كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر سیستەمی پەرەوەردە؟
2020-04-12 21:04:08
ئامادەكردنی: رزگار شێخ حه‌سه‌ن
وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به ڕیگای ڕاسته‌وخۆ له باوترین و ناسراوترین كاری مامۆستایانه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ فێركردنی خوێندكاران ، ئه‌م رێگایه ده‌یان ساڵه به شێوه‌یه‌كی رۆتین پیاده ئه‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به خۆوه ببینێت ، به‌مه‌ش له پرۆسه‌ی فێركردندا مامۆستایانی ئێمه و سیستمی په‌روه‌رده‌ییمان سودێكی ئه‌وتۆی له سیستمی فێركردن و په‌روه‌رده‌یی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵكو وه‌ك رۆتنێكی پیشه‌یی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ گۆرینی ئه‌م بارودوخه سیستمی په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی هه‌وڵیانداوه توانای په‌روه‌رده‌یی و فێركاری مامۆستایان گه‌شه پێبده‌ن ، ، هه‌وڵیانداوه مامۆستا ئه‌نجامی نموونه‌یی پێشكه‌ش بكات ، كه دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی باوه‌ربوونی سیستمی په‌روه‌رده‌یه به توانا و لێهاتوییه‌كانی مامۆستا
چه‌ندین رێگا هه‌یه نیشانده‌رێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی و لێهاتووی مامۆستایان، یه‌كێك له دیاترین ئه‌و نیشانده‌رانه بریتیه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ،وه‌زاره‌ت ده‌ستكه‌وت و توانای مامۆستایان نیشانی ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌دات ، له پێشكه‌وتنه پهروهردهیهكان دڵنیامان ده‌كاته‌وه ،سه‌ره ئه‌نجام هاوڵاتی تاكه ئاواتی تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی خوێندنه به منداڵه‌كه‌ی، دواجار ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی به‌دیهات ،هیچ داواكاریه‌كی نامێنێت ،ساڵانی ڕابوردوو به هۆی دۆخی هه‌رێم له‌و ته‌نگژه داراییه‌ی كه توشی هاتبوو بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن هاته ئاراوه و به‌شێك له كاتی خوێندن به هه‌ده‌ر ڕۆشت، به‌ڵام نه په‌روه‌رده‌كاران ،نه پسپۆڕانی بواری به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت،نه دایك وباب به خه‌م بوون ، سه‌ر ئه‌نجام ساڵی خوێندن ته‌واو كرا به‌ڵام ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بهدینههــات ، هه‌موو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ده‌نگی ناڕازی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناحهقیهدا ، تۆمه‌تبار ده‌كرا به پیاوی حكومه‌ت ، دواجار هه‌موان گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامه؛ له‌شكرێك له قوتابی نه‌خوێنده‌وارمان پێشی خۆمان دا ، ئێستا هێنده ده‌نگمان لاوازه له‌به‌رده‌م دایك وباوكدا ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دواكاریهكمان بۆ هاوكاری له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی قوتابی ،به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن ئێوه‌ن هۆكاری دواكه‌وتنی توانای زانستی منداڵهكانمانن به هۆی داواكاریه‌كانتان به دابینكردنی موچه ،ئه‌وه‌ی زۆرترین نیگه‌رانی لای من دروست ده‌كات ته‌نها له‌شكره نه‌خوێنده‌واره‌كه نیه ،به ڵكو ئه‌و مامۆستا مانگرتوانهیه كه بێ هیچ ئه‌نجامێك و به ده‌ستی به‌تاڵ جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه خوێندنگاكان و فێری ئه‌ده‌بیاتێك له قسه‌كردن بون هه‌موو شتێك به ڕه‌ش و سپی ده‌بینن، واتا گه‌یشتۆته ئاستێك زمانی خۆنیشاندانه‌كانی گواستۆته‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ڕێگه‌نادات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توانا‌و لێهاتوی بكرێت به بیانوی نه‌بونی موچه ، به‌ڵكو هه‌موو قوتابیان به قهرزاداری خۆی ده‌زانێت ، زۆر كه‌م مامۆستا ده‌بینیت كه ئه‌ركی مامۆستایه‌تی وه‌ك فێركارێكی په‌روه‌رده‌ی ببینێته‌وه ،به ڵكو ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكه كارده‌كات به زمانی كات و پاره ، واتا هیچ لــه زانسته په‌روه‌رده‌ییه‌كان په‌ره پێنادات تا بگاته ئاستی زانستی په‌روه‌رده كرا‌و ،به پێی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه له‌ناو سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده به‌ده‌ستم هێناوه ، دڵنیام هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی سیسته‌مه جیاكانی په‌روه‌رده ، به‌شی زۆری مامۆستایان لێی به‌رپرسن .
لــه ئێستا به هۆی هاتنه پێشی ئه‌م دۆخه كه ڕوبه‌ڕوی هه‌موو دونیا هاتوهبۆتهوه ، هۆكاری ڕاوه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن ، كه‌دیاره هۆكارێكی سروشتی ناچاریه توشی مرۆڤایه‌تی هاتوه ، مه‌ترسیه‌كانی هێنده گه‌وره‌ن ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت ،هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رزێك و 30 ڕۆژ له خوێندنی تێپه‌ڕاندوه ،به‌ڵام زیاتر له 70 ڕۆژ له خوێندن به هۆی خۆپارێزی و كهرانتینا له ده‌ستچووه ،واتا خوێندن له‌به‌رده‌م مه‌ترسی نه‌گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یه كه‌له پێناویدا ده‌وڵه‌ت خه‌رجیه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخان كردوه ، ئایا ده‌كرێت هه‌مان كاری ساڵانی ڕابوردو دوباره بكه‌ینه‌وه قۆناغ تێپه‌ڕێنین له پێناو چۆڵكردنی قۆناغی یه‌كه‌می خوێندن ، تا ئاماده‌بین بۆ وه‌رگرتنی منداڵانی ته‌مه‌ن ڕێگه پێدراو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ، ئایا من وه‌ك باوكێك كوا مافی فێربونی منداڵه‌كانم ،ئایا ئه‌كرێت بۆ هه‌ریه‌ك له‌م دۆخانه ڕو له كوردستان ده‌كات ژماره‌یه‌ك منداڵ و فێرخواز گرفتار بن و به پێی پێویست فێر نه‌بن ،بێگومان ده‌لێم نه‌خێر ناكرێت ، ئیتر به‌سێتی به ڕێكردن و دروستكردنی له‌شكرێك له نه‌خوێنده‌وار ، گه‌ر به ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌كار ده‌ڵێن ،چیتان ده‌وێت ، دڵنیابن سازش له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندن ناكه‌ین به ژماره‌یه‌ك ڕۆژ ، یان بهفێركردنی له دوره‌وه به‌ناوی فێركردنی ئهلهكترۆنی ،تا به ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی نه‌زانین له شێوه ، پێشكه‌شكردن ، ئامانج ، هه‌ڵسه‌نگاندن ، ڕون نه‌بێت ، لام گرنگه پێشنیاری خۆم بنوسم بۆ تێپه‌ڕاندنی خوێندن به هیوام بتوانین هاوكاربین ،پرس پێكراوبین لــه كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ..
وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان هاوشێوهمانن له دواكه‌وتنی خوێندن :
ڕێگاكانی فێركردن له سیسته‌مه جیاوازاكانی دونیا به پێی ئاستی پێشكه‌وتنیان جیاوازه له وڵاتانه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌یی و فێركارییان برێوه ، چه‌ندین ته‌كنیكی نوێی ئاسانكاری له‌به‌رده‌ستدایه كه بتوانن به كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده قۆناغی كۆرۆنا تێپهریین ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی پێداویستی خوێندن به شێوه‌ی جیاواز ، بۆ نموونه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر به شێوه‌ی به‌بڵاو ، بوونی ئهپلیكهیشتنی تایبه‌ت له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی فێربوون ، بوونی ئینته‌رنێت له هه‌موو ماڵێك ، ئه‌مه سه‌ره‌رای خه‌رجكردنی ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان .
هه‌رێمی كوردستان :
بێگومان گرنگه بزانین ئێمه ئاستی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه چۆن و له كام ئاستدا پۆلێن ئه‌كرێت ، تا خۆمان ببینین و بزانین چیمان بۆ ده‌كرێت له گه‌ڵ قۆناغی كۆرۆنا كه بێگومان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده هه‌یه ، ،له‌وانه‌یه ئێستا كات ڕێگه نه‌دات به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌نجام بده‌ین ، ، به‌ڵكو لێده‌گه‌ڕێین تا له كاتێكی تردا داتا و نیشاندهرهكان نیشان بده‌ین و توانا په‌روه‌رده‌یه‌كانی هه‌رێم به داتا و زانیاری ورد بخه‌ینه روو و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ سیستمه په‌روه‌رده‌ییه پێشكه‌وتوه‌كان .
