گەمەی گەورەی روسیا بە نەوتی کوردستانی عێراقەوە
2018-04-22 17:29:55
ئامادەكردن و وەرگێڕانی/ ئاسۆ جەبار - واشنتۆن
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پێشوو لەسەروەختی قەیرانە سیاسییە هەر گەورەکانی هەرێمی کوردستاندا نامەیەک لەلایەن بەڕێوبەری باڵای کاروباری نەوت رۆزنەفت ئایگۆر سێشین لە کرملینەوە دەگاتە دەستی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا
بەر لە پێشکەشکردنی وتاری ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی وڵات لەبەردەم کۆمەڵەی فیدڕاڵی لە مۆسکۆ لە یەکی مانگی سێی 2018 دا سەرۆکی روسیادا ڤیلادیمیر پوتین، سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری رۆزنەفت ئیگۆر سێشنی بینیوە.
سێشن لە نامەیەکدا کە کۆپییەکی لەلای رۆیتەرز پارێزراوە دەنوسێت "حکومەتی ناوەندی بەغدا سەبارەت بە پێشنیازەکەی رۆزنەفت هەڵوێستێکی بونیادنەرانەو بایەخدەرانەی نەبوو بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری عێراق".
کوردستان هەرێمێکە کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 6 ملیۆن کەسە کەوتۆتە باکوری عێراقەوە، کە لەو دواییانەدا هەوڵیاندا و شکستیان هێنا لە جیابوونەوە لە تەواوی وڵاتەکە. بەغداد بە ریفراندۆمەکەی 25 ی سێپتەمبەری کوردەکان کە بۆ سەربەخۆیی بوو رازینەبوو؛ هاوکات هێزەکانی نارد بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کە سەرچاوەگەلێکی دارایی سەرەکی بوو بۆیان.
ئێستاکە سێشن نزیکترین هاوپەیمانەکانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکە، وتبووی بە رەچاوکردنی راڕایی بەغدا سەبارەت بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای رۆزنەفتدا، لەبری ئەوە کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بە سازکردنی کاروباری بازرگانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە وادیارە بایەخدانێکی زۆر هەیە بۆ بەرفراوانکردنی هەماهەنگییە ستراتیژییەکان.
زلهێزەکانی جیهان کە ولایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاش پێشتر هاوسۆزی خۆیان لەبارەی هەڵمەتی سەربەخۆیی کوردستانەوە دەربڕیبوو، بەڵام لەکۆتاییدا عێراق دڵنیادەکەنەوە کە دان بە قەڵەمڕەویەکەیدا بنێن بەسەر تەواوی عێراقدا؛ کە کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەڵام لەنامەکەی سێشین دا هیچ ئاماژە نەدراوە بەو رێككەوتنە. لەکاتێکدا رۆزنەفت بەڵێنیداوە لەبەرامبەر توڕەیی بەغدادا ملیارەها دۆلار لە کوردستان وەبەربهێنێت؛ ئێستاش لەبری پەشیمان بونەوە، وەبەرهەمهێنانەکە بووە بە دەبڵ.
بەپێی حەوت سەرچاوە کە ئاشنای ئەو کێشەیەن، سێشن دەستێکی باڵاو بەهێزی هەبووە بەبەراورد بە درککردنی زۆرێک لە کاربەدەستانی عێراق. بەرلە چەند رۆژێک؛ کۆمپانیای رۆزنەفت بەرامبەر 1.8 ملیار دۆلار دەسەڵاتی خاوەندارێتی بۆرییە نەوتەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی گرتەدەست، کە لە هەرێمەوە بەرەو تورکیا دەڕوات.
بەپێی سەرچاوەکانی وەک رۆزنەفت و پیشەسازی نەوت و کوردەکان و حکومەتی عێراقیش؛ مەبەستی رێکكەوتنەکە بۆ رۆزنەفت تەنها کارێکی بازرگانی نەبوو، بەڵکو بۆ پەرەپێدانی کاریگەری دەستڕۆیشتوویی سیاسەتی روسیا بوو لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
کۆنتڕۆڵکردنی شابۆرییە نەوتەکان وا لە رۆزنەفت دەکات کە رۆڵێکی سەنتەری هەبێت لەو وتوێژانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا بە مەبەستی هەناردەکردنی تەواوەتی نەوت؛ ئەوەی کە بە هۆی ریفرندۆمەکەوە کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانەوە لەلایەن عێراقەوە لەکارکەوتبوو یان هەڵوەشابوەوە.
کوردستان خاوەنی نەوتێکی یەدەکی زۆرە، کە دەکاتە سێ بەشی تەواوی نەوتی یەدەکی عێراق؛ لەبەرئەوە هەناردەکانی تێکڕا ئابوری هەرێمی و نیشتیمانی پێکەوە دەبوژێنێتەوە.
هاوکات وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ سەرنجێکی لەبارەی لایەنە سیاسییەکانی رێکكەوتنەکەی رۆزنەفتەوە نەخستوەتەڕوو.
لەکارەکاسەوە بۆ نیودلهی
سەرچاوەکان دەڵێن رەفتارەکانی رۆزنەفت لە کوردستان؛ ئەو هەرێمەی کە دەمێکە هاوپەیمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، وەستاوە لەسەر ئەوەی کە کرملین چۆن بە چاوێکی تیژەوە رۆزنەفت و بەڕێوبەرە جێبەجێکارەکەی بەکاردەهێنێت وەک ئامرازێك بۆ سیاسەتی دەرەوەی روسیا لەتەواوی جیهاندا؛ واتە لەهەولێرەوە تا کاراکاس و نیودلهی.
کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ
کوردەکان دەمێکە ئەوە دەڵێن کە هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکەی کە لە عێراقدا هەیانە دەسەڵاتی ئەوەشیان هەیە کە رێکكەوتن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا بکەن لەبارەی دەرهێنانی نەوت لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا. لەساڵی 2014 دا دەستیانکرد بە هەناردەکردنی سەربەخۆییانەی نەوت بۆ تورکیا.
بەڵام حکومەتی ناوەندی عێراق دەڵێت هەرچۆنێک بێت هەر رێکكەوتنێکی کوردەکان و هەر هەناردەکردنێکی نەوتی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا نایاساییە.
روسیا تاکە وڵاتی زلهێز بوو کە دژی ریفراندۆم نەبوو و وتیان کە ئەوان لە خواستی سەربەخۆیی کوردەکان تێدەگەن. بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و ئێران تێکڕا چەند هەفتەیەک بەر لە ریفراندۆمەکە داوایان لە هەولێر کرد کە راپرسییەکە نەکەن یان دوای بخەن.
لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تێلیرسن ناسەرکەوتوانە لەهەوڵی ئەوەی دابوو کە راپرسیی کوردەکان بۆ سەربەخۆی دوابخات، بەڵام سێشین سەرقاڵی رێکكەوتنامەی بۆرییە نەوتەکان بوو.
بەپێی سەرچاوەکان هەر دوابەدوای ریفراندۆمەکە، کاربەدەستانی کورد بە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانیشەوە فڕین بەرەو مۆسکۆ بۆ بینینی بەڕێوبەری جێبەجێکاری رۆزنەفت و کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی روسیا.
لە ٢٠ ئۆکتۆبەردا هەر دوابەدوای ئەو فەوزایەی پاش ریفراندۆم؛ دەمودەست میلیشیا شیعە عێراقییەکان کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن هەستان بە داخستن و بێبەشکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و سیشینیش هەستا بە داخستنی گرێبەستەکە.
رۆزنەفت دوایەمین بڕە پارەی رێکكەوتنەکەی داوە بە هەولێر کە دەکاتە 1.8 ملیار دۆلار، رۆزنەفت و سێشن هەردوکیان ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە لەکاتێکدا هەردووکیان دەچنە خانەی ملکەچبوونەوە بۆ سزاکانی رۆژئاوا بەرامبەر روسیا پەیوەست بە کریماوە، بەڵام کۆمپانیاکە بە هیچ شێوەیەک ئەوەی ئاشکرانەکردووە کە پارەی بۆرییە نەوتییەکانی داوە.