ده‌وڵه‌ت و سایكۆلۆژیای په‌تا
2020-03-22 17:24:29
نوسینی: د. ئومێد ڕه‌فیق
مێژوی مرۆڤایه‌تی خاڵی نه‌بوه له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاو ده‌ردی كوشنده، بۆیه چیرۆكی په‌تاكان له مێژودا بوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به وانه‌و سه‌دان داب و نه‌ریت و به‌های له‌گه‌ڵ خۆیاندا گۆریوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م روداوانه سه‌دان پرسیار‌و گومانی دروست كردوه كه تائێستا به‌بێ وڵام ماونه‌ته‌وه، رههنده سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تا زۆر گه‌وره‌ن و پانتاییه‌كی گه‌وره له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه به دوای وڵامی ره‌هه‌نده‌كانیدا بگه‌ڕێین، چونكه پێكهاته‌یه‌كی سایكۆلۆژی له سه‌ر یه‌ك نه‌وه‌ی ته‌واو به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ته‌واوی رزگار بوبن له په‌تاكه ، به‌ڵام هێشتا گیرۆده‌ی لێكه‌وته‌و شوێنه‌واره سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تاكه‌ن، كه‌له شێوه‌ی فۆبیا‌و ناودژی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های جیاوازدا خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به به‌شێك له كۆویژدان و خه‌یاڵدانی كۆمه‌ڵگه‌و ، ره‌نگه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی دروست بكات، په‌تا وه‌كو ئه‌زمونی شه‌ڕو كاولكارییه‌كانی شه‌ڕه ، وه‌كو چۆن جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی ڕیشه‌یی له ستایلی ژیان و ئه‌زمون و مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن ، په‌تاش به‌های تایبه‌ت دروست ده‌كات ، كه یه‌كێك له هه‌ره لێكه‌وته دیاره‌كانی نه‌مانی متمانه‌و نامۆیی و دابرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆشتنی ئومێد‌و نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ترسه له نادیاری و مه‌جهول. له‌م دۆخه‌دا مرۆڤ گومان له خۆیی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات ، ماسك وه‌كو سیمبوڵی خۆشاردنه‌وه له كۆمه‌ڵگه، خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌م دۆخه‌دا یه‌كه‌م جاره دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌شارێته‌وه‌و ، دیوی ناوه‌ی به‌ده‌رده‌خات.
بۆیه هه‌ندێك له پسپۆڕانی سۆسۆلۆژیا ، بابه‌تی په‌تایان وه‌كو بابه‌تی زانستی لێكداوهتهوهو ناویان ناوه سایكۆلۆژیای په‌تا ، ئه‌م فێڵده گرنگی ده‌دات به ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ له‌كاتی په‌تاكان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان ، ئه‌م زه‌مه‌نه كۆمه‌ڵگاكان پڕه له شه‌پۆلی ترس و كۆ فۆبیایی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پر ئه‌بێت له راڤه كردن و شیكاری بۆ ئازاره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ په‌تاكانی سهردههمانی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م راست بوبێت كهتۆرهكانی په‌یوندی و گه‌یاندن هه‌زاران جار كه‌متر بون له ئێستا ، ئه‌وا له ئێستادا گلۆبالیزه‌یشن وای كردوه زیاتر ڕۆڵی هه‌یه له‌ڕامانی سه‌رلێشێواوی مرۆڤ به دیار تۆڕی زانیارییه‌كانه‌وه، ئه‌م زانیارییانه ده‌بنه هۆكاری به‌های دژ به‌یه‌ك و ڕه‌فتارو هه‌وڵی هیلاك كه‌ر و بێ چاره‌سه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه. به‌تایبه‌ت كه سروشتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا به تایبه‌ت تر ڤایرۆسه‌كان وایه كه‌له‌سه‌ره‌تادا زانیاری له‌باره‌یانه‌وه نه‌ك ته‌نها لای خه‌ڵكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت پسپۆڕه‌كانیش سه‌ره‌تای و كه‌من.
ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه
ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كاتی قه‌یراندا
ئه‌گه‌ر له بیرۆكه‌كه‌ی فۆكۆیامهوه سه‌یری ده‌وڵه‌ت بكه‌ین كه واسه‌یری ده‌وڵه‌تی ده‌كرد ، ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانه له هه‌ژارییه‌وه بۆ تیرۆر‌و په‌تاكان، ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی شه‌فاف ده‌كات و ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له ووتاره‌كانیدا له دیسه‌مبه‌ری 2019 باسی له‌وه كردوه دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی قوڵ پارێزگاری لێده‌كات، ئههم قه‌یرانانه و قه‌یرانه‌كانی ترئابوری و په‌تاكانی وه‌كو ئیبۆلا و ئایدز و ته‌نانه‌ت كاره‌ساته سروشتیه‌كان زیاتر پشتگیری له‌و تێزه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بێلایه‌ن بێت یاخود به‌لانی كه‌م ده‌وڵه‌تی كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردان ( وه‌كو ئه‌وه‌ی لیبراڵیه تاكرهوهكلاسیكیه مۆدێرنه‌كان ( القدیمه الجدیده)) باسی ده‌كه‌ن ، له‌م دۆخانه‌دا كۆمه‌ڵكه توشی كاره‌سات ده‌كات ، ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه، لێره ده‌وڵه‌تی به‌هێز ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێكردنه‌وه ، پشتگیری مانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری ده‌كات و بودجه‌و رێكاری ئابوری تایبه‌ت به پێی دۆخه‌كان به ڕێكاری پله‌به‌ندی پێشكه‌ش ده‌كات ، له دۆخی قه‌یراندا كرمهڵگه زۆرتر چاوی چاوه‌ڕوانی ئومێدیان له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمییه‌كانه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ی لای ده‌زگای جێبه‌جێكردنه ده‌توانێت همو ئامرازه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه، بۆیه ئه‌م دۆخانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه‌ن له‌روی داهاته‌وه ( ده‌وڵه‌تی به‌رخۆرد) ( الدوله الریعیه)، ئه‌مه هه‌ر ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به پێوه‌ری ده‌وڵه‌تی دروست ، ده‌وڵه‌تی شكسخواردوون، بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تان له یه‌كه‌م وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌ره‌س ده‌هێنن و ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان، ئه‌م جۆره حوكمرانیانه ته‌نها له‌كاتی قه‌یراندا سه‌رچاوه‌ی داهات و بره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان پیشان ده‌ده‌ن، بهپٍێچهوانهوه له كاتی نه‌بونی قه‌یراندا هه‌زار فێڵ و رۆتینات دروست ده‌كه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی داهاته‌كان . بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی كۆی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كان بۆ هاوڵاتیان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی لیبراڵی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه، كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كاندا ، ده‌وڵه‌ت ناتوانێت قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه
ره‌فتاری عه‌قڵانی له‌كاتی قه‌یراندا
له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ كائینێكی عه‌قڵانیه ، بۆیه زۆربه‌ی بریاره‌كانی به پێی پێوه‌ره لۆژیكیهكان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای په‌تاكان
ئاماژه‌ی پێده‌كات، مرۆڤ له كاتی په‌تاكاندا ره‌فتاری مرۆیی ئه‌گۆڕێت بۆ ره‌فتاری ناودژ ، بۆیه هه‌ندێك جار پێوه‌ره نالۆژیكییهكان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر ره‌فتاریدا ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه مرۆڤ له دۆخێكی سروشتیدایه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌فتاری عه‌قڵانیه‌و دۆخی فۆبیا‌و دڵه‌ڕاوكێ ره‌فتاری دژبه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ڕێگانه‌ی كه هه‌میشه له‌كاتی ئاسایدا دژیان بوه له ئه‌فسانه‌وه بۆ سورته سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیه هه‌ندێك جار له جیاتی چاره‌سه‌ری لۆژیكی خری ده‌خاته به‌رده‌م مههترسی . بۆ نمونه له كتێك كه باس له داخستنی سنوره‌كان ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بازار ده‌درێت به كۆڵدا ، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ قه‌یران روبدات ، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تیا دروست توانایان زۆر له‌وه زیاتره كه ئه‌و قه‌یرانانه دروست نه‌بن.لێره ده‌رده‌كه‌وێت كه درویتكردنی ئه‌و قه‌یرانانه به ورد بینی به ئاوه‌ری لۆژیكی نه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره ترس و دڵه راوكێیه، بریاره‌كان زیاتر به سۆزداری بیركردنه‌وه‌ی نالۆژیكی دراون.
ترس له‌په‌تا گومان له نادیاری
له‌و كاته‌ی په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌یه‌وه كه‌مه، پانتاییی گومان به شێبوهیهك فراوان ده‌بێت، حه‌قیقه‌ت به‌های خۆی له‌ده‌ه‌ست ده‌دات، له كاتی په‌تای كۆرۆنا له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان فاكت نین، ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت هه‌ندێك جار پێچه‌وانه‌كه‌ی راست ده‌رئه‌چێت، له‌لایه‌ك هه‌ندێك جار په‌تاكه خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه جیاوازه‌كان ده‌گونجێنێت، هه‌ندێك جاریش خودی ڤایرۆسه‌كه بازدانی جینی ده‌كات، بۆیه شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان جێگیر نین، ئه‌مه له لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر فۆبیا‌و دڵه‌راكێ له په‌تاكه خۆی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی فۆبیا له‌وه دروست بێت له داهاتودا چی رووده‌دات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ژیژه‌ك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ت ده‌ڵێت ( ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كان هه‌مویان به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن ، كه نه‌ترسین ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان هه‌مو ئه‌ڵێن بترسن) ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه توشی په‌تاكه بون ، به‌ڵكو هه‌موان ده‌گرێته‌وه ، له‌م كاتدا بۆشاییی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی كه‌م ده‌بێته‌وه ، چونكه چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی به‌ستراوه به‌چاره‌نوسی تاكه‌وه، به ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند ته‌ندروستی و ناخۆشیه‌كانمان له‌یه‌ك نزیكن، كۆههستیهكی كۆمه‌ڵگه‌ی دروست ده‌بێت، چاوهڕوانیهكان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ڵه نه‌كات تا قه‌باره‌ی زیانه‌كان گه‌وره نه‌بێت، تا ئه‌و ئاسته كاریگه‌ره هه‌ندێك جار داوای به‌كار هێنانی هێز ده‌كرێت، هه‌ندێك جاریش به بهبلاوكردنهوهی هۆشیاری، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك په‌تاكه زۆر به خێرای بڵاو ده‌بێته‌وه ، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای پێشبینیكردن و زاڵ بون به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا دیار نییه. به تایبه‌ت له دۆخی ئه‌م په‌تایه‌دا ره‌هه‌ندی سیاسی زۆر دراوه‌ت پاڵ په‌تاكه‌و ، هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت، كه ره‌نگه سیسته‌می ئابوری جیهانی بگۆڕێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی په‌تاكه درێژ ئه‌بێته‌وه دوو دیارده‌ی دژ به‌یه‌ك ئه‌جوڵێنن یه‌كیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له چاوه‌روانیدا ، هه‌ڵبژارده‌ی به كۆمهڵاتیبون هه‌ڵه بژێرنه‌وه، ئه‌ویتریش ژماره‌ی قوربانیه‌كانه، كه هه‌ردووكیان یه‌ك ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش زیاد بونی فشاری ده‌رونیه. ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لایه‌نی ته‌ندروستی لێره زۆر ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌تا رێژه‌ی مردن وكۆنترۆڵكردن زیاتر ده‌بێت، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه متمانه‌ی هاوڵاتیان زۆر تر ده‌بێت، بۆیه ده‌رئه‌نجام فشاره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌هه‌ر دوو ئه‌زمونی چین و ئیتالیا وه‌كو دوو نمونه‌ی جیاواز لێكبده‌ینه‌وه ، توانای ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌وڵت به رونی ده‌رده‌كه‌وێت، له‌یه‌كه‌مدا به توانا له دووه‌مدا خراپ ، كه نمونه‌ی ئیتالیا نه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رونی له لای خه‌ڵك له ئیتالیا خراپ كردوه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وورپا ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌مو جیهان هه‌بوه.
رنگه له‌م نێوه‌نده گوتاره‌كه‌ی جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه زۆر جێگه‌ی ڕه‌خنه بوبێت، كه وتی ده‌بێت، خه‌ڵكی به‌ریتانیا خۆیان بۆ به‌جێهێشتنی ئازیزانیان ئاماده بكه‌ن، ئه‌م گوتاره ئاشكرایه ره‌نگه به پشت به‌ستن به رای پزیشكی دركێنرابێت، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌ركرده ئه‌وه نییه ، ئه‌م ڕۆڵه ڕۆخێنه‌ره بگێڕێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردو، له نێوان ئه‌فسانه‌و ئایندا
ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ، په‌نابردنه بۆ غه‌یبیات و سیسته‌مێكی به‌های جێگیر كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره‌كانی ئایدیایه‌كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی پشت ئه‌ستوره به‌ئه‌فسانه‌و ئه‌و راڤانهی له په‌نهاندا مرۆڤ په‌نایان بۆ ئه‌بات، وه‌كو سروته ئاینیه‌كان ، چاكه‌و خێرخوازی ، ئێستا له عێراق ئه‌بینین هه‌مو جیهان سه‌رقاڵه به‌وه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستی بگیرێته‌به‌ر ، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان تا ئێستا له مقۆمقۆی ئه‌وه‌ن كه ده‌رگای مه‌زاره‌كان داناخه‌ن ،چونكه تا ئێستا ئه‌مان بروایان وایه كه‌ئه‌م كه‌سایه‌تیانه ئه‌وه‌نده پیرۆزن، په‌تاكان زه‌فه‌رییان پێ نابات. به‌ڵام هه‌ندێك جار به پێی كات و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه هه‌ندێك كه‌س بیر‌و باوه‌ریان ده‌گۆڕن ،چونكه په‌تاكه به‌شێكی قه‌ناعه‌تیان تێر ناكات ،یان ڕوداوه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیانه‌وه یه‌وه و، كاره‌سات ده‌خاته‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆریای باشور ڕویدا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه هۆكارێك ده‌بن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی دینداری ، په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ت زۆر جار له‌م كاتانه‌دا مرۆڤ په‌نا ده‌باته‌و بۆ كلتور‌و ئه‌و حهكایهتانهی له مێژوی میللهتهكاندا هه‌یه.به تایبه‌تی گه‌رانه‌وه بۆ گیا ده‌رمانیه‌كان، خه‌ریكه به نیاندهرتاڵبونی مرۆڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له پێشودا ئه‌م بیروباوه‌ڕه له لایه‌ن پزیشكانه‌وه زۆر دژایه‌تی ئه‌كرا . له دوای ئه‌وه‌ی چینیه‌كان هه‌ردوو جۆری چاره‌سه‌ری پزیشكی و چاره‌سه‌ری كلتورییان به‌كارهێناو كاریگه‌رییه‌كه‌یان باس كرد ، له‌به‌شێكی زۆر له وڵاتان په‌نایان بۆ برد، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له هندستان خواردنی میزی مانگا وه‌كو چاره‌سه‌ر سه‌یر ده‌كرێت، چونكه مانگا پیرۆزه‌و میزه‌كه‌شی ده‌كرێت وه‌كو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.ئه‌مه ئه‌و سروتانهن ته‌نها له‌كاتی ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌دا هه‌ستیان پێ ده‌كریت. كه ڕه‌نگه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه بێت زانست ده‌سته‌وستانه كه چاره‌سه‌رێكی سیحری ده‌م و ده‌ست پێشكه‌ش بكات.
هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت
پڕوپاگه‌نده‌و ڕاسیزمی نوێ
ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشی كولێرا له فه‌ره‌نسا بڵاو بوه‌وه ، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه ئه‌م تیۆره‌ی موئامه‌ره‌یه‌و ، په‌تاكه مرۆڤ دروستی كردوه . ده‌ست به‌جێ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك (لویس فلیپ) مادده‌ی زه‌رنیخی كردۆته بیره ئاوه‌كانه‌وه ، له ئێستادا رۆژانه پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كهه ئه‌م په‌تایه دروستكراوی ئه‌مریكایه، هه‌ندێك كه‌سی تر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی ئه‌م كاره‌ساته‌ی دروست كردوه، هه‌ندێك تر به تایبه‌تی ئه‌مریكا به نه‌خۆشی چینی ده‌یناسێنیت ، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ له ناوبردنی به‌ته‌مه‌نه‌كانه، چونكه له ئهمریكاو له ئه‌وروپا به‌ته‌مه‌نه‌كان بارگرانییه‌كی زۆریان بۆ حكومه‌ت دروست كردوه. ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه لێكه‌وته‌ی ئابوری وحه‌قیقه‌تی ڤایرۆسه‌كه ناشارنه‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ده‌كه‌ن بۆ پشت به‌ستن به ته‌فسیری تیۆره‌ی موئامه‌ره‌و تاوانباركردن و تۆمه‌تباركردنی حكومه‌ته‌كان به‌لایه‌نداری هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تێۆره فاكته‌رێكه بۆ سه‌رهڵدانه‌وه‌ی راسیستی نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زی، له‌سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه‌وه ترس له ڕه‌گه‌ز چینی گه‌یشتبوه مه‌ترسی له‌سه‌ر چینه‌كان له هه‌مو جیهان و بێڕێزكردن بهرامبهرچینیهكان، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌مو چینیه‌ك، هه‌مو گێڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چینی به‌سه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری په‌تاكه‌ی .