٔەم ستایلی حكومرانی و مۆدێلی  دەستوەردانی حیزب لەحكومەت و راو روتە   و گەندەلیە یٔاشكرایە زۆری بەبەرەوە نەماوە لە دەستپێكی قۆناغی تەواوبون و بەسەرچوندایە.

* پارێزەری راوێژكار

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand