دابەشبوونی نەوتی هەرێم بەسەر پارتی و یەكێتیدا
2018-05-01 20:22:43
عەبدوڵا حەوێز كە رۆژنامەنوسی كەناڵی بی بی سی بەریتانییە لە بەدواداچونێكدا پشكی پارتی و یەكێتی لە نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە لەگەڵ رێژەی ئەو نەوتەی دەینێرنە دەرەوە.
- لەژێر دەسەڵاتی پارتی (ئێستا) : ٣٠١٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت.
- لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی (ئێستا): ٢٣٤٠٠ بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت.
بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٢٨٣ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لەدەست دراوە لە رۆژئاوای کەرکووک و لە نەوینەوا کە هەموو لەژێر دەستی پارتی بووە.
واتە لەپێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەم شێوەیە بوو:
- پارتی: ٥٨٤ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهات لەژێر کۆنترۆڵی پارتی
- یەکێتی: ٢٣٤٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهات
ئەو کێڵگە نەوتیانەی لەژێر دەستی پارتیدان (لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە) ئەمان:
- ئەتروش کە لەلایەن کۆمپانیای تاقەی ئیماراتیەوە بەرێوەدەبرێت رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل لەرێی بۆری نەوتی هەرێمەوە دەفرۆشرێت.
- دەمیر داغ لەلاکەن کۆمپانیای ئۆریکس پیترۆلۆم بەرێوەدەبرێت رۆژانە ٣٦٠٠ بەرمیلی رەوانەی دەرەوە دەکرێت.
- خورمەڵە کە لەلایەن کۆمپانیای کار کە سەر کە هی بنەماڵەی بارزانیە بەرێوەدەبرێت و رۆژانەی ١٠٥ هەزار بەرمیلی لێ بەرهەم دەهێنرێت - کە ٤٠ هەزاری دەبرێتە پاڵاوگەکان و ٦٥ هەزاری لەرێی بۆری نەوتەوە دەفرۆشرێت.
- شێخان کە لەلایەن کۆمپانیای کیسۆن پیترۆلۆمی کەنداوەوە بەرێوە دەبرێت و رۆژانەی ٣٥ هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت
- تاوکێ کە لەلایەن کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١١٠ هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت
- سەمرەت کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆیل هینت بەرێوە دەبرێت و رۆژانە شەش هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت
- سوارە تیکا کە لەلایەن کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینیرجی بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١٢ هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەفرۆشرێت
.
- کۆی گشتی ئەم نەوتەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی پارتی دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت: ٣٠١٦٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا دەردەهێنرێت کە ٢٦١٦٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت، ٢٢٦ هەزاری لەرێی بۆری نەوتی هەرێم تورکیاوە دەفرۆشرێت و ٣٥ هەزار بەرمیلەکەی شێخان لەرێی تەنکەرەوە دەفرۆشرێت، ئەوەی تر کە ٤٠ هەزار بەرمیلی خورمەلەیە دەچێتە پاڵاوگەکان، بەڵام وردەکاریی نازانرێت.
ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەژێر دەستی یەکێتیدان ئەمان:
- سەرقەڵا کە لەلایەن کۆمپانیای گاز پرۆم نەفت بەرێوەدەبرێت و رۆژانە ٩٥٠٠ بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرێت - کە ٥ هەزار بەرمیلی بۆ پاڵاوگەکان دەچێت و ٤٥٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت
- تەقتەق کە لەلایەن کۆمپانیای تۆپکۆوە بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١٤ هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدەهرێت و هەر ١٤ هەزاری دەبرێتە پاڵاوگەکان.
- - کۆی گشتی ئەم نەوتەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت: ٢٣٥٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا دەردەهێنرێت کە ٤٥٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت و ئەوەی تر دەچێتەوە پاڵاوگەکان، بەڵام وردەکاری نازانرێت.
ئەو کێڵگانەی کە هەرێم لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە دەستی داون، کە هەموو لەژێر دەستی پارتی بوون:
- بای حەسەن کە لەلایەن کۆمپانیای کاری بنەماڵەی بارزانیەوە بەرێوە دەبرا و رۆژانە ١٩٥ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
- ئاڤانا کە لەلایەن کۆمپانیای کاری بنەماڵەی بارزانیەوە بەرێوە دەبرا و رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
- عەین زالە کە رۆژانە ٤ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
- بەتما و سوفیە کە رۆژانە ٤ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
- لەم ناوچەیە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی ٢٨٣ هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی لەدەست داوە.
https://twitter.com/HelenCRobertson/status/953932299854327808