Draw Media

داهاتی نەوتی هەرێم چی لێدێت؟

داهاتی نەوتی هەرێم چی لێدێت؟

2020-04-03 09:05:39


درەو:
مانگانە(80 ملیۆن ) دۆلار لە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە توركیاو بۆ مانگی چوار تەنها (60) ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ حكومەت دەمێنێتەوە.
بەپێی راپۆرتی نهێنی و تایبەتی ئامادەكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی چوار (پێشبینیكراوی حكومەتی هەرێم) بەم شێوەیەیە:.
•    رۆژانە هەرێمی كوردستان  (435 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردەدەكات.
•    بەرمیلی نەوت بە (20 دۆلار) دەفرۆشرێت 
•    داهاتی مانگی چواری نەوتی هەرێم (261 ملیۆن) دۆلار دەكات
لەو بڕە (261 ملیۆن) دۆلارە
•    (30 ملیۆن ) دۆلار بۆ توركیا مافی گواستنەوەی نەوت
•    (50 ملیۆن ) دۆلار بۆ قەرزی توركیا 
•    (60 ملیۆن ) دۆلار بۆ كۆمپانیای رۆز نەفت
•    واتا (120 ملیۆن )دۆلار دەمێنێتەوە كە (50%)ی بۆ كۆمپانیا بەرهەمهێن دەچێت، واتا لە مانگی چواردا تەنها (60 ملیۆن) دۆلار دەمێنێتەوە.
ئەم شیكاریە راپۆرتی تایبەت و ئامادەكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ مانگی چوار. 
بەڵام هەر بەپێی راپۆرتەكە لە مانگی رابردوودا پارەی نەوتی هەرێم بۆ موچە (295 ملیۆن) دۆلار بووە، بەڵام بۆ مانگی چوار دەبێت بە (60 ملیۆن) دۆلار، واتا داهاتی نەوتی هەرێم بۆ موچە (80%) كەندەبێتەوە.
بەڵام بەپێی لێكدانەوەو زانیاری پەرلەمانتارانو شارەزایانی بواری نەوت داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم زۆر لەو بڕە زیاتر بووە كە حكومەتی هەرێم باسی كردووە بە جۆرێك:
•    حكومەتی هەرێم پێشتر مانگانە تەنها بڕی (295ملیۆن) دۆلاری داوەتە حكومەت بۆ موچە لە كاتێكدایە: 
•    هەرێم رۆژانە (470 هەزار ) بەرمیل نەوتی رەوانە كردووو 
•    نرخی بەرمیلێك نەوتی بە (50 دۆلار ) فرۆشتووە
•    داهاتی یەك مانگی نەوتی هەرێم ( 700 ملیۆن) دۆلار بووە لەو بڕە حكومەت تەنها (295 ملیۆن) دۆلاری داوە بە وەزارەتی دارایی بۆ موچە كەواتا ( 405ملیۆن) دۆلاری دەمێنێتەوە، خۆ ئەگەر (200ملیۆن) دۆلاریشی بۆ قەرزو كرێی كۆمپانیاكان بچێت (205 ملیۆن) دۆلاری دەمێنێتەوە.
ناشەفافی و ئاڵۆزی لە داهاتی  نەوت گومانەكانی گەندەڵی لەو كەرتەدا زیاتر كردووە، بە جۆرێك لەدوای پرۆسەی سەربەخۆی نەوتەوە هەرێمی كوردستان بەردەوام لە قەیرانی داراییدا بووە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand