Draw Media

"بڕیارەكە هەوڵێكە سنورداركردنی ئازادی رادەربڕین"

"بڕیارەكە هەوڵێكە سنورداركردنی ئازادی رادەربڕین"

2019-10-29 14:01:10


(درەو میدیا):
ژمارەیەك نوسەرو رۆژنامەنوس‌و ئەكادیمی‌و چالاكی مەدەنی لەبەیاننامەیەكدا ناڕەزایەتی خۆیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و رایگشتی كرد سەبارەت بە بڕیارێكی دادگای هەولێر.
لەبەیاننامەكەدا، هەنگاوی دادگایی هەولێر بۆ دەستگیركردنی رۆژنامەنوستان:" هەوڵێكە بۆ سانسۆركردن‌و سنورداركردنیی ئازادی رۆژنامەوانیی‌و ئازادی رادەربڕین".

دەقی راگەیەنراوی ناڕەزایەتی ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و ئەكادیمی‌و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
بۆ/ جەماوەری ئازایخوازی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان
دەستەی مافی مرۆڤ 
داواكاری گشتی 
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان
نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
رێكخراوەكانی بواری ئازادی‌و مافەكانی مرۆڤ‌و ئازادی رادەربڕین
بابەت/ راگەیەنراوی ناڕەزایی دەربڕین
رۆژی 27ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر، سكاڵایەكی یاسایی لەلایەن مەتین بارزانی برازای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەسەر رۆژنامەنوسان (نیاز عەبدوڵڵا‌و محەمەد رەئوف‌و فازڵ رەفعەت‌و نامیق رەسوڵ) سەرنوسەر‌و ئەندامانی دەستەی نوسەرانی ماڵپەڕی (درەو میدیا)‌و رۆژنامەنوس هێمن مامەند سەبارەت بە رووداوی (هۆقەباز) تۆماركراوە‌و راستەوخۆ بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە.
تۆماركردنی سكاڵاكە بەپێی ماددەی 2ی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە، لەكاتێكدا پێشتر دادوەر نووسراوی ئاڕاستەی سەندیكای رۆژنامەنووسان كردووە‌و دادگا بەڕوونی زانیویەتی كە ئەوان رۆژنامەوانن‌و ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانن، بەڵام لە دەرەوەی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007و ماددەی 9ی یاساكە، بە ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرە پەیوەندیكردن‌و مۆبایل تۆمەتباركراون.
رۆژی 27ی ئۆكتۆبەر، رۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵڵا) لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ئامادەبووە‌و دادوەر بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، لە بەرژەوەندی سكاڵاكار بڕیاری داوە‌و بە كەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازادیكردووە، سەرەڕای ئەوەی كە چەند پارێزەرێك داوایان كردووە یاساكە بگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی كاری رۆژنامەگەری‌و ماددەی 9، بەڵام دادوەر داواكە رەتكردونەتەوە. هەر لەهەمان رۆژدا‌و بەهەمان ماددە، هەمان دادوەر، رۆژنامەنووس (هێمن مامەند)ی بەند كردووەو تا 3ی 11ی 2019.
ناڕەزایەتی‌و نیگەرانی ئێمە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم رۆژنامەنوسانە بەگوێرەی یاسای رۆژنامەگەری نیە، بەڵكو بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە، تەنها بۆ ئەوەی بە قورسترین شێوە سزایان بدەن لەبەرئەوەی سزای راگرتن‌و بەندكردنی تێدایە.
ئەم هەنگاوەی دادگای لێكۆلێنەوەی هەولێر، بە ئامانجێكی سیاسی دەزانین‌و هەوڵێكە بۆ سانسۆركردن‌و سنورداركردنیی ئازادی رۆژنامەوانیی‌و ئازادی رادەربڕین.
هاوكات، داوا لە دەسەڵاتی سیاسی لە هەولێر دەكەین، كە رێز لە بانگەشەكانی خۆیان بۆ پاراستنی ماف‌و ئازادییەكانی هاوڵاتیان‌و سیستمی دیموكراسی هەرێم بگرن‌و چیتر دادگا‌و دادوەرەكان بۆ مەبەستی سیاسی‌و سەركوتكردنی ئازادییەكان بەكارنەهێنن. بەتایبەتی ئەمە هەمووی لەكاتێكدایە كە گەلەكەمان زیاتر لەهەر كاتێك پێویستی بەیەكگرتوویی هەیە بەرامبەر ئەو دوژمنكارییەی كە دەسەڵات‌و سوپای توركیا بەرامبەر نەتەوەكەمان ئەنجامی دەدات، لێرەوە بەكورتی داوا دەكەین: یان سكاڵاكان لەسەر ئەو رۆژنامەنوسانە هەڵگرن، یان لانی كەم بەگوێرەی یاسای ژمارە 35 كاری رۆژنامەنوسی ساڵی 2007 مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن.
واژۆ: 
ئاسۆس هەردی- رۆژنامەنوس
موحسین ئەدیب- نوسەرو مامۆستای زانكۆ
شوان محەمەد- رۆژنامەنوس
شێركۆ كرمانج- نوسەر‌و ئەكادیمی
كەمال چۆمانی- نوسەر
ئارام جەمال- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
شۆخان حەمەڕەشید- پارێزەر‌و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
سەردار محەمەد- رۆژنامەنوس
یاسین تەها- رۆژنامەنوس
عەلی كەریمی- نوسەر
رەزا مەنوچەهری- رۆژنامەنوس
بەهمەن تاهیر نەریمان- نوسەر‌و ئەكادیمیی
هەڵشۆ عەبدولفەتاح- چالاكوانی مافی مرۆڤ
بەرهەم خالید- راگەیاندكار‌و مامۆستای زانكۆ
هاوكار حسێن- رۆژنامەنوس
عومەر محەمەد- چالاكی بواری مافی مرۆڤ
عەزیز رەئوف- نوسەر‌و ئەكادیمی
ئاسۆ هاشم- پارێزەری راوێژكار
ئازاد عوسمان- رۆژنامەنوس
شەرمین عەلی- رۆژنامەنوس
دڵشاد ئەنوەر- رۆژنامەنوس
ئومێد قەرەداغی- نوسەر‌و ئەكادیمی
سیروان رەشید- رۆژنامەنوس
كاوە شێخ عەبدوڵڵا- رۆژنامەنوس
ژووان ئەحمەد سەعید- رۆژنامەنوس
سوهەیب شێخ ئەحمەد- رۆژنامەنوس
كامەران عوسمان- چالاكی مەدەنی
مەریوان هەڵەبجەیی- نوسەر‌و وەرگێڕ
هانا بابان- چالاكی مەدەنی 
كامیل عومەر- راگەیاندكار‌و مامۆستای زانكۆ
محەمەد سەڵاح- چالاكی مەدەنی
گمۆ محەمەد- چالاكی مەدەنی
جبار عەزیز- چالاكی مەدەنی
وریا فەتاح- رۆژنامەنوس
ئاوات محەمەد- پیروەیس چالاكی مەدەنی
بابان جەعفەر- چالاكی مەدەنی
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand