یەكێك لە هۆكارەكان بایكۆتی كاڵای توركی بووە
2019-12-29 15:01:22
(درەو):
بەبەراورد بە ساڵی 2018، ئەمساڵ ئاستی هەناردەی كاڵاو شمەك لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەرێژەی 22% كەمیكردووە، سەرۆكی لقیی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكاران دەڵێ:" یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم كەمبونەوەیە، بایكۆتكردنی كاڵای توركییە لەلایەن خەڵكی هەرێمەوە".
گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەكارانو ناردنكارانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری هاوردەكردنی بەمشێوەیە خستەڕوو.
• عێراقو هەرێمی كوردستان لە 96 وڵاتەوە هاوردە دەكەن.
• كۆی گشتی كاڵای هاوردەكراو بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە 9 مانگی ساڵی 2019دا (48 ملیارو 970 ملیۆن) دۆلار بووە.
• لەساڵی 2018دا، لەهەموو عیراق بەبڕی (45 ملیارو 567 ملیۆن) دۆلار كاڵا هاوردە كراوە.
• لەساڵی 2019دا بڕی هاوردە بۆ (48 ملیارو 970 ملیۆن) دۆلار بەرزبوەتەوە.
• لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2018دا بەبڕی (26 ملیارو 880 ملیۆن) دۆلار هاوردە هەبووە.
• بڕی هاورە لەساڵی 2019دا لە هەرێمی كوردستان بۆ (20 ملیارو 926 ملیۆن) دۆلار دابەزیوەو كە بەرێژەی سەدی ئاستی كەمبونەوەكە دەكاتە 22%.
• هۆكاری دابەزینی ئاستی هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێمی كوردستان لەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ:
- یەكخستنی پێناسەی گومرگیو زیادكردنی بڕی گومرگی لەخاڵە سنورییەكان.
- بایكۆت لەسەر كاڵای توركی
• توركیاو ئێران لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدان كە زۆرترین كاڵایان لێوە هاوردە كراوە بۆ هەرێمی كوردستان.