لێره‌دا ئه‌مه‌وێت به پێی تێگه‌یشتنی خۆم و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له په‌روه‌رده به‌ده‌ستم هێناوه ،پێشنیار بكه‌م له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی چ جۆره پرۆسه‌یه‌كی فێركاری و په‌روه‌رده‌یی بكرێت تا بتوانین وا بكه‌ین په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ئامانجه بنه‌ره‌تییه‌كانی خۆی بهدیبهێنێـت و ته‌نها به‌رێكردنی ساڵ و ده‌رچواندنی خوێندكاری فێرنه‌بوو نه‌بێت، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا پێشنیاری ئه‌كه‌م بریتیه له فێركردنی خودی یاخود پلانی كیلهر
فێركردنی خودی (پلانی كیلهر) چییه ؟
ڕێگای( فێركردنی خودی) یان پلانی( كیلهر) یه‌كێك له ستراتیجه‌كانی فێربونی تاكه‌كه‌س ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاك به‌هه‌وڵی خۆدی خۆی فێرده‌بێت ، هاوكات فێربون له پۆلدا نیه به‌ڵكو فێرخواز خۆی شوێن و كات دیاریده‌كات ، له‌م رێگای فێركردنهدا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی به ئامانجی خۆی ئه‌كات ، ئه‌م رێگایه له فێركردن له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ئه‌م هه‌نگاوه په‌روه‌رده‌ییانه له خۆ ئه‌گرێت ( تێگه‌یشتن ، قه‌باره‌ی زانیاری ، فیدباك ، پێداچونه‌وه ، چاودێری ، ئاڕاسته‌كردن ، ڕێنمایی ،هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌باره‌ی دابه‌شكراو ، هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی ) ، (خوێندكاری ده‌رنه‌چوو له ڕێگای دوباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و نیشانكردنی لاوازی ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن دوبارهبكاتهوه
چۆن سود له فێركردنی خودی ( پلانی كیلهر) وه‌ربگرین له هه‌رێمی كوردستان ؟
پێشنیار ئه‌كه‌م به هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه سوود له پلانی فێركردنی خودی وه‌ربگرین له هه‌رێمی كوردستاندا و به‌و هۆیه‌وه بتوانین ساڵێكی سه‌ركه‌وتوو له فێركردن و په‌روه‌رده به ئاكام بگه‌یه‌نین
یه‌كه‌م : دیاریكردنی پرۆگرامی نه‌خوێندراو
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌شه وانه‌ی نه‌خوێندراو دیاری ئه‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ، پێویسته له‌سه‌ره‌تای پلان نیشاندراو بێت
دووه‌م : دابه‌شكاری پرۆگرام به‌سه‌ر به‌شه وانه‌دا، دواتر پرۆگرام به‌شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی دابه‌ش ئه‌كرێت به‌سه‌ر بهشهوانهكاندا
سێیه‌م : هه‌نگاوی سێیه‌م ده‌ستنیشانكردنی مامۆستای به ئه‌زمونه تا وانه جیاوازه‌كان بڵینه‌وه ، ژماره‌یه‌ك مامۆستای به ئه‌زموون له پۆلێكی نمونه‌یدا ( واته ژماره‌ی خوێندكاره‌كانی دیاریكراو بێت ) مامۆستا وانه بلێته‌وه و پاشان ئه‌م وانه وتنه‌وه‌یه دیكۆمێنت بكرێت له رێگای تۆماركردنی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه ،واتا گرنگه بۆ هه‌ر پرۆگرامێك كه له چه‌ند به‌شه وانه‌یه‌ك پێك دێت ، ژماره‌یه‌ك مامۆستای جیاواز به به‌پێی جیاوازی وتنه‌وه‌و لێهاتوی به‌شداربن ، تا فره‌یی له وتنه‌وه‌و لێهاتوی به‌دیبێت ، كه ده‌بێته هۆكاری هاوكاری له حه‌زی گوێگرتن و گه‌یاندنی زانیاری جیاواز له ڕوی پێشكهشكردنهوه بۆ قوتابی .
چواره‌م: ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌ك پرسیار ، له‌سه‌ر هه‌ر وانه‌یه‌ك ژماره‌ی پێویست له پرسیار ئاماده ده‌كرێت ، هاوپێچی تۆماره‌كه بكرێت تا قوتابیان دوای گوێگرتن بتوانێـ هه‌ڵسه‌نگاندن بكات و ئاسۆی تێگه‌یشتنی فراوان بێت
پێنجه‌م : گه‌یاندنی زانیاری به ڕێگای سیدی ، قوتابخانه‌كان ڕاسته‌و خۆ به پلانێك دیكۆمینتهكان و سیدیهكان بگه‌یه‌ننه ده‌ستی كه‌سوكاری قوتابیان ڕێنماییان پێبدرێت به پێی شوین و جۆر‌و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا .
شه‌شه‌م : دروستكردنی گروپی مامۆستا‌و دایك وباوكان : به پێی تایبه‌تمه‌ندی و قۆناغه‌كان ، گروپه‌كان دروست بكرێت ، تا له ڕێگه‌ی تێل و چات به‌رده‌وام چاودێری قوتابیان بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ههرپێویستیهكدا مامۆستایان هاوكاربن بۆ قوتابیان .
مامۆستایان ده‌وامی فهمی له قوتابخانه‌كاندا بكه‌ن : گرنگه مامۆستا بێته قوتابخانه‌و له‌كاتی پێویست كه‌هه‌ندێك دایك و باوك ناتوانن سیسته‌مه‌كه به‌كاربێنن له‌به‌ر نه‌خوێنده‌واری ئه‌مان له ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌گرنگی دان به خۆپارێزی تاك بۆ تاك قوتابیان فێربكه‌ن .
حه‌وته‌م : هه‌ڵسه‌نگاندن ، له‌م ئاسته‌دا پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌رێوه ده‌چێت، ده‌بێت به‌رده‌وام بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی خوێندن له ڕێگه‌ی گروپه‌وه پرسیار ئاڕاسته بكریت ،داوا بكریت وه‌ڵامه‌كه بگه‌ڕێته‌وه به له‌به‌ر گرتنه‌وه واتا نوسینی له‌سه لاپه‌ڕه‌و وێنه‌گرتنی ، دیسان هاوكاری ئه‌و دایك وبابانه بكرێت كه نهخویندهوارن یان به‌شدارنین له‌سیستم به ڕێگه‌ی ڕاسته‌و خۆ كاریان له‌گه‌ڵ بكرێت .
هه‌شته‌م : كۆتا هه‌ڵسه‌نگاندن ، قوتابیان ئاماده ده‌بن له قوتابخانه‌كان له‌كاتی دیاریكراو به ڕێنمای خۆپارێزی تا هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی بكرێت .
تێــبینـی : قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌توانرێت گه‌ر ئه‌م فێركردنی خودییه نه‌یانگرێته‌وه ده‌وام بكه‌ن ، وه‌ده‌توانرێت به هۆی پۆلی خوێندنی زۆر ڕه‌چاوی دوری نێوانیان یان چاودێری خۆ پارێزی بكرێت ،دیاره ژماره‌ی قوتابی كه‌م و بونی ژماره‌ی مامۆستای زیاد ده‌توانێت كۆنترۆڵی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بكرێت .
گرنگه به‌ڕێزان ئه‌م پێشنیاره له‌به‌رچاو بگرن كه تێكڵاوكردنێكه له فێركردنی خودی و دوور و كۆمپیوته‌ر و ڕاسته‌وخۆ ،واتا هه‌وڵمداوه سود وه‌رگرم له‌هه‌موو جۆره‌كانی فێركردن ، تا له‌وه تێبگه‌ین ئاسان نیه سیسته‌مێك كه پێشتر پراكتیك نه‌كراوه ئێستا بمانه‌وێت جێبه جێی بكه‌ین ،وه‌پاشان ڕه‌چاوی درێژه‌كێشانی دۆخه‌كه بكرێت ،تا بتوانین سه‌ركه‌وتنێك نیشان بده‌ین له ئاستی زانستی ،وه‌هه‌وڵ بده‌ین خوێندن له پۆله‌كان بهێنینه ده‌ره‌وه ڕزگاری بكه‌ین له ده‌ست مامۆستای نه‌شاره‌زا ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه چاوی دایك و باوك و قوتابی ده‌كاته‌وه تا چاودێری مامۆستا بن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ، وه‌پاشان جیاوازی شێوازه‌كانی مامۆستا له‌یه‌ك وانه ده‌بینن كه گرنگه قوتابی چاو كراوه بێت تا بتوانێت خۆی هه‌وڵی فێركردن بدات یان دایك و باوك به هۆی ئه‌م دیكۆمێنتانهوه له وانه‌كان له‌به‌رده‌ستێتی ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابی و لێهاتوی مامۆستا بكات له ساڵانی خوێندن یان له خوێندنه‌كانی كه‌تی تایبه‌ت تا چه‌ند منداڵه‌كه‌ی فێركراوه چه‌ند منداڵه‌كه‌ی فێركراوه